تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 13
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لۆبیگەریی
لۆبی زاراوەیەکی باوە
لە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
کە
واتای «
هۆڵ
» دەدات
بەڵام
لە
زاراوەی سیاسیدا
بە
مانای کاریگەربوونە
لەسەر
دەسەڵاتی یاسادانان
بە
مەبەستی چەسپاندنی بیروبۆچوونێک
کە
ئەویش
لە
ڕێگەی
پێوەندی
کردن
بە
ئەندامانی کۆنگرێسەوە دێتە
بەرهەم
.
ئەم
پێوەندییانە
لە
ناو
هۆڵ
و
چەند
ژوورێکی عەمارەتی کۆنگرێس سازدەبن.
دەستە
و گروپی
فشار
لە
ناو
هۆڵەکانی کۆنگرێس
بۆ
سەپاندنی بیروڕای
خۆیان
بە
مەبەستی ڕەتکردنەوە
یا
پەسندکردنی بڕیارێک
پێوەندی
بە
ئەندامانی کۆنگرێس دەکەن.
لۆبی جووەکانی
ئەمریکا
، یەکێکە
لە
گرنگترین و بەهێزترین گرووپەکانی گوشار
لەو
وەڵاتەدا
کە
بە
دزەکردن
بۆ
ناو
ڕێکخراوە
دەوڵەتی
و ئابوورییەکان و دامودەزگەکانی ڕاگەیاندنی
ئەمریکا
، کاریگەریی
لەسەر
بڕیارەکانی
دەوڵەت
و کۆنگرێس دادەنێت
لەمەڕ
کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست
و
پێش
بە
هەر
بڕیارێک دەگرێت
کە
دژی
بەرژەوەندییەکانی ئیسراییل بێت.
لەم
وەڵاتەدا لۆبی دیکەش بەکارن
کە
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
لۆبی ژاپۆنییەکان
کە
ساڵانە
پتر
لە
300 ملیۆن دۆلار بوودجەی
هەیە
و
تاکوو
ئێستا
توانیویەتی
پێش
بەو
بڕیارانەی کۆنگرێس و کۆشکی
سپی
بگرێت
کە
هەناردەکانی ژاپۆن
سنووردار
دەکەنەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لۆترانیزم
ڕێبازێکی
ئایینی
پرۆتستانە
کە
دەدرێتە
پاڵ
مارتین
لۆتر (1546ــ 1483)، بنیادنەری بزووتنەوەی «ڕیفۆرمی
ئایینی
» ئەڵمانیا. ڕێبازی لۆتر
لەسەر
دوو
ئەستوون
ڕاوەستاوە:
یەکەم
،
تەنیا
بەڵگەی بڕواپێکراو کتێبی
پیرۆزە
واتە
ئینجیل
.
دووهەم
،
پاکبوونەوە
لە
گوناح
،
تەنیا
بە
هۆی
ئیمان
و
کاری
چاکە
مەیسەر
دەبێت. لۆتر
بۆ
نزیکایەتی و
پێوەندی
مرۆڤ
بە
خواوەند
بڕوای
بە
پێوەندی
قەشە
و
کڵێسە
نەبوو
.
ئەو
لە
ساڵی 1520 جاڕنامەکەی پاپای
کە
تێیدا هەڕەشەی
وەدەرنان
لە
کڵێسەی لێکرابوو، سووتاند. لۆتر
لایەنگری
ئازادی
تاکەکەسی و
ئازادی
ئایینی
و بیروڕا
بوو
.
ئەو
بەکارهێنانی زەبروزەنگی
بۆ
بەهێزکزدنی
ئایینی
بە
ناڕەوا
دەزانی و بیروباوەڕی
بە
حاڵەتێکی
دەروونی
لە
قەڵەم
دەدا
.
هەر
بۆیە
خەڵکانێکی
زۆر
وەدووی
کەوتن
و ڕێبازی لۆترانیزمیان
بنیاد
نا
.
ئەم
ڕێبازە
بە
هۆی
جیاوازی
و
ناڕەزایی
دەربڕین
بەرانبەر
بە
شێوازەکانی ئایینزای کاسۆلیک،
بە
پرۆتستان ناوبانگیان دەرکرد. پرۆتستانەکان
کە
بەزۆری
لە
ڕۆژئاوای ئەورووپا دەژین بیروباوەڕ و ڕەحمەتی
خوداوەند
بە
هۆکاری ڕزگاربوون دەزانن و
زۆر
پابەندی
بیروڕا و
ئازادی
ئایینن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لۆمپن پرۆلتاریا
لۆمپن، وشەیەکی ئەڵمانییە و
بە
کەسانی بەتاڵپا و
پەست
و
خوێڕی
و
شڕەخۆر
دەگوترێ. زاراوەی لۆمپن پرۆلتاریا
لە
نەریتی سیاسیدا
بە
توێژێک
لە
خەڵکی
چارەڕەش
دەگوترێ
کە
بە
هۆی
بێ
بەشبوونی
یاسایی
و
کۆمەڵایەتی
و
بێ
ئاگایی
لە
کاروباری
سیاسی
و مرۆیی، ویژدانی شۆڕشگێڕانەی
خۆیان
لەدەست داوە.
