تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 109
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تێکنۆکراسی
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
ویلیام هێنری
سمیت
، نووسەری
ئەمریکایی
لە
ساڵی 1919 داهێنراوە و
بەم
جۆرە پێشنیازی کردووە
کە
حکوومەت بکەوێتە
دەست
خاوەن
پیشە
و تەکنیکەکان. جۆرە حکوومەتێک
کە
لەگەڵ
سەردەمی
پێشکەوتنی
هونەری
و
زانستی
هەنگاو
بنێت.
لەم
جۆرە حکوومەتەدا
پێویستە
هەموو
سەرچاوە
ئابوورییەکان و کاروباری
کۆمەڵ
لە
لایەن
تەکنیکسازان و زانایانەوە
بەڕێوە
بچێت. تێکنۆکراتەکان، کۆمەڵێک
بوون
کە
لە
دوای شەڕی یەکەمی جیهانی دەستیان
کرد
بە
توێژینەوەی بارودۆخی
ئابووری
وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
.
ئەم
جۆرە حکوومەتە دەرەنجامی پێشکەوتنی خێرای
زانست
و تەکنۆلۆجییە
لە
جیهاندا و
ئەم
پێشکەوتنەش
لەسەر
بیروبڕوای
سیاسی
حاکم
و ئاکاری سیاسەتمەداران کاریگەریی
دانا
. زۆربەی توێژەرانی
کۆمەڵایەتی
و
سیاسی
ئەم
شتەیان
بەلاوە
پەسندە
کە
لە
کۆمەڵگەی پێشکەوتووی پیشەسازیدا
هەر
دێت
و
دەوری
تەکنیککاران و زانایان گرینگتر دەبێت
بەڵام
لەوە
بەگومانن
کە
ڕژێمی تەکنیکسازان بتوانێ
جێی
نەزم
و تەکوزیی
سیاسی
بگرێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تەکلیفی سیاسی+ ئەرکی سیاسی
تەکلیف
(ئەرکی
سەرشان
)
بە
کردەوە
یان
خۆپاڕاستن
لە
بە
ئەنجام
گەیاندنی کردارێک دەگوترێ
کە
بەپێی
یاسا
فەرمان
درابێت
یان
نەهی
لێکرابێت.
بەڵام
تەکلیفی
سیاسی
،
بە
«ئەرکی هاووەڵاتی
بۆ
گوێڕایەڵ
بوون
بە
یاسا
»
ئاماژە
دەکات.
ئەم
ئەرکە
لە
بنەڕەتدا هێمایەکە
بۆ
گوێڕایەڵی و سەرسپوردەگی
بە
«دەسەڵاتێکی
سیاسی
» تایبەتەوە.
باسە سەرەکییەکانی فەلسەفەی
سیاسی
ئەورووپا
بریتی
بوون
لە
: 1ــ
چۆنیەتی
و هەڵومەرجی پەیدابوونی
ئەم
ئەرکە
. 2ــ سنوورەکانی
ئەم
ئەرکە
.
بۆ
وێنە
لەسەر
ئەم
بۆچوونە
کۆنە
کە
پێی وابووە
ئەم
ئەرک
و تەوزیمە
لە
لایەن
خوا
یان
سروشتەوە
بە
ئینسان
ڕاسپێردراوە، گریمانەی
جیاواز
لەسەر
تیۆری پەیمانی
کۆمەڵایەتی
ئاڕاستە
کراوە
. بیرمەندانێکی
وەک
هیووم، ئوستوارت
میل
هێگل و
گرین
، پێیان وابوو
کە
ناکرێ
مرۆڤ
کوتومت
بەرعۆدەی
وەها
ئەرکێک ببێت
بەڵکوو
ئەو
ئەرکانە بەپێی بەهاگەلێک
کە
لە
کۆمەڵگەکان سەرهەڵدەدەن، ئەخوێندرێنەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جوگرافیای سیاسی (جێئۆپۆلیتیک)
پلاندانان
بۆ
سیاسەتی دەرەوەی وەڵاتێک
بە
لەبەرچاوگرتنی هۆکارە جوگرافییەکان. بابەتی جوگرافیای
سیاسی
، خوێندنەوەی
بنەما
جوگرافییەکانی دەسەڵاتی دەوڵەتە
واتە
لێکدانەوەی
دەوری
کەشوهەوا،
سەرچاوە
سرووشتییەکان، شۆێنکاتی جوگرافیایی،
حەشیمەت
و تایبەتمەندیە کەلتووریەکان
بە
سەر
سیستەمی
سیاسی
وەڵاتێک. ئەرەستۆ دەڵێ:
بە
بێ
ڕەچاوکردنی جوگرافیا، ئەقڵی
سیاسی
بڕ
ناکات. «
جان
بۆدن»،
یەکەم
بیرمەندی
هاوچەرخ
بوو
کە
پێوەندی
نێوان
زانستی
سیاسەت
و جوگرافیای
بەرجەستە
کرد
. «مۆنتسکیڤ» و «ڕۆسۆ»، هەرکامیان
بە
نۆبەی
خۆیان
لەسەر
پێوەندیی هۆکارە جوگرافییەکان و کەشوهەوا
بە
سەر
شێوازی
حکوومەتکردن و کاریگەری
ئەم
هۆکارانە
بە
سەر
سیاسەت
و
ئازادی
خەڵک
، توێژینەوەیان کردووە.
یەکێک
لە
پێشەنگەکانی جوگرافیای
سیاسی
، «هاڵفۆرد مەکیندر» ( 1947-1861) نووسەری بەریتانی
بووە
کە
پێی وابوو چارەنووسی مێژووی
جیهان
، ئاکامی
شەڕ
و ململانێی هێزی
وشکایی
بووە
لە
بەرانبەر
هێزی دەریاییدا.
بابەتی نوێی جوگرافیای
سیاسی
، لێکدانەوەی
مەسەلە
جیهانییەکانە
لە
ڕوانگەی جوگرافیاییەوە. سەرهەڵدانی ناوەندە جیهانییەکانی دەسەڵاتی
نوێ
، گرنگایەتی
سەرچاوە
سرووشتییەکان لەباری دەسەڵاتی
سیاسی
و پێوەندیی
باکوور
و
باشوور
لە
جوملەی سەرباسەکانی جوگرافیای
سیاسی
مودێرنەیە. لێکدانەوەی سنوورە سیاسییەکان و
ناوچە
سەرسنوورییەکان، هێزی
دەریایی
و
وشکایی
و ناوەندە سیاسییە بەهێزەکانی
دەسەڵات
لە
باری
جوگرافییەوە بابەتی توێژینەوەی جوگرافیای سیاسییە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیسپۆتیزم+ لاساریگەریی
ئەم
وشە
لە
ڕیشەی یۆنانی despoties) )
بە
مانای
سوڵتان
و دەسەڵاتداری تاکڕەو وەرگیراوە.
مەبەست
لەم
زاراوە
، دەسەڵاتێکە
کە
هیچ
سنوورێکی ڕێژەیی و
یاسایی
نییە
و
بە
لاساری
و
بەربەرەڵا
بەکار
دەبرێت. پێشینەی
ئەم
وشە
لە
زاراوەی سیاسیدا دەگەڕێتەوە
بۆ
2
هەزار
ساڵ
لەمەوبەر
.
