تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 9
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پان
بە
زمانی لاتینی، پێشگرێکە
بە
مانای «هەمووان».
لە
سەدەی
نۆزدە
و
بیست
،
سەرەتا
لە
ئەورووپا و
ئینجا
لە
ئاسیا
و
ئەفریقا
چەند
بزووتنەوەیەکی
سیاسی
سەریان هەڵدا
کە
بە
لکاندنی
ئەم
پێشگرە
بە
ناوی
وەڵات
یان
نەژاد
یان
ئایینەکەیان،
خۆیان
پێناسە
دەکرد.
ئامانج
لەم
کارەش
ئەوە
بوو
کە
جەماوەری
هاوڕەگەز و هاوئایین
یان
هاوزمان
،
بە
ناوی
نەتەوە
یان
ئۆمەت
یا
نەژادێکی
تایبەت
لە
یەکەیەکی
سیاسی
و نەتەوەییدا کۆبکەنەوە.
بە
ناوبانگترینی
ئەم
بزاوتانە بریتین
لە
: پان ئیسلامیزم*، پان ئسلاڤیزم*، پان جێرمەنیزم* و پان عەرەبیزم*.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پان ئسلاڤیزم
ڕاپەڕینێکی
سیاسی
و کەلتووریە
کە
لە
سەدەی
نۆزدە
لە
سۆڤیەت و وەڵاتانی ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
بەمەبەستی یەکخستنەوەی
ئەو
نەتەوانەی
کە
خاوەنی
ڕەگەز
و
زمان
و کەلتووری ئسلاڤی
بوون
. کێشی
سیاسی
ئەم
جووڵانەوە
، بەزوویی دەنگی دایەوە و
لە
ساڵی 1848
پاش
لاوازبوونی ئیمپراتۆریەتی نەمسا و
بە
پێشەنگی مێژووناسێکی چێک، کۆنگرەی ئسلاڤی
لە
پڕاگ
بەڕێوە
چوو
. ئامانجی
ئەم
کۆنگرە
هاریکاریی
هەموو
نەتەوە
ئسلاڤییەکان
بوو
بۆ
ڕازیکردنی ئیمپراتۆر
کە
سوڵتەی
خۆی
بدا
بە
فدراسیۆنێکی
پێکهاتوو
لە
نەتەوەکان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پان ئیسلامیزم
بزاڤێکی
سیاسی
بان
- نەتەوەیی و
بان
ـــ ئەتنیکی
کە
لە
سەدەی نۆزدەوە
دەستی
پێکرد بەمەبەستی بردنەسەرەوەی
هۆشیاری
سیاسی
موسوڵمانان
بۆ
پێکهێنانی بەرەیەکی
یەکگرتوو
لەمەڕ
پاڕاستنی
بەرژەوەندی
و کیانی کۆمەڵگەی ئیسلامی
لە
بەرانبەر
شاڵاوەکانی سیاسەتی ئیستیعماردا. پان ئیسلامیزم بریتییە
لە
: ئارمانجی ڕێبەرانی موسوڵمان
لە
1890 بەملاوە
بۆ
زیندووکردنەوەی
دەسەڵات
و یەکگرتوویی خەڵکانی موسوڵمان لەژێر ئاڵای دەسەڵاتێکی یەکگرتوودا. ڕیشەی
ئەم
جووڵانەوە
لە
لایەکەوە ئەگەڕێتەوە
بۆ
وشیاربوونەوەی موسوڵمانان
دەرحەق
بە
دواکەوتوویی دەسەڵاتی جیهانی
ئیسلام
.
لە
لایەکی دیکەوە، پاڵنەری
سەرەکی
ئەم
جووڵانەوە
پەیوەست
بوو
بە
دەست
بەسەراگرتنی ئەوروپییەکان
بە
سەر
وەڵاتانی ئیسلامی
لە
سەدەی
نۆزدە
و بیستدا.