ئەم
توێژە
بە
تایبەت
لە
کۆمەڵگە
کۆلۆنیالیستیەکاندا سەرهەڵدەدەن و دەبنە
هۆی
تووڕەیی
و
بێزاری
خەڵک
و
بەرە
ــ
بەرە
بە
هۆی
ڕەوشی
نالەباری
ئابووری
، زیاتر
لە
ناو
تاوان
و گەندەڵیدا
نوقم
دەبن. دەتوانین لۆمپن
بە
گرووپێکی
شڕەخۆر
و
بەرەڵڵا
و
تاوانکار
لە
قەڵەم
بدەین
کە
دەبنە کرێگرتەی وەڵاتانی
سەرمایەداری
و
چینی
دەسەڵاتدار
کە
بۆ
دابینکردنی
بەرژەوەندی
دواکەوتووانە و دژەنەتەوەیی
خۆیان
سوودیان
لێ
وەردەگرن و
بەم
جۆرە پلەوپایە و پێگەی
خۆیان
بەهێزتر دەکەن.
لۆمپنەکان،
لە
کۆدەتا
و پیلانەکاندا
لە
ڕێی جاشییەتی هەوڵی سەرکوتکردن و پێشێلکردنی مافی ڕەوای
جەماوەر
دەدەن.
ئەمانە
هەرچەنەدە ژیانێکی
ناخۆش
و
دژوار
بەسەر دەبەن
بەڵام
هەموو
کارێک
ئەنجام
دەدەن و
لە
ئەنجامدانی
هیچ
کردارێکی نامرۆیی
سڵ
ناکەن. ناتوانین لۆمپنەکان
لە
چوارچێوەی چینێکی تایبەتدا
ڕیزبەندی
بکەین
چون
هیچ
کار
و کەسایەتییەکیان
نییە
و
جگە
لە
ئاژاوەگێڕی
و
تێکدان
کارێکی
دیکە
ئەنجام
نادەن و
بە
گشتی
دەچنە ڕیزی کەسانی
مشەخۆر
و سەرباری
کۆمەڵگە
و دوژمنانی گەلەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی لۆزان
لە
ڕۆژی
24ی ژووئیەی ساڵی1923 لەنێوان وەڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسە، ئیتالیا، ژاپۆن، یۆنان ، ڕۆمانی، سێرب، کروات و تورکیا، پەیماننامەیەک
مۆر
کرا
کە
لە
ڕاستیدا
بە
واتای
بە
ڕەسمییەت ناسینی
وەڵاتی
تازەی تورکیا
بوو
. بەپێی
ئەم
پەیمانە
نیشتمانی
نەتەوەیی
گەلی
کورد
بە
چوار
پارچە
دابەش
دەکرێت.
ئەم
پەیمانە
بێ
بەشداربوونی
هیچ
کوردێک
مۆر
کرا
و
بۆ
کورد
،
وەک
سەرەتای کۆیلەیی و دیلبوونی
سیاسی
ناوبردە
کراوە
.
لایەنەکانی
بەشدار
لەم
کۆنفرانسەدا پەیمانێکی ئاشتیشیان مۆرکرد. زۆربەی
خاکی
کوردستان
کەوتە
ژێر
دەسەڵاتی تورکیا.
لەم
پەیمانەدا ناوێک
لە
کورد
نەبراوە و
هیچ
مافێکیشیان
پێ
ڕەوا
نەبیندراوە.
تەنیا
لە
بابەت
داکۆکی
لە
مافی کەمینەکان،
چەند
هێمایەک
کراوە
.
ئەمە
لە
حاڵێکدایە
کە
کەمینەکان
لە
یاسای تورکیادا
تەنیا
بە
ئەرمەنی
و یۆنانی ناوبردە
کراوەوە
و
بە
ناوی
ئەوەی
کورد
لەگەڵ
تورک
یەکسانە،
هیچ
باسێک
لە
کورد
نەهاتۆتە ئاراوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئایدیۆلۆجی
لە
زمانی فەرەنسەدا بریتییە
لە
idee
بە
مانای
وێنە
(تێور) و
ئەندێشە
logie
بە
مانای
ناسین
.
لە
زاراوەی سیاسیدا بریتییە
لە
فەلسەفەیەکی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
کە
تێیدا
کردە
و
بیر
بە
یەک
ئەندازە
گرنگییان
هەیە
.
ئایدیۆلۆجی
سیستەمێکی ئەندێشەیە
کە
هەم
دەخوازێ
جیهان
شرۆڤە بکات و
هەم
ئاڵوگۆڕی
تیا
بەدی
بێنێت.
بە
واتایەکی
دیکە
هەر
ئایدیۆلۆجیایەک شێوازێکی
خەیاڵی
لە
کۆمەڵگە
ئەدا
بەدەستەوە
و
لە
لایەنگرانی
خۆی
چاوەڕوانی
ئەوە
دەکات
ئەو
شێوازە
تۆمار
بکەن.