هەڵبەت
تا
چەند
سەدەیەک
بەر
لە
ئێستە
، دیسپۆتیزم
لەگەڵ
زاراوەی تیرانی (بروانە
زۆرداریی
)
بەبێ
ڕەچاوکردنی جیاوازییەکانیان،
لەبری
یەکتر
بەکار
دەبران.
بەڵام
ئەم
چەمکە
بە
مانا
نوێباوەکەی،
پەیوەستە
بە
ئەندێشەی بیرمەندانێکی
وەکوو
دۆتۆکویل، هێگڵ، مارکس و ویتفۆگێل.
هێگڵ و مارکس،
ئەم
زاراوەیان بەشێوەیەکی
هاوبەش
بۆ
پێناسەکردنی
ئەو
جۆرە کۆمەڵگەیانە
بەکار
هێناوە
کە
لە
ڕەوتی
مێژوویی
خۆیان
بەرەو
شارستانییەت،
تووشی
کپبوون
و
بێدەنگی
هاتوون
. هێگڵ، پێی
وایە
کە
مێژوو
لە
ڕۆژهەڵاتەوە
بەرەو
ڕۆژاوا
ڕۆشتووە و
لەم
ڕەوتە مێژووییەشدا دێسپۆتیزم،
یەکەمین
قۆناخی
ئەم
جووڵە
بووە
کە
ئامانجە سەرەکیەکەشی دامەزراندنی حکوومەتێکی
پادشایی
بووە
لە
ئەورووپادا.
بە
باوەڕی
ئەو
،
لە
کاتێکدا
کە
هەموو
خەڵکی
ڕۆژاوا
لە
ئازادی
حەساونەتەوە،
کەچی
لە
ڕۆژهەڵات
،
تەنها
یەک
کەس
(
پادشا
یا
دەسەڵاتدار
)
لە
ئازادی
بەهرەمەندە و
لەم
سۆنگەوە شارستانییەتی
ڕۆژهەڵات
لە
یەکەمین
قۆناخی
مێژوویی
خۆیدا ماوەتەوە.
کاڕۆڵ ویتفۆگێل کۆمەڵناسی
ئەڵمانی
،
بە
پێوانەی تیۆرییەکەی مارکس دەربارەی
شێوازی
بەرهەمهێنانی
ئاسیایی
، ڕامانەیەکی
نوێ
لەسەر
دێسپۆتیزم دەردەکات
کە
هەموو
شارستانییەتە خۆرهەڵاتیەکان (
چین
،
هێند
و
ئێران
) و
تەنانەت
شارستانییەتە سوورهوولەکانی
ئەمریکا
(ئینکا، مایا و ئازتەک) لەخۆ دەگرێ. بەڕای
ئەو
، تایبەتمەندییەکانی
ئەم
جۆرە کۆمەڵگەیانە بریتییە
لە
:
1) ڕژێمی
سیاسی
ئیستبدادی.
2)
نەبوونی
چینی
ئاریستۆکراتی بەردەوام (بڕوانە ئاریستۆکراسی) .
3) چەقبەستنی لەڕادەبەدەری سیستەمی
ئیداری
وەڵات
.
4) نزمبوونی پێگەی
کۆمەڵایەتی
بازرگانەکان
لە
کۆمەڵگەدا.
5) بەکارهێنانی ئاودێریی بەرهەڵدا
لە
کشتوکاڵدا.
دیفاکتۆ: بڕوانە ناسینەوەی دووفاکتۆ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیموکراسی
دیموکراسی
لە
دوو
وشەی یۆنانی دێمۆس،
بە
مانای «
خەڵک
» و کراتووس،
بە
مانای «حکوومەت» پێکهاتووە. مانای
ئەم
زاراوە
لە
پوختەی قسەکانی ئابراهام لینکۆلن (1809-1865،
شانزەهەمین
سەرۆککۆماری
ئەمریکا
)
بریتی
بوو
لە
: «حکوومەتی
خەڵکی
،
لە
لایەن
خەڵکەوە،
بۆ
خەڵک
».
ئەم
بیرۆکە
بە
ڕواڵەت
زۆر
سادەیە،
کەچی
لە
واقیعدا
زۆر
ئاڵۆز
و تێکتەنراوە.
ئەگەرچی
مانای
دیموکراسی
تاڕادەیەک
ڕوونە
بەڵام
ئەم
مەسەلە
کە
«
خەڵک
»
چۆن
بە
سەر
خۆیاندا حکوومەت بکەن
هێشتا
هەر
مژاوییە و
ڕوون
نەکراوەتەوە.
بەم
بۆنەوە بۆچوونی
جیاواز
لەسەر
ئەم
چەمکە هاتۆتە ئاراوە.
ئەمڕۆکە
مەبەست
لە
دیموکراسی
شێوازێکە
لە
ژیان
کە
تێیدا
دەسەڵات
جیا
بکرێتەوە و
بە
هەموو
کەس
وەڵام
بداتەوە.
لەم
سیستەمەدا جیاوازییەکان بەهەند دەگیرێن و
لە
پێگە
و
جێگەی
جەماوەر
ڕێز
دەگیرێ و دەرفەتی
یەکسان
بۆ
هەمووان دەڕەخسێ.
بە
کورتی
دیموکراسی
بە
مانای دابەشکردنی دەسەڵاتە
بەبێ
توندوتیژی و
شەڕنانەوە
.
لە
سیستەمێکی دیموکراتیدا
هیچ
کەس
فەرمانڕەوای
هەمیشەیی
نییە
و
هیچ
کەس
لەسەر
تەختی
دەسەڵات
کڕ
ناکەوێ. سەرۆککۆمار دەکەوێتە
بەر
ڕەخنە
و
لێپرسینەوە
و
لە
زەمەنێکی دیاریکراودا
دەبێ
لە
دەسەڵات
دەست
بکێشێتەوە.
کەواتە
لەم
جۆرە ڕژێمەدا
هیچ
کەس
بۆی
نییە
دەسەڵات
مۆنۆپۆل بکات،
بگرە
دەسەڵات
هەمیشە
لەژێر
چاودێری
و کۆنتڕۆڵی هەموواندایە.
دیموکراسی
سەدەی
بیستەم
، بەرهەمی لیبرالیزمی سەدەی نۆزدەهەمە.
هەڵبەت
لیبرالیزمی
ئەم
سەدەیەش دەگەڕێتەوە
بۆ
ئەندێشەکانی هیۆم،
میل
و ڕۆسۆ.
هەندێ
کەس
دیموکراسی
بە
ئایدیۆلۆجی
سیاسی
چینی
مامناوەندی
لە
قەڵەم
دەدەن.
جیاوازی
سەرەکی
دیموکراسی
لە
سەدەی
نۆزدە
و
بیست
لەوەدایە
کە
ئەمڕۆ
بنەماکان
و ئایدیۆلۆجیای
سیاسی
چینە
مامناوەندییەکان
بە
ناو
چین
و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگەدا
بڵاو
بۆتەوە.
