تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەزم پێگرتن
«مست. مت.»، «مک.» 1- شەڕ فرۆشتن به کەسێ، شڵتاغ پێکردن، تەشقەڵه کردن به یەکێ:: شێرکۆ بەزمێکی بە سیروان گرت مەگەر هەر بۆ خۆی بزانێ چۆن بوو. 2- «مج.» وەخت پێ ڕابواردن، دەماغ تەخت کردن به کابرایێ:: دەبڕۆ واز بێنه بەسمان بەزم پێ بگره.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێگرتن
کەوتنە سەر پێی گیانداری ساوا
پێگرتن
کەوتنە سەرپێی گیانداری ساوا، پێهەڵگرتنی ساوا. پەڵپگرتن، پێشگرتن. ئەندازەی چتێک بە چتێکی گرتن. پێوان
پەڵپ پێگرتن
بهانه جویی
پەڵپ پێگرتن
کێشە تێ هاڵاندن، گر و لێ گرتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕێ پێگرتن
چوونە سەر ڕێی یەکێک بۆ بەگژداچوونی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆڕپێگرتن
سەرنانە سەر یەکێک و بەزم پێ گرتنی
کۆڕپێگرتن
سەر نانە سەر یەکێک و بەزم پێ گرتنی