تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 120
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سروودی نەتەوەیی/نیشتمانی
1ــ سروودێکی ڕەسمییە
کە
باڵانوێنی ڕۆحی
نەتەوە
و کەلتوور و دابونەریت و مێژووی وەڵاتێکە.
2ــ ئاوازێکی نیشتمانپەروەرانە و ئایدیالییە
کە
لە
کاتی
فەرمیدا
بۆ
ڕێزگرتن
لە
وەڵاتێک
تۆمار
دەکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سپاردنی دەسەڵات
سپاردنی
دەسەڵات
بە
مانای
ئەوەیە
کە
کەسێک
یان
ئەنجومەنێکی
خاوەن
دەسەڵاتی
یاسایی
یان
سیاسی
، بەشێک
یا
تەواوی
دەسەڵاتی
خۆی
بسپێرێتە کەسێک
یان
جەماعەتێکی
ژێردەستی
خۆی
.
ڕەنگە
دەسەڵاتی نوێنەرێک
بە
ڕێژەی دەسەڵاتی پەرلەمانتارێک
جیاوازی
بەرچاوی هەبێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیستەمی نوێی جیهانی
ئەم
زاراوە
لە
میانەی ساڵی 1989
پاش
گۆڕانکارییەکانی بلۆکی
ڕۆژهەڵات
هاتۆتە زاراوەی سیاسیەوە. ڕووخانی دیواری بەرلین
لە
دێسەمبەری 1989 سەرەتایەک
بوو
بۆ
کۆتایی
هاتنی سیستەمی
کۆنی
پێوەندییە نێونەتەوەییەکان. دەسەڵاتدارانی پێشووی
جیهان
،
هەر
لە
مۆنرۆوە
بگرە
تا
لێنین و
لە
هیتلێرەوە
تا
بۆش
، هەرکامیان
بە
هەوای
خۆیان
بانگەشەی بنیادنانی سیستەمی نوێی جیهانییان کردووە.
بەڵام
سیستەمی
نوێ
بە
مانای ئیمڕۆیی
ئەوەیە
کە
یەکەم
جار
لە
لایەن
جۆرج
بۆش
(
باوک
) سەرکۆماری
ئەمریکا
،
لە
11/9/ 1990
لە
بەردەم
نوێنەرانی کۆنگرێس، ڕاگەیەندرا.
بۆش
، بانگەشەی جیهانێکی
کرد
کە
تێیدا
سەروەری
یاسا
،
جێی
قانوونی
جەنگەڵ
بگرێت و جیهانێک
کە
تێیدا
هەموو
وەڵاتان بەرپرسیاریەتی
هاوبەش
بۆ
ئازادی
و
یەکسانی
بە
ڕەسمییەت بناسن. جیهانێک
کە
تێیدا زۆرداران، مافی زۆرلێکراوان بپارێزن.
بۆش
، ڕێبەرایەتی
ئەمریکا
و
سەروەری
بایەخەکانی
ئەم
وەڵاتەی
بۆ
دروستبوونی
وەها
جیهانێک
بە
پێویست
باس
کرد
و گوتی: سیستەمی نوێی جیهانی
نیازی
بە
ڕێبەرایەتی و
هەژمۆنی
بایەخەکانی ئەمریکایە
لە
جیهاندا.
سیستەمی نوێی جیهانی،
هەر
لە
سەرەتاوە
لە
لایەن
بیرمەندان و سیاسەتمەدارانی
جیهان
بەرەوڕووی
ڕەخنە
بۆتەوە.
بۆ
وێنە
نۆئام چۆمسکی، زمانەوانی
ناودار
و
ڕەخنەگری
بەرجەستەی سیاسەتی دەرەوەی
ئەمریکا
دەڵێ: «سیستەمی نوێی جیهانی، دەسپێچکێکە
بۆ
چەواشەکردنی
خەڵکی
جیهان
و هێشتنەوەی بێعەدالەتی و ناوێکی تازەیە
بۆ
پاساوی
زۆرداری
و دروستکردنی جیهانێکی
بێ
ڕەقیب
بۆ
ئەمریکا
». تۆنی
بێن
، سیاسەتمەداری بەریتانیش پێی
وایە
، سیستەمی نوێی جیهانی گەڕانەوەیە
بۆ
ئیمپراتۆرییە زۆردارەکانی
ڕابردوو
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەندوقی گەشەی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەم
سەندوقە
لە
ساڵی 1976
بە
شێوەیەکی ئارەزومەندانە
بۆ
ماوەی
دە
ساڵ
بۆ
ژنان دامەزرا
بەڵام
دواتر
لە
ساڵی 1985
ناوی
گۆڕا
بە
سەندوقی گەشەی
ژنانی
نەتەوە
یەکگرتووەکان.
ئەم
سەندوقە
بە
ژنانی
دەستەنگ
و کەمداهاتی وەڵاتانی ڕووەوگەشەسەندن
یارمەتی
دەگەیەنێت و ناوەندەکەشی
لە
شاری
نیۆیۆرکی
سەر
بە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شێوازی بەرهەمهێنانی ئاسیایی
زاراوەی
شێوازی
بەرهەمهێنانی
ئاسیایی
،
یەکەم
جار
لە
لایەن
جۆن
ستوارت
میل
بیرمەندی ئینگلیزی
بۆ
پێناسەکردنی سیستەمی
ئابووری
وەڵاتانی
ئاسیایی
هاتە
ئاراوە. دواتر
لە
لایەن
بیرمەندانێکی
وەک
کاڕۆڵ مارکس
بە
تێروتەسەلی شرۆڤە
کراوە
.
ئەو
بۆ
ناساندنی وەڵاتانی
چین
و ڕووسیە و هێندستان، کۆمەڵێ تایبەتمەندی
یەکسان
دەبینێت
کە
بە
گشتی
بە
شێوازی
بەرهەمهێنانی
ئاسیایی
ناوبردە
کراوە
.
بە
باوەڕی
مارکس، بارودۆخ و کەشوهەوای هەرێمەکانی وەڵاتانی
ڕۆژهەڵات
،
بە
هۆی
کەمبوونی
ئاو
پێویستی
بە
هێنانە مەیدانی
جەماوەر
و هەرەوەزی مرۆڤییە
بۆ
کەڵک
وەرگرتن
لە
سەرچاوەکانی
ئاو
.
بەم
بۆنەوە دەسەڵاتی
سیاسی
و دەوڵەتەکان
بە
شێوەیەکی
بەرچاو
،
دەست
دەگرن بەسەر سەرچاوەکانی ئاودا و
لەم
ڕێگەوە
زەبر
و زاکونی
خۆیان
بەسەر
خەڵکی
ئەم
وەڵاتانە
خاڵی
دەکەنەوە. بەمجۆرە شێوازێکی
تایبەتی
بەرهەمهێنان
لە
وەڵاتانی
ئاسیایی
دێتە ئاراوە
کە
ڕێگە
خۆش
دەکات
بۆ
ئیستبداد و
ستەمکاری
لەم
وەڵاتانە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی دووهەمی جیهانی (1945-1939)
لە
فێورییەی ساڵی 1938 ئادۆڵف هیتلەر،
بوو
بە
ڕێبەری
ئەڵمانی
نازی
و فەرماندەیی
گشتی
هێزەکانی
ئەڵمانی
بەدەسهێنا و
هەموو
مەقام
و مەنسەبە دەوڵەتییەکانی
بە
نازییەکانی نەمسا بەخشی.
ڕۆژی
12ی
مارس
، هێزەکانی ئەڵمانیا نەمسایان گرتەوە و
ڕۆژی
دواتر
خاکی
ئەم
وەڵاتە
بە
ئەڵمانیا لکێندرا.
هیتلەر
سوور
بوو
لە
سەر
ئەوەی
کە
بە
یارمەتی
3 ملیۆن ئەڵمانیزمانی دانیشتووی ویلایەتی سودەتی چێک،
ئەم
وەڵاتەش بلکێنی
بە
خاکی
ئەڵمانەوە.
لە
مانگی
مارسی 1939 هێرشی بردە
سەر
ئەم
وەڵاتە و
بە
تەواوەتی داگیری
کرد
. دوای
داگیر
کردنی
ئەم
دوو
وەڵاتە
ئینجا
کەوتە
هەڕەشە
کردن
لە
پۆڵەندا.
لە
مانگی
ئاگۆستی 1939 پەیمانی پاراستنی سنووریی
لە
نێوان
ئەڵمانیا و سۆڤیەت مۆرکرا.
رۆژی 1ی سێپتەمبەری 1939
ئەگەرچی
خەڵکی
پۆلەندا خۆڕاگریەکی شێرانەیان
لە
خۆیان
نیشان
دا
بەڵام
ئەڵمانیا
بە
هێزی مەکینەیی و
بە
پشتیوانی
هێزی
ئاسمانی
، توانی
لە
ماوەی مانگێکدا
ئەم
وەڵاتەش
داگیر
بکات.
ڕۆژی
پێنجەمی ژووەنی 1940 هێزەکانی
ئەڵمانی
نازی
هێڵە
بەرگرییەکانی سپای فەرەنسەی
تێک
شکاند و
بە
پەلە
خۆی
گەیاندە
باشوور
.