ئەم
زاراوە
یەکەم
جار
لەسەردەمی شۆڕشی فەڕەنسە و
لە
لایەن
«دێستۆت دۆتراسی» (1754-1836) بیرمەندی فەرەنسی،
لە
ساڵەکانی 1796 و 98
بەکار
برا
.
بۆ
ئەم
زاراوە
چوار
مەبەست
ناوبردە کراوە:
یەکەم
، مەبەستی تراسی
بوو
کە
بە
مانای«ئەندێشەناسی»
یان
«
زانستی
ئەندێشەکان» شرۆڤەی کردبوو.
دووهەم
، شێوازێکی
پابەندی
بە
کۆماریخوازی لیبڕاڵ.
سێهەم
، مانایەکی سووکایەتی
ئامێز
بە
مانای ئیفلیجیی فیکری و ڕەفتاری و
هەروەها
جۆڕێک
لە
ڕادیکاڵیزمی
ترسناک
و
سەرەنجام
، مەبەستێکی
کەم
بایەخ
یا
ڕەنگە
ڕازاوە
، ئەویش
بە
مانای «دوکتۆرینی
سیاسی
» .
«تراسی»،
وەکوو
زۆربەی فەیلەسوفانی فەرەنسی چاخی
ڕۆشنگەری
پێی وابوو
کە
ئەبێ
لەگەڵ
هەموو
ئەزموونە مرۆییەکان ــ
کە
زۆربەیان
پێشتر
لە
بەستێنی
زانستی
خواناسی
و یەزدانپەرستیدا شرۆڤە دەکران ــ
بە
شێوەیەکی عەقڵانی هەڵسوکەوت بکرێت. بیرۆکە گەردونییەکان
ڕەت
بکرێنەوە و هەموویان بکرێن
بە
«
هەست
». بەڕای «تراسی»،
ئایدیۆلۆجی
، تیۆری تیۆرییەکان
بوو
.
هەندێ
مێژوونووسی
فەلسەفە
، سەدەی نۆزدەیان
بە
«
سەردەمی
ئایدیۆلۆجی
» ناوبردە کردووە.
هۆی
ئەم
ناولێنانەش
پەرێشانی
ئەندێشەگەلێکن
کە
دەکرێ
بە
«ئایدیۆلۆجیک»
پێناسە
بکرێن
چونکە
لەناویاندا جەختکردن
لەسەر
کردە
بەهێزتر
بووە
لە
یاریکردن
بە
تیۆری فەلسەفی.
ئایدیۆلۆجی
،
جاری
وا
هەیە
مانایەکی
پوختە
لەخۆ دەگرێ و
هەندێ
جاریش مانایەکی ناپوختی
هەیە
.
بە
واتا
ناپوختەکەی، بریتییە
لە
هەر
جۆرە تیۆرییەک
کە
لەسەر
کردە
چەق
ئەبەستێ
یان
هەر
تەقەڵایەک
بۆ
نزیککەوتنەوە
لە
کێشە
سیاسییە
کان
لەژێر تیشکی دەزگەیەکی ئایدیۆلۆجیدا.
بەڵام
مانا
پوختەکەی
هەمان
شرۆڤەی «تراسی »
یە
کە
پێنج
تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێ: (١)
ئایدیۆلۆجی
، تیۆرییەکی تۆخە
لە
بارەی
مرۆڤ
و
کۆمەڵگە
و جیهانی
دەرەوە
. (٢)
بۆ
ڕێکخراوەی
سیاسی
ــ
کۆمەڵایەتی
، تیۆری و پڕۆگرامێکی
گشتی
ئاڕاستە
دەکات. (٣)
گەیشتن
بەم
پڕۆگرامە هەڵگری خەباتێکی تایبەتە. (٤)
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانی
خۆی
،
نەوەک
خەڵک
دنە
بدات،
بەڵکوو
بە
شوێن
خڕکردنەوەی
لایەنگری
وەفادارە و حەزیش
بە
«سەرسپوردە» دەکات. (٥) زیاتر
بە
شوێن
ڕەشەگەلەوەیە
بەڵام
لە
ڕێبەرایەتی کردنی ڕۆشنبیرانیشدا ڕۆڵێکی
تایبەت
دەگێڕێت.
بەپێی
ئەم
پێودانگانە ئەکرێ سیستەمگەلی جۆراوجۆری فیکری
بە
ئایدیۆلۆجی
لە
قەڵەم
بدرێ.
لە
«
زانستی
ئەندێشەکان»ی «تراسی» یەوە
بگرە
تا
پۆزیتۆڤیزمی فەیلەسوفی فەرەنسی، «ئۆگۆست کۆنت»، «
کۆمۆنیزم
»، جۆرەکانی «سۆشیالیزم»، «فاشیزم»، «
نازیسم
» و
هەندێ
لە
ڕێبازەکانی «
ناسیۆنالیزم
». ئەوەیکە
تەواوی
ئەم
سیستەمە فیکرییانە، ئەگەڕێنەوە
بۆ
سەدەی
نۆزدە
و
بیست
، مانای
وایە
کە
هیچکامیان کۆنتر
لە
خودی
وشەی
ئایدیۆلۆجی
نین
و
هی
سەردەمانێکن
کە
ئیمانی سەرزەمینی، چۆتە
جێی
ئیمانی
ئایینی
و
ئاسمانی
و کرداری
کۆمەڵایەتی
و سیاسیش چۆتە
جێی
بیرۆکەی فەلسەفی.
