تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بووڵەوەره
نت.»، «؟» تیژاوی خۆڵەمێشه، بەناو ڕەزان و بن دار و درەختاندا دەیڕشێنن، بۆ لەناو بردن و قڕ تێخستنی هێندێ جڕ و جانەوەر «وەکوو کرم و...» یا ئیشک کردن و سووتاندی «کیمیایی» گژو گیا ی زیانۆ. تێبــ.ینی: آ» من ئەم وشەیەم له «فیش» ەکاندا نووسیوه ماناشم لێداوەتەوه، بێ ئەوەی دیاری بکەم له کێم بیستووه یا له کوێم وەرگرتووه و له چ ناوچەیێکی کوردستان دەیڵێن، ڕوانیمه هەموو ئەو قامووسانەش که لەبەر دەستمدان و له هیچیاندا نەمدۆزیە وه و که تێشی دەفکرێم به وشە یەکی ڕەسەنی کوردی دەهاتە بەرچاو، بۆیه نووسیم. ب» کەرتی «وە ر» که له م وشەیەدا دەیبینن له زمانی پەهلەویدا به شێوەی «ڤەر» چەند مانای هەیه که یەکێکیان «خۆڵەمێش» ه هاوتایەکی زۆر نزیکیشی هەر له پەهلەویدا هەیه ئەویش «ڤەڕ» ه «تم: فره، پفا، ل-450» دوور نیه کەرتی «مڕ» لە وشەەی «بوڵەمڕ» دا هەر «قەژ» ی پەهلەوی بێ.
بۆڵەبۆڵ
نت.» بۆڵەی زۆر، بۆڵەی یەک به دوای یەکا.:: ئەوە چییه دەڵەی پیرێژنی دۆ لێ ڕژاوی، هەر بۆڵه بۆڵته. *«سن.» خوته خوت.
بۆڵەکردن
«مست. لا.»، «سن.» تم: بۆڵاندن.
بەستەڵەک
[[ به‌ست + ئه‌ڵ /1 +1- ئه‌ك /1]]
«نت.»، «مک.، سیم.» حاڵەتی دەشت و دەر و کووچه و کۆڵان، کاتێ دەرەجە ی سەرما دادەبەزی بۆ ژێر سیفر و ئاو د ەیبەستێ.:: سەرما بەستەڵەکێک بۆ ئێسترەکه به هەزار حاڵ قاچی به ئەرزەوه گیر دەبوو.* سەهۆڵ بەندان.
بەڵەد
[[= عا، به‌له‌د+شار، وڵات]]
حاڵی کەسێکی له ڕێگا و بان و ناو شار یا له ئیشێک چاک بزابێ:: بەڵەدێکمان د ەگەڵ بنێرن تا ئەو دێیەمان ببا. من بەڵەدی ئەم ڕێگایه نەبووم.
بەڵەدبوون
[[عا، كو]]
«مست، لا» 1- شاڕەزابوونی کەسێ لە ڕێگا و بان و... 2-فێربوون و شارەزا بوون لە ڕێگاوبان و... تێبــ.ینی: لەم دوو مانایانه یەکەمیان بۆ ئەو کەسانەیه کە له وەختی قسەکردنا شارەزابێ و به ڕێگا و بان بزانێ، دووەمیشیان بۆ ئەوانه که له کاتی باسکردنا شارەزانین.:: دوو سێ جار هاتووچۆ بکەی بەڵەد دەبی.
بەڵەدی
[[عا، كو]]
(حمس.) زانینی ڕێگا و بان، شارەزایی:: باشە بۆ بە ڵەدی دەگەڵتان دێم. ببوورن بۆ بەڵەدی پێشتان دەکەوم.
بەڵەک
[[؟]]
«س.» «کئێر.، کعر.» 1- حاڵی گایەکی ڕەنگی ڕەش و سپی یان سپی و سوور دەبێ. 2-هەر شتێکی دوو ڕەنگی ڕەش و سپی:: بورجی بەڵەکی مەم و زینان له جزیرێیه. 3- حاڵی کەسێک بەڵەکی گرتبێ.
بەڵەکی
«نت.» نەخۆشییەکە، پێستێ مرۆڤی دەیگرێ و هێندێک شوێنی پەڵەپەڵه دەبێ و ڕەنگی د ەگۆڕێ «لەچاو شوێنەکانی تری لەش سپی دەبێ». تێبــ.ینی: ئەم نەخۆشینه ئەنجامی پشێوییەکە، که له ئیش وکاری لووەکانی «غده» لەشی ئادەمیزادا بەدی دێت و کاری خۆیان «دەردانی هۆرمۆن» به ڕێک و پێکی پێ جێبەجێ ناکرێ. لەوانە شە هێندێک «طفیلی» که بە چاو نابیندرێن و لەسەر پێستی ئینسان دەژین ببنه هۆی ئەم نەخۆشییه و له کاتێکی ئاوادا چارەسەر کردنی هاسانتره.