لە
ڕۆژی
10ی ژووەن ئیتالیای
فاشیست
، شەڕەکەی کێشایە فەرەنسە. ئەڵمانییەکان دوای گرتنەوەی پاریس
لە
22ی ژووەنی 1940، مەرجەکانی
خۆیان
بۆ
ئاشتی
لەگەڵ
فەرەنسە
بە
کاربەدەستان ڕاگەیاند
کە
بەو
پێیە فەرەنسە دەبووە
دوو
بەش
. بەشێکیان دەکەوتە
ژێر
دەسەڵاتی ئەڵمانیا و
ئەوی
دیکە
بە
ناوەندییەتی
شاری
ویشی
، دەکەوتەوە
دەستی
فەرەنسییەکان.
بەڵام
بەشەکەی فەرەنسەش
لە
ساڵی 1942
لە
لایەن
هێزەکانی ئەڵمانیاوە
داگیر
کرا
.
لە
9ی ئاڤریلی 1941، هێزەکانی ئەڵمانیا هێرشیان بردە
سەر
خاکی
دانیمارک و
ئەم
وەڵاتەشیان داگیرکرد.
ئینجا
هێرش
کرایە
سەر
نەرویج.
لەم
کاتەدا هێزەکانی فەرەنسە و بەریتانیا
هاتنە
فریای نەرویج
بەڵام
تا
10ی ژووەن توانییان خۆڕابگرن و
سەرەنجام
ئەم
وەڵاتەش بەدەستی هێزەکانی ئەڵمانیا داگیرکرا. دواتر
لە
ڕۆژی
10ی
مانگی
مەی
، ئەڵمانیەکان هەڵیان کوتایە
سەر
نەمسا و بەلجیکا و لۆکزامبۆرگ و
ئەم
وەڵاتانەشیان خستە
ژێر
دەسەڵاتی خۆیانەوە.
لە
22ی ژووەنی 1941 هێزەکانی
نازی
چەند
هێرشێکی بەربڵاویان بردە
سەر
خاکی
سۆڤیەت.
بەڵام
خۆڕاگری
خەڵکی
ئەم
وەڵاتە
بە
تایبەت
لە
ستالینگراد
بووە
هۆی
دامرکانەوەی شەڕەکە.
لە
7ی دێسەمبەری 1941 بەرەیەکی دیکەی شەڕی جیهانی
دووهەم
،
لە
نێوان
هێزەکانی ژاپۆن و
ئەمریکا
کرایەوە.
لەم
ڕۆژەدا فڕۆکەکانی ژاپۆن هێرشیان
کردە
سەر
پاپۆڕە جەنگییەکانی
ئەمریکا
و بارانەی بۆمبیان
بە
سەردا
باراندن
.
لە
کۆتایی
ساڵی 1942 بەریتانیەکان بەگورجی بەرپەرچێکی هێزەکانی ئەڵمانیا و ئیتالیایان دایەوە و توانیان
ئەم
هێزانە
لە
باکووری
ئەفریقا
ڕاو
بنێن.
لە
ساڵی 1943 هێزە یەکگرتووەکانی
دژ
بە
نازیسم
و
فاشیزم
، پەلامارێکی بەربڵاویان بردنێ و دوای سەرنگوونی مۆسۆلینی (ڕێبەری فاشیزمی ئیتاڵی)،
لە
ژانوییەی 1944 هێزەکانی
خۆیان
لە
نزیک
ڕووم
دابەزاند.
لە
ڕێکەوتی 6ی ژووەنی 1944
چەند
سوپایەکی
گەورە
لە
هێزەکانی
ئەمریکا
و بەریتانیا و کەنەدا
لە
لێواری نۆرماندی
کە
بەدەست
ئەڵمانییەکانەوە
بوو
دابەزین
.
لە
ئۆپەراسیۆنی نۆرماندیدا هێزە یەکگرتووەکان، دامودەزگەی جەنگیی ئەڵمانیان
لە
کار
خست
و زەبرێکی کارییان پێگەیاند. دوای
شەڕ
و پێکدادانێکی
زۆر
هێزەکانی ئەڵمانیا
بەرەو
دواوە
پاشەکشەیان
کرد
و
لە
ڕۆژی
15ی ئاگۆستی 1944 هێزەیەکگرتووەکان
لە
باشووری فەرەنسە
دابەزین
.
بە
هاتنەمەیدانی هێزەکانی
ئەمریکا
بۆ
پشتیوانی
کردن
لە
پاریس و
خۆڕاگری
خەڵکی
ئەم
شارە
لە
بەرانبەر
ئەڵمانیەکان، هێزەکانی ئەڵمانیا تەنگیان
پێ
هەڵچنرا و
بەم
جۆرە
پاش
چوار
ساڵ
شاری
پاریس
لە
چنگی
دوژمن
دەرهات.
لە
3ی سێپتەمبەر هێزەکانی بەریتانیا بەلجیکیان
ڕزگار
کرد
و هێزە چەتربازەکانیش
لە
نەمسا
نیشتنەوە
تاکوو
لێرەوە
هێرش
بەرنە
سەر
ئەڵمانیا.
سەرەنجام
لە
مانگی
فێورییەی 1945 هێڵی زیگفرید دەشکێنن و
لە
ڕووباری ڕاین ـەوە دەچنە
ناو
خاکی
ئەڵمانەوە.
لە
ژانوییەی 1945 سۆڤیەت هێزەکانی ئەڵمانیا ڕاودەنێ و
لە
ڕۆژهەڵاتەوە
بەرەو
ئەڵمانیا
پێشڕەوی
دەکات. هێزی
هاوبەشی
بەریتانیا و ئەمریکاش
لە
ڕۆژاواوە
خۆیان
بۆ
هێرش
بردن
بۆ
پێتەختی ئەڵمانیا
ئامادە
دەکەن.
رۆژی 24ی ئاوریلی 1945 هێزەکانی سۆڤیەت، بەرلین
ڕزگار
دەکەن و
لە
چەمی ئاڵب
لەگەڵ
هێزەکانی
ئەمریکا
یەک
دەگرنەوە.
سەرەنجام
سپای ئەڵمانیا
خۆی
تەسلیم
دەکات و
ئەم
شەڕە خوێناوییەی ئەورووپا
لە
8ی
مانگی
مەی
1945
کۆتایی
پێ
دێت
و هیتلەریش
چەند
ڕۆژ
دوای
کۆتایی
شەڕەکە
خۆی
کوشت
.
لە
لایەکی دیکەوە
بۆ
ئەوەی
ئەمریکا
سەری
تەسلیم
بە
ژاپۆن دابخات،
لە
6ی ئاگۆستی 1945
بە
فڕۆکەی بۆمبهاوێژ بۆمبێکی ئەتۆمی هاویشتە
شاری
هیرۆشیما
کە
لە
ئەنجامدا 78
هەزار
کەس
کوژران
و 70
هەزار
کەسی
دیکەش
بە
توندی
بریندار
بوون
و زۆربەی شارەکەی
وێران
کرد
.
دەوڵەتی
ژاپۆن
خۆی
نەدا
بە
دەستەوە
و
تەسلیم
نەبوو
.
بۆیە
ئەمریکا
جارێکی
دیکە
لە
ڕۆژی
2ی سێپتەمبەر بۆمبێکی دیکەی هاویشتە
سەر
شاری
ناگازاکی و
لە
ئاکامی تەقینەوەی
ئەم
بۆمبەش
هەزاران
کەسی
دیکە
کوژران
و
بریندار
بوون
و ماڵوێرانییەکی
زۆری
لێکەوتەوە.
ئینجا
ژاپۆن
خۆی
تەسلیم
کرد
و شەڕی جیهانی
دووهەم
بە
تەواوەتی
کۆتایی
پێهات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی یەکەمی جیهانی
شەڕی جیهانی
یەکەم
لە
ساڵی 1914 هەڵگیرسێ و سەرچاوەکەشی دەگەڕێتەوە
بۆ
ململانێ
و کێبەرکێی دەوڵەتە گەورەکان
لە
سەر
ئیستیعمار
و کێشەی
سەربازی
و نەتەوەیی سەدەی
نۆزدە
و سەرەتای سەدەی
بیستەم
.
ئەم
شەڕە
بە
بیانووی کوشتنی فرانسوا فێردیناند شازادەی نەمسا
لە
28/6/ 1914
لە
ویلایەتی سارایەۆو
لە
بۆسنیا
دەستی
پێکرد.
خەڵکی
ئەم
ویلایەتە حەزیان دەکرد
بە
سێربستانەوە
پەیوەست
ببن
بەڵام
دەوڵەتی
نەمسا
دژایەتی
دەکرد. کاربەدەستانی نەمسا
دەوڵەتی
سێربستانیان
بە
بەرپرسی
ئەم
کوشتنە ناوبردە
کرد
.
دەوڵەتی
نەمسا
چونکە
سوور
دەیزانی ئەڵمانیا
پشتیوانی
لێدەکات،
کەوتە
فشارهێنان و هەڕەشەکردن
لە
سێربستان
بەڵام
ئەم
هاشوهووشە سەمەربەخش
نەبوو
.
بەم
بۆنەوە
دەوڵەتی
نەمسا، شەڕی
خۆی
بەم
وەڵاتە ڕاگەیاند.
لەم
ناوەدا سۆڤیەت
پشتیوانی
خۆی
لە
سێربستان دەربڕی.
شەڕفرۆشی
نەمسا
بە
سێربستان
بووە
هۆی
ئەوە
کە
ئەندامانی سێکوچکەی
هاوپەیمان
(بەریتانیا و فەرەنسە و سۆڤیەت)
لەگەڵ
سێکوچکەی
یەکگرتوو
(ئەڵمانیا و نەمسا و ئیتالیا)، شەڕی
خۆیان
بە
یەکتر
ڕاگەیەنن.