«مارکس»
لە
هەندێ
لە
وتارەکانی
تافی
لاوییدا
بە
تایبەت
لە
کتێبی
ئایدیۆلۆجی
ئەڵمانی
،
ئایدیۆلۆجی
بە
واتایەکی
دزێو
و جنێوئامێز
بە
کار
دەبات. «مارکس»
لەم
کتێبەدا
ئایدیۆلۆجی
بە
مانای "زڕە
وشیاری
"
یان
«
وشیاری
درۆ
»
لێک
دەداتەوە.
بەم
پێیە
ئایدیۆلۆجی
، کۆپلە مەرامێکە
کە
خەڵک
خۆیانی
پێ
فریو
دەدەن و وێنایەکی
ناڕاستی
جیهان
دەئاخنێتە مێشکیانەوە.
بە
باوەڕی
مارکس
ئایدیۆلۆجی
، ڕوانگەیەکە
کە
خەڵک
بەو
پێیە
جیهان
مانا
دەکەنەوە
ئەگەرچی
پێوەندییەکیشی
بە
واقیعەکانەوە نەبێت.
هەر
ئایدیۆلۆجیایەک، جیهانبینیەک
ناونووس
دەکرێت
کە
تەنیا
بەرژەوەندی
و خواستەکانی چینێکی
کۆمەڵایەتی
دەستەبەر
دەکات،
لەبەر
ئەوە
،
پێوەندی
لەگەڵ
واقیعی
جیهان
و
ڕەوتی
هەقیقی
مێژوو
ڕێژەیییە و پابەندە
بەو
قۆناخە
کۆمەڵایەتی
ــ مێژوویییەی
کە
ئایدیۆلۆجی
تیا
لە
دایک
دەبێت.
کەواتە
هەر
چینێکی
کۆمەڵایەتی
لە
هەر
قۆناخێکی مێژووییدا هەڵگری
ئایدیۆلۆجی
یان
«جیهانبینی» *
تایبەتی
خۆیەتی
.
هەڵبەت
«مارکس»
وا
نەبووە
کە
هەمیشە
ئایدیۆلۆجی
بە
مانا
دزێوەکەی
لێک
بداتەوە
جاری
واش
بووە
جۆڕێک شرۆڤەی کردووە
کە
بتوانێ هەڵگری هەقیقەتیش بێت.
مارکسییەکانی سەدەی
بیستەم
کە
مانا
دزێوەکەی ئایدیۆلۆجیان
پشتگوێ
خستووە،
بۆ
مارکسیزم
وەکوو
ئایدیۆلۆجی
ئەڕوانن و
بە
«ئایدیۆلۆژی
چینی
کرێکار
» ناوبردەی دەکەن
کە
بە
باوەڕی
ئەوان
هەڵگری هەقیقەتە
ئەزەلی
و ئەبەدییەکانی
مرۆڤ
و
جیهان
و مێژوون.
لە
هەندێ
لە
وەڵاتانی کۆمۆنیستی
دا
«ئەنستیتۆی ئایدیۆلۆجییایی» بەرپاکراون و
بە
فەیلەسوفە حیزبییەکانیش ئەڵێن«ئایدیۆلۆگ» *.
مارکسیزم
ــ
لێنینیزم
نموونەیەکی تۆخی ئایدیۆلۆجییە.
کاتێک
هەنگاو
دەنێینە سەدەی بیستەوە جەمسەری
ئایدیۆلۆجی
لە
قوتابخانەی
مارکسیزم
ئاڵۆزتر ئەبێت.
بە
هاتنە
مەیدانی بیرمەندانێکی
وەکوو
«لۆکاچ»، مەتریاڵیزمی
دایەلیکتیک
لە
گوێن
ئایدیۆلۆجییایەک
پەسند
دەکرێ
. «لۆکاچ» پێی
وایە
،
ئایدیۆلۆجی
زۆر
زیاتر و قووڵتر
لەو
شتەی
کە
«لینین» بیری
لێ
دەکردەوە،
لە
ژیانی
کۆمەڵایەتی
و
سیاسی
و
ئابووری
ڕیشەی داکوتاوە. «گرامشی» ، وردبینانەتر
لەگەڵ
چەمکی
ئایدیۆلۆجی
ڕووبەڕوو
دەبێتەوە.
بە
باوەڕی
ئەو
هەژمۆنی*
سەرمایەداری
تەنیا
لەسەر
زۆر
و
ستەم
ڕانەوەستاوە
بەڵکوو
بە
شێوەیەکی هونەرمەندانە
لەسەر
ڕێبەرایەتی کردنی ئەندێشەکان
لەنگەری
گرتووە. ئایدیۆلۆجیای
چینی
دەسەڵاتدار
،
لە
مێشکی شارۆمەندی مامناوەندیدا دەبێتە شتێکی ڕەشۆکییانە و
پەسند
دەکرێت.