وشیاربوونەوە
بە
ڕێژەی دواکەوتوویی
ئیسلام
،
بووە
هۆی
سەرهەڵدانی وەهابییەت
کە
بانگەشەی
بۆ
گەڕانەوە
بۆ
سەرەتاکانی
ئیسلام
و زیندووکردنەوەی سوننەتەکانی
پێغەمبەر
دەکرد،
بەڵام
لە
هەمان
کاتدا ڕواوڕوویی
لەگەڵ
ڕۆژاوا
، ڕێبەرانێکی
وەکوو
«
سەید
جەمالەدینی ئەفغانی»ـشی هێنایە
مەیدان
کە
خوازیاری گۆڕانی
بەرەو
تەباکردنی
ئیسلام
بوو
لەگەڵ
هەلومەرجی
ژیانی
هاوچەرخدا.
بێجگە
لەمەش، ئەفغانی،
بە
شوێن
یەکگرتووییی جیهانی
ئیسلام
بوو
لەژێر سایەی خەلیفەیەک
کە
بتوانێ
بەر
بەهێرشی مەسیحییەکان
بۆ
سەر
خاکی
موسوڵمانان بگرێ.
لە
سەدەی
شازدە
، کاتێک
کە
وەڵاتانی عەرەبی
کەوتە
دەستی
سوڵتانی عوسمانی،
شیعە
و سوڵتانی مەراکیش و پاشای مەغوولانی
هێند
نەبێ
،
تەواوی
موسوڵمانان
بۆ
سوڵتانی عوسمانی ــ
کە
پێیان دەگوتن
خەلیفە
ــ
وەکوو
پارێزەری
ئایین
سەیریان دەکرد. ئەودەم سوڵتانی عوسمانی
بەناوی
خەلیفەوە
بە
سەر
بەشێکی
زۆر
لە
«دارولئیسلام» حوکمڕانییان دەکرد.
«
سوڵتان
عەبدولحەمیدی
دووهەم
» (1876ــ1909)، تەبلیغاتێکی
وەهای
بۆ
ئیسلام
کردبوو
کە
دەسەڵاتدارانی ئەورووپا، تۆقابوون
لە
وەیکە
نەکا
موسوڵمانانییان
لێ
یاخی
بکات!
ئەگەرچی
ئیمپراتۆریەتی عوسمانی،
لە
باری
سیاسی
و سەربازییەوە
لە
بەرانبەر
دەسەڵاتی ئەورووپاییەکاندا
هەر
دەهاتوو لاوازتر
دەبوو
،
بەڵام
بە
دروشمی پان ئیسلامیزم،
خۆی
لە
لای
موسوڵمانان هەڵئەکێشا و توانیبوی
وەکوو
دەمڕاستی
دەوڵەتی
پێشڕەوی
ئیسلامی
لە
ئەنجومەنە ئەورووپاییەکان دەنگی
خۆی
لە
لایەن
ئیسلامەوە هەڵبڕی.
پێش
ئەوەیکە بیرۆکەی ناسیۆنالیستی
لە
ئەورووپاوە
بێتە
ناو
ئیسلامەوە، پان ئیسلامیزم، ئایدیۆلۆجیای
زاڵ
بوو
بە
سەر
دونیای ئیسلامیدا و عەبدولحەمید،
وەکوو
خەلیفەی موسوڵمانان،
پشتیوانی
لێدەکرد و
چەند
کەسایەتییەکیش تەبلیغیان
بۆ
دەکرد. «
سەید
جەمالەدینی ئەفغانی» یەکێک
لەوانە
بوو
کە
لە
چەندین
وەڵاتی
ئیسلامی
وەکوو
،
ئەفغانستان
و
ئێران
و
هێند
و
میسر
و عوسمانی، بانگەشەی
بۆ
ئیسلام
دەکرد.