ئەمریکا
لە
ساڵی 1917
هاتە
ناو
ڕیزی هاوپەیمانان (بەریتانیا و…) و دۆخەکەی
بە
قازانجی
خۆیان
گۆڕی
.
ئەم
شەڕە
کە
4 ساڵی خایاند زۆربەی ئەورووپا و
ئەمریکا
و ژاپۆنیشی گرتەوە و فەرەنسەش
بووە
گەورەترین مەیدانی شەڕەکە. ساڵی 1918 ئەڵمانیەکان
لە
بەرانبەر
فەرەنسە و بەریتانیا و سۆڤیەت، شکستیان
هێنا
و
سەرەنجام
لە
11ی نۆڤەمبەری
هەمان
ساڵ
شەڕ
کۆتایی
پێهات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فراماسۆنری/ماسۆنی
ئەم
زاراوە
لە
وشەی فرانماسۆن وەرگیراوە
کە
لە
زمانی فەرەنسیدا
بە
واتای
وەستای
خانوو
مانا
کراوەتەوە.
لە
سەدەکانی
ناوەڕاست
کە
لە
ئەورووپا بیناکردنی
کڵێسە
شتێکی
باو
بووە
،
وەستای
خانووەکان
لە
شارەوانی
و دەسەڵاتدارانی ئەوکات داوایان دەکرد زۆردارانی کۆمەڵگەی فیۆدالی
بێ
شەرت
و
بەرات
کاریان
پێ
نەکەن و
بۆ
ئەوەی
داواکارییەکەیان بچەسپێنن، ڕێکخراوەیەکیان
بە
ناوی
فراماسۆن (
وەستای
ئازاد
،
واتە
بەننایەک
کە
بێ
حەقدەست و
مووچە
کار
ناکات) پێکهێنا.
لەم
ڕێکخراوەدا
جگە
لە
ڕاهێنانی
وەستای
خانووەکان، هەوڵیان
دەدا
نهێنییە پیشەییەکانی
خۆیان
بشارنەوە و
کەس
تێیان نەگات.
پاش
سەرهەڵدانی ڕێنسانس دروستکردنی
کڵێسە
کۆتایی
پێ
هات
و فراماسۆنری
لەباو
کەوت
.
ئینجا
لە
سەدەی 18، کەسانێک
کە
هیچ
پێوەندییەکیان
بە
وەستای
خانوو
نەبوو
، دەزگەی فراماسۆنیان
سەرلەنوێ
زیندوو
کردەوە
کە
پێیان وابوو
ئەم
ڕێکخراوە
بۆ
پتەوکردنی
بنەما
ئەخلاقییەکان و
تەبایی
و
برایەتی
دامەزراوە.
یەکەم
ژووری فراماسۆنری
لە
ساڵی 1717
لە
بریتانیا
بە
مەبەستی گوێڕایەڵی موتڵەقی فەرمانڕەواکان و پاراستنی نهێنییەکان پێکهات.
ئینجا
داگیرکەرانی بەریتانی، ڕێکخراوەی فراماسۆنرییان هێنایە
خزمەت
سیاسەتی داگیرکارانە و پەرەپێدان
بە
قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریەتی
خۆیان
لە
خاکی
وەڵاتانی
ژێردەست
و
لە
هەرکام
لەم
وەڵاتانە لقێکی
ئەم
ڕێکخراوەیان دامەزراند. ڕێبازی
سەرەکی
فراماسۆنرەکان
لە
وەڵاتانی
ژێردەست
و
دواکەوتوو
بریتی
بوو
لە
دواخستنی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان و هێورکردنەوەی
ڕەوتی
فراژووتن و
بە
لاڕێ
بردن
و لەباربردنی بزاڤە
سیاسی
و کۆمەڵایەتییەکان
بۆ
دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی
خۆیان
.
فراماسۆنری دەوڕێکی کاریگەری هەبووە
لە
هێنانە
سەرکاری
حکوومەتگەلی
دیکتاتۆری
لە
ژێر
لەفافەی
دیموکراسی
و سەقامگیری
ئابووری
لە
وەڵاتانی دواکەوتوودا. ڕێکخراوەی فراماسۆنری، نزیکەی 6 ملیۆن
کەس
ئەندامی
هەیە
کە
لەم
ڕادە
چوار
ملیۆن
کەس
لە
وەڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکایە و
یەک
ملیۆن
لە
دوورگەکانی بریتانیا و پاشماوەکەشی
لە
وەڵاتانی دیکەی جیهاندا
بڵاو
بوونەتەوە.
فرانشیز/ مافی
دەنگدان
فرانشیز/حق رای&Franchise
فرانشیز
لە
وشەیfranc
بە
واتای
قسەلەڕوو
(
لەڕوو
دانەماو)، کەسێک
کە
بیروڕای
خۆی
نەشارێتەوە وەرگیراوە. زاراوەی فرانشیز
بە
واتای زێدەماف (امتیاز)، مافی
ئازادکردن
و مافی
دەنگدان
بە
تایبەت
بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی
بەکار
براوە. فرانشیز
لە
سەدەکانی ناوەڕاستدا
بەو
یاسایە دەگوترێ
کە
بەو
پێیە کۆیلەی
بەردەستی
میران
، دەیانتوانی
بە
ئازادی
و
بێ
هیچ
گرفتێک
لە
ژێر
ڕکیفیان دەربچن و
بۆ
هەر
جێگەیەک
کە
دەیانویست بڕۆن. نامەی فرانشیز،
لەمەڕ
ئازادی
کۆیلەکان
لە
سەدەی
یازدە
لە
ئیتالیای
باکوور
، ئەڵمانیا و
باکووری
فرەنسی نەریتێکی
باو
بووە
. دەرەنجامی
ئەم
ڕەوتە پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی
هەبوو
لەگەڵ
پێشکەوتنی
ئابووری
شارەکان
لە
سەدەی 11و12 ی زایینی.
لە
سەدەکانی ناوەڕاستدا زاراوەی فرانشیز
لە
یاساکانی بریتانیا بەکاردەهات
کە
بریتی
بوو
لەو
زێدەمافە
کە
پادشا
بە
یەکێک
لە
هاووەڵاتیانی
خۆی
دەبەخشی.
ئەم
زاراوە
لە
یاسا
نێودەوڵەتییەکاندا
بە
واتای پارێزراویی بەکاردێت
بە
تایبەت
پاراستنی
دیپلۆمات
و نوێنەرانی
سیاسی
وەڵاتەکان و
باج
و گومرگ:
بۆ
نموونە
فرانشیزی
نیشتەجێ
بوون
(
واتە
پاراستنی شوێنی
ژیانی
دیپلۆمات
)
یا
فرانشیزی
باج
(
واتە
لێخۆشبوون
لە
باج
)
یا
فرانشیزی
دەنگدان
(
واتە
ئازادی
مافی
دەنگدان
).
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فیدراسیۆنی جیهانی یەکێتییە کرێکارییەکان
ئەم
فیدراسیۆنە یەکێک
لە
گەورەترین ڕێکخراوەکانی
کرێکاری
جیهانە
کە
لە
ساڵی 1945
لە
لایەن
یەکێتییە کرێکارییەکانی 54
وەڵاتی
جیهان
بۆ
وێنە
ئەمریکا
و بریتانیا و
یەکێتی
سۆڤیەت
لە
پاریس دامەزراوە.
بەڵام
هەندێ
لە
یەکێتییە کرێکارییەکانی
ئەمریکا
بەو
بیانووەی
کە
لە
یەکێتییە کرێکارییەکانی سۆڤیەتدا
ئازادی
ڕاستەقینە
لەبەرچاو
ناگیردرێ،
لەم
فیدراسیۆنەدا بەشدارییان نەکرد.
بەهۆی دروستبوونی
ناکۆکی
ئایدیۆلۆجیایی
لە
نێوان
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
و بلۆکی
ڕۆژاوا
لە
ژانوییەی 1949، یەکێتییە کرێکارییەکانی
ئەمریکا
و بریتانیا و
چەند
وەڵاتێکی
دیکە
بە
تەواوەتی
لەم
فیدراسیۆنە وازیان
هێنا
و
هەر
لەو
ساڵەدا «کۆنفیدراسیۆنی نێودەوڵەتی
کرێکاری
ئازاد
»
یان
پێکهێنا
کە
زۆربەی یەکێتییە کرێکارییەکانی وەڵاتانی ناکۆمۆنیست تێیدا
بوون
بە
ئەندام
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
قەیرانی دیموکراسی
هەندێ
زاراوە
کە
لە
گوتار (
discourse
) ی سیاسیدا
بەکار
دەبرێن، زۆرجار
بە
دوو
مانا
شرۆڤە کراون:
یەکەم
، واتای
فەرهەنگی
.
