تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوڵاوی
[[ئاوڵە+ئاوی]]
«ستـ.» کەسێکە ئاوڵەی دەردابێ و چاک بووبێتەوە و شوێنی پۆرگەکانی بە دەم و چاو یا جێگەی تری لەشییەوە مابێ. ٭کونج. گڕوێ.
ئاوڵە
«نا.» ۱- نەخۆشییەکە زیاتر منداڵ دەیگرن، تەشەنە دەکا و یەک لە یەکی دەگرنەوە. تێبــ.- ئەم نەخۆشییە بە هۆی «ڤایرووس» ێکی تایبەتی پەیدا دەبێ، نیشانەکانی ئەوەیە کە لە پێشدا تایەکی قورس لەشی پیاو دادەگرێ و تیغەرەی پشت ژان دەکا، پاشان هەموو لەش یا هەندێ جێگەی پۆرگی بچووک «ئاوڵە» دەردەدا کە زنچکاویان تێدایە. نەخۆشییەکی گران و کوشندەیە و هەر لە سەت کەس کە دەیگرن پازدەیان مەترسیی مردنیان لێدەکرێ. لە حاڵی چاک بوونەوەشدا، گەلێ جار شوێنی پۆرگەکان کە ئیشک دەبن بە چاڵی دەمێننەوە و پیاو گڕوێ دەکا. بۆ پێش گرتن بەم نەخۆشییە، ئێستا ماکی «واکسێن//لقاح» تایبەتی هەیە، مناڵ و گەورەی پێدەکوتن. پێش ئەوەی ئەم دەرمانە تازەیە لە کوردستان بڵاو بێتەوە، زنچکاوی پۆرگی ئاوەڵەیان کۆ دەکردەوە و بە نووکی نەشتەر جێگەیەکی لەش «زیاتر باسک و قۆڵ» یان دەڕووشاند و لەم زنچکاوەیان تێدەکرد. گا و مەڕ و بزن و هەندێک باڵندەش تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن. ٭خروێکە، خروێلکە «بکـ.» : خرووکە، خوری، خوریک. ۲- ئەو پۆرگانەی ئینسانێ کە تووشی نەخۆشیی خورێکە دەبێ، دەریدەدا. هەوڵە، هاوڵە. ۳- پۆرگێکەلە ئەنجامی بە پێ ڕۆییشتنی زۆر، لە بەری پێ و یا لەبەر سووتانی لەش بە ئاوی لە کوڵ و ئاور لە شوێنە سووتاوە کە، پەیدا دەبێ و ئەگەر دڕا ئاوی لێدێ. «لەب وە تەمای دڵ چەند حەسرەتش برد» «پێش ئاوڵە کەرد، فرسەتش ناوەرد» «مەولەوی: مکبـ_۱۵۷» ٭بلۆق. تڵۆق. گۆزاوڵە.
ئاوڵەدەردان
[[ئاوڵە+دەردان]]
دەرهاتنی پۆرگی خروێکە لە لەشی کەسێ.: ئەم مناڵە بەستەزمانە ئەوەندەی ئاوڵە دەرداوە هەر چاوی بە دەرەوە ماوە.
ئاوڵەکوت
[[ئاوڵە+کوت]]
«سفا. نفا.» ئەو کەسەی پیشەی ئەوەیە ماکی دژی ئاوڵە لە خەڵک دەدا.: مەمەندی ئاوڵەکوت چۆتە شار ماکی ئاوڵە بێنێ، «سفا.». ئاوڵە کوتێکمان دەس کەوتایە منداڵەکانمان دەکوتا، «نفا.» .
ئاوڵەکوتان
[[ئاوڵە+کوتان]]
«مستـ. لا. متـ.» بەکارهێنانی ماکی دژی ئاوڵە بۆ ئەوەی منداڵ یان گەورە تووشی ئەم نەخۆشییە نەبن.: شێرکۆ ئاوڵەی کوتاوە باسکی ئاوساوە «لا.». لە شارەوە هاتوون ئاوڵە دەکوتن «متـ.». تێبــ.ینی: ۱- بە دەمی نەشتەر، یا تیغێکی تایبەتیی جێگەیەکی لەش «زیاتر باسک و قۆڵ، هەندێ جاریش ڕان» چیغ دەکەن و ماکەکەی تێدەکەن. ۲- ئەم مەسدەرە ئەغڵەب کورت دەکرێتەوە و تەنیا «کوتان» مەبەستەکە دەگەیێنێ.: خۆی کوتاوە. منداڵەکان دەکوتن.