لە
پێناسەیەکی دیکەدا
دیموکراسی
شێوازێکی حکوومەتکردنە بەسەر نەتەوەیەکی
باڵغ
و
هەراش
کە
ئەندامانی
ئەو
نەتەوە
خاوەنی بەهرەی
بیرکردنەوە
و
ڕەخنەگرتن
بن
و
لە
ڕاپەڕاندنی کاروباری کۆمەڵگەدا
بەشداری
بکەن.
لەم
سیستەمەدا
جەماوەر
بە
مافەکانی
خۆیان
شارەزان.
یەکێک
لەو
گرفتانەی
کە
لەسەر
چەمکی
دیموکراسی
پێش
هاتووە،
جیاوازی
نێوان
دیموکراسی
ڕاستەوخۆ
و
دیموکراسی
نوێنەرایەتی
یا
ناڕاستەوخۆیە.
دیموکراسی
ڕاستەوخۆ
، هەڵگری
ئەو
زەمانەتەیە
کە
خەڵک
ڕاستەوخۆ
بێنە
ناو
مەیدانەوە
بۆ
دەرکردنی
ئەو
یاسا
و بڕیارانەی
کە
پێوەندی
بە
ژیانی
خۆیانەوە
هەیە
.
بۆ
وێنە
خەڵکی
ئاسینا
لە
ساڵانی 507
تاکوو
322ی
پێش
زایین
،
ئەم
شێوازە حکوومەتەیان
پیادە
کرد
. گەورەترین
ڕەخنەگری
دیموکراسی
ڕاستەوخۆ
، پلاتۆ، فەیلەسوفی
مەزنی
یۆنانی
بوو
.
ئەو
پێی وابوو
کە
لە
جیاتی
ئەوەی
بڕیارەکان
لە
لایەن
کەسانی
شارەزا
و پسپۆڕەوە دەرکرێن، سپێردراوە
بە
کەسانی
خاوەن
پیشە
کە
سەریان
لە
سیاسەت
دەرناچێ
کەواتە
دیموکراسی
ڕاستەوخۆ
حاکمیەتی جڤاتییە.
دیموکراسی
نوێەنەرایەتی
بە
واتای سیستەمێکی حوکوومییە
کە
تێیدا نوێنەرانی هەڵبژاردەی
خەڵک
، یاساکانی
کۆمەڵگە
دادەنێن. تایبەتمەندییەکانی
ئەم
جۆرە دیموکراسییە بریتین
لە
:
یەکەم
، هەڵبژاردنی
ئازاد
ناوبەناو
بێتە
کایەوە و
هەر
شارۆمەندێکی
هەراش
مافی
ئەوەی
ببێ
کە
دەنگ
بدا و دەنگی
پێ
بدەن.
دەنگدان
دەبێ
دوور
بێت
لە
هەر
جۆرە
مەترسی
و هەڕەشەیەک.
دووهەم
،
ئەم
جۆرە هەڵبژاردنەش
نابێ
تەنیا
ببەسرێتەوە
بە
پاڵێوراوانی حیزب
یان
لایەنێکی دیاریکراو، ئەگەریش زۆرینەی
خەڵک
دەنگیان نەدا
بە
مانەوەی حکوومەتی
دەسەڵاتدار
، ئەبێ
دەسەڵات
بدرێتە
دەست
کەسانی
دیکە
.
سێهەم
، نوێنەرانی هەڵبژاردەی
خەڵک
(پەرلەمان)، ئەبێ مافی یاسادانانیان
لە
هەموو
بواڕێک هەبێ و بتوانن
بە
ڕاشکاوی
بڕیارەکانی
دەوڵەت
بخەنە
ژێر
پرسیار
یان
لەگەڵیا
نەیار
بن
بێ
ئەوەی
هیچ
ترس
و خۆفێک
یان
ئازار
و مەترسییەک
بێتە
سەر
ڕێگەیان.
لەم
چاخەدا
دیموکراسی
پەرلەمانی، باوترین
شێوازی
دیموکراسییە. بنەمای
دیموکراسی
بڕواهێنانە
بە
بایەخەکانی
تاکی
مرۆڤ
و دەرفەتی
بڕیار
دەرکردن
لە
کاروباری
گشتی
و
تایبەتی
.
ئەگەرچی
ئەم
شێوازە،
لەسەر
بنەمای تاکەکەس دامەزراوە
بەڵام
کاتێک ماهییەتی فرەنەتەوەیی و فرەکەلتووری زۆربەی کۆمەڵگەکان شرۆڤە دەکرێت، گرفتی
جۆراوجۆر
دێتە
بەرچاو
.
ئەگەر
لە
وەڵاتێک زۆرینەیەکی کەلتووری
یەکدەنگ
هەبێت،
ئەغڵەب
جار
بەرژەوەندییەکانی
ئەو
زۆرینە
دەستەبەر
دەکرێت.
کەواتە
ڕەنگە
ئەم
شێوازەی
دیموکراسی
ڕێگە
خۆش
بکات
بۆ
«
دیکتاتۆری
زۆرینەی کەلتووری» .
چما
نوێنەرانی کەلتووری کەمینەکان
یان
هیچکات هەڵنەبژێردرێن
یان
ڕادەیان
هێندە
کەم
بێت
کە
لە
ئەنجومەنی یاساداناندا
کاریگەر
نەبن.
دیموکراسی
سیاسی
لە
واقیعدا
بە
مانای حکوومەتی
زۆرینە
یان
یەک
لەسەر
نیوەی دەنگەکانە.
لە
ڕوانگەی فەلسەفەی سیاسییەوە
دیموکراسی
،
خەڵک
لە
بەڕێوەبردنی ئیدارەی
کۆمەڵگە
و چاودێریی
بە
سەر
حکوومەت
بە
حەقدار دەزانێ و
دەوڵەت
*
بە
بەرەنجامی ئیرادەی
گشتی
لە
قەڵەم
ئەدرێت.
هێرۆدۆت، مێژوونووسی بەناوبانگی یۆنانی دەنووسێ: «
ئەگەرچی
دیموکراسی
بۆ
هەموو
خەڵک
لە
بەردەم
یاسا
بە
یەک
چاو
دەڕوانێ
بەڵام
گرفتێکی
هەیە
ئەویش
بە
هاسانی
دەبێتە مۆبۆکراسی،
واتە
سەروەری
کەسانی
نەزان
و
بازاڕی
و دەسەڵاتی بۆرەپیاوانی
سەرکێش
و
لاسار
» (بڕوانە ئاژاوەخوازی) .
ڕەوتی
گەشەکردنی
دیموکراسی
لە
جیهاندا دەگەڕێتەوە
بۆ
یۆنانی
کۆن
بەڵام
دواتر
لە
ساڵی 1215ی زایینی
بۆ
یەکەم
جار
،
کینگ
جۆن
پادشای بەریتانیا
پاش
ڕاپەڕینێکی
جەماوەری
فەرمانێکی دەرکرد
کە
بە
«جاڕنامەی
گەورە
» ناوبانگی دەرکردووە و تێیدا ئەنجومەنێک
بۆ
نوێنەران
پێشبینی
کراوە
.
لە
فەرەنسەش
لە
دوای شۆڕشێکی
خوێناوی
لە
سەدەی
هەژدە
، ئەزموونی
دیموکراسی
تاقی
کراوەتەوە.