دووهەم
، مانایەک
کە
لە
جەنگێکی ئایدیۆلۆژیکی
بەکار
دەبرێت. زاراوەی
دیموکراسی
یەکێک
لەو
چەمکانەیە
کە
لە
فەرهەنگی
زاراوەدا
بە
مانای کۆمەڵگەیەکی خەڵکییە
کە
ئەندامانی دەتوانن
لە
کاروباری
کۆمەڵگە
هاوبەش
بن
و
لە
دانانی بڕیارەکاندا دەوریان هەبێت. مانایەکی دیکەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ناوەرۆکێکی ئایدیۆلۆژیکی
هەیە
،
واتە
کۆمەڵگەیەک
کە
لە
ژێر
دەسەڵاتی توێژێکی نوخبە و
بازرگان
و کاسبکاردایە و
کۆمەڵی
خەڵک
تەنیا
دەوری
بینەر
ببینن. هەربۆیە
بە
باوەڕی
هەندێ
لە
بیرمەندانی
سیاسی
ڕۆژاوا
ئەگەر
جەماوەری
خەڵک
،
بەڕاستی
بخوازن
لە
کاروباری کۆمەڵگەدا
بەشداری
بکەن، کەشێکی
وا
دێتە کایەوە
کە
بە
قەیرانی
دیموکراسی
ناوبردە
کراوە
. قەیرانی
دیموکراسی
کاتێک کۆنترۆڵ دەکرێت
کە
جەماوەر
لەمەڕ
بەشداری
و
هاوبەشی
لە
کاروباری
کۆمەڵگە
بێمەیل بکرێت و
هان
بدرێت
کە
بگەڕێتەوە
بۆ
پێگە
و شوێنی
خۆی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
قەیرانی سۆشیالیزم
ئەم
زاراوە
داتاشراوی لایەنگرانی سەرمایەدارییە
بۆ
ئەوەی
بیسەلمێنن کە:
یەکەم
،
پێشبینی
مارکسییەکان لەهەمبەر ڕووخانی
سەرمایەداری
لە
هەناوی خۆیدا نەهاتە
دی
و
لە
ڕاستیدا وەڵاتانی
سەرمایەداری
ڕەوتی
پێشکەوتنی گەشاوەی
ئابووری
و
پیشەسازی
خۆیان
بە
سەرکەوتوویی پێکاوە و بوونەتە مەکۆی شارستانەتیی
پێشکەوتن
خواز
.
دووهەم
، وەڵاتانی سۆشیالیستی
نەک
هەر
نەیانتوانیوە
گەشە
بدەن
بە
ئابووری
خۆیان
بەڵکوو
پێویستییان،
بە
مادەی
خۆراکی
و تەکنۆلۆژی وەڵاتانی
سەرمایەداری
ڕۆژاوا
هەر
بەردەوامە. هەندێکیش دوابەدوای گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ساڵی 1989 ئەورووپای ڕوژهەڵات و هەڵوەشانەوەی
یەکیەتی
سۆڤیەت (
لە
ساڵی 1991)، مەرگی ناوەختی کۆمۆنیزمیان هێنایە ئاراوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
قەیرانی سیاسی
حاڵەتێک
کە
تێیدا هاوسەنگی سیستەمی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
شێوابێت. قەیرانە سیاسییەکان بەپێی ئاستی بەربڵاوی و پانتای جوگرافی،
بە
دوو
جۆری
ناوخۆیی و نێودەوڵەتی
دابەش
دەکرێن. قەیرانی ناوخۆیی
وەک
، ململانێی
کرژی
سیاسی
نێوان
حیزب و لایەنە سیاسییەکان
بۆ
وەدەست هێنانی
دەسەڵات
، سەرهەڵدانی
ناکۆکی
جیددی
لە
نێوان
باڵەکانی حکوومەت، کۆدەتای
سەربازی
، مانگرتنی
درێژخایەن
،
شۆڕش
و پێکدادانی ئەتنیکی و شەڕی چریکی. ڕیشەی قەیرانی
سیاسی
ناوخۆ
تەنیا
ناگەڕێتەوە
بۆ
چۆنیەتی
مامەڵەی کاربەدەستانی ناوخۆی وەڵاتەکە
بەڵکوو
لەم
چاخەدا زۆربەیان
لە
ژێر
کاریگەری
دیاردە
سیاسی
و ئابوورییەکانی ناوچەکە و هێزە
بان
ــ ناوچەییەکان سەرهەڵئەدەن.
قەیرانی
سیاسی
نێودەوڵەتی، بریتیە
لە
هەلوومەرجێکی چاوەڕواننەکراو
کە
لە
ئەنجامی
پێوەندی
دوو
یا
چەند
وەڵات
سەرهەڵدەدات،
بۆ
وێنە
،
ناکۆکی
نێوان
دوو
وەڵاتی
دراوسێ
کە
لە
ساردبوونەوەی
پێوەندی
سیاسییەوە
بگرە
تاکوو
شەڕ
تەشەنە
ئەسەنێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
قەیرانی سەرمایەداری
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
مارکس و زۆرینەی مارکسییەکان
بۆ
ئاماژە
بەو
کێشە
و ناتەباییانە بەکاربراوە
کە
سیستەمی
سەرمایەداری
تووشی
قەیران
و ئارێشەی
قووڵی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و
سیاسی
کردووە.
بە
باوەڕی
ئەوان
،
ناتەبایی
سەرەکی
کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
لەوەدایە
کە
بەرهەم
و سەمەرەی
کۆمەڵایەتی
، دەکەوێتە
بەردەستی
سەرمایەداری
تایبەتی
و قازانجی هەرەزۆری
ئەم
بەرهەمە مەکینەییە دەچێتە گیرفانی سەرمایەدارەکانەوە.
ئەم
ئارێشە
لە
نێوان
خەسڵەتی کۆمەڵەکی
بەرهەمهێنان
و
شێوازی
تایبەتی
موڵکداریەتی، قەیرانی
سەرەکی
سەرمایەداری
سازکردووە. دەرەنجامێکی
ئەم
ئارێشە، دابەزینی
توانایی
کڕینی بەرهەمەکانە بەهۆی زیادبوونی
چینی
هەژار
کە
ئەمەش دەبێتە
هۆی
زێدەبوونی بەرهەمهێنراو و هەڵکشانی ڕادەی
خەڵکی
بێکار
. دەرەنجامێکی دیکەی قەیرانی
سەرمایەداری
،
خەبات
و ململانێی
کرێکار
و بۆرژوازییە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لێبوردنی نێودەڵەتی
ڕێکخراوەیەکی ناحکوومەتییە
کە
لە
28/5/1961
لە
لایەن
پیتر برێنسۆن، یاساناسی بریتانی
بە
مەبەستی
هەوڵدان
بۆ
ئازادی
ئەو
زیندانییە سیاسیانەی
کە
دەستیان نەداوەتە شەڕەنگێزی دامەزرا. لێبوردنی نێەونەتەوەیی،
بەرە
ــ
بەرە
ڕێکخستنەکانی
خۆی
بەرفرەوان
کرد
بە
چەشنێک
کە
ئەمڕۆ
لە
پتر
لە
150
وەڵاتی
جیهان
نوێنەرایەتی
هەیە
و زیاتر
لە
یەک
ملیۆن
کەس
کە
زۆربەیان یاساناس و پەرلەمانتار و نووسەرن، خۆبەخشانە
لەگەڵ
ئەم
ڕێکخراوەدا
هاوکاری
دەکەن. ئامانجەکانی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ڕواڵەتدا بریتییە
لە
خەبات
بۆ
ئازادی
بیروڕا و
ویژدان
و زەمانەتی جێبەجێکردنی بەندەکانی جاڕنامەی گەردوونی مافی
مرۆڤ
لە
وەڵاتانی جیهاندا
بەڵام
تا
ڕادەیەکیش
لە
ژێر
کاریگەریی سیاسەتی بەریتانیایە. بوودجەی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ڕێگەی
یارمەتی
ئەندامەکانی و
بە
شێوەیەکی خۆبەخشانە
دابین
دەکرێت. ڕێکخراو،
ساڵانە
بۆ
لێکدانەوەی ڕەوشی مافی
مرۆڤ
لە
جیهاندا شاندەکانی
خۆی
بۆ
وەڵاتانی
جیهان
دەنێرێ و گۆڤارێکی ساڵانەش
لەم
بابەتەوە
بڵاو
دەکاتەوە. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی
لە
ساڵی 1972
خەڵاتی
ئاشتی
نۆبلی
پێ
بەخشرا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مافەکانی مرۆڤ
مافی
مرۆڤ
، شێوازێکی نوێیە
لە
تیۆری مافی
سروشتی
کە
یەکەم
جار
جان
لاک
(1632-1704) فەیلەسوفی ئینگلیزی، تیشکی خستە
سەر
و دواتر
بە
ناوی
مافی
مرۆڤ
لە
قەڵەم
درا. مافی
مرۆڤ
بە
کۆمەڵە
مافێک دەگوترێ
کە
مرۆڤەکان
بە
حوکمی
مرۆڤ
بوونیان ــ
نەک
لە
بەر
یاسا
ــ
دەبێ
لێی
بەهرەوەر
بن
.
یەکەمین
قەرار
و بڕیاری
نێو
نەتەوەیی
بۆ
داکۆکی
کردن
لە
مافی
مرۆڤ
،
بۆ
پشتیوانی
کردن
لە
مافی خەڵکانی
دەرەکی
لە
بەرانبەر
ئازاردانی مەقاماتی
خۆجێیی
بوو
.
بە
درێژایی
سەدەی 19 زۆربەی
دادگە
نێونەتەوەییەکان،
نیمچە
قانوونێکیان
بۆ
ڕەفتار
کردن
لەگەڵ
خەڵکانی
بێگانە
پەسند
کرد
…
لە
پاش
شەڕی جیهانی
یەکەم
،
زنجیرە
پەیماننامەیەک
لە
نێوان
دەوڵەتە ئەورووپییەکان واژۆ
کرا
کە
چەند
وەڵاتی
ئەورووپی
بە
پشتیوانی
کردن
لە
کەمینە
نەتەوەیی و
ئایینی
و نەژادییەکانی پێمل دەکرد و
کۆمەڵی
نەتەوەکانیش
بە
سەر
ئەم
بڕیارەدا
چاودێری
دەکرد.
