تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێسک
ئێسقان، شێوەو تەحر
ئێسک
[[ست: ئەستی. پە: ئەستەک]]
(نا.) ١- ئەو شتە ڕەق و سەختەیە کە هەیکەلی لەشی ئادەمیزاد و گیاندارانی تری خاوەن تیغەرە پشتی لێ پێکهاتووە و نەرمایی لەش (گۆشت...) بەوەوە ڕاوەستاون لە (فۆسفات) و (کاڕبۆناتی کالسیۆم) دروست بووە، دەرەوەی ئیشک و سەختە و لە ناوەوە بەشێکی تەڕ و نەرمتر (مۆخ) هەیە. ((دوعا خوازیت کە کرد ئێسکم بە جارێ کەوتە ناڵە ناڵ)) (( لە ناو ئەو ناڵەدا باڵووڵی دڵخۆش نەی سوارێکە)) (پیرەمێرد-٢٠٣). ٢- (مج.) شکڵ و شێوەی ئینسان *ئێسک، هێسک، (هو.) پێشە. ئێسخوان، ئێسقان. (بک.) هەستی، هەستوو، (هەکاری) هێستە.
ئێسک
(بابا.، دەر) ئێسقان، هێسک، (جا.، هەورا) پێشە، (شکا) هێستی،(باک) هەستی،(فە) سنچان،(کە)سوقان، (دەلو) سووقان، (سوور) هێسک، هێستک،(باک) چەشن، کەشم، نەشم._سووک: خووێن شیرین، ڕەزا شیرین، ڕەزاسووک._ی: خووێن شیرینی._قورس: خووێن تاڵ، کەپەزە، ڕەزاگران، ئێسک گران، خووێن سارد._ی: خووێن تاڵی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێسک سووک
بریتییە لەشتی جوان کە بچێتە دڵەوە
ئێسک سووک
دوست داشتنی
ئێسک سووک
[[ئێسک + سووک]]
(ست.) ئینسانی لەبەر دڵان، کەسێکی شکڵ و شێوە یا جووڵانەوە و ئاکاری لە بەر چاوانی نەخا. * ڕەزاسووک، ڕەزا شیرن، خوێن شیرن (شیرین).
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێسک قورس
بریتییە لەشتی ناشیرین کە نەچێتە دڵەوە
ئێسک قورس
[[ئێسک + قورس]]
(ست.) کەسێکی لەبەر شکڵ و شێوە یا جۆری هەڵسان و دانیشتنی نەچێتە دڵانەوە. * ئێسک گران، ڕەزا قورس، ڕەزا گران، خوێن تاڵ.
ئێسک و پرووسک
ئێسکی پووک و ڕزیو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێسک و پڕوسک
ئێسکانی بوواوی ڕزیو
ئێسک و پڕووسک
[[ئێسک + و + (عت.) + پڕووسک ؟]]
(نت.) ١- پاشماوەی مردووی نێژراو کە ڕزیبێ و مشتێ ئێسقانی نیوەڕزیوی مابێتەوە. ئەوە تۆ دەڵەی چی بە خوا ئێسک و پڕووسکیشی نەماوە. ٢- هەموو ئەو ئێسقانەی پاش خواردنی گۆشتی مریشک و باڵندەی تر دەمێنێتەوە. ئەگەر مریشکتان نەخواردووە ئەی ئەم ئێسک و پڕووسکانی چن؟
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێسک گران
ئێسک قورس
ئێسک گران
نامحبوب
ئێسک گران
[[ئێسک + گران]]
(ست.) تم: ئێسک قورس.
ئێسکووک(باد)
ئەسکووێ، کەوچکی گەورەو کلک درێژە لەداری دروستدەکرێ
ئێسکوپروسک
نیوەڕزیوی لاشی مردو
ئێسکی خواتەوە
(کن.) بمرێ. جنێوێکە لە ناو ژناندا باوە، پیاو نایڵێن *ئێسقانی ڕەش بێ، ئێسکی مرێ.
ئێسکی فیل
(نت.)،(مک.) ١- شفرەی فیل، عاج. ٢- ٠مج.) کاڵایەکی لە دووکانا زۆر بمێنێتەوە و نەفرۆشرێ.
ئێسکی مرێ
(کن.) تم: ئێسکی خواتەوە.
ئێسکی ڕەش بێ
(کن.) تم: ئێسکی خواتەوە.