لە
ساڵی 1831،
لە
بەلجیکا
بۆ
یەکەمجار
دەستووری
دیموکراتی دانراوە
کە
تێیدا
ئازادی
نووسین
و ڕادەربڕین و کۆبوونەوەکان
زەمانەت
کراوە
.
لەسەرەتای سەدەی بیستەوە،
لە
وەڵاتانی
ئاسیایی
و
ئەفریقایی
دوای دزەکردنی
ئەندێشە
ئەوروپییەکان، بزاوتی دیموکراسیخوازی
لەم
دوو
کیشوەرەدا گەشەی
کرد
.
بەڵام
لە
بەر
نەبوونی
هەلومەرجی
پێویست
و داکوتانی ڕەگی ئیستیبدادی
لەم
ناوچانە، زۆربەی
ئەم
بزاڤانە شکستیان
هێنا
و دوای ماوەیەک
تەنیا
بە
هێشتنەوەی ڕووکەشێکی
دیموکراسی
سەرلەنوێ
بە
چەشنی
دیکتاتۆری
نوێ
سەریان هەڵدایەوە.
هەڵبەت
لەم
ناوەدا
چەن
نموونەی سەرکەوتووی
دیموکراسی
هاتەدی
کە
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
ژاپۆن و هێندستان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیموکراسی جڤاکی
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
وەڵاتانی کۆمۆنیستییەوە
بەکار
دەبرێت
بۆ
جیاکردنەوەی سیستەمی
سیاسی
تاک
حیزبی
خۆیان
لەگەڵ
سیستەمی
سیاسی
فرەحیزبی
کە
لە
وەڵاتانی ئەورووپای
ڕۆژاوا
باو
بووە
و
بە
دیموکراسی
بۆرژوایی
ناوی
دەبەن.
لەم
سیستەمەدا حیزبی کۆمۆنیست
خۆی
بە
نوێنەری
زۆرینەی
کۆمەڵگە
یا
ڕەنجدەران دەزانێ و مافی چالاکیی
سیاسی
بە
چینە
چەوسێنەرەکان نادات.
لەم
سیستەمەدا بنەماکانی
دیموکراسی
لیبراڵی
ڕۆژاوایی
بەرچاو
ناکەوێ. پێناسەیەکی دیکەی
ئەم
سیستەمە، «
دیکتاتۆری
پڕولتاریا» *یە.
دیموکراسی
کۆمەڵایەتی: بڕوانە سۆسیال
دیموکراسی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیموکراسی لیبرال
دیموکراسی
لیبرال
شێوازێکە
لە
دیموکراسی
ناڕاستەوخۆ
یان
دیموکراسی
نوێنەرایەتی.
دیموکراسی
لیبرال
ڕێز
دادەنێ
بۆ
مافەسروشتی و مەدەنییەکان و
هەروا
قاییل
بە
یەکسانی
مافەکانە
بۆ
هەموو
هاووەڵاتیان
لە
بواری
سیاسی
و دادوەریدا.
لەم
جۆرە
لە
دیموکراسییەدا دەسەڵاتی زۆرینە*
بە
شێوەیەکی سنوورداری
یاسایی
جێبەجێ
دەکرێت.
ئەم
سنوورەش،
بۆ
زامنکردنی بەهرەمەندی کەمینە*یە
لە
هەندێ
لە
مافە
تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکانی
وەکوو
ئازادی
بیروڕا و
ئایین
.
بە
باوەڕی
نەیارانی
ئەم
شێوازە حکوومییە
دیموکراسی
لیبرال
، بێڕەچاوکردنی مافی هاووەڵاتیان
لە
بەستێنی ئابووریدا چەواشەکردنی خەڵکە
بۆ
پەردەکێشان بەسەر
جیاوازی
چینایەتی
کۆمەڵگە
. مارکس،
دیموکراسی
لیبرالی
بە
دیکتاتۆری
بۆرژوایی
لە
قەڵەم
داوە.
ئێستە
بانگەشەی
ئەوە
دەکرێت
کە
لیبرالیزمی
ئابووری
،
هاوڕێ
لەگەڵ
سیستەمی
دیموکراسی
،
لە
گۆڕەپانی
خەبات
لەگەڵ
ئایدیۆلۆجیەکانی دیکەدا
سەربەرز
و
سەرکەوتوو
هاتۆتە
دەرەوە
.
چونکە
پێکهاتەی
سیاسی
دیموکراسی
لیبرال
، دەسپێکێکی بەهێزە
بۆ
بەدەستهێنان و پاراستنی
دەسەڵات
.
ئەم
سیستەمە
لەگەڵ
تاقمی بوروکراتی
سیاسی
هاودەنگە و بەرژەوەندییەکانی
ئەوان
دەپارێزێت.
بەڕای
هەندێ
کەس
لیبرالیزم بەهۆی سەروساختی
لەگەڵ
سەرمایەداریدا ناتوانێ
بەو
بەڵێنەی
کە
لەمەڕ
ئازادی
تاکەکەس
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانی داویەتی
وەفادار
بێت.
چونکە
لیبرالیزم پارێزەری
بەرژەوەندی
چینی
بەهرەدار
لە
خاوەندارێتی تایبەتە
کە
ئەمەش
ڕەنگە
ببێتە
هۆی
ململانێ
و شەڕی چینایەتی و بەرزبوونەوەی هەڵپەی
شەڕ
و پێکدادانی جیهانی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیموکراسی مەسیحی
ئەم
زاراوە
بۆ
ئەو
حیزبە سیاسییانەی ئەورووپا
بەکار
دێت
کە
لەگەڵ
کلێسەی مەسیحی ــ
زۆرتر
کاتۆلیکەکان ــ هاوپەیمانن و
بە
حیزبی دیموکرات مەسیحی ناویان دەرکردووە و ئەندامەکانیشی
بە
«دیموکرات مەسیحی» دەناسرێن.
ئەم
حیزبانە
لە
سەدەی
نۆزدە
، بەدژی
سەرمایەداری
و
سۆشیالیزم
و جوولەکان
بوون
.
لە
1945 بەدواوە،
لە
شێوازی
پێشووی
خۆیان
وەکوو
حیزبێکی
سەرەکی
لایاندا و
بوون
بە
کۆنەپارێز و
لە
وەڵاتانی فرەنسێ و نەمسا و ئیتاڵیا و بەلیکا و ئەڵمانیا دەسەڵاتیان
بەدەستەوە
گرت
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیموکراسی پیشەسازانە
بەپێی
ئەم
بیرۆکە، ئەبێ کرێکاران
لە
بڕیارەکانی هاوپێوەند
لەگەڵ
کارخانە
پیشەسازییەکاندا
بەشدار
بن
.