دەسەڵات
تەنیا
یاسایەکی
وشک
و
تۆسن
یان
ستەمکاریی
نییە
بەڵکوو
حاکمییەتی
زمان
و
ئەخلاق
و کەلتوور و عەقڵی
گشتی
و عەقڵی سەلیمە. ڕەشەگەل
بە
دەروونی
کردنی هەژمۆنی* ئایدیاڵەکان، سەرکوت دەکرێن.
«مانهایم»، یەکێکی
دیکە
لەو
بیرمەندانەیە
کە
لە
ساڵەکانی
کۆتایی
شەڕی جیهانی
دووهەم
(1945)،
لەسەر
ئایدیۆلۆجی
تێفکرینی
بووە
و
لە
ڕاستیدا ڕێگەی
بۆ
قۆناخێکی دیکەی
ئەم
چەمکە
خۆش
کرد
کە
دواتر
بە
ناوی
«
کۆتایی
ئایدیۆلۆجی
»
لە
قەڵەم
درا.
کۆتایی
پێهاتنی
ئایدیۆلۆجی
بریتی
بوو
لە
تێکەڵبوونی
بە
کاوەخۆی
ئایدیۆلۆجی
و
چالاکی
سیاسی
لە
لقە ئەکادمییەکانی کۆمەڵناسی. قوتابخانەی «
کۆتایی
ئایدیۆلۆجی
» بەرهەمی "شەڕی سارد"*
بوو
کە
لە
هەشتاکانەوە
وەکوو
زریانێک هەڵوەشانەوەی
کۆمۆنیزم
لە
ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
و
گەڕانەوە
بۆ
ئابووری
بازاڕی
ئازادی
بە
دوا
خۆیدا هێنابوو.
کۆتایی
ئایدیۆلۆجی
هاوکات
بوو
لەگەڵ
بە
قارەمانبوونی «کۆمەڵناسی»
بە
تایبەت
کۆمەڵناسی ئەمەریکی چوونکە جیهانی
بەوە
دڵخۆش
کردبوو
کە
سەردەمی
خورافە بەسەرچووە و
دەبێ
زانست
بایەخدار
بێت.
ئەم
نمایەندە گەڕانەوەیەک
بوو
بۆ
ئەندێشەکانی «تراسی».
چونکە
ئەویش پێی وابوو
کە
ئایدیۆلۆجی
زانستی
سڕینەوەی خۆرافاتە.
کەچی
لە
کۆمەڵناسی 1950 بەملاوە
ئایدیۆلۆجی
خۆرافەیەک
بوو
کە
پێویستی
بە
سڕینەوە
نەبوو
.
لە
لایەکی دیکەوە لایەنگرانی تیۆری
کۆتایی
ئایدیۆلۆجی
، نەیانتوانیبوو
بە
جێی
ئایدیۆلۆجی
، ئەڵتەرناتیڤێک
پێشنیاز
بکەن.
بەم
بۆنەوە «
مەک
ئینتایەر»،
بە
هۆشمەندییەوە گوتی:
لە
ڕاستیدا
کۆتایی
ئایدیۆلۆجی
، بێئەوەی
کە
بە
هەقیقەت
کۆتایی
هاتن
بە
ئایدیۆلۆجی
بێت،
خۆی
ئایدیۆلۆجییا و تەشکێک
لە
لیبڕاڵیزمی پراگماتیکی
لە
ئەژمار
دەهات.
ئەمێستەگوڵۆڵەی
ئایدیۆلۆجی
زۆر
ئاڵۆزە و کەوتۆتە لێژییەوە. یەکێک
لەو
جەمسەرانەی
کە
ئێستەش نەکراوەیە،
دژایەتی
نێوان
هەقیقەت
و ئایدیۆلۆجییە.
کاری
ئایدیۆلۆجیا
بە
بەڵگاندن
سەر
ناگرێ
بەڵکوو
زیاتر
کاری
داکۆکیکردن و جەختکردن و ئەرەمانی (تجویز)
یە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئایدیۆلۆگ
بە
مانای کەسێک
کە
لە
ئایدیۆلۆجیایەک سەردەرچوو بێت و
لەم
بارەوە
بۆ
خەڵکانی
دیکە
سەرچاوە
بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بلۆکی ڕۆژاوا
سەرجەمی وەڵاتانی ئەورووپای
ڕۆژاوا
و ئەمەریکای
باکووری
کە
بریتین
لە
پێشکەوتووترین وەڵاتانی
سەرمایەداری
جیهان
،
بە
بلۆکی
ڕۆژاوا
ناوبردە
کراوە
.
بە
مانایەکی
دیکە
بلۆکی
ڕۆژاوا
بە
وەڵاتانی ئەروپای
ڕۆژاوا
(سوید و نەمسای لێدەرچێ)
لەگەڵ
ئەمەریکای
باکوور
دەگوترێ
کە
ئەندامی ڕێکخراوەی ئەتلانتیکی
باکووری
(ناتۆ) *بن و
لە
بەرەیەکی
سیاسی
و
سەربازی
دژ
بە
بلۆکی ڕۆژهەڵاتدا یەکیان گرتووە،
بەڵام
ئەم
زاراوە
وەڵاتانی
سەرمایەداری
پێشکەوتووی
وەکوو
ئوستورالیا و زیلاندی
نوێ
و ئەفریقای باشووریش لەخۆ دەگرێ.
