تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرهەم
«نت.» .، «کعر.»، «تت.» 1- تم: بەروبوو:: کەڵاش و تەشی بەرهەمی هەورامانه، بەشی زۆری بەرهەمی کوردستان ئی کشتوکاڵه. 2- ئەوە ی کار و چالاکی مێشکی ئادەمیزاد «شێعر نووسین و وتار...» دەکەوێتەوه:: «مەم و زین» بەرهەمی مێشکی شاعیری گەور ی کورد «خانی» یه، تێبــ.ینی:آ» نازانم ئەم وشەیه، کەنگێ داتاشراو ە و کێ دایتاشیوه و چۆنی داتاشیوه. به مانای: «تێکەڵ، ئامێته، موڕەککەب» ه «تم: فره. پفا، ل- 70» و له فارسیدا به مانای «کۆکراوەوه، پەرێشان، ئاڵۆز» هاتووه. «تم: معین. فهرهەنگ. ج1، ل- 516»
بەرهەم
بەهرە، داهات، بەش، ئینتاج، تەولید
تێکەڵ: دەرهەم، بەرهەم
بەرهەم
بەرووبوو، بەرووبۆ، دەستکەوت، قازانج لە کشتوکاڵ و ئیتردا
بەرهەم هێنان
به نتیجه رسانیدن
بەرهەم هێنان
«مست. مت.»، «کعر.» 1- دروست کردنی شت لە فابریقه. 2- به هۆی کری بیر و مێشکەوه شتێک «شیعر، مە قال و کتێبــ.» خستنە مەیدانەوه. 3- بە هۆی کشتوکاڵەوە دانەوێڵە و... زیادکردن. *«مک.» ڕەنێوهێنان «تەنیا بۆ بەندی 3». «کعر.»
تەرجەمەناسیی ڕاڤەکاری بەرهەم-بین
Product-oriented descriptive translation studies, Product-oriented DTS
دەرهەم بەرهەم
آشوبی و بلبشویی
دەرهەم بەرهەم
پشێوی و تێکەڵ پێکەڵی: دنیایەکی دەرهەم بەرهەمە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرهەمهێنان
پێگەیاندن و هێنانە ناوی شتێک
بەرهەمهێنان
پێگەیاندن و هێنانە ناوی چتێک، بەرووبۆدان، بەخێوکردن، ڕەنێوهێنان، بۆ گیان لەبەران
بەرهەمکاری
شێوازی بەرهەمهێنانی ئاسیایی
Asiatic Mode of Production
شێوازی بەرهەمهێنانی ئاسیایی
شیوه تولید آسیایی
شێوازی بەرهەمهێنانی ئاسیایی
زاراوەی شێوازی بەرهەمهێنانی ئاسیایی، یەکەم جار لە لایەن جۆن ستوارت میل بیرمەندی ئینگلیزی بۆ پێناسەکردنی سیستەمی ئابووری وەڵاتانی ئاسیایی هاتە ئاراوە. دواتر لە لایەن بیرمەندانێکی وەک کاڕۆڵ مارکس بە تێروتەسەلی شرۆڤە کراوە. ئەو بۆ ناساندنی وەڵاتانی چین و ڕووسیە و هێندستان، کۆمەڵێ تایبەتمەندی یەکسان دەبینێت کە بە گشتی بە شێوازی بەرهەمهێنانی ئاسیایی ناوبردە کراوە. بە باوەڕی مارکس، بارودۆخ و کەشوهەوای هەرێمەکانی وەڵاتانی ڕۆژهەڵات، بە هۆی کەمبوونی ئاو پێویستی بە هێنانە مەیدانی جەماوەر و هەرەوەزی مرۆڤییە بۆ کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکانی ئاو. بەم بۆنەوە دەسەڵاتی سیاسی و دەوڵەتەکان بە شێوەیەکی بەرچاو، دەست دەگرن بەسەر سەرچاوەکانی ئاودا و لەم ڕێگەوە زەبر و زاکونی خۆیان بەسەر خەڵکی ئەم وەڵاتانە خاڵی دەکەنەوە. بەمجۆرە شێوازێکی تایبەتی بەرهەمهێنان لە وەڵاتانی ئاسیایی دێتە ئاراوە کە ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئیستبداد و ستەمکاری لەم وەڵاتانە.