یاسا
نێونەتەوەییەکان
بە
گشتی
گوێ
نادەنە
پێوەندی
دەوڵەت
و شارۆمەندەکانییەوە
بەڵام
ئەگەر
بێتو
ئەم
پێوەندییە
دوور
بێ
لە
بنەمای مرۆڤی و
دژ
بە
عەدالەت
ڕاوەستێ و ویژدانی
مرۆڤ
بهەژێنێ،
ئەوا
ناچار
دەبێت
خۆی
تێهەڵقوتێنێ.
بۆ
وێنە
پاش
سەدەی 19
بازرگانی
کردن
بە
کۆیلە
بە
تەواوی
مەحکووم
کرا
و دوای کوشتاری
بە
کۆمەڵی
ئەرمەنییەکان
بە
دەس
عوسمانی، وەڵاتانی ئەورووپی
کەوتنە
هەوڵ
ودەوڵێکی زۆرەوە
بەڵام
ئەو
شتەی
کە
داکۆکی
نێونەتەوەیی
لە
مافی
مرۆڤ
بەربڵاو
کرد
، جەنایەت و کوشتوکوشتاری
کەمینە
و دانیشتووانی وەڵاتە داگیرکراوەکان
بە
دەس
ڕژێمی نازییەوە
بوو
.
لە
کۆنفەرانسی
سان
فڕانسیسکۆ (1945)
کە
بۆ
دەرکردنی بەیاننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان
ساز
درابوو زۆرێک
لە
وەفدە نوێنەرایەتیەکان، پێداگرییان
کرد
کە
لە
بابەت
مافی
مرۆڤ
و بەیاننامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکانەوە،
هەندێ
پێشنیاز
بکرێت
بەڵام
لە
بەر
ئاستەنگی و گرینگی بابەتەکە
ئەم
کارە
نەکرا و
تەنیا
لە
چەند
شوێنی بەیاننامە
کە
بە
زاراوەی مافی
مرۆڤ
ئاماژە
کرا
.
بەیاننامەی جیهانی مافەکانی
مرۆڤ
: کۆمیسیۆن، بەیاننامەکەی
لە
مانگی
ژووەنی 1948
ئامادە
کرد
و کۆنگرەی
گشتی
لە
دانیشتنی 10ی دیسەمبەری 1948
بە
تێکڕای
دەنگ
پەسندی
کرد
. (6 ئەندامی بلۆکی سۆڤیەت و عەرەبستانی سەعودی و ئەفریقای باشور
لە
دەنگدان
خۆیان
پاراست)
کۆنگرە
ئەم
بەیاننامەی
وەک
«پەیمانێکی
هاوبەش
بۆ
هەموو
گەل
و نەتەوەکان» ڕاگەیاند و
هاوکات
دەبوا
هەموان
«
بە
فێرکردن
و
پەروەردە
بۆ
ڕێزدانان
بەم
ماف
و ئازادییانە تێبکۆشن و
بە
هەنگاونانی
کاوەخۆ
لە
ئاستی نێونەتەوەیی،
ناساندن
و پاراستنی
لە
سەرانسەری جیهاندا مسۆگەر بکەن».
بەیاننامەکە
جگە
لە
پرەنسیپی
مافە
سیاسی
و مەدەنییە پەسندکراوەکان
لە
دەستوورە بنچینەیی و دیموکراتیکەکان،
چەندین
مافی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و کەلتووریشی
تیا
گونجاوە.
یەکەمین
بابەت
لەم
مافانە، بریتییە
لە
: مافی
ژیان
، مافی
ئازادی
و ئاسایشی
تاک
، پاراستنی
تاک
لە
بەرانبەر
زیندانی
کردنی نایاسایی و ناردنە تاراوگە، مافی
داکۆکی
کردن
لە
دادگەیەکی
دادپەروەرانە
و
ئازاد
و
سەربەخۆ
و بێلایەن،
ئازادی
ئەندێشە
و
ویژدان
و
ئایین
و
ئازادی
کۆبوونەوەی ئاشتیخوازانە.
لە
بەیاننامەکەدا
چەند
مافێکی
نوێ
گونجاوە
کە
بریتییە
لە
: مافی ئاسایشی
کۆمەڵایەتی
، مافی ئیشوکار، مافی
پەروەردە
، مافی هاوبەشێتی
لە
ژیانی
کەلتووری
کۆمەڵگە
و مافی بەهرەمەندی
لە
هونەر
و پیشکەوتنی
زانست
و بەرهەمەکانی.
پشتیوانی
لە
مافی
مرۆڤ
لە
ئەورووپا:
داکۆکی
کردن
لە
مافی
مرۆڤ
تەنیا
لە
ئەستۆی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
نییە
و
ئێستا
چەند
ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی
ئەم
ئەرکە
بە
ئەنجام
دەگەێینن.
بۆ
وێنە
«ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی»
یان
«پەیماننامەی ئەورووپایی مافی
مرۆڤ
»
سەر
بە
وەڵاتانی ئەورووپای
ڕۆژاوا
.
لە
ساڵی 1959 «دادگەی ئەورووپایی مافی
مرۆڤ
»
بۆ
پیادەکردنی
ئەم
پەیماننامە
دامەزرا و
هەموو
کەسێک،
بۆی
هەیە
لە
دەوڵەتی
خۆی
،
داد
بۆ
ئەم
دادگەیە بەرێت و
شکات
بکات.
بەم
پێیە
بۆ
پشتیوانی
ڕاستەوخۆی نێونەتەوەیی
لە
مافی
مرۆڤ
،
ئەم
هەنگاوانە
نراوە
.
دەقی بەیاننامەی جیهانی مافەکانی
مرۆڤ
لە
لایەن
کۆمەڵی
گشتی
ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لە
بەرواری 10ی دیسەمبەری 1948
دا
پەسند
کرا
و
ئەم
ڕێکخراوە
لە
هەموو
ئەندامان داوای
کرد
بەیاننامەکە
بڵاو
بکەنەوە و
بە
تایبەت
بۆ
شیکردنەوە
لە
ناو
قوتابخانە
و ناوەندە پەروەردەییەکان، کارئاسانی بکرێت. بنەڕەتی
ئەم
بەیاننامە
لە
پێشەکی
دەستووری
بنچینەیی 1791 فەرەنسەدا هاتووە. بەیاننامە
کە
بریتییە
لە
یەک
پێشەکی
و30
مادە
کە
بەم
پێیەی خوارەوەیە:
پیشەکی
لەبەر
ئەوەی
کە
ویژدانی
هەموو
ئەندامانی
کۆمەڵی
مرۆڤ
و مافی
یەکسان
و نەگۆڕی
ئەم
جڤاتە بنەمای
ئازادی
و
عەدالەت
و ئاشتییە
لە
جیهاندا؛
لەبەر
ئەوەی
کە
بێئاگایی و سووکایەتی
کردن
بە
مافی
مرۆڤ
ئاکامێکی دڕندانەی
وای
لێکەوتۆتەوە
کە
ویژدانی مرۆڤی هەژاندووە و بەدیهاتنی جیهانێک
کە
تێیدا
کۆمەڵی
مرۆڤ
بۆ
دەربڕینی بیروڕا ئازادبن و
دوور
بن
لە
مەترسی
و هەژاریی، گەورەترین
ئاواتی
مرۆڤ
ڕاگەێیندراوە؛
لەبەر
ئەوەی
کە
پێویستە
بە
پیادەکردنی
یاسا
لە
مافی
مرۆڤ
پارێزگاری
بکرێت
تاکوو
مرۆڤ
وەک
دوایین
ڕێگە
چارە
ناچار
نەبێت
بە
دژی
ستەمکاری
ڕاپەڕێت؛
لەبەر
ئەوەی
کە
پێویسە
تەواوی
گەلانی
جیهان
بۆ
پەرەدان
بە
پێوەندی
دۆستانە
گاڵ
بدرێن؛
لەبەرئەوەی
کە
گەلانی
نەتەوە
یەکگرتووەکان دووپاتیان کردبۆوە
کە
بڕوایەکی قایمیان
بە
مافە
سەرەکییەکانی
مرۆڤ
و
کەرامەت
و بایەخی
تاک
و
یەکسانی
مافی
ژن
و
پیاو
هەیە
و بڕیارێکی شێلگیرانەیان داوە
کە
بە
پێشکەوتنی
کۆمەڵایەتی
یارمەتی
بگەیەنن و
لە
ژینگەیەکی ئازادانەتر ژیانێکی
باشتر
بەدی
بێنن؛
لە
بەرئەوەی
کە
دەوڵەتانی
ئەندام
پەیمانیان داوە
کە
بە
هاوکاری
نەتەوە
یەکگرتووەکان، ڕێزی جیهانی و پاراستنی مافی
مرۆڤ
و ئازادییە سەرەکییەکان
دابین
بکەن؛
سەرەنجام
،
لە
بەر
ئەوەی
کە
باش
لەم
ماف
و ئازادییانە تێبگەین
چونکە
بۆ
وەفاداری
بەم
پەیمانە
گرنگایەتییەکی
زۆری
هەیە
:
کۆنگرەی
گشتی
ئەم
بەیاننامە جیهانییەی مافی
مرۆڤ
وەک
ئاواتی
هاوبەشی
هەموو
گەلانی
ئەم
سەرزەمینە ڕادەگەێینێ
تا
هەموو
کەس
و
هەموو
بەشێکی
کۆمەڵ
ڕێزی
بۆ
دابنێ و
بە
ڕاهێنان
و
پەروەردە
ئەم
ماف
و ئازادییانە
پەرە
بدەن و
بە
هاوبیری نەتەوەیی و نێونەتەوەیی
هەوڵ
بدەن
بۆ
ناساندن
و پیادەکردنیان، چ
لە
نێوان
ئەندامان و چ
لە
دەرەوەی ئەنداماندا.