تێ هەڵەنگووتن
[[تێ (دە+ی) + هەڵەنگووتن]]
(مست. لا.)، (مک.) ١- تووشی کەسێک بوون. لەسەری کووچەی خۆیان دە بارام هەڵەنگووتم. ٢- دە شتێک هەڵەنگووتن (تم: هەڵەنگووتن). لاقی دە بەردیک هەڵەنگووت هەر چابوو ملی نەشکا، ئەوە دەچی هەڵەنگووتووی؟، دارێک لەوێ بوو تێی هەڵەنگووتم.
تێک هەڵەنگووتن
[[تێ (دە+یەک) + هەڵەنگووتن]]
(مست. لا.)،(مک.) ١- تووشی یەکتر هاتنی دوو یا چەند کەس و دەستە و لەشکر.
دەڵەی بووکی بۆ دابەزیوه
«کن.» زۆر بە پەلەیه، ئۆقرە ناگرێ. تێبــ.ینی: بە کەسێک دەگوترێ که له شوێنێک بێ و پەله بکا بۆ ڕۆیشتن.
هەڵەنگووتن
[[هەڵ (پێبف.) + ئەنگووتن]]
(مست. لا.) لە ڕێ ڕۆیشتنا تووشی بەرد یا هەر جوورە کۆسپێکی تر بوون، کە پێش بە خێرایی لاق بگرێ و لای ژوورەوەی لەش هەر لەسەر خێرایی خۆی بمێنێتەوە و بەو بۆنەیەوە سەرەنگرێ بوون. چاوتان لەبەر پێی خۆتان بێ با هەڵنەنگوون (نەئەنگوون)، وەیسە دوێنێ زۆر خراپ هەڵەنگووت، یاخوا ئەو جارە هەڵبنگوێ و لە ئەژنۆ بەرەژێری ورد و خاش بێ. ٢- (مج.) آ) تووشی بەڵا بوون، خراپە بەسەرهاتن، گیر و گرفت بۆ پەیدا بوون. ب) لە کاراندا بە سەهو چوون، لە قسەدا بەسەرچوون.
١-باڵەبان
[[؟] ]
(نا) باڵندەیەکی ڕاوکەرە، لە باز بچوکترە، باڵ وکلکی درێژن، ڕەنگی کەوییە و پەڵەپەڵەی ڕەش و سپی تێدایە، تیژ باڵ و خێرایە، (عا.) سەقر. چەرخ،(سن.) باڵەوان.
٢-ئاڵەت
[ [= عا.: ئاڵەت ]]
«نا.» ١- ئەو پارچەدارە پچکۆڵە تاشراوانەن کە جاران پێش ئەوەی شووشە لە کوردستان بڵاوببێتەوە، لە ناو چوارچێوەیێکا بە نێرە و مێیە تێکدەکرانەوە و چاوەی پچووک پچووکیان پێ دروست دەکرا و دەبوو بە پەنجەرە. مزگەوتەکان تا ئەم دوایانەش هێندێک لەم جوورە پەنجەرانەیان پێوە مابوو. ٢- «سنـ.» ئەو دارە پچکۆڵانانەن کە وەکوو شیش لێک و لووسیان دەکەن یا بە خەرت دەیانگێڕن و دەخرێنە پشتی کورسی و نیم تەخت، ئێستا لە باتی ئەوانە شیشی مەعدەنی «زەرد» ئاوبەتاڵ بە کاردێت. * «مکـ.» ئاڵات. «سنـ.» ئاڵەتە.
٢-باڵەبان
[[ڕووسی: بارا‌بان]]
(نا) ١-تەپڵی گەورە. ٢-(مج)، پیاوی زەبەلاح و ناقۆڵا. ٣- (مج) ئێستری زەلام. *(سن.) باڵەوان.
کەڵەبابێکی بێ وادە بانگ بدا سەری د بڕن
«کن.» کارێکی لەوەختی خۆیا نەکرێ زیانی بە دواو یه. تێبــ.- پێشوونیان کە کەڵەشێرێکی ئاوایان سەربڕیوه، لەوە ترساون کە هەستی بە بەڵایەکی لابەلا کردبێ !! بۆیه بانگ د دا.
ئاڵە بێژ کردن
«مستـ. متـ.» دابێشتنی هەندێ شتی هاڕاوە و کوتراو «برنج، دارچین، بەهارات...» بە پارچە قوماشێکی تەنکی شاش، بۆ جیاکردنەوەی ئەو بەشەی باش نەکوتراوە.. * واڵە بێژ کردن «سیمـ.».