ئاژاوڵە
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئاژاوە.
ئوسووڵی
[[عا.]]
«سـ.»، «کئێر.» ۱- کەسێکی دەربەندی ڕێک و پێکیی کاران بێ و بە پێی ڕێ و شوێنی پێویست جێبەجێیان بکا و مەبەستی ئەوە نەبێ هەرچۆنی بێ کارەکە ڕاپەڕێنێ، بەڵکوو بەو جۆرە ئەنجامیدا کە دیاری کراوە.: هەڵمەتەکاسە دەگەڵ پیاوی ئوسوولی فەرقیان زۆرە. ۲- کاری حیسابی و ڕێک و پێک: کاری ئوسوولی هەر دەچێتە سەر. ٭مەبدەئی.
ئەزخوڵام «غوڵام»
«نتـ.»، «بکـ.» من غوڵامی تو تمـ: ئەزبەنی.
ئەستێووڵک
[[ئەستێ+ووڵ «لە: تێووڵین» +ئک]]
«نتـ.» شیشێکی ئاسنە۲۰/۳۰سانتیمەتر درێژە سەرێکی پان کراوەتەوە، سەرەکەی دیکەشی یان وەکوو قوڵاپ و قەڵانگ وایە، یان دەسکێکی داری ڕێ دەخرێ. بۆ کاروباری ئاشپەزخانە و چێشت لێنان و نان کردن بەکاردێت. ئەستێوولکی تەندوور: «نتـ.» شکڵی هەر وەک ئەستێووڵک وایە، درێژترە و نانی پێ لە تەندوور دەکەنەوە، ئەگەر نانیش لەخۆیەوە کەوتە ناو تەنوورەوە، بە سەرە قولاپ دارەکەی دەری دێننەوە و ئاگری تەندووریشی پێ خۆش دەکەن تێبــ.ینی: کەرتی دووهەمی ئەم وشەیە «ووڵ» هەروەکوو نیشان دراوە بە لای منەوە لە مەسدەری «تێ ووڵین» کە ئێستا مانای «تێ گوشین» دەدا، وەرگیراوە، وا تێدەگەم کە «تێ ووڵین» شێوەیێکی کۆنتری «تێ گیران، تێ وەردان» بێ و ئەم ئامرازە لە پێشدا هەر بۆ تەندوور و نان کردن بووە لە پاشان چۆتە ئاشپەزخانە. سەرەڕای ئەوەش ڕێی دەچێتێ ئەم وشەیە لە «ئەستێ» و «ئووڵک» پێکهاتبێ کە بەشی دووهەمیان پاشبەندی بچووک کردنەوە بێت، لەم حاڵەتەدا هس.: «هەستی» لە لەهجەی باکووریدا و «ئەست» لە ئاوێستاییدا بە مانای ئێسقان.
ئەستەخفیڕوڵڵا
[[=عا.: استغفراللە]]
ڕستەیەکە، گوتنی لە کوردەواریدا باوە مانای «داوای بەخشی دەکەم لە خودا» یە. ۱- ئەگەر کەسێ قسەیێکی «بە تایبەتی کفر» لە دەم بێتەدەر یا گوێی لێبێ یەکێک قسەی لەم بابەتە دەکا، بۆ دەربڕینی پەشیمانی و دوورخستنەوەی گوناحی کفرەکەی خۆی، یا ناڕەزایی لەوەی بیستوویە دەیڵێ: خوایە تۆبە و ئەستەخفیروڵڵا. ۲- بۆ حاشا کردن لە کارێک دەگوترێ. «من بە گوناهکار ئەدەنە قەڵەم» «ئەستەخفیروڵڵا پادشای ئەفخەم» «سەلام- ١٦٤»
ئەمری خوا (خودا،خوڵا) کردن
(کن.) لەدنیاچوونەدەر، مردن. *عەمری خواکردن.