1
تێکڕای
کۆمەڵی
مرۆڤ
،
ئازاد
لە
دایک
دەبن و
لە
ئاست
شەرەف
و
ماف
،
پێکەوە
یەکسانن. هەموویان خاوەنی
عەقڵ
و ویژدانن و
دەبێ
لەگەڵ
یەکتردا هەڵسوکەوتی برایانەیان هەبێت.
2
1ــ
هەر
کەسێک
بۆی
هەیە
بێ
هیچ
جیاوازییەک
بە
تایبەت
لە
بواری
ڕەگەز
،
ڕەنگ
،
زایەند
،
ئایین
و
بڕوای
سیاسی
یان
هەر
مەرامێکی
دیکە
،
هەروەها
نەتەوە
و پێگەی
کۆمەڵایەتی
ودارایی و
زێد
و
خاک
لە
تەواوی
ئەو
ماف
و ئازادییانەی
لەم
بەیاننامەدا ناوبردەکراون،
بەهرەمەند
بێت.
2ــ
هەمدیسان
،
نابێ
لەسەر
دۆخی
سیاسی
و
دادپەروەری
و نێونەتەوەیی وەڵاتێک،
دەرحەق
بە
کەسێک،
هیچ
بێعەدالەتییەک ڕووبدا،
جا
چ
ئەم
وەڵاتە
سەربەخۆ
بێت
یا
بندەست
، چ خاوەنی دەسەڵاتێکی
سنووردار
یا
نائازاد بێت.
3
هەرکەسێک مافی
ژیان
و
ئازادی
و ئاسایشی تاکەکەسی
هەیە
.
4
نابێ
هیچ
کەس
بە
کۆیلەیی وەمێنێت و
کڕین
و فرۆشتنی
کۆیلە
بە
هەر
شێوازێک بێت، قەدەغەیە.
5
نابێ
هیچ
کەس
ئەشکەنجە
و
ئازار
بدرێت
یان
لەگەڵیا ڕەفتارێکی ستەمکارانە و
دژە
مرۆڤانە و سووکایەتی
ئامێز
بکرێت.
6
کەسایەتی
یاسایی
هەرکەس
،
وەک
مرۆڤێک
لە
هەموو
شوێنێک
لە
بەرانبەر
یاسادا
بە
ڕەسمییەت بناسرێت.
7
هەموو
کەس
لە
بەرانبەر
یاسادا یەکسانە و مافی
ئەوەی
هەیە
کە
یاسا
بە
چاوێک سەیری بکات و
بە
عەدالەت
لەگەڵیا
ڕەفتار
بکرێت. مافی ئەوەشی
هەیە
کە
لە
بەرانبەر
هەر
چەشنە بێعەدالەتییەک
کە
ئەم
بڕیارە
پووچەڵ
بکاتەوە، ڕاوەستێ و
لە
ئاستی
هەر
پاڵنەرێک
کە
ئەم
دۆخە
تێکبدات،
یاسا
پشتگیری
یەکسانی
لێ
بکات.
8
لە
بەرانبەر
ئەو
کردەوانەی
کە
مافە
سەرەکییەکانی
تاک
ئەخەنە مەترسییەوە ــ
ئەو
مافانەی
کە
دەستووری
بنچینەیی
یان
یاسایەکی
دیکە
پێی بەخشیبێت ـــ
هەر
کەس
مافی
ئەوەی
هەیە
پەنا
بەرێتە
بەر
دادگەیەکی نەتەوەیی
ئاشتیخواز
.
9
نابێت
هیچ
کەس
لەخۆوە
دەسبەسەرێت و بخرێتە
بەندیخانە
یان
تاراوگەوە.
10
هەر
کەس
بێ
هیچ
فەرق
و جیاوازییەک، مافی
ئەوەی
هەیە
سکاڵا
بەرێت
بۆ
دادگەیەکی
سەربەخۆ
و بێلایەن و لەوێش
بە
شێوەیەکی
ئاشکرا
و
دادپەروەرانە
،
ماف
و داواکانی
تاوتوێ
بکرێن
یان
بە
هەر
شتێک تۆمەتبار کرابێت،
لە
سەری
بڕیار
بدرێت.
11
1ــ هەرکەسێک تۆمەتی کەتنێکی لێدرابێ،
پێش
وەخت
، «
بێ
تاوان
»
لە
ئەژمار
دێت
مەگەر
ئەوەی
کە
لە
ڕەوتێکی دادپەروەرانەی گشتیدا
کە
ئەویش
دەبێ
هەموو
بوارێک
بۆ
زامنکردنی پاراستنی
ئەو
کەسە
ڕەخسابێت،
لە
باری
یاساییەوە
سڕی
ئاشکرا
بێ
و
پاشان
تاوانبار
لە
قەڵەم
بدرێت.
2ــ
هیچ
کەس
لەبەر
ئەنجامدان
یا
نەکردنی کردەوەیەک
کە
لە
کاتی
تێوەگلاندا بەپێی مافی نەتەوەیی
یا
نێونەتەوەیی،
تاوان
لە
ئەژمار
نەهاتووە،
نابێ
سزا
بدرێت.
هەروەها
نابێ
لە
سزای
کاتی
تێوەگلانییەوە زیاتر
سزا
بدرێت.
12
کەس
بۆی
نییە
سەر
بکێشێتە
ناو
ژیانی
تایبەتی
و کاروباری
خێزان
و شوێنی
حەوانەوە
یان
نووسراوەکانییەوە
یان
ناوبانگ
و
شەرەف
و ئابڕووی بکەوێتە مەترسییەوە.
یاسا
دەبێ
لە
هەرکەسێک
کە
بەرەورووی
ئەم
جۆرە مەترسیانە بووبێتەوە
پشتیوانی
بکات.
13
1ــ
هەرکەس
بۆی
هەیە
لە
ناو
هەر
وەڵاتێکدا
بە
ئارەزووی
خۆی
هاتووچۆ
بکا
و شوێنی
نیشتەجێ
بوونی
خۆی
هەڵبژێرێ.
2ــ
هەر
کەس
مافی
ئەوەی
هەیە
هەر
وەڵاتێک
تەنانەت
وەڵاتەکەی
خۆشی
بەجێ
بهێڵێ
یان
بگەڕێتەوە وەڵاتەکەی
خۆی
.
14
1ــ
لە
بەرانبەر
ئەشکنجە
و
ئازار
و ڕاوناندا، هەرکەسێ مافی
ئەوەی
هەیە
کە
پەنایەک بدۆزێتەوە و
پەنا
بباتە وەڵاتێکی
دیکە
.
2ــ
لە
کاتێکدا
کە
ڕاونان
لە
واقیعدا
لە
سەر
تاوانێکی
گشتی
و ناسیاسییە
یان
لە
سەر
کردارێکی
دژ
بە
بنەما
و ئارمانجەکانی
نەتەوە
یەکگرتووەکان بێت، ناکرێ
لەم
مافە
کەڵک
وەرگیرێ.
15
1ــ هەرکەسێک مافی
ئەوەی
هەیە
کە
خاوەنی مافی شارۆمەندی وەڵاتێک بێت.
2ــ ناکرێ
کەس
لەخۆوە
لە
مافی شارۆمەندی
خۆی
یان
لە
مافی گۆڕینی ڕەگەزنامەی نەتەوەیی بێبەش بکرێت.
16
1ــ
ژن
و پیاوی
باڵغ
مافی
ئەوەیان
هەیە
کە
بێ
هیچ
سنوورێکی ڕەگەزی و نەتەوەیی و
ئایینی
و شارۆمەندی،
پێکەوە
زەماوەند
بکەن و
خێزان
پێک
بهێنن.
لە
تەواوی
ژیانی
هاوبەش
و
تەنانەت
لە
کاتی
جیابوونەوەشدا
ژن
و
پیاو
لە
هەموو
کار
و بارێکی زەماوەندا مافی یەکسانیان
هەیە
.
2ــ
زەماوەند
دەبێ
ئازادانە و
بە
ڕەزامەندی
ژن
و
پیاو
سەر
بگرێ.
3ــ
خێزان
ئەستوونێکی
سروشتی
و
سەرەکی
کۆمەڵگەیە و
دەبێ
دەوڵەت
و
کۆمەڵگە
پشتگیری
لێ
بکەن.
17
1ــ
هەرکەس
بە
تەنیایی
یان
بە
کۆمەڵەکی مافی خاوەندارییەتی
هەیە
.
2ــ ناکرێ
بەبێ
هۆ
مافی خاوەندارییەتی
لە
کەسێک
زەوت
بکرێت.
18
هەرکەسێک مافی
ئەوەی
هەیە
لە
ئازادی
ئەندێشە
و
ویژدان
و
ئایین
بەهرەوەر
بێت.