لەم
بارەوە تیۆری
جۆراوجۆر
هاتۆتە ئاراوە
کە
سەرەنجامی
ئەم
تیۆرییانە خوازیاری ڕووخانی
سەرمایەداری
و چەسپاندنی دەسەڵاتی کرێکارانە. تیورییەکی
نوێ
لە
بارەی
دیموکراسی
پیشەسازانەوە
ئاڕاستە
کراوە
کە
پێی
وایە
ئەم
سیستەمە،
سەرمایەداری
و شانوشکۆی بەڕێوەبەرانی
قبووڵ
کردووە و
ئەم
ڕاستییەی درکاندووە
کە
کرێکاران ناتوانن
لە
بەڕێوەبردنی
کارخانە
پیشەسازییەکان
سەرکەوتوو
بن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیپلۆماسی
دیپلۆماسی
،
لە
وشەی «دیپلۆما»ی یۆنانی و لاتینی وەرگیراوە
کە
بە
مانای
بەڵگە
و بڕوانامەیە.
هەروەها
مانای
زمانشیرین
و زمانلووسیشی
لێ
بۆتەوە.
ئەم
وشە
لە
زاراوەی
گشتی
و
زانستی
سیاسەت
بە
سێ
مانای
سەرەکی
ڕاڤە
کراوە:
1ــ بەگشتی،
دیپلۆماسی
بریتییە
لە
پێوەندی
نێوان
دەوڵەتەکان.
هەندێ
لە
بیرمەندانی سیاسەتی نێونەتەوەیی،
دیپلۆماسی
بە
ڕەگەزێکی دەسەڵاتی نەتەوەیی
لە
قەڵەم
دەدەن و هەندێکی
تریش
تەنیا
وەکوو
ئامرازێک
بۆ
جێبەجێکردنی سیاسەتی نەتەوەیی ناوبردەی دەکەن.
2ــ واتایەکی دیکەی
ئەم
زاراوە
،
بە
گفتوگۆ
و دیالۆگ لێکدراوەتەوە
چونکە
مەبەست
لە
گفتوگۆ
سازشکردنە
کەواتە
لەم
ڕوانگەوە ئەکرێ
دیپلۆماسی
بەم
جۆرە
پێناسە
بکەین:
هونەری
مامەڵەکردن
لەگەڵ
سیاسەتی نێونەتەوەیی
کە
ڕێگە
لە
مەترسی
تیاچوونی
بەرژەوەندی
و ئاسایشی نەتەوەیی* دەگرێت.
3ــ
سەرەنجام
،
دیپلۆماسی
پێناسەیەکە
بۆ
شێواز
و مێتۆدی ئیشکردنی دەزگەی بەڕێوەبەری
پێوەندی
نێودەوڵەتی و چۆنییەتی هەڵسوکەوتی
ئەو
کەسانەی
کە
بەرپرسی
کردنەوەی
ئەم
جۆرە پێوەندییانەن.
یەکێک
لە
بابەتە گرنگەکانی
دیپلۆماسی
، چۆنییەتی گرێبەستی
جەنگ
و دیپلۆماسییەتە.
لەم
ڕووەوە
دیپلۆماسی
، ئامرازێکە
کە
بە
کەڵکوەرگرتن
لێی
، سیاسەتی
دەرەکی
لەبری
شەڕ
وپێکدادان
بە
ئامانجەکانی
خۆی
دەگات
بە
دیوەکەی دیکەشدا دەستپێکردنی
شەڕ
بە
مانای شکستهێنانی دیپلۆماسییەتە.
دیپلۆماسی
ئاو
: بڕوانە سیاسەتی
ئاو
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەروونناسی سیاسی
لە
ساڵەکانی 1910 بەملاوە، واڵتێر لیپمەن، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی (1889-1974) گوتی: گەورەترین هەڵەی ئەندێشەی
سیاسی
ئێمە
ئەوەیە
کە
بێ
ڕەچاوکردنی«مرۆڤ»،
دەم
لە
سیاسەتەوە
بەین
.
بابەتی دەروونناسی
سیاسی
، لێکدانەوەی کاریگەریی
کەسایەتی
جەماوەرە بەسەر سیاسەتدا
بە
تایبەت
گرنگایەتی سایکۆلۆژی
لە
بڕیارە سیاسییەکاندا سەرنجی پێدراوە.
بەم
حاڵەش جۆراوجۆری
قوتابخانە
دەروونناسییەکان
بۆتە
هۆی
فرەچەشنی دەروونناسی
سیاسی
.
بۆ
وێنە
جەختکردن
لەسەر
سایکۆلۆجی فرۆید، سایکۆلۆجییەکی
سیاسی
جیاوازیش دێنێتە ئاراوە.
دەروونناسی
سیاسی
،
خۆی
بە
تایبەتمەندییە دەروونییەکانی ئەکتەرە سیاسییەکان
سەرقاڵ
دەکات. متمانەکردن
بە
خۆ
،
هەستکردن
بە
گوناهباری،
هەست
بە
ئاسایش
یا
نائەمنی، خودشەیدایی، ئیگۆی
لاواز
یان
بەهێز
و…
لە
جوملەی بابەتەکانی توێژینەوەی دەروونناسی
سیاسی
لە
ئەژمار
دێن
. بەڕای
هەندێ
لە
پسپۆڕانی
ئەم
زانستە،
سیاسەت
بۆ
ئەو
کەسایەتییانە دڵڕفێنە
کە
لە
قۆناخی
منداڵی
یا
هەرزەکارییان
تووشی
شکست
و سووکایەتی و نامورادی بوبێتن.
وەها
کەسانێک ئەیانهەوێت
بە
وەدەسهێنانی
دەسەڵات
،
ئەم
کەموکووڕییانەی
ژیان
قەرەبوو
بکەنەوە.
بەم
پێیە دەروونناسی ڕێبەرە سیاسییەکان،
بەم
سێ
شتەوە پەیوەستە:
یەکەم
ناسینی پاڵنەرەکانی
کەسایەتی
،
دووهەم
چۆنییەتی
بە
سیاسیکردنی
ئەم
پاڵنەرانە و
سێهەم
پاساودانیان بەپێی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان.
لەم
ڕوانگەوە ڕەفتاری
سیاسی
ڕێبەران بریتییە
لە
دیتنەوە
و ئاشکراکردنی پاڵنەرە دەروونییەکان و
گرفتە
شەخسییەکانی
تافی
منداڵی
ئەوان
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەستووری بنچینەیی+یاسای بنەڕەتی
دەستووری
بنچینەیی بریتییە
لە
بەڵگەنامەیەکی بناخەیی و بنچینەیی
کە
لە
وەڵاتێکدا
سروشتی
دەسەڵات
و
ئەرک
و مافەکانی شارۆمەندان
دەست
نیشان
دەکات.
دەستوور
،
شێوازی
حکوومەتکردن
یا
ڕاگواستنی دەسەڵاتە.
واتە
کۆمەڵە
ڕێسایەک
کە
توانێیی و ڕەفتاری هێزەکانی
سەر
بە
دەوڵەت
و
مافە
سەرەکییەکانی
تاک
و
بەشداری
شارۆمەندان
لە
بەڕێوەبردنی
دەسەڵات
لەڕێگەی
دەنگدان
بە
نوێنەرانی
خۆیان
،
دەست
نیشان
دەکات.
لە
پێناسەیەکی دیکەدا
دەستووری
بنچینەیی بریتییەلە کۆمەڵێ
یاسا
کە
پێوەندی
و
چۆنیەتی
هەڵسوکەوتی
نێوان
دەسەڵاتداران و شارۆمەندانی وەڵاتێک
دیاری
دەکات.