بازی دەوڵەت
(نت.)، (باز)ێک بووە کە بە پێی چیرۆکە کۆنەکانی کوردەواری بۆ دیاری کردن و هەڵبژاردنی حاکم، میر یا پاتشا هەڵیان داوە و لەسەر هەر کەسێ نیشتبێتەوە کردوویانە بە گەورە و حوکمدار. *بازی یەقین.
بووڵاو
[[بووڵ+1-ئاو/]]
نت.»، «سن.، هو.» خۆڵەمێشێ که تێکەڵ به ئاو کرابێ.* «سیم.» خۆڵاو، تێبــ.ینی: وەکوو دەزانین- خۆڵەمێش ماددەیێکی «قەلەوی» یه و له کوردستان هەر له کۆنەوه بۆ هەندێ سەنعاتی کشتوکاڵی وەکوو ڕەنێوهێنانی کشمیش و سەبزه و دروست کردنی مرەبا و ئیش و کاری ڕەنگڕێزی، دەیکەنه ئاوەوه و ئەو جووره شتانەی تێی هەڵدەکێشن تا له ئەنجامی گەرم کردنی و کوڵاندن شکڵیان نەگۆڕێ.
بووڵەمڕ
[[بووڵ+3-ئه/2+مڕ؟]]
«نت.»، «سن..، هو.» خۆڵەمێشی داغ.* «مک.» زیلە مۆ. «سیه.» ژیله مۆ. «کی.» ژیله. «جن.» بیلمر.» .
بووڵەوەره
نت.»، «؟» تیژاوی خۆڵەمێشه، بەناو ڕەزان و بن دار و درەختاندا دەیڕشێنن، بۆ لەناو بردن و قڕ تێخستنی هێندێ جڕ و جانەوەر «وەکوو کرم و...» یا ئیشک کردن و سووتاندی «کیمیایی» گژو گیا ی زیانۆ. تێبــ.ینی: آ» من ئەم وشەیەم له «فیش» ەکاندا نووسیوه ماناشم لێداوەتەوه، بێ ئەوەی دیاری بکەم له کێم بیستووه یا له کوێم وەرگرتووه و له چ ناوچەیێکی کوردستان دەیڵێن، ڕوانیمه هەموو ئەو قامووسانەش که لەبەر دەستمدان و له هیچیاندا نەمدۆزیە وه و که تێشی دەفکرێم به وشە یەکی ڕەسەنی کوردی دەهاتە بەرچاو، بۆیه نووسیم. ب» کەرتی «وە ر» که له م وشەیەدا دەیبینن له زمانی پەهلەویدا به شێوەی «ڤەر» چەند مانای هەیه که یەکێکیان «خۆڵەمێش» ه هاوتایەکی زۆر نزیکیشی هەر له پەهلەویدا هەیه ئەویش «ڤەڕ» ه «تم: فره، پفا، ل-450» دوور نیه کەرتی «مڕ» لە وشەەی «بوڵەمڕ» دا هەر «قەژ» ی پەهلەوی بێ.
بوڵفار
[[؟]]
«نا.»، «مک.» تم: جیر.:: تۆپی بۆڵغار «تۆپی بچکۆڵەی یاری که له لاستیک دروست دەکرێ». هەر دەڵەی بوڵغاره لەبەریەک دەکشێ.
بەرزەوڵاخ
[[به‌رز/4+3-ئه/2+وڵاخ]]
«نت.» کعر.» ئەسپ، ئێستر.* «مک.» وڵاغی بەرزه.
بەرمسوڵدان
[[بەر/٤ + مسوڵدان]]
ئەو بەشەی زگی ئادەمیزاد که دەکەوێته خوار نێوک و ژوور بەرگەده. * «سن.» بان بانەگا.
بەشی خوڵا
«نت.»، «مک.» تم: بەشی خوا.
بەڕووڵه
[[ به‌ڕوو+ له «ئم: بچووكی» ]، ]
«نت.»، «مک.» 1- خەیار و ترۆزی که له حاڵەتی «فیسکەیی» دەرچووبن و بۆ خواردن دەس بدەن بەڵام زۆر گەوره نەبووبن. 2- سینگێکی بچکۆلانەیه له شێوه و ئەندازەی بەڕوو دەخرێته کونی «شیلەپه» ی «هەو جاڕ» ەوه تا له شوێن خۆی ڕابوەستێ و نەهێڵێ له باسکێش بێتە دەرێ* گایینجه.