تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئینتیقام ئەستاندن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) تۆڵە ئەستاندن، تۆڵە کردنەوە. * ئینتیقام کێشان.
ئەستاندن
[[پهـ: ستەتەن]]
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» شتێک بە زۆر وەرگرتن: هەر دەی ئەستێنین بۆ کوێ دەچێ، دەمێکە ئەستاندوویە و دەنگی نەکردووە. ٭ساندن، سەندن، سەنن. لێ ئەستاندن_ «مستـ. متـ.» شتێک بە زۆر لە کەسێک وەرگرتن، بە تۆبزی لە دەست دەرهێنان: هیند قیڕسیچمەیە بە زۆر و بە خواهیشت شتێکی هەر لێ دەستێنێ، زۆری هاوارکرد فایدەی نەبوو ئاغا سەت تمەنی هەر لێ ئەستاند. ٭لێ ساندن، لێ سەندن، لێ سەنن.
ئەستاندن
(هەورا) ستاندن، ئەسای،(دەر)سەندن،(کە)سەنن
باج ئەستاندن
(مست. مت.) ١- پارە، زێڕ، زیو یا هەر شتێکی بەقیمەت کە پاتشایەکی تێکشکاو لە شەڕا (بەپێی ڕێک کەوتن و پەیمان) دەبوو بیدا بە پاتشای سەرکەوتوو. ٢- ئەو پارەیەی لە دەوری دەربەگایەتیدا، هەر دەربەگێک لە ناوچەی دەسەڵاتی خۆیا لەو کاڵا و ڕێبوارانەی دەستاند کە بە مەڵبەندی حوکمڕانی ئەوا تێدەپەڕین. تێبــ.- لە کوردستانیش ئەم ڕەسمە هەبووە و لە جەنگەی شەڕی دووەمدا سەرلەنوێ لە کوردستانی ئێران بووژاندرایەوە. ٣- ئەو پارەیەی دەوڵەتان لەبەر دەروازەی شاران، لەو کاڵانەیان دەستاند کە لە دێهاتانەوە بۆ شارەکان دەهات. * بارانە، ڕادانە. ٤- ئەو پارەیەی کە ئێستا دەوڵەتان لە کاسب و کاران و شەریکە و... (بەپێی دەسکەوتیان) دەیئەستێنن *(کئێر.) ماڵیات. (کعر.) زەریبە. ٥- (مج.) هەر پارەیەکی بە زۆر و ناحەق یەکێکی دەسەڵاتدار لە بێ دەسەڵاتێکی بستێنێ * (کعر.) خاوە، (کئێر.) سەرانە (مج.). (جنو.) قووە. بار لە باج ناناڵێ- (کن.) کەسێک مەبەستێکی هەبێ، لە پێناو جێبەجێ کردنیدا نابێ گوێ بداتە چەرمەسەری و گێرە و کێشە و پارە.
باج ئەستاندن
(معت. مت.) ١- کۆکردنەوەی ماڵیات، وەرگرتنی باج * باج سەندن. باج وەرگرتن. ٢- (مج.) بە زۆری و بە ناحەق شتێ لە کەسێ ئەستاندن. باجە و لێت دەستێنم چت لەدەست دێ لێی ڕامەوەستە.
پەرە ئەستاندن
پەرەساندن، زۆربوون، فراوانبوون
ئەستاندنەوە
ئەستاندنەوە
لێ سێنراو وەرگرتنەوە
قەرەبوو: تۆڵەی خۆم ئەستاندەوە
ئەستاندنەوە
[[ئەستاندن+ئەوە]]
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» ۱- وەرگرتنەوەی شتێک لە کەسێک. تێبــ.ینی: ئەم مەسدەرە نیمچە زۆرێکی لە مەدلوولکەیدا بەدی دەکرێ.: هەر هەڵنەستام تا تەسبیحەکەم ئەستاندەوە. تا پارەکەت نەستێنییەوە واز نەهێنی. ۲- گرتنەوەی شار یا هەر شوێنێکی تر کە دوژمن داگیری کردبێ.: ئۆردووی سوور هەموو ئۆرووپای لەدەست نازییەکان ئەستاندەوە. بۆ ئەستاندنەوە_ «مستـ. لا.» ۱- وەڵام دانەوەی گۆرانی بێژێک لە لایەن گۆرانی بێژێکی تر، بە گۆرانی. «گۆرانی بێژی یەکەم بەندێک دەڵێ ئەوجار ئەویتر دەست پێدەکا... تا گۆرانییەکە تەواو دەبێ». ۲- دووپاتە کردنەوەی سەربەندی گۆرانییەک لە لایەن چەند کەسەوە «کارێکی کۆرس دەیکا».
ئەستاندنەوە
تۆڵەئەستاندن
تۆڵەکردنەوە، تۆلا خووەڤەکرن. توول کرن، زڕمتانەکردنەوە، حەیف هەلاندن
وەئەستاندن
ئەستاندنەوە، ساننەوە