(-ئەڵە)
(پب.) ١- بە دوای سفەتانەوە دەنووسێ و دەیانکا بە سفەتێکی تازە کە بچووکایەتێکی ئامێتە بە خۆشەویستی تێیدا بەدی دەکرێ. خڕەڵە (خڕ)، ژیرکەڵە (ژیرک)، قیتەڵە (قیت)، کورتەڵە (کورت)، گردەڵە (گرد). ٢- دە دوای ناوانەوە دەلکێ و مانای بچووکی دەخاتە مەدلوولەکەیان. پردەڵە (پرد)، تۆپەڵە (تۆپ)، تیخەڵە (تیخ).
ئاخڵە
«نا.»، «سنـ.» ١- داییرەیێکە هەندێ شەوان بە هۆی هەڵم و هاڵاوێ کە لە زەوی هەڵدەستێ دەورەی مانگ دەدا. * خەرمانە. ٢- دیوارۆکەیەکە لە لادێ بە قور و بەرد یان تەپاڵە یا هەر قۆر دروستی دەکەن و ئەو سەرەوسەرەکەی دەگاتەوە یەک، زۆریش بەرز نابێتەوە، کا و گژ و گیا و ئەو جۆرە شتانەی تێدا ڕۆ دەکەن «مخـ.». تێبــ. ـ بە لای منەوە ئەم وشەیە هەر ئاڵقەیە و گۆڕاوە.
ئازاڵە
(نت.)، (سن.) سووتەمەنی لادێی کوردەواری: تەپاڵە و پشکەڵ و دەوە... * تەپاڵە. هس.: «بکـ.» ئێزنگ.
ئاسنەواڵە
[[ ئاسن + ە ــ ئە/ ١ + واڵە ؟ ]]
«نتـ.» تەل و بزمار و لەت و پەتی مەکینە شکاو، هەر شتێکی تریش کە لە مەعدەن دروست کرابێ و بێ کەڵک بووبێ: ئەم هەموو ئاسنە واڵەیە چیە لێرە کۆت کردۆتەوە. «عا.»
ئاموور ماڵە
«مکـ.» شل و شەوێق لە نیر بەستراوە و گاسن زۆر لە زەوی دەچێتە خوار و قوونی دەندە لە زەوی دەخشێ.
ئاواڵە
[[؟]]
«سمفـ.»، «مکـ.» 1- کراوەوه، لە سەرپشت، دانەخراو «دەرگا». 2- برینێ کە سەری قرتماغەی نەگرتبێ، کوانێکی دەر بووبێ و پێستی لەسەر لاچووبێ. هس.: «بک.» واڵا «=بەتاڵ»
ئاواڵە بوون
[[مست. لا.] ]
1_لەسەر پشت بوون «دەرگا و پەنجەرە». ۲_دەرخۆنە لەسەر نەبوون «دەیزە و مەنجەڵ و...». ۳_لێک نەنران «دەمی ئادەمیزاد» .: لێی گەڕێ با دەرکەکە ئاواڵە بێ. با سەری مەنجەڵەکە ئاواڵە بێ تا سارد دەبێتەوە. «کابرا لەبەر هەتاو دادەنیشیت و دەمی ئاواڵە بوو مێش بە ناو دەمیدا هاتووچۆیان دەکرد». «بیرەوەریی خۆم».
ئاواڵە کردن
[مستـ. متـ. ]
۱-خستنە سەر پشتیی دەرگا و پەنجەرە و.... ۲- لابردنی سەری مەنجەڵ و دیزە و دەفری تر. ۳- داپچڕینی دەم.
ئاوماڵە
[[ئاو+ماڵ+ئە]]
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: ئاوماڵک.