کەواتە
وشەی
ڕۆژاوا
، لایەنێکی جوگرافی
ڕووت
نییە
بەڵکوو
ئەویش
وەکوو
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
زیاتر هەڵگری بارێکی ئایدیۆلۆجیکییە
کە
درێژەی شارستانییەتی
ڕۆژاوا
لە
ئەژمار
دێت
.
زاراوەی بلۆکی
ڕۆژاوا
،
هەندێ
جار
دەوڵەتانی
داندراو
یان
یەکگرتووی
ڕۆژاوا
لە
ئاسیا
و
ئەفریقا
و ئەمەریکای لاتینیش لەخۆ دەگرێ. لێرەدا واتای ئایدیۆلۆجیکی و
سیاسی
ئەم
زاراوە
مەبەستە
.
دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
، ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
بووە
هێزی یەکەمی
جیهان
و پێشەنگاوی سیستەمی
سەرمایەداری
.
ئەم
وەڵاتە
لە
بەرانبەر
سۆڤیەتدا
بوو
بە
دەسەڵاتی
سەرەکی
بلۆکی
ڕۆژاوا
و
ڕۆژهەڵات
.
هاوکات
لەگەڵ
ئاڵوگۆڕەکانی 1960و 70
لە
جیهان
، دەسەڵاتی سۆڤیەت
لە
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
،
هەر
ئەهاتوو لاوازتر
دەبوو
. ئەمریکاش
دەسەڵات
و
شەوتی
جارانی
لێ
ئەستێندرا.
پاش
ئاوەدانکردنەوەی ئەورووپا و بەهێزبوونەوەی بەریتانیا و فەرەنسە و
ئینجا
ئەڵمانیا و ژاپۆن،
ئەم
وەڵاتانە
لە
بڕیارە
سیاسی
و ئابوورییەکانی ئەمەریکادا ڕێدەستیان
پەیدا
کرد
و
لە
ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان، وەڵاتانی هاوپەیمانی
ئەمەریکا
و
ڕۆژاوا
لە
«جیهانی
سێهەم
» *دا بەزۆری
بە
پێچەوانەی
ئەمەریکا
، هەڵوێستیان دەگرت.
زاراوەی بلۆکی
ڕۆژاوا
و بلۆکی
ڕۆژهەڵات
، زیاتر
لە
قۆناخی «شەڕی
سارد
» *
باو
بوون
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بلۆکی ڕۆژهەڵات
بە
کۆمەڵێک
لە
وەڵاتانی کۆمۆنیستی ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
و ڕۆژهەڵاتی
ئاسیا
، دەگوترا «بلۆکی
ڕۆژهەڵات
».
ئەم
وەڵاتانە هەڵگری ئایدیۆلۆجیای کۆمۆنیستی
بوون
کە
لە
بەرانبەریاندا «بلۆکی
ڕۆژاوا
» *
شیر
و
تیری
نیشان
دەدا
.
تا
شەڕی جیهانی
دووهەم
تەنیا
دوو
وەڵاتی
سۆڤیەت و مەغولستان،
سەر
بە
کۆمۆنیست
بوون
.
بەڵام
پاش
داگیرکردنی ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
لە
لایەن
ئەرتەشی سوورەوە، وەڵاتانی ڕۆمانیا و پۆڵۆنیا و بولگاریا و ئەڵمانیای
ڕۆژهەڵات
و چێک،
کەوتنە
ڕیزی کۆمۆنیستەکانەوە. دواتر، وەڵاتانی
چین
و کۆریای
باکوور
و ڤێتنام و کامبووج و لائۆس
لە
ئاسیا
و کووبا
لە
ئەمەریکا
هاتنە
جەرگەی وەڵاتانی کۆمۆنیستی و بلۆکی ڕۆژهەڵاتەوە.
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
تا
ماوەیەکیش دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
، یەکگرتوویی
سیاسی
بووە
و
ناوەندی
دەسەڵاتی
سیاسی
و
سەربازی
و ئابوورییەکەشی،
یەکیەتی
سۆڤیەتی
پێشوو
بوو
.
بەڵام
پاش
هاتنە
سەرکاری
خرۆشچۆف
لە
سۆڤیەت و زلبوونەوەی قەیرانی
سیاسی
و ئایدیۆلۆجیکی
نێوان
چین
و سۆڤیەت،
یەکیەتی
بلۆکەکە هەڵوەشا. مەیلی
سەربەخۆیی
وەڵاتانی کۆمۆنیستی ژێرڕکێفی
یەکیەتی
سۆڤیەت ڕۆژبەرۆژ زیاتر
دەبوو
،
جاری
وابوو
ئەم
جیابوونەوە
بە
شۆڕشی خوێنێوی
مەیسەر
دەبوو
.