ئەم
مافە
هەروەها
ئازادی
گۆڕینی
ئایین
و مەرام و ڕادەربڕین،
پەروەردە
و مەراسیمی ئایینیش
دەستەبەر
دەکات.
هەرکەس
دەتوانێ
لەم
مافانە
بە
شێوەی تاکەکەسی
یان
کۆمەڵەکی،
بەهرەمەند
بێت.
19
هەرکەس
مافی
ئازادی
باوەڕ
و ڕادەربڕینی
هەیە
و ئەمەش بریتییە
لە
بیروڕای
ئازایانە
و وەرگرتنی
زانیاری
و
فیکر
و دەربڕینیان
بە
هەر
چەشنێکی
مومکین
بێ
ڕەچاوخستنی سنوورەکان.
20
1ــ
هەرکەس
مافی
ئەوەی
هەیە
کۆڕ
و کۆبوونەوەی
ئاشتی
خوازانە
بە
ئازادی
ڕێکبخات.
2ــ
نابێ
هیچکەس
بە
زۆرەملی
ناچار
بە
بەشداری
کردن
لە
کۆبوونەوەیەک بکرێت.
21
1ــ
هەرکەس
مافی
ئەوەی
هەیە
لە
ئیدارەی
گشتی
وەڵاتەکەیدا
ڕاستەوخۆ
یان
بە
هۆی
نوێنەرانێک
کە
ئازادانە هەڵبژێردرابن،
بەشداری
بکات.
2ــ
هەرکەس
مافی
ئەوەی
هەیە
لە
هەلومەرجێکی یەکساندا
پلە
ومەنسەبە گشتییەکانی وەڵاتەکەی
خۆی
بەدەستەوە
بگرێت.
3ــ ئیرادەی
گشتی
،
بنیاد
و بنەمای دەسەڵاتی حکوومەتە.
ئەم
ئیرادە
دەبێ
لە
ڕێی هەڵبژاردنێکی بێغەش و
ڕاست
و
ڕەوا
بەرێوە بچێت.
هەڵبژاردن
دەبێ
گشتی
و
یەکسان
بێت و
بە
دەنگی
نهێنی
یا
بە
چەشنێکی
وا
کە
ئازادی
دەنگدان
دەستەبەر
بکات
بە
ئەنجام
بگات.
22
هەرکەس
وەک
ئەندامێکی
کۆمەڵگە
، مافی ئاسایشی
کۆمەڵایەتی
هەیە
و دەتوانێ
لە
ڕێی
هاریکاری
نەتەوەیی و نێونەتەوەیی، مافی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و کەلتووریش
کە
بۆ
پێگە
و گەشەی ئازادانەی
کەسایەتی
ئەو
پێویستە
،
بە
لەبەرچاوگرتنی پێکهات و سەرچاوەکانی
هەر
وەڵاتێک
بە
دەسبێنێت.
23
1ــ
هەرکەس
مافی
هەیە
کار
بکات، پیشەی
خۆی
بە
ئارەزووی
خۆی
هەڵبژێرێ، خوازیاری هەلومەرجێکی دڵخۆشکەر
بۆ
کارەکەی بێت و
لە
کاتی
بێکاریدا پشتگیری
لێ
بکرێت.
2ــ
هەموان
مافی
ئەوەیان
هەیە
کە
بە
عەدالەت
،
لە
بەرانبەر
کاری
یەکساندا
مووچە
و پاداشی
یەکسان
وەرگرن.
3ــ هەرکەسێک
کار
بکات مافی
ئەوەی
هەیە
بە
ڕەزامەندی
و ئینسافەوە مووچەکەی پێبدرێ
تاکوو
ژیانی
خۆی
و خێزانەکەی
بە
سەربەرزی
و شەرەفەوە بەرێوە ببات و
بۆ
فراژبوونی
ژیانی
،
لە
کاتی
پێویست
یارمەتی
بدرێت.
24
هەرکەسێک مافی
حەسانەوە
و
ئاسوودەیی
و گەشتوگوزاری
هەیە
.
دەبێ
کاتوساتی ئیشکردنەکەی بەڕێوشوێن بێت و
لە
کاتی
پشوودانیش نانبڕاو نەبێت.
25
1ــ
هەرکەس
مافی
ئەوەی
هەیە
ئاستی
ژیان
و
تەندروستی
و بەهرەداری
خۆی
و خێزانەکەی
لە
بواری
خواردەمەنی
و
ماڵ
و
چاودێری
پزیشکی
و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان بباتە
سەرەوە
.
دیسانەوە
مافی
ئەوەی
هەیە
کە
لە
کاتی
بێکاری
و
نەخۆشی
و
پەککەوتن
و بێوەکەوتنەوە و
پیری
یان
هەر
حاڵەتێکی
دیکە
کە
مرۆڤ
خۆی
دەستی
تیانەبووبێت و مەعاشەکەی
لە
دەست
بات
،
لە
ژیانێکی ئابڕوومەندانە
بەهرەمەند
بێت.
2ــ دایکان و منداڵان مافی
ئەوەیان
هەیە
لە
یارمەتی
و
چاودێری
تایبەت
بەهرەوەر
بن
. منداڵان، چ
ئەوانەی
کە
بە
شەرعی
لە
دایک
بووبێتن و چ ئەوانەش
کە
حەرامزا
بن
، مافی
ئەوەیان
هەیە
کە
بە
یەک
چاو
سەیر
بکرێن.
26
1ــ
هەرکەس
مافی
ئەوەی
هەیە
لە
پەروەردە
بەهرەمەند
بێت.
پەروەردە
دەبێ
لانیکەم
تا
قۆناغی
سەرەتایی
خۆڕایی
و حەتمی بێت. فێرکاری پیشەیی
دەبێ
گشتگیر بکرێ و دەرگەکانی خوێندنی باڵاش
بۆ
هەموان
ئاوەڵا
بێ
تاکوو
هەرکەس
بەپێی توانستی
خۆی
لێی
بەهرەوەر
بێت.
2ــ
پەروەردە
دەبێ
جۆرێ
ڕاپێچ
کرێت
کە
کەسایەتی
مرۆڤی هەمووکەس ببووژێنێ و
ڕێزگرتن
لە
ماف
و ئازادییەکانی
مرۆڤ
بەپێزتر بکات.
پەروەردە
دەبێ
فاماندنی
قووڵ
و
لێبوردن
و ڕێزدانان
بۆ
بیر
و
بڕوای
نەیار
و
تەبایی
نێونەتەوەیی و ڕەگەزیی و ئایینزایی و
هەروەها
پەرەدان
بە
چالاکییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، بخاتە
گەڕ
بۆ
پاراستنی
ئاشتی
و ئاسایشەوە.
3ــ
دایک
و
باوک
،
لە
هەڵبژاردنی
جۆری
پەروەردەی مناڵەکانی
خۆیان
بە
نیسبەت کەسانی
دیکە
،
لە
پێش
دیکەن و مافی
لە
پێشتریان
هەیە
.
27
1ــ
هەرکەس
مافی
ئەوەی
هەیە
کە
لە
ژیانی
کەلتووری کۆمەڵگەدا
بەشدار
بێت و
لە
بواری
هونەری
و پێشکەوتنی
زانستی
و قازانجەکانی
بەهرەوەر
بێت.
2ــ
هەرکەس
مافی
ئەوەی
هەیە
لە
پشتگیری مادیی و مەعنەویی ئاسەوارە
زانستی
و کەلتووری و هونەرییەکانی
خۆی
بەهرەمەند
بێت.
28
هەرکەس
بۆی
هەیە
خوازیاری چەسپاندنی نەزمێکی وابێت
کە
لە
باری
کۆمەڵایەتی
و نێونەتەوەییەوە،
ئەو
ماف
و ئازادییانەی
کە
لەم
بەیاننامەدا
هاتوون
،
دەستەبەر
بکرێت و
بەو
پێیە هەڵسوکەوت بکات.
29
1ــ هەمووکەس
لە
کۆمەڵگە
دا
ئەرکی
لە
ئەستۆیە
تاکوو
گەشەی ئازادانە و بووژانەوەی
کەسایەتی
بۆ
ئاسان
بکرێت.
2ــ
هەرکەس
بۆ
پیادەکردنی
ماف
و بەهرەمەندی
لە
ئازادییەکانی،
تەنیا
خۆی
پابەند
بەو
سنووربەندییە یاساییە دەزانێت
کە
بۆ
ناسین
و پیادەکردنی
ماف
و ئازادییەکانی خەڵکانی
دیکە
و
بۆ
بەڕێوەچوونی
خواستە
ئەخلاقییەکان و تەکوزی
کۆمەڵایەتی
و بەهرەداری
گشتی
لە
کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا قەراریان
لە
سەر
دراوە.
3ــ
هیچ
بەندێکی
ئەم
ماف
و ئازادییانە،
نابێ
دژ
بە
ئامانج
و بنەماکانی
کۆمەڵی
نەتەوەیەکگرتووەکان
پیادە
بکرێت.