ئاوڵە
«نا.» ۱- نەخۆشییەکە زیاتر منداڵ دەیگرن، تەشەنە دەکا و یەک لە یەکی دەگرنەوە. تێبــ.- ئەم نەخۆشییە بە هۆی «ڤایرووس» ێکی تایبەتی پەیدا دەبێ، نیشانەکانی ئەوەیە کە لە پێشدا تایەکی قورس لەشی پیاو دادەگرێ و تیغەرەی پشت ژان دەکا، پاشان هەموو لەش یا هەندێ جێگەی پۆرگی بچووک «ئاوڵە» دەردەدا کە زنچکاویان تێدایە. نەخۆشییەکی گران و کوشندەیە و هەر لە سەت کەس کە دەیگرن پازدەیان مەترسیی مردنیان لێدەکرێ. لە حاڵی چاک بوونەوەشدا، گەلێ جار شوێنی پۆرگەکان کە ئیشک دەبن بە چاڵی دەمێننەوە و پیاو گڕوێ دەکا. بۆ پێش گرتن بەم نەخۆشییە، ئێستا ماکی «واکسێن//لقاح» تایبەتی هەیە، مناڵ و گەورەی پێدەکوتن. پێش ئەوەی ئەم دەرمانە تازەیە لە کوردستان بڵاو بێتەوە، زنچکاوی پۆرگی ئاوەڵەیان کۆ دەکردەوە و بە نووکی نەشتەر جێگەیەکی لەش «زیاتر باسک و قۆڵ» یان دەڕووشاند و لەم زنچکاوەیان تێدەکرد. گا و مەڕ و بزن و هەندێک باڵندەش تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن. ٭خروێکە، خروێلکە «بکـ.» : خرووکە، خوری، خوریک. ۲- ئەو پۆرگانەی ئینسانێ کە تووشی نەخۆشیی خورێکە دەبێ، دەریدەدا. هەوڵە، هاوڵە. ۳- پۆرگێکەلە ئەنجامی بە پێ ڕۆییشتنی زۆر، لە بەری پێ و یا لەبەر سووتانی لەش بە ئاوی لە کوڵ و ئاور لە شوێنە سووتاوە کە، پەیدا دەبێ و ئەگەر دڕا ئاوی لێدێ. «لەب وە تەمای دڵ چەند حەسرەتش برد» «پێش ئاوڵە کەرد، فرسەتش ناوەرد» «مەولەوی: مکبـ_۱۵۷» ٭بلۆق. تڵۆق. گۆزاوڵە.
ئاوەڵە
«سـ.» تمـ: ئاواڵە.
ئاوەڵە بوون
«مستـ. لا.» تمـ: ئاواڵە بوون.
ئاوەڵە کردن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاواڵە کردن.
ئاژاوڵە
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئاژاوە.
ئاڵە
«نا.»، «مکـ.» مەوجوودێکی خەیاڵییە و لەناو کوردەواریدا باوەڕیان وایە کە دەوری ژنی زەویستان و منداڵەکەی دەدا و هەر دەرفەتی وەگیر کەوت هەردووکیان یا هەر کامێکیان کە بۆی بلوێ دەیانکوژێ. * ٢- ئاڵ. دایکی هاڵ.
ئۆڵە
«پبـ.» ۱- بە دوای سفەتەوە دەنووسێ و سفەتێکی تازە دروست دەکا، کە چکۆلەیێکی ئامێتە بە نازداری پێشان دەدا.: تەنکۆڵە، ناسکۆڵە، نەرمۆڵە، خەپەتۆڵە. ۲- بە دوای ناوەوە دەلکێ و ناوێکی تازە پەیدا دەبێ کە پچووکی تێدایە.: بابۆڵە، چەمبۆڵە، کچۆڵە، کیژۆڵە، گڵۆڵە.
ئەشکەڵە
[[؟]]
«نتـ.»، «سنـ.» ۱- تمـ: ۲- ئەشکنجە/۱، ۲- پارچە دارێکە ٦/٧ سانتیمەتر درێژە لە ناوەڕاستا لەلە کراوە، پەتی تێدەخرێ و تەختەی دەوار و ڕەشماڵ و پارچەکانی خێوەتی پێ تێک دەکرێتەوە و لێکیان قایم دەکا. هس.: ئیشکیل/۱، ۳- ئامرازێک بووە لە زەمانی کۆندا بۆ ئازاردانی بەندی و تاوانباران. تێبــ.ینی: حەوت پارچە داری پچکۆڵەیان دەهێنا کونیان دەکردن و بە پەت جەڵە دەکران، بۆ ئازاردانی یەکێک دەیانکردە پەنجەی دەستی، بە جۆرێک کە هەر قامکێکی دەکەوتە نێوان دوو پارچە دارەوە و پەتەکانیان توند دەکرد. ٭۱- ئەشکنجە/۲، چێوجەڵە.
با بردەڵە
[[با بردوو + ئەڵە]]
(سمف.)، (مک.) ١- هەر شتێکی سووکەڵەی با بتوانێ ڕایڕفێنێ. ٢- (مج.) ئینسانیی بێ تاقەت و کزەڵووکە. ((منیش با بردەڵەی بەر گێژەڵووکەم + دەمێک لەو قووڵکە، تاوێک لەو چڵووکەم))، (هێمن). تێبــ.- لەم وشەیەدا (و)ی ئاخری (بابردوو) دەگەڵ (ئە(ی سەرەتای (ئەڵە) تێک هەڵدەنگووتوون و (ئە)یەکە (و)یەکەی داپۆشیوە و لەناوی بردووە.