تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بابی بابی
یارییەکە دەستەیەک تێ دەکەون و دەستەیەک سواریان دەبن و بە دەست چاویان دەگرن، وەستاکەیان بەسەر ئەو یەکەیاندا دەماڵێ کە خۆی سواری بووە دەڵێ: (بابی بابی لە چەند بابی) و لەو حەلەدا چەند پەنجەیەک هەڵدەبڕدرێ، ئینجا ئەوی ژێرەوە ئەگەر هەڵی هێنا دەستەکەی ئەو دەیبەنەوە و سوار دەبن و ئەو کەسەش دەبێ بە وەستا
بابی بابی
نوعی بازی بچەها
بابی بابی
کەری سوور، گەمەیەکی منداڵانەیە
بابی بابی
[[؟]]
(نت.)، (کعر.) یارییەکی منداڵانەی کوردەوارییە. تێبــ.- منداڵەکان دەبنە دوو دەستە یەکیان (تێکەوت) سەر بە دیوارەوە دەنێن و دەستەکەی تر بە پڕتاو دێن خۆ داوێنە سەر شانیان، ئەوجار هەر یەکیان چەند پەنجەی دەستی جیا دەکاتەوە و لەوی تێکەوتووە دەپرسێ: ((بابی بابی، چەند بابی))، ئەگەر هەڵیهێنا چەند پەنجەیە هەڵدەستیێتەوە و بەو جۆرە یاری درێژەی پێدەدرێ. * (مک.) کەری سووری پشت درێژ.
بابی بابی
گەمەیەکە دەستەیەک سووار دەبن و بەدەست چاویان دەگرن وەستاکەیان بەسەرو پۆتراکی ئەوەیاندا دەماڵێ کە خۆی سوواری بووەو دەڵێ(بابی بابی لە چەن بابی)و لەو کاتیدا قامکێکی بەرز دەکاتەوە ئنجا ئەوی ژێرەوە ئەگەر هەڵی هێنا دەستەکەی وی دەیبەنەوەو سووار دەبن و ئەو کەسەش دەبێتە وەستا
سەرچاوە: نالی
بابی زوبان
دەرگای زمان.

ئیمدادی فەتحی بابی زوبانم بە فەضڵی تۆ
زوو بێ، کە ئەووەلین گوزەری پرد و مەعبەرە
سەرچاوە: نالی
بابی ڕەضا
دەرگای ڕەزامەندیی و قەناعەت بەوەی خوا داویە.

شەو نائیم و قائیم، عەلەمی بابی ڕەضا بێ
بێ دیدە هەڵستێ بە مەثەل عەینی عەصا بێ
برای دایک و بابی
ئاد میزادێکی نێرینه که دەگەل ئادەمیزادێکی دیکە لە دایک و بابێک بن.
سەرچاوە: نالی
قانیعی بابی ڕەضا
لە دەرگای ڕەزامەندیدا بە بەشی خۆی قنیات کردوو.

قانیعی بابی ڕەضا و ڕاضی بە پووش و دڕک و داڵ
سالیکی صەبر و تەحەممول، بوردەبار و هیچ نەوێژ
سەرچاوە: نالی
بێ بابیی
بێ باوکی.

بێ بابی مورادی من و تۆ بوو بە تەمەننا
بێ بابی دوعایی من و تۆ بوو بە موناجات
بابیتی
بڕوانە: بابێتی
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بابیزان
[ا ]
(بابیزان - babîzen)
کەفیل، ناوبژیوان.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بابیزن
[ا ]
(بابیزەن - babîzen)
ناوبژیوان، کەفیل، باوەشێن.
بابیزۆک(باک)
بابیلان
لفظ محبت آمیز برای نوازش کوچکتر
بابیلان
وشەی خۆشەویستی بۆ دواندنی لە خۆ گچکەتر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بابینی
بابینی
هَنگ، کاتوره، بادبینی.
بابینی
پەتا، درم، هەڵامەت. [ئالامەت، پەسیو]
بابینی
زُکام، توُاط، ضُئاک، ضُناک، زَکمَة، نَزلَة، ضُؤدة، ضؤد.
بابینی
بڕوانە: بابێتی
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ابابیل
[ا.ع - ا ]
(ئەبابیل - ebabîl)
وشەیەکە کۆیە، تاکی نییە، گرووپ، دەستەو تاقمی پەراگەندە، ناوی تەیرێکە، پەڕەسێلکە، پلوزگرد.
سەرچاوە: نالی
تەبابیی
نابووتیی و کەڵک پێوەنەبوون.

چ زەرقا؟ بۆ سیاه ی ی دەفتەری هەر ناصییە ماحیی
چ طەیبە؟ بۆ تەبایی دەردی هەر دەرماندە دەرمانە
تەڕنەبابیلە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دبابیج
[ا.ع ]
(دەبابیج - dababic)
هه ریر، ئاوریشم، دیباجه.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دبابیس
[ا ]
(دەبابیس - debabis)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شبابیر
[ا.ع ]
(شەبابیر - șebabîr)
شەیپووران.