تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەبا
پیتی هاندانە دەچێتە سەر (فعلی ئەمر)ی حازر و غائب بۆ لەمەولا
دەبا
لەرزەی کەم
قەی چ دەکا، بڵا: دەبا بڕوا
ئەبوا، دەبوایە: ئەوی بەسەر من هات دەبا بمردمایە
دەبا
(ئمت.) بۆ تەئکیدە لە هەردوو حاڵەتەکەی سەرەوەدا. دەبا بڕۆین، دەبا بیبینم * (مک.) بڵا.
دەبا
(باک.):دەجا٬ با٬ بڵا٬ -بڕۆین: بابڕۆین٬ مرازی هاندان دەخرێتە پێش کرداری تێڕاخوڕینی ئامادە و بزر٬ بۆ کاتی ئامادە لە مەولا و ڕابردوو٬ - بچێ٬ -چووبا
دەباوەش گرتن
«مست. مت.» د ەست دە ناو قەد یا سەروتری کەسێ وەرهێنان تێبــ.- ئە مەیان بۆ دەربڕینی هەستی خۆشەویستیه بەرامبەر کەسێ و زیاتر لە نێوان دڵداران و دوو دۆستیش کە دەمێک بێ یەکتریان نەدیتبێ، باوە و ڕوودەدا.
بان بەسەر دەبانێ، بەقوون نابانێ
1) بە مەڕێ دەگوترێ که بەرخ وەخۆ بگرێ و بیلێسێتەوه بەڵام نەیەڵێ بیمژێ. ب»، «کن.» ژنێکی تەواو ڕام نەبووبێ و خۆی بە دەست مێردەوه نەدات. تێبــ.- ١- ئەم وشەیه بەو شێو ەیه که له مەتەڵەکەی سەرەوەدا دەکار کراوه، دەبێ لە مەسدەرێکەو ه هاتبێ، هەروەکوو دەڵێن دەنازێ له مەسدەری «نازین» یا دەبارێ لەمەسدەری «بارین»، کاتێ دەشڵەین «دەبانێ» یا «نابانێ» بەو جۆرەی له مەتەڵەکەدایه، دەبێ بڵەین دەبانێ لەمەسدەری «بانین» هاتوه، بەڵام ئەم مەسدەره لازمه قەت نەبیستراوه، ب» ئەوەندەی پێم شک بێ لەو مەسد ە ره نەبیستراوه یا گوم بوه. ٢- وشەی «بانۆک» و «نەبان» کەوتوونهوە و له مەتەڵەکەشدا له حاڵەتی مزارعی «دەبانێ» و «نابانێ» دا د ەیبینین.
دەباخ
(دزە.): تێشوو٬ (خۆ.دزە.): بۆنگ٬ چەرمچی٬ چەرمگەر. - کردن: پوویین
دەباخ خانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەباخانە
شوێنێکە پێستەی تێدا دەباخ بدرێ
دەباخانە
دەباخ خاه٬ شووێنێکە کەوڵ و پێستی تێدا دەباخ دەکرێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەباخدان
خۆشکردنی پێستە بەجەوت و مازوو
دەباخدان
خاراندنی کەوڵ و پێستەیە بە هۆی جەوت و مازووەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەباخچی
کەسێکە پێستە دەباخ بدا
دەباخچی
کەسێکە کەوڵ و پێستەی دەباخ بکات