تەنانەت
تەبلیغەکانی
لە
جاوە و تونێس و شانگهای دەنگی دابۆوە.
لە
ساڵی 1903 «عەبدوڵا سوهرەوەردی» ئەنجومەنی پان ئیسلامی
لە
لەندەن دامەزراند و
لە
بڵاڤۆکێکیشدا
کە
بەناوی
پان
ئیسلام
دەری
دەکرد،
بۆ
ئاڕاستەکردنی
ئیسلام
لە
چەمک
گەلێکی
ئەندێشە
ئەورووپاییەکان
وەکوو
هیومانیزم و لیبراڵیزم و سوسیاڵیزم کەڵکی وەردەگرت و هێرشی دەکردە
سەر
لایەنە دزێوەکانی شارستانییەتی ئەورووپایی.
لەو
کاتەدا
بۆ
یەکگرتنی
شیعە
و سوننەش
هەوڵ
دەدرا و
بەم
بۆنەوە
لە
ساڵی 1911 تاقمێک
لە
زانایانی
ئێرانی
و عوسمانی،
لە
نەجەف
کۆبوونەوە
و
بەم
قەناعەتە
گەیشتن
کە
لە
بنەڕەتدا
هیچ
جیاوازییەک
نێوان
دوو
فیرقەکەدا
نییە
.
بەڵام
ئەم
هەوڵانە
جێگیر
نەبوون
. لایەنگرانی یەکگرتنی ئیسلامی
هەموو
ساڵێک
بە
هۆشمەندییەوە
لە
مەراسیمی
حەج
بۆ
تەبلیغ کەڵکیان وەردەگرت.
بەڵام
گەورەترین پلانێک
کە
لەم
بابەتەوە سەرنجی حاجییەکانی ڕاکێشا، هێڵی
ئاسنی
حیجاز
بوو
کە
بە
دارایی
شەخسی کەسانێکی
وەکوو
سوڵتان
عەبدولحەمید
دروست
کرا
و
بووە
یادگارێک
بۆ
ئامانجی پان ئیسلامیزم.
پان ئیسلامیزم، لەسەردەمی دەسەڵاتی عوسمانیدا واتای
شوناسی
توێژاڵێکی ـــ ئایینزایی موسوڵمانەکانی
کردە
شوناسێکی
سیاسی
.
لەم
ڕووەوە پان ئیسلامیزم،
بە
پلەی
یەکەم
، بزاڤێکی ناسیونالیستی
بووە
بۆ
دامەزرانی دەوڵەتێکی نەتەوەیی
نوێ
لەڕێی ئاوێتەکردنی کەلتوور و سیاسەتەوە.
ئەم
بزاڤە
بە
چەمکەکانی «
ئۆمەت
و خەلافەت»، بێئەوەی
بەڵێنی
ڕزگاری
یا
کۆچ
بدات، مانایەکی
سیاسی
دەبەخشێ.
لە
واقیعدا پان ئیسلامیزم
بوو
بە
کەرەستەیەکی
بەهێز
بۆ
بەدنیاییکردن و دەروونیکردنی چەمکی نوێی
نیشتمان
و
ناسیۆنالیزم
.
ململانێی
ناسیۆنالیزم
: ڕووخانی عەبدولحەمید
لە
ساڵی 1909 نیشانەی
لە
بەینچوونی پان ئیسلامیزم
بوو
. شکستهێنانی عەبدولحەمید
لە
یەکخستنەوەی جیهانی
ئیسلام
و
بەرگری
نەکردن
لە
داگیرکارییەکانی ئەورووپا
لە
وەڵاتە ئیسلامییەکان،
گەلێک
لە
زانایانی ئیسلامی
کە
لە
دەست
ئیستبدادی
سوڵتان
تەنگیان
پێ
هەڵچنرابوو،
هان
دا
کە
بۆ
گۆڕینی
ئەو
سیستەمە سیاسیە ڕێگەچارەیەک بدۆزنەوە. بەرەی
نوێ
کە
لە
حکوومەتی
قانوون
و ناسیۆنالیزمی
ڕۆژاوا
کاریگەریی وەرگرتبوو،
بە
هیوا
بوو
کە
بە
یارمەتی
ئەم
چەمکانە، دەوڵەتێکی
بەهێز
لە
عوسمانیدا بێنێتە
سەرکار
.