دەستووری
بنچینەیی
لەو
وەڵاتانەی
کە
بنەمایەکی دیموکراسییان هەبێ،
لە
لایەن
کۆمەڵێ نوخبەی
سیاسی
کە
بەپێی
هەڵبژاردن
لە
«ئەنجومەنی
دەستوور
»
یەک
دەگرنەوە دەنووسرێ و دواتر
بۆ
پەسندکردنی
جەماوەر
دە��رێتە ڕیفراندۆمی
دەستووری
بنچینەیی (بڕوانە ڕاپرسی).
دەستووری
بنچینەیی،
تاکە
سەرچاوەی یاسادانان
لە
ئەژمار
دێت
لە
هەموو
بوارێکی
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
و
سیاسی
و کەلتووری کۆمەڵگەدا.
ئەرەستۆ،
دەستووری
بنچینەیی
بە
کۆمەڵێک
ئەرک
و کرداری وەڵاتێک دەزانێت
کە
چۆنییەتی دابەشکردنەکەی
لە
لایەن
ئەو
دەستوورەوە
دیاری
دەکرێت و دەسەڵاتی حاکمییەت و ناوەڕۆکی
ئەو
ئامانجانەی
کە
دەبێ
خەڵکی
وەڵاتێک پێی بگەن،
دەستنیشان
دەکرێت.
دەستووری
بنچینەیی
لە
بەستێنی سیاسیدا
لەو
کاتەوە
زەق
بۆوە
کە
سەرچاوەی
دەسەڵات
لە
شازادەیەکەوە گەڕایەوە
بۆ
خەڵک
و
بەم
دەرکەوتە
،
ئیدی
پاشا
و
میران
،
وەکوو
«
خاوەن
دەسەڵات
» لەئەژمار نەهاتن
بەڵکوو
وەکوو
دەسەڵاتدارانێک
لە
قەڵەم
دران
کە
هێز
و دەسەڵاتەکەیان
لە
دەستوورەوە
سەرچاوە
دەگرێت.
دەستووری
بنچینەیی ئەورووپا: بڕوانە پەیمانی ماستریخت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتانی لاسار
بە
دەوڵەتانی
یاخی
و
چەمووش
دەگوترێ
کە
لە
گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا بەهۆی ڕژێمی
سیاسی
یا
بۆچوونی ئایدیۆلۆجیکی ڕێبەرەکەیان،
تووشی
گۆشەگیری
دیپلۆماسی
و سەرشۆڕیی ئەخلاقی دەبن. شەرعییەتی
ئەم
دەوڵەتانە
لە
بەر
پێمل نەبوونیان
بە
یاسا
نێودەوڵەتییەکان ئەکەوێتە
ژێر
پرسیارەوە. نموونەی کلاسیکی
ئەم
جۆرە دەوڵەتانە، ئەفریقای باشوورییە لەنێوان ساڵەکانی 1984
تا
1994. ئاپارتایدو ئاکارە سیاسییەکانی ناوخۆیی و
دەرەکی
ئەم
ڕژێمە،
لەگەڵ
پێوانەکانی مافی
مرۆڤ
و مافی چارەی خۆنووسین،
دژایەتی
ئاشکرای
هەبوو
(بڕوانە
جیاوازی
ڕەگەزایەتی) .
زاراوەی دەوڵەتانی
لاسار
، بەزۆری
ئاماژە
دەدات
بە
سیستەمی سەرکردایەتی (Leadership)،
نەک
سیستەمی
سیاسی
خەڵک
یان
نەتەوەکان بەتایبەت
ئەو
ڕێبەرانەی
کە
فێڵباز
و
کەللەڕەق
و شەڕخواز و
سەرسەری
و
ناکەس
بن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی داسپاردە
ڕژێمێک
کە
بە
ڕواڵەت
سەربەخۆ
بێت
کەچی
لە
ڕاستیدا
لە
لایەن
حکوومەتێکی دیکەوە کۆنتڕۆڵ و
ئیدارە
دەکرێت.
بۆ
وێنە
ڤیچی فرانس لەسەروبەندی شەڕی دووهەمی جیهانی
کە
زێدەتر
لە
کۆنتڕۆڵی فەڕەنسەدا
بوو
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی یاسایی
زاراوەی
دەوڵەتی
یاسایی
بەرهەمی ئەندێشەی
کۆنی
ئەڵمانیایی و سویسیرایە. فرێدریخ یۆلیۆس، سیاسەتمەداری کۆنەپارێزی
ئەڵمانی
پێی وایە: «
دەوڵەت
ئەبێ سنووری ڕەفتارەکانی
خۆی
و پانتای هاندانی شارۆمەندان
بە
شێوازێکی
وردی
یاسایی
دەستنیشان
بکات بێئەوەی زیانێکی
بچووک
بەرکەس بکەوێت». تایبەتمەندییەکانی
دەوڵەتی
یاسایی
، بریتین
لە
:
ـــ
هەبوونی
دەستووری
بنچینەیی
کە
تێیدا هێزەکان جیاکرابێتەوە و
دەسەڵات
دابەش
بووبێت. (بڕوانە:
جیا
کردنەوەی هێزەکان)
ـــ دیاریکردنی
هەندێ
مافی
ئازادیخوازانە
و جوامێرانەی
کۆمەڵایەتی
شارۆمەندان
لە
دەستووری
بنچینەییدا
بە
چەشنێک
کە
دانانی یاسای
نوێ
ببەستێتەوە
بەم
مافانەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
زیندانیی سیاسی
لە
سیستەمە یاساییەکاندا
زیندانی
سیاسی
بە
کەسێک دەگوترێ
کە
بە
هۆی
بەزاندنی سنوورە یاساییەکانی دیاریکراو
بۆ
ئازادییە سیاسیەکان ــ
کە
لە
دەستووری
بنچینەییدا
دیاری
کراوە
ــ
هەروا
خستنە
ژێر
پێی سنووری
دەسەڵات
و حاکمییەتی
دەوڵەت
، بڕیاری
زیندانی
کردنی
بۆ
دەرئەچێ. گەورەترین تاوانی
سیاسی
کە
لە
یاساکانی سزاداندا
بە
«تاوانی
باڵا
» ناوبردە
کراوە
،
پیلان
گێڕان
بە
دژی
یەکپارچەیی
خاکی
وەڵات
و شەڕی چەکداری
بە
مەبەستی ڕووخانی ڕژێمی
سیاسی
وەڵاتێکە.
لە
لایەکی دیکەوە، دیلکردنی
هەر
تاکێک
بە
هۆی
ئەو
تاوانانەی
سەرەوە
،
بە
پێشێل
کردنی جاڕنامەی جیهانی مافی
مرۆڤ
دادەنرێ
چونکە
ئەم
جاڕنامە
لە
بەندی
نۆزدەهەمدا دەڵێ:
هەموو
کەسێک مافی
ئازادی
بیر
و
باوەڕ
و ڕادەربڕینی
هەیە
و
ئەم
مافەش بریتییە لەوەی
کە
بە
هۆی
بیر
و باوەڕیەوە
تووشی
ترس
و
خۆف
نەبێت و
لە
پێناو
وەرگرتنی
زانیاری
و
ئەندێشە
و بڵاوکردنەوەیان،
بە
ئامرازی گونجاو
بێ
ڕەچاوکردنی
هیچ
بەربەستێک،
ئازاد
بێت (بڕوانە مافەکانی
مرۆڤ
).