30
هیچکام
لە
قەرار
و بڕیارەکانی
ئەم
بەیاننامە
نابێ
جۆرێک لێکبدرێتەوە
کە
بۆ
دەوڵەت
یان
گرووپ
یان
کەسێک،
ئەم
مافە
قاییل
بکات
کە
بەو
پێیە
هەرکام
لە
ماف
و ئازادییەکانی نابراو
لەم
بەیاننامە،
پووچەڵ
بکا
یان
لەم
ڕێگەوە
هەنگاو
بنێ
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ناوبژیوانی
بریتییە
لە
شێوازی
چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەیەکی نێودەوڵەتی
بە
دەستپێشخەری لایەنێکی
سێهەم
و
ڕازی
بوونی
دوولایەنی مەسەلەکە. ناوبژیوان
بە
شێوەیەکی
چالاک
هەوڵ
دەدات
لە
گفتوگۆکاندا
بەشدار
بێت و
پێشنیاری
پێویست
بۆ
کۆتایی
هێنان
بە
گرفتەکە
چێ
دەکات و بەگشتی هەوڵی
ئاشتکردنەوە
و
نزیک
کردنەوەی دوولایەن دەدات. ناوبژیوان،
تەنها
پردێکی
پێوەندی
نییە
لە
نێوان
دوو
لایەنی کێشەکە
بەڵکوو
یارمەتییان دەدات
بۆ
خستنەڕووی
پێشنیار
و دۆزینەوەی
چارەسەری
هەمیشەیی
. بەپێی بڕیاری کۆنڤانسیۆنی لاهای (1907)
لەمەڕ
چارەسەرکردنی ئاشتییانەی
کێشە
نێودەوڵەتییەکان،
ناوبژیوانی
نابێ
بە
واتای کردارێکی دوژمنکارانە و
دەستێوەردان
لە
کاروباری وەڵاتێکی
دیکە
لە
ئەژمار
بێت. نموونەی
ئەم
هەنگاوە،
ناوبژیوانی
تاشکەند (1966)
بۆ
چارەسەری
کێشەی
نێوان
پاکستان و هێندستان و
هەروا
ناوبژیوانی
کەمپ دەیڤید
لە
نێوان
ئیسراییل و
میسر
لە
ساڵی 1979
بووە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
نەتەوە یەکگرتووەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا
لە
ساڵی 1967
لە
لایەن
وەڵاتانی ئەندونیزیا و تایلەند و سەنگاپور و فیلیپین و مالیزیا
لە
بانکۆک
بە
ئامانجی کرژکردنەوەی پێشکەوتنی
ئابووری
و سەقامگیریی ناوچەکە دامەزرا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاووەڵاتی جیهانی
بڕواداری بەوەی
کە
خۆت
بە
کەسێکی جیهانی بزانی و
مرۆڤ
خۆی
بە
نەتەوە
یان
کیانێکی تایبەتەوە نەبەستێتەوە.
بڕوا
کردن
بەوەی
کە
جیهان
،
نیشتمانی
هەموو
خەڵکانی سەرزەمینە.
ئەو
کەسانەی
کە
ئەم
ڕێبازەیان
پەسند
کردووە دەخوازن
هەرچی
لەمپەر
و تەگەرەی
ئەم
ڕێگە
لابچێ و حکوومەتێکی جیهانی
بێ
ڕەچاوکردنی
ڕەنگ
و
ڕەگەز
و کەلتوور دامەزرا و
بە
شێوەیەکی
یەکسان
بە
سەریانا حکوومەت بکات.
کانت (1804-1724) فەیلەسووفی
ئەڵمانی
و
گۆتە
(1832-1746)
نووسەر
و شاعیری بەناوبانگی
ئەڵمانی
لەم
ڕێبازە لایەنگرییان کردووە.
لەم
چاخەدا وادیارە
بە
تیاچوونی سنووری نەتەوەیی
لە
نێوان
وەڵاتان و پێکهاتنی ڕێکخراوە و
یەکیەتی
ئابووری
و
سیاسی
جیهانی و پەرەسەندنی میدیای
گشتی
،
دنیا
وەک
دێهاتێکی جیهانی لێهاتبێت
کە
نەریتی نەتەوەیی و ئەتنیکی
لە
قەوارەی کەلتوورێکی جیهانیدا
خۆی
نیشان
دەدات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاوپەیمانی/هاوسوێندی
یەکگرتنی کاتیی
چەند
حیزب
یا
لایەنی
سیاسی
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجی پەرلەمانی و هەڵبژاردنەکان.
لە
سیستەمێکی پەرلەمانی فرەحیزبی
کە
هیچکام
لە
حیزبەکان نەتوانن ڕێژەیەکی
دەنگ
بۆ
دامەزرانی
دەوڵەت
بەدەس
بێنن،
چەند
حیزبێک
بۆ
ئەم
مەبەستە
دەبنە
هاوپەیمان
. هاوپەیمانی پەرلەمانی بەزۆری
بۆ
هێشتنەوە
یا
هێنانە
سەرکاری
حکوومەتێکی
تایبەت
دێتە کایەوە
بە
شێوازێک
کە
حیزبە گەورەکە
لەگەڵ
یەک
یان
چەند
حیزبی بچوکتر دەبێتە
هاوپەیمان
و
بە
ڕێژەی دەسەڵاتیان
بەشداری
حکوومەت دەکەن.
ڕەنگە
هاوپەیمانییەتی لایەنێکی نەرێیی (سەلبی) بێت
واتە
بە
ئامانجی ڕووخانی حکوومەت بێت.
بۆ
وێنە
لە
فەرەنسە،
پاش
شەڕی جیهانی
دووهەم
کومۆنیستەکان و باڵی
ڕاستی
توندڕەو بوونە
هاوپەیمان
و حکوومەتی
ئەو
سەردەمەیان ڕووخاند.
هاوپەیمانییەتی
لە
هەڵبژاردندا
بەم
جۆرەیە
کە
حیزبە هاوپەیمانەکان،
بە
قازانجی یەکدی
دەنگ
دەدەن
بە
لیستەیەکی
هاوبەشی
پاڵێوراوان و هەرێمەکان
بە
ڕێژەی
خۆیان
دەسەڵات
دابەش
دەکەن.
ئەم
شێوازە
لە
کۆماری
چوارەمی فەرەنسەدا
بە
کارهات.
لە
سیستەمی دووحیزبی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا
ئەم
زاراوە
مانایەکی دیکەی
هەیە
بەم
واتایە
کە
چەند
گرووپی
ناو
دوو
حیزبـە
کە
(دیموکرات و کۆماریخواز)
بۆ
نەیاریکردن
لەگەڵ
هەندێ
سیاسەتی حکوومەت
یەک
دەکەون.
وەک
چۆن
دیموکراتەکانی
باشوور
و کۆماریخوازەکانی
باکوور
بۆ
نەیاریکردن
لەگەڵ
هەندێ
بڕیاری ڕۆزڤێڵت و تڕۆمێن
یەککەوتن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هەژمۆنی
ئەم
زاراوە
لە
ڕیشەی یۆنانی hegemonia
بە
مانای
سەرۆکایەتی
یا
فەرمانڕەوایی وەرگیراوە و بریتییە
لە
زاڵبوون
و
باڵادەستی
وەڵاتێک بەسەر وەڵاتانی
دیکە
لە
ڕێگەی
دیپلۆماسی
یا
پێملکردن
بە
هەڕەشە
یا
سەرکەوتنی چەکداری.
ئەم
زاراوە
پتر
بەو
مانایەی
کە
ئانتۆنیۆ گرامشی (1937ـــ 1891) بیرمەندی مارکسی و نووسەری ئیتالیایی، ئاڕاستەی کردووە بەکاربراوە
کە
ئەویش بریتییە
لە
:
زاڵبوون
و سەروەریی چینێک،
نەک
هەر
لە
بواری
ئابووری
بەڵکوو
لە
هەموو
بوارەکانی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و ئایدیۆلۆژی بەسەر چینەکانی دیکەدا.
بە
باوەڕی
گرامشی
هەژمۆنی
سەرمایەداران
تەنیا
لە
ڕێگەی هۆکارە ئابوورییەکان
دابین
ناکرێت
بەڵکوو
پێویستی
بە
دەسەڵاتێکی
سیاسی
و سیستەمێکی ئایدیۆلۆجییە
کە
لە
دووی
پێملکردن و
ڕازی
هێشتنەوەی
چینی
ژێردەستەوەیە. دامودەزگەکانی کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
بریتین
لە
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
وەک
دەوڵەت
، حیزب،
دەزگە
ئایینییەکان (کلێسا)،
خێزان
و یەکیەتییە کرێکارییەکان.
مانەوەی کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
بە
هوی
هەژمۆنی
ئایدیۆلۆژیایی سیستەمی
زاڵ
بەسەر
چینی
کرێکاردایە. گرامشی پێیوایە
کە
ئەم
هەژمۆنییە ناتوانێ بگوورێت
چونکە
عەقڵی
سەلیم
کە
بەرهەمی ژیانە، هۆشیارییەک دەبەخشێ
بە
چینی
کرێکار
بە
پێچەوانەی
ئەو
هۆشیارییە
کە
چینی
سەرمایەدار
بەسەریا
دای
دەسەپێنێ. بەڕای
ئەو
ئەگەر
بێتوو
ئەم
هۆشیارییە شۆڕشگێڕییە
لە
لایەن
ڕۆشنبیرانەوە
بەهێز
بکرێت، دەبێتە هێزێکی
کارامە
و خەباتی چینایەتیش
تا
ڕادەیەکی
زۆر
ململانێی
نێوان
گرووپە ڕۆشنبیرییەکانە
کە
یەکیان
لە
خزمەت
چینی
سەرمایەدارە و
ئەویدی
لە
خزمەت
چینی
کرێکاردایە.
1
2
3
4
5
6