بەڵام
ناسیۆنالیزم
بووە
هۆی
لێکترازانی وەڵاتە ئیسلامییەکان.
چونکە
ناسیۆنالیزم
لە
کۆمەڵگەیەکی
وەکوو
«دارولئیسلام»
کە
پێکهاتێک
بوو
لە
ڕەگەز
و نەتەوەی
جۆراوجۆر
،
بووە
هۆی
لێکپچڕان و
لاگیری
بۆ
دامەزراندنی
دەوڵەتی
نەتەوە
. تورکە ناسیۆنالیستەکان،
کە
سۆزێکیان
بە
نیسبەت وەڵاتانی ئیسلامییەوە
نەبوو
،
لە
شەڕی یەکەمی جیهانی بوونە هاوپەیمانی ئەڵمانیا
بەڵام
عەرەبی موسوڵمان
ئەم
هاوپەیمانییەیان
ڕەت
کردەوە
.
ئەو
ڕژێمە تازەی
کە
لە
دوای شەڕی جیهانی
یەکەم
لە
تورکیا دەسەڵاتی
بە
دەستەوە
گرت
، بەپێی بنەماکانی
ناسیۆنالیزم
دامەزرا. دەسەڵاتی خەلیفەکان لەپێشدا
لە
مستوای
مەعنەوی
(1922)
پووچەڵ
بۆوە و
ئینجا
لە
1924 ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لێکهەڵوەشا و
بە
یەکجاری
ڕووخا. موسوڵمانە سوننەکان
بەم
کارەی تورکان ناقاییل
بوون
.
پاش
شەڕی دووهەمی جیهانی،
دوو
وەڵاتی
پاکستان و ئەندونیسیا سەربەخۆییان وەرگرت و
ئەم
دوو
وەڵاتە ئیسلامییە، بوونە
هۆی
لەدایکبوونی ڕاپەڕینێکی ئیسلامی.
هەروەها
لە
ڕۆژهەڵاتی
ناوین
و
باکووری
ئەفریقا
،
چەندین
وەڵاتی
عەرەبی موسوڵمان دامەزرا.
بەڵام
گەشەی ناسیۆنالیزمی عەرەبی
کە
بۆ
ئیسلام
بە
چاوی ڕەگەزێکی عەرەبی دەیڕوانی،
ئاواتی
یەکگرتنی جیهانی ئیسلامی
بە
فیڕۆ
دەدا
.
لەم
ڕووەوە
بوو
کە
وەڵاتانی ئیسلامی
بۆ
یەکخستنی دەنگی
ئەم
وەڵاتانە
لە
ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان،
لە
ساڵەکانی 1952
لە
کەراچی و 1954
لە
مەککە
، «کۆنفڕانسی
نەتەوە
موسوڵمانەکانیان» دامەزراند
کە
بوو
بەهۆی پێکهێنانی
کۆنگرە
و نووسینگەی
هەمیشەیی
.
کاری
ئەم
نووسینگە
سازدانی دیداری ساڵانەی
سەرۆکی
وەڵاتانی ئیسلامییە و
هەوڵدان
بۆ
ڕێکخستنی
چالاکی
و هاوڕاکردنیان
لە
کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی.
ئینجا
هێدی
هێدی
لە
خەونەکانی پان ئیسلامیزمیش
دوور
کەوتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پان تورکیزم
ئەم
بزاڤەش
وەک
بزاڤە هاوشێوەکانی
دیکە
،
لە
دووی
ئەو
پلان
و
نەخشە
سیاسیەوەیە
کە
لە
جیاتی ئەوەیکە گرووپێکی نەتەوەیی
تایبەت
لەخۆبگرآ،
هەموو
خەڵکانی
بە
ڕەچەڵەک
تورک
دەخاتە بازنەی خۆیەوە.