ئەو
کەسانەی
کە
لە
ڕوانگەی ڕێکخراوە مرۆڤپارێزەکانەوە
بە
زیندانی
سیاسی
لە
قەڵەم
دەدرێن، زۆربەی دەوڵەتان
بە
تێکدەر
و تیرۆریست و ئاژاوەگێڕ و
ناحەز
ناونووسیان دەکەن و ئەندامبوونیان
لە
گرووپە نایاساییەکان
دژ
بەو
پێناسەیە دەزانن
کە
بۆ
زیندانی
سیاسی
کراوە
.
لە
یاساکانی
سزادان
،
زۆرینە
تاوانی
سیاسی
لە
تاوانە ئاساییەکان
جیا
دەکەنەوە و
بۆ
تاوانبارانی
سیاسی
هەندێ
مەرج
و ئاسانکاری
تایبەت
لە
بەرچاو
دەگرن.
بۆ
وێنە
ئامادەبوونی «ئەنجومەنی
چاودێران
» و مافی جیاکردنەوەی
زیندانی
سیاسی
لە
زیندانی
ئاسایی
لە
ناو
بەندیخانەکاندا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سارک (یەکیەتی هاریکاری ناوچەیی ئاسیای باشوور)
سارک
ناوی
ڕێکخراوەیەکە پێکهاتووە
لە
حەوت
وەڵاتی
بەنگلادیش، بووتان، پاکستان، سریلانکا، ماڵدیڤ، نیپاڵ و هێندستان
کە
لە
8/12/1985
لە
داکا پێتەختی بەنگلادیش
بوونی
خۆی
ڕاگەیاند. ئامانجی دامەزراندنی
ئەم
یەکیەتیە زیادکردنی
هاریکاری
ئابووری
دوولایەنە
لە
نێوان
ئەندامانی
ناوبراو
و هاوکاریکردنی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانە
لەم
بەستێنەدا. نووسینگەی
هەمیشەیی
سارک
لە
کاتماندۆ پێتەختی نیپاڵ ــە و
لە
بەرواری 16/1/ 1987
بە
شێوەیەکی فەرمی کراوەتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سایبر دیموکراسی
ئەم
زاراوە
لەم
دواییانەدا
بۆ
ئاماژەکردن
بە
پیادەکردنی
دیموکراسی
ڕاستەوخۆ
لە
ڕێگەی تەکنولۆجیای نوێی کۆمپیوتەری و ئەنتەرنێت
بۆ
نموونە
بەشداری
کردن
لە
هەڵبژاردنەکان، کەمکردنەوەی
خەرجی
و بەرجی
هەڵبژاردن
، بڵاوکردنەوەی خێرای
زانیاری
سیاسی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سکولاستیکیزم
ئەم
زاراوە
لە
ڕیشەی لاتینی scholastica
بە
واتای «
وانە
قوتابخانەییەکان» وەرگیراوە.
لە
سەدەکانی
ناوەڕاست
باس
و
گفتوگۆ
زانستی
و فەلسەفیەکان
پتر
لە
ناو
قوتابخانە
و کلێسا و پەرستگەکان
ئەنجام
دەدران
هەر
بۆیە
باسە زانستیەکانی
ئەو
سەردەمە
بە
زانستی
سکولاستیک ناوبانگیان دەرکردبوو. لایەنگرانی
ئەم
قوتابخانەیە ئیمانیان
بەلاوە
گرنگتر
بوو
لە
ئەقڵ
و
ئاوەز
و پێیان وابوو
کە
دەبێ
لە
پێشدا
بڕوا
و ئیمانمان هەبێ
ئینجا
بابەتەکان بفامێنین. بەڕای
ئەمان
،
ئایین
لە
لایەن
خوداوە
بە
مرۆڤ
عەتا
کراوە
و
ئەقڵ
ناتوانێ
لە
بەرانبەریدا ملهوڕیی بکات و ڕەتی بکاتەوە. باوەڕمەندانی
ئەم
ڕێبازە
لەگەڵ
هەر
چەشنە سەربەخۆییەکی فیکریدا نەیارن و
تەنیا
بە
نووسراوەکانی کتێبی
پیرۆز
و
بنەما
فیکریەکانی
ئایینی
مەسیح
پشت
ئەبەستن.
ئەم
فەلسەفە
ئەگەرچی
پشتی
بە
ئایینی
مەسیح بەستبوو،
بەڵام
لە
ڕاستیدا جۆرێک
گەڕانەوە
بوو
بۆ
قوتابخانەکانی یۆنانی
کۆن
و
لە
ژێر
کاریگەریی
نیشتمانی
خەیاڵی
و ئایدیالی پلاتۆدا
بوو
.
پاش
سەرهەڵدانی ڕێنسانس
لە
ئەورووپا و پەیدابوونی هزرڤانان و بیرمەندانێک
کە
بنەماکانی سکولاستیکیان خستەبەر
گومان
،
هەندێ
ڕیفۆرم
بە
سەر
ئایینی
مەسیحدا
هات
و
ڕێگە
بەم
قوتابخانە
لێژ
کراو
و
جێگەی
خۆی
دا
بە
ڕێبازی ڕاسیۆنالیزم.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆسیال دیموکراسی
لقێکی
سۆشیالیزم
و بزاوتی
کرێکاری
لە
ئەژمار
دێت
کە
جەخت
دەکات
لە
سەر
بنەمای
دیموکراسی
بۆ
گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان و
بڕوای
بە
ڕیفۆرم (چاکسازی)
هەیە
نەک
شۆڕش
.
لە
باری
مێژووییەوە، سۆسیال
دیموکراسی
لە
پاش
ئینتەرناسیۆنالی
یەکەم
بەدیهات.
لەو
کاتەدا زۆربەی حیزبە سۆسیالیستەکان
کە
دواتر
لە
«
ئینتەرناسیۆنال
سۆسیالیست» کۆمەڵیان
بەست
، کەمتاکورتێک
لەگەڵ
ژیانی
سیاسی
وەڵاتانی
خۆیان
یەکپارچە
بوون
و یەکیان گرتەوە.
لە
باری
تیۆرییەوە
لە
ئەورووپا بزاڤی سۆسیال
دیموکراسی
تا
ڕادەیەکی
زۆر
دەرەنجامی
پیاچوونەوە
بە
مارکسیزم
و
دەست
بەردان
لە
دۆگماتیزمی تیۆری
بوو
. دوابەدوای سەرکەوتنی
بولشویزم
لە
سۆڤیەت، ڕیفۆرمخوازە سۆسیال دیموکراتیەکان
بە
یەکجاری
لێک
جیابوونەوە
و
تەنانەت
بەدژی
یەکتر
ڕاوەستان
. دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
، سۆسیال دیموکراتەکان هەیمەنەی
خۆیان
لە
ئەورووپای
ڕۆژاوا
بەدەستهێنایەوە
بەڵام
لە
ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
سەرکوت
کران
. سیاسەتی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی سۆسیال دیموکراتی ئەورووپای
ڕۆژاوا
لە
ڕوانگەی
هەندێ
لە
ئەندامانی
ئەم
حیزبانەوە سازشکارانە
بوو
،
بەم
بۆنەوە
لە
نێوان
باڵی
ڕاست
و
چەپی
ئەوان
،
کێشە
دروست
بوو
.