پاش
کۆتایی
شەری
سارد
و ڕووخانی دیواری بەرلین
لە
کۆتایی
سەدەی
بیستەم
، سیستەمی کۆمۆنیستی لەگوێن بلۆکێکی
سیاسی
بە
تەواوەتی لێکهەڵوەشاوە و کۆمارییەکانی
یەکیەتی
سۆڤیەت سەربەخۆیییان بەدەستهێنا و بلۆکی
ڕۆژهەڵات
وەکوو
ڕێبازێکی ئایدیۆلۆجیکی سپێردرایە مێژووەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیپلۆمات
بە
کارمەندانی
پایەبەرزی
وەزارەتی
دەرەوە
و
ئەو
کەسانەی
کە
سیاسەتی دەرەوەی وەڵاتێک
بەڕێوە
دەبەن،
دیپلۆمات
دەگوترێ. دیپلۆماتەکان،
لە
زۆربەی وەڵاتان
بەم
ڕیزەی
خوارەوە
پۆلێنبەندی دەکرێن:
ڕاوێژکار
(
پلە
1،
پلە
2،
پلە
3)، سکرتێری
یەکەم
، سکرتێری
دووهەم
، سکرتێری
سێهەم
و ئاتاشە (کارمەند)
کە
خۆی
بە
کارمەندی
سیاسی
،
سەربازی
،
ئابووری
و کەلتووری
دابەش
دەکرێت.
دیپلۆمات
دەبێ
جگە
لە
بوارە
زانستییەکەی
خۆی
،
لە
بوارە
جۆراوجۆرە
زانستی
و کۆمەڵایەتییەکانی دیکەش بەهرەی هەبێ و
لە
دابونەریتی
خەڵکی
ئەو
وەڵاتەی
کە
تێیدا
ئیش
دەکات ئاگەدار بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیپلۆماسی
دیپلۆماسی
،
لە
وشەی «دیپلۆما»ی یۆنانی و لاتینی وەرگیراوە
کە
بە
مانای
بەڵگە
و بڕوانامەیە.
هەروەها
مانای
زمانشیرین
و زمانلووسیشی
لێ
بۆتەوە.
ئەم
وشە
لە
زاراوەی
گشتی
و
زانستی
سیاسەت
بە
سێ
مانای
سەرەکی
ڕاڤە
کراوە:
1ــ بەگشتی،
دیپلۆماسی
بریتییە
لە
پێوەندی
نێوان
دەوڵەتەکان.
هەندێ
لە
بیرمەندانی سیاسەتی نێونەتەوەیی،
دیپلۆماسی
بە
ڕەگەزێکی دەسەڵاتی نەتەوەیی
لە
قەڵەم
دەدەن و هەندێکی
تریش
تەنیا
وەکوو
ئامرازێک
بۆ
جێبەجێکردنی سیاسەتی نەتەوەیی ناوبردەی دەکەن.
2ــ واتایەکی دیکەی
ئەم
زاراوە
،
بە
گفتوگۆ
و دیالۆگ لێکدراوەتەوە
چونکە
مەبەست
لە
گفتوگۆ
سازشکردنە
کەواتە
لەم
ڕوانگەوە ئەکرێ
دیپلۆماسی
بەم
جۆرە
پێناسە
بکەین:
هونەری
مامەڵەکردن
لەگەڵ
سیاسەتی نێونەتەوەیی
کە
ڕێگە
لە
مەترسی
تیاچوونی
بەرژەوەندی
و ئاسایشی نەتەوەیی* دەگرێت.
3ــ
سەرەنجام
،
دیپلۆماسی
پێناسەیەکە
بۆ
شێواز
و مێتۆدی ئیشکردنی دەزگەی بەڕێوەبەری
پێوەندی
نێودەوڵەتی و چۆنییەتی هەڵسوکەوتی
ئەو
کەسانەی
کە
بەرپرسی
کردنەوەی
ئەم
جۆرە پێوەندییانەن.
یەکێک
لە
بابەتە گرنگەکانی
دیپلۆماسی
، چۆنییەتی گرێبەستی
جەنگ
و دیپلۆماسییەتە.
لەم
ڕووەوە
دیپلۆماسی
، ئامرازێکە
کە
بە
کەڵکوەرگرتن
لێی
، سیاسەتی
دەرەکی
لەبری
شەڕ
وپێکدادان
بە
ئامانجەکانی
خۆی
دەگات
بە
دیوەکەی دیکەشدا دەستپێکردنی
شەڕ
بە
مانای شکستهێنانی دیپلۆماسییەتە.
دیپلۆماسی
ئاو
: بڕوانە سیاسەتی
ئاو
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی ئایدیۆلۆجیکی
تەکتیکێک
کە
لە
سەردەمی
شەڕی
سارد
لە
لایەن
دوو
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
و
ڕۆژئاوا
بە
مەبەستی بانگەشەی شێوەی
ژیان
و گوزەرانی
سەرمایەداری
یان
سۆشیالیستی
لە
ناوخۆ
و
دەرەوە
بەکار
برا
.