کەواتە
ناسیۆنالیزمی تورکی بزاڤێکی
بان
ـــ نەتەوەیی
یە
کە
بە
شوێن
دامەزرێنی یەکەێکی سیاسییە
لەسەر
بنەمای
پەیوەندی
کەلتووری تورکان.
بەگشتی
زۆرترین
لایەنگریی
لەم
بزاڤە ئەگەڕێتەوە
بۆ
دوای هەڵوەشانەوەی
ئەو
ئیمپراتۆرییانەی
کە
خەڵکی
تورک
یان
لەخۆگرتبوو.
ئەم
جووڵە
لە
ڕەوتی
ڕۆچوونی ئیمپراتۆرییەکانی عوسمانی و سۆڤیەت، زیاتر
ئاشکرا
بوو
.
لە
جوملەی
ئەو
کەسانەی
کە
لەسەر
پێکهێنانی بزاڤی نەتەوەیی
تورک
قسەی
کرد
، ڕۆژهەڵاتناس، ئارمینییۆس وامبێری
بوو
کە
لە
ساڵی 1860 لەمبارەوە
دەستی
بە
نووسین
کرد
. ناودارترین کەسێک
کە
لە
ناسیۆنالیزمی
تورک
پشتگیری
کرد
،
سمایل
بای
گاسپیرینسکی (1851-1941 )
ناسراو
بە
قاسپیر عەلی،
خەڵکی
کریمە
بوو
کە
داوای
کرد
تورکەکانی سۆڤیەت یەکبگرن. قاسپیرعەلی، ڕۆڵی میدیای
گشتی
بە
باشی
هەست
پێکردبوو.
بەم
بۆنەوە گۆڤاڕێکی
بە
زمانی تورکی عوسمانی
لە
ئاستێکی بەرفراواندا بڵاوکردەوە.
دەوڵەتی
کاتی
سۆڤیەت
لە
1917 لایەنگریی
خۆی
لە
بەرنامەکەی قاسپیرعەلی ڕاگەیاند و خوێندنی
ئەم
زمانەی
لە
قوتابخانەکانیش
پیادە
کرد
.پاش هەڵوەشانەوەی
یەکیەتی
سۆڤیەت
لە
ساڵی 1991، خەونەکانی ناسیۆنالیزمی تورکی زیاتر
بەرجەستە
بوونەوە
و بزاڤی پان تورکیزم، ئاهێکی تازەی
بە
بەردا
هاتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پان جێرمانیزم
بەو
تیۆری و
گەڵاڵە
و پیلانە شەڕخوازە ئەڵمانییانە دگوترآ
کە
لە
بەرایی
سەدەی
نۆزدە
بە
ئامانجی یەکگرتنی
سیاسی
وەڵاتانی
ئەڵمانی
زمان
،
هاتە
کایەوە.
ڕەگ
و ڕیشەی فەلسەفی پان جێرمەنیزم ئەگەڕێتەوە
بۆ
یوهان فیشتە، فەیلەسووفی
ئەڵمانی
(1814-1762) . فیشتە،
لەو
سەردەمەی
کە
هێشتا
ئەڵمانیا
دابەش
ئەکرێ
بە
میرنشینی
بچووک
و یەکگرتووییەکی
سیاسی
لە
ئارادا
نەبوو
،
باسی
لە
«چارەنووسی گەورەی
نەتەوە
» دەکرد و نەتەوەی ئەڵمانیای
بە
خاوەن
ڕۆحێکی ئاڤرێنەر دەزانی و
لە
بەرانبەر
ئەمەش
دا
نەتەوە
لاتینی
یەکانی
بە
چارەڕەش
ناوبردە ئەکرد.