ئینتەر ناسیۆنال سۆسیالیست
لە
ساڵی 1951، گرنگترین ئامانجەکانی بزاوتی سۆسیال
دیموکراسی
بەم
جۆرە
پێناسە
دەکات:
سۆشیالیزم
، خوازیاری جێگیربوونی سیستەمێکە
لە
بری
سەرمایەداری
کە
تێیدا قازانجی
گشتی
بە
سەر
قازانج
و
بەرژەوەندی
تاکەکەسی
زاڵ
بێت.
بۆ
گەیشتن
بەم
ئامانجەش
دەبێ
بەرنامەیەکی
وا
بۆ
بەرهەمهێنان
دابڕێژرێت
کە
قازانجی
هەموان
لە
بەرچاو
بگرێت.
ئەم
بەرنامەش
بە
کۆجێکردنی دەسەڵاتی
ئابووری
لە
دەستی
کەمینەیەک سەرناگرێت
بەڵکوو
پێویستیەکەی چاودێرییەکی دیموکراتیانە و کاریگەرە
بە
سەر
ئابووردا.
کەواتە
سۆسیال
دیموکراسی
،
لەگەڵ
پلاندانانی
سەرمایەداری
و
هەر
چەشنە بەرنامەیەکی تۆتالیتەری
بە
توندی
دژایەتی
دەکات
چونکە
هەردوکیان
لە
بەردەم
چاودێریی
گشتی
بە
سەر
بەرهەمهێنان
و دابەشکردنی
یەکسانی
بەرهەمەکان
تەگەرە
سازدەکەن. جاڕنامەی
ئینتەرناسیۆنال
سۆسیالیست، بانگەشەی
ئەوە
دەکات
کە
سۆشیالیزم
بەدەر
لە
دیموکراسی
بەدی
نایە
و
بە
«سۆسیالیست» ناوبردە کردنی
هەندێ
لەو
وەڵاتانەی
کە
بە
سیستەمی تۆتالیتەری
ئیدارە
دەکرێن،
بە
هەڵە
دەزانێ. سۆسیالیستەکان
بۆ
پێشڤەبردنی دیموکراسیەت
لە
پیشەسازیی و
ئاستەنگ
کردنی بیرۆکراسی،
بەهێز
کردنی یەکیەتییە کرێکارییەکان و بەڕێوەبەرانی کارگەکان
بە
پێویست
دەزانن.
بە
درێژایی
سەدەی
بیستەم
، چ
لە
لایەن
بیردۆزان و چ جەماوەرەوە،
سۆشیالیزم
بە
واتای بەربڵاوی حکوومەتکردن بەسەرخۆدا هاوپێوەند
لەگەڵ
دیموکراسی
لە
قەڵەم
دراوە.
بەڵام
لە
میانەی
ئەم
سەدەوە
تا
هەڵوەشانەوەی سیستەمی کۆمۆنیستی
کە
لە
1989
دەستی
پێکرد،
سۆشیالیزم
و
دیموکراسی
بە
گشتی
وەک
هاودژی
یەکتر
ناوبردە کراون. هۆکاری
سەرەکی
ئەم
گۆڕانە فیکریەش دەگەڕێتەوە
بۆ
هەڵسوکەوتی دیکتاتۆریانەی دەوڵەتانی سۆشیالیستی و تێکەڵبوونی کۆنەپەرستانەی
دەزگە
سیاسیەکانی لیبراڵ ـــ
دیموکراسی
لەگەڵ
ئابووری
سەرمایەداری
لە
وەڵاتانی
سەرمایەدار
.
دیموکراسی
کۆمەڵایەتی
یان
سۆسیال
دیموکراسی
لە
سەرەتای سەدەی
بیستەم
،
لە
لایەن
ئیدوارد برێنختاین، یەکێک
لە
مارکسیە ئەڵمانیەکان
هاتە
ئاراوە. برێنختاین، ڕایگەیاند
کە
پێشبینییەکانی مارکس دەربارەی مەرگی
سەرمایەداری
و دواتر
بەدەسەڵات
گەیشتنی
چینی
کرێکار
ـــ
کە
ئەودەم نوقڵانەیەکی
زانستی
لە
قەڵەم
درابوو ـــ
هەڵە
و نادروستن. دەرکەوتنی
ئەم
ناڕاستییە
بووە
هۆی
سەرهەڵدانی بزاوتێک
کە
بە
ناخی سۆشیالیزمدا بچێتەوە و
بە
کەڵک
وەرگرتن
لە
پەرلەمان
و
شێوازی
ڕیفۆرمخوازانە، وەرچەرخانێک
بە
ڕێبازەکە بێنێت
کە
لەم
ناوەدا
دیموکراسی
کۆمەڵایەتی
،
وەک
ئاستێکی
ناوەنجی
سۆشیالیزم
و لیبرالیزم
پەسند
بکات.
دیموکراسی
کۆمەڵایەتی
، سیاسەتێکی یەکسانخوازانەیە
کە
بڕوایەکی بەهێزی
بە
دەوڵەتی
خۆشگوزەرانی
نوێ
هەیە
و
بە
ئەرکی
سەرشانی
دەوڵەت
دەزانێ
کە
سەرلەنوێ
داراییەکان
دابەش
بکاتەوە. سۆسیال
دیموکراسی
،
بنەما
ئازادیخوازییەکان
لە
بابەت
دیموکراسی
نوێنەرایەتی و
ئابووری
تایبەتی
و
دەوڵەتی
پەسند
دەکات و
سەرنج
دەداتە ڕیفۆرمی
سیاسی
و وەفاداری
خۆیان
بە
ئارمانجی ئەخلاقی عەدالەتی
کۆمەڵایەتی
ڕادەگەیەنن.
بە
باوەڕی
مارکسییەکان،
دیموکراسی
ڕۆژاوا
دیموکراسی
بۆرژوازییە
کە
لە
خزمەت
چینی
سەرمایەداردایە.
ئەوان
پێیان
وایە
کە
باشترین
شێوازی
دیموکراسی
،
دیموکراسی
سۆشیالیستییە
چونکە
لە
خزمەت
زۆرینەی هەرەزۆری ڕەنجدەرانە و بەرژەوەندییەکانیان
بە
باشی
دەپارێزێ و ژێرخانە ئابوورییەکەشی، موڵکداریەتی گشتییە
لە
پێناو
کەرەستەی بەرهەمهێناندا.
بەپێی
ئەم
مەرامە،
لە
سیستەمی سۆشیالیستیدا، عەدالەتی ڕاستەقینەی تاکەکان
بێ
ڕەچاوکردنی
ڕەگەز
و
نەتەوە
و
ئایین
و
زایەند
لە
هەموو
بوارەکان
دابین
دەکرێت.
1
2
3
4
5
6