2ــ جۆرە ململانەیەکە
لەگەڵ
سیستەمی بەهاکانی
ڕەقیب
کە
هەوڵدەدات
بۆ
گۆڕینی بیروڕای
جەماوەر
. شەڕی ئایدیۆلۆجیکی
بە
پڕوپاگەندە و بەرنامەی کەلتووری و
پەروەردە
و
هونەری
و دانوستانی
زانستی
و
یارمەتی
وەڵاتانی
بێگانە
و…
بە
ئەنجام
دەگات. گرینگترین شەڕی ئایدیۆلۆژیکی سەدەی
بیستەم
لە
نێوان
کۆمۆنیزم
و
سەرمایەداری
ڕووی
دا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پلۆرالیزم - فرەدەنگی
ئەم
زاراوە
،
ئەو
تیۆریانە لەخۆ دەگرێ
کە
باوەڕیان
هەیە
بە
فرەدەنگی
لە
کۆمەڵگەدا. فرەدەنگی
لە
سیاسەتدا
بە
مانای زیادبوونی چەندایەتی و چۆنایەتی حیزب،
ئەنجومەن
، ڕێکخراوە و
گرووپی
سیاسی
و
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و کەلتوورییە
لە
یەک
سیستەمدا. پلۆرالیستەکان پێیان
وایە
کە
دەبێ
مافی
هەندێ
دەزگە
وەکوو
خێزان
و
ئایین
و
ئەنجومەن
و حکوومەتە خۆجێییەکان
بە
ڕێژەی
دەوڵەت
، زیاتر
ڕەچاو
بکرێ و دووپاتی دەکەنەوە
کە
دەوڵەت
نابێ
دەسەڵات
مۆنۆپۆل بکات
بەڵکوو
ئەبێ چاودێرییەکی
گشتی
هەبێ و
دەزگە
کۆمەڵایەتییەکانی
دیکە
سەربەخۆیی
خۆیان
بپارێزن.
فرەدەنگی کارێکی
وا
دەکات
خەڵک
بەرەو
حیزبایەتی
و دامەزرانی ڕێکخراوەی
سیاسی
و
ئابووری
و کومەڵایەتی و کەلتووری بچن
تاکوو
لە
ڕێگەی
ئەم
جۆرە هاوبەشیەوە
بەرژەوەندی
گشتی
کۆمەڵگە
دابین
بکرێ و ئیدارەی کۆمەڵگەش
باشتر
بەڕێوە
بچێت.
لە
زاراوەی سیاسیدا
بە
زۆری
بە
واتای هەلومەرجێک
پێناسە
دەکرێت
کە
تێیدا
هیچ
گرووپێکی
سیاسی
و
ئایینی
و ئەتنیکی و کەلتووری
تایبەت
، حکوومەت نەکات.
ئەم
پانتایە ئەبێتە
هۆی
کێبەڕکێ و ململانێی نوخبەکان
یا
گرووپی
بەشدار
لە
کۆمەڵگەدا.
لە
وەها
دۆخێکدایە
کە
کۆمەڵگەی فرەدەنگ
یان
پلۆرال
لە
دایک
دەبێت.
مۆنتسکیو (1755-1689) پێی
وایە
پلۆرالیزم کاتێک سەمەربەخشە
کە
لەنێوان ئەندامانی حیزب و
ئەنجومەن
و
یەکیەتی
و
تەنانەت
کەمینە
ئایینییەکان،
کە
بە
لێبووردن
و
عەداڵەت
ڕەفتار
بکرێ و
بۆ
بیر
و
بۆچوون
و دەنگی
جیاواز
ڕێز
دابندرێ.
ئەو
لەگەڵ
چەقبەستن
و کۆجێبوونی
دەسەڵات
نەیار
بووە
و داوای
لە
دامودەزگە ناحکوومییەکان دەکرد
کە
لە
ئیدارەی حکوومەتدا بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە
بەشداری
بکەن.
پلۆرالیستەکان
بە
پێچەوانەی ئانارشییەکان، خوازیاری سڕینەوەی
دەوڵەت
لە
کۆمەڵگەدا
نین
بەڵکوو
پێیان
وایە
کە
کارکردەکانی
دەوڵەت
،
بە
قازانجی کۆمەڵگەیە
بۆ
وێنە
، ڕێکخستنی
ئابووری
و پاڕاستنی ئازادییە مەدەنییەکان و پاڕاستنی ئاسایشی نەتەوەیی و ئیدارەی سیاسەتی
دەرەکی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پلۆنۆم
لە
وشەی لاتینی پلێنۆس
بە
مانای
لێوانلێو
وەرگیراوە.
لە
زاراوەی سیاسیدا
بە
کۆی ئەندامانی ڕێبەرایەتی
یان
دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوە
یان
حیزبێکی
سیاسی
دەگوترێ.
بە
کۆمەڵێ
لە
ئەندامانی کۆمیتەی
ناوەندی
، پلۆنۆمی کۆمیتە
ناوەندی
دەگوترێ.
لە
پلۆنۆمی بەربڵاودا
بێجگە
لە
ئەندامانی
سەرەکی
،
هەندێ
پسپۆڕیش
لە
بابەتی جۆراوجۆردا
بەشداری
دەکەن.