ڕاپەڕینی
سیاسی
و ڕۆمانتیکی سەدەی
نۆزدە
کە
بنیاتەکەی
لەسەر
ناسیۆنالیزم
بینا
کرابوو، بیرۆکەی ڕێبەرایەتی جیهانی ئەڵمانییەکانی
بە
هێزتر
کرد
و بیرمەندان و نوسەرانی
ئەڵمانی
بەرەو
داڕشتنی گەڵاڵەی زیندووکردنەوەی ڕایش*،
هان
دا
و
سەرەنجام
ئەم
پلانە بەدەستی بیسمارک
بە
ئەنجام
گەیشت.
بەڵام
یەکگرتنی
یەکجارەکی
وەڵاتە ئەلمانی زمانەکان،
بە
دەستی
ئادءڵف هیتلەر
بە
ئەنجام
گەیشت.
کەچی
ئیمپراتۆرییەتەکەی
زۆری
نەخایاند و
بە
شکستهێنانی ئەڵمانیا
لە
شەڕی دووهەمی جیهانی (1945)
وەڵاتی
ئەڵمانیا
بە
دوو
پارچەی (ئەڵمانیای
ڕۆژاوا
و ئەڵمانیای
ڕۆژهەڵات
)
دابەش
کرا
(بڕوانە دیواری بەرلین) .
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پان عەرەبیزم
زۆربەی سەرچاوەکان،
دوو
زاراوەی پان عەرەبیزم و پان ئیسلامیزم،
بە
یەک
دەروو
(
مدخل
)
لە
ئەژماردێنن و نزیکایەتی میژوویی و مەفهوومی
ئەم
دووانە
بەرجەستە
دەکەنەوە.
بۆیە
ئاخێزگەی پان عەرەبیزمیش،
هەر
دەگەڕێتەوە
بۆ
ڕاپەڕینی عەرەبان
لە
هەمبەر
حکوومەتی تورکانی عوسمانی
پێش
شەڕی جیهانی
یەکەم
(1914) .
دەزگەی هەواڵگری بەریتانیا،
بە
سەرپەرشتی
تۆمس ئیدوارد لۆرێنس (1935-1888)،
بەڵێنی
دا
بە
عەرەبان
کە
وەڵاتێکی
مەزنی
عەرەبی،
هەر
لە
کەنداوی فارسەوە
تا
جۆگەی سوئێز، دابمەزرێنێ.
ئەم
ڕاپەڕینە
سەرەتا
لە
حیجازەوە
دەستی
پێکرد
ئینجا
ڕووی
کردە
دیمەشق
لە
سووریا
و
ڕۆژی
3ی ئۆکتۆبەری 1918
دەستی
تورکان
لە
حکوومەتکردن
لەم
شارە
، کورتبۆوە.
لە
لایەکی دیکەەوە بەهۆی دەسبەسەراگرتنی فەرەنسە و بەریتانیا
بە
سەر
چەند
ناوچەی عەرەبی
وەکوو
(لوبنان، ئەردەن،
سووریا
، فەلەستین و عێراق) ڕاپەڕینی پان عەرەبی
لە
کەشێکی دیکەدا
ڕووی
خەباتەکەی
کردە
ئەو
دوو
وەڵاتە.