ڕێکخراوەی وەڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپێک)
سازمان کشورهای صادرکنندەی نفت (اوپک)
ڕێکخراوەی وەڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپێک)
Organization of Petrolium Exporting Countries (OPEC)
ڕێکخراوەی وەڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپێک)
ئەم ڕێکخراوە لە دوای هەوڵی زۆر و درێژخایەنی وەڵاتانی نێرەری نەوت لە ژانوییەی 1961 لە کاراکاس (ڤێنێزۆئێلا) دامەزرا و سەرەتا وەڵاتانی ئێران، عەرەبستانی سعوودی، عێراق، کوەیت، قەتەر و ڤینزۆئیلا بوونە ئەندام و پاشان، وەڵاتانی ئەندونیزیا، لیبی و نایجریا بوون بە ئەندام. ئۆپێک بۆ گەیشتن بەم ئامانجانەی خوارەوە دامەزرێ:
1ــ چەسپاندنی سیاسەتێک بۆ دانانی نرخ و مەزەندەیەکی یەکلاکراو، بەدوور لە هەلاجانی ئابووری وەڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت.
2ــ پاراستنی سەرچاوە و کانە نەوتییەکان.
3ــ پاراستنی ئاسایشی نەوتی ڕاگوێزراو.
4ــ بەرگری لە زیادبوونی نرخی یەکلاکراو یان هەناردنی نەوتی لە ڕادەبەدەر بە پێچەوانەی بڕیاری زۆرینەی ئەندامان.
وەڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک، 45% نەوتی جیهان بەرهەم دەهێنن و جگە لەوەش داوا لە کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەن تا نرخی نەوت و بەرهەمە نەوتیەکان لە ئاستێکی دیاریکراو و یەکسان ڕابگرن، چونکە هەلاجان و هەڵبەز و دابەزی نرخی نەوت بۆ ئەم وەڵاتانە دەبێتە هۆی هەلاجانی ئابووری و هەندێ جار گەشەسەندنی ئەم وەڵاتانە تووشی زیان دەکات.
یەکێک لەو هۆکارانەی کە لە دوای دامەزرانی ئۆپێک ناوبەناو بۆتە هۆی هەڵکشانی نرخی نەوت، شەڕ و گۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکان بووە. بۆ وێنە:
ــ شەڕی ئیسراییل و عەرەبان لە 1973 کە بۆ ماوەیەک بووە هۆی ڕاوەستانی ناردنی نەوتی وەڵاتانی عەرەبی بۆ ڕۆژاوا و ئەمەش هەڵکشانی نرخی نەوتی لێکەوتەوە.
ــ شۆڕشی گەلانی ئێران (1978) کە بەریانی نەوتی ئەم وەڵاتەی بۆ ماوەیەک ڕاوەستاند و ئەمەش بووە هۆی هەڵکشانی بێوێنەی نرخی نەوت تا ئەو سەردەمە.
ــ شەڕی ئێران و عێراق (1988-1980) .
ــ شەڕەکانی کەنداوی فارس کە بریتی بوون لە: شەڕی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بە دژی عێراق لە دوای داگیرکردنی خاکی کوەیت لە لایەن ئەم وەڵاتە (1991-1990) . شەڕی ئەمریکا و بەریتانیا بە دژی عێراق بە بیانووی چەک کردنی ئەم وەڵاتە (2003) .
ــ زیادبوونی مەترسی و هەڕەشەی نێونەتەوەیی لە ئێران بەهۆی بەرنامەی ئەتۆمی ئەم وەڵاتە لە ساڵەکانی 2005 و 2008 کە نرخی نەوتی تا نزیکەی 130 دۆلار هەڵکشاند.
ــ سەرهەڵدانی قەیرانی ئابووری جیهانی لە ساڵی 2008 بووە هۆی دابەزینی دووبارەی نرخی نەوت بۆ 40 دۆلار.
هاتنەبەرهەم
گەیشتنە کاتی بەروبودان