بۆیە
کەسانێکی
وەکوو
ئەمین
ئەلحەسەنی (
موفتی
ئۆرشەلیم)، شوکری قووەتلی، جەمیل مەردەم، ڕەشید
عالی
گێڵانی، میشل ئەفلەق و سەلاحەدین بەیتار، بوونە ڕێبەرانی
قۆناخ
بە
قۆناخی بزووتنەوەی پان عەرەبیزم. (بڕوانە
بەعس
)
زاراوەی پان عەرەبیزم،
یەکەم
جار
لە
لایەن
جەمال عەبدول ناسر ڕێبەری ناسیۆنالیستەکانی
میسر
لە
ساڵەکانی 1950
بەکار
هێنرا. ناسر،
زۆری
هەوڵداوە
کە
پان عەرەبیزم بکاتە بەرەیەکی
دژ
بە
ئێرانی
و
بەم
بۆنەوە یەکێک
لەو
پڕۆژانەی
کە
ویستوویە ئەنجامی بدات، گۆڕینی
ناوی
«کەنداوی
فارس
»
بووە
بە
«کەنداوی عەرەبی» .
ئەفلەق و
بین
لادەن
و سەدام
حوسێن
،
لە
جوملەی
ئەو
عەرەبە شوڤینیانە
بوون
کە
لە
ئیسلام
کەڵکیان وەرگرتووە
بۆ
زیندووکردنەوەی عەرەبییەت. نژادپەرستی عەرەبی، لەسەردەمی سەدام
حوسێن
بەوپەڕی
شەرمەزاری
و بێویژدانی
خۆی
دەگا
و
ئەم
سیاسەتە چەپەڵە، بەنیسبەت
گەلی
کورد
بە
دڕندانەترین
ڕووکار
خۆی
پێشان
دەدات.
بۆ
وێنە
لە
ساڵی 1970
هەزاران
کورد
بەرەو
ئێران
دەردەکات
کە
زۆرینەیان
تا
ئیستەش نەگەڕاونەوە و
هەر
لە
ئێران
دەژین.
بە
عەرەبکردنی
شاری
کەرکووک
و کارەساتەکانی ئەنفال*و هەڵەبجەش
دوو
نموونەی دیکەن
لە
کردەوە
نامرۆڤانەکانی سەدام
وەکوو
ئەنجامی پان عەرەبیزم.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یەکیەتی پان ئەمەریکەن
ڕێکخراوەی دەوڵەتانی کیشوەری
ئەمریکا
کە
لە
یەکەمین
کونفڕانسی وەڵاتانی ئەمریکی
لە
ساڵی 1890 واشینتۆن دامەزرا.
ئەم
کۆنفرانسە «ئیدارەی نێونەتەوەیی کۆمارییەکانی
ئەمریکا
» ی بەدیهێنا
کە
دواتر
ناوی
بە
یەکیەتی
پان ئەمەریکەن گۆڕا. ئامانجی
ئەم
یەکیەتییە «پەرەپێدان
بە
هاریکاری
سیاسی
و
ئابووری
لەنێوان دەوڵەتانی
ئەمریکایی
و قووڵکردنی
هەستی
یەکگرتوویی زیاتر
لە
نێوان
ئەمریکای
باکوور
و
باشوور
»
دا
بووە
.
بەڵام
لەبەر
ترسی
نادیاری
دەوڵەتانی ئەمریکای
باشوور
لە
هەژموونی
سیاسی
و
ئابووری
وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
، کارەکانی
بە
ڕێکوپێکی
بەڕێوە
نەدەچوو.
بەم
حاڵەش چەندەها
دەزگە
بۆ
پێشخستنی
هاریکاری
کەلتووری و
ئابووری
لە
نێوان
ئەم
دەوڵەتانەدا هاتۆتە کایەوە و نزیکەی
چل
بڕیارنامەی
بازرگانی
و گومرگی و پەنابەری
مۆر
کراوە
.
لە
دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
،
ئەم
دەوڵەتانە زیاتر پێویستیان
بە
یەکگرتن
بوو
.
بۆیە
لە
ساڵی 1948 «ڕێکخراوەی دەوڵەتە ئەمریکییەکان» دامەزرا
کە
یەکیەتی
پان ئەمەریکەن،
بوو
بە
کۆڵەکەی
ئەم
ڕێکخراوە و نوسینگە کەشی
لە
ئەژمار
دەهات.
ئەم
یەکیەتییە
چوار
ئیدارەی
هەیە
کە
کاروباری
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و مافی نێونەتەوەیی و کەلتوور و خزمەتگوزاریی
لە
ئەستۆ
گرتووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پانچاشیلا
بە
زمانی سەنسکریت،
بە
مانای
پێنج
بنەڕەتە.
پانچاشیلا
،
لە
شەریعەتی بوودا بەگشتی
ناوی
پێنج
یاسای کرداریی بووداییەکانە
کە
بریتییە
لە
: خۆپاڕاستن
لە
کوشت
و
کوشتار
،
دزی
، بەئاڵۆشی،
درۆ
و مەیخۆری.
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
دەوڵەتی
هێندەوە
بە
واتای
پێنج
بنەڕەتی سیاسەتی
دەرەوە
بەم
شێوازە
بە
کار
براوە:
1)
بایەخ
دانان
بۆ
سەروەری
و حاکمیەتی نەتەوەیی و سنووری وەڵاتەکان.
2) دەستدرێژ
نەکردن
.
3)
دەست
نەبردن
بۆ
ناو
کاروباری ناوخۆیی وەڵاتەکانی
دیکە
.
4)
ڕێز
گرتنی
دوولایەنە
و
یەکسان
لە
پێوەندییە نێونەتەوەییەکان.
5)
پێکەوە
ژیانی
ڕژێمی
جۆراوجۆر
. کۆنگرەی نەتەوەکانی
ئاسیا
و
ئەفریقا
لە
باندۆنگ،
ئەم
بنەڕەتانەی
بە
«
پێنج
بنەڕەتی
پێکەوە
ژیانی
ئاشتی
خوازانە»
پەسند
کرد
.
لە
ساڵی 1965
وەڵاتی
ئەندونیسیا بنەڕەتەکانی پانچاشیلای
بۆ
سیاسەتی دەرەوەی
خۆی
بە
کار
هێناوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمپانیای فرەنەتەوە
کۆمپانیا
فرە
نەتەوەکان،
لە
ئابووری
و سیاسەتی نێودەوڵەتیدا
بە
دیاردەیەکی
نوێ
دادەنرێن
کە
بەهۆی پەرەپێدان و بەرفرەوان کردنی دەسەڵاتی
خۆیان
لە
دەرەوەی سنوورە نەتەوەییەکان، ڕۆڵێکی
گەورە
لە
سیاسەتی
ئابووری
جیهان
دەگێڕن.
ئەم
کۆمپانیانە
پەرە
دەدەن
بە
چالاکی
بازرگانی
و پیشەسازیی
خۆیان
لە
سەرانسەری
جیهان
بەتایبەت
لە
وەڵاتانی ڕووەوپەرەسەندن و لقێکی
لاوەکی
کۆمپانیاکە
لەم
وەڵاتانە دادەمەزرێنن،
بۆ
نموونە
کۆکاکۆلا.
ئەم
کۆمپانیانە
ئەمێستا
، بوونەتە دێوەزمەیەکی گەورەی
ئابووری
و
سیاسی
و
لەم
وەڵاتانەدا
وەها
ڕیشەیان داکوتاوە
کە
دیاریکردنی
ڕەگەز
و نەتەوایەتیان کارێکی دژوارە. کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان،
بە
سەرمایەدانان
لەم
وەڵاتانە و
سوود
وەرگرتن
لە
سەرچاوەی
سروشتی
و وزەی
کاری
هەرزان
، قازانجێکی
زۆر
بەدەست
دەهێنن و
لەم
ڕێگەدا
بەرژەوەندی
ئابووری
وەڵاتەکان دەخەنە مەترسییەوە. گەورەترین ناوەندەکانی
ئەم
کۆمپانیانە
لە
وەڵاتانی
ئەمریکا
، بریتانیا، ئەڵمانیا، فرەنسی و ژاپۆن
جێگیر
بوون
.