تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 38
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی ئازاد
بریتییەلە دەوڵەتێک
کە
نیشتمانپەروەرانی وەڵاتێکی
داگیرکراو
لە
دەرەوەی وەڵاتەکەی
خۆیان
وەکوو
دەوڵەتی
کاتی
دایدەمزرێنن و ڕزگارکردنی
وەڵات
بە
ئەرکی
سەرەکی
خۆیان
دەزانن.
ئەم
دەوڵەتە کاتێک
دروست
ئەبێ
کە
ژمارەیەک
لە
دەوڵەتەکان،
دانی
پێدا
بنێن و
بە
نوێنەری
ڕاستەقینەی
خەڵکی
ئەو
وەڵاتەی بزانن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ستالینخوازی
بە
سەرجەم
سیاسەت
و
شێوازی
حکوومەتی ژۆزێف ستالین (1879-1953)،
سەرەک
وەزیر
و فەرماندەی گشتیی هێزەکان و سکرتێری حیزبی کۆمۆنیست و
دیکتاتۆری
یەکیەتی
سۆڤیەتی
پێشوو
دەگوترێ.
ئەم
زاراوە
، ئایدیۆلۆجیایەکی
تایبەت
نییە
بەڵکوو
شێوازی
پیادەکردنی «
مارکسیزم
ـــــ
لێنینیزم
» ـــە
لە
سەردەمی
حکوومەتی ستالین و
هەندێ
شرۆڤەی
ئەم
تیۆرییانە و ڕادەی سازدانیان
لەگەڵ
واقیعدا.
ئەم
شێوازانە
بریتی
بوون
لە
تیرۆریزم
و بوروکراتیزم و ملدانی
زۆرەکی
بە
دەستوورە ڕەهاکانی ستالین
لە
بزووتنەوەی کۆمۆنیستیدا
جا
چ
لە
سۆڤیەت
بێ
و چ
لە
نێوان
حیزبەکان
یان
وەڵاتە کۆمۆنیستەکانی
جیهان
.
ستالینخوازی
،
لەو
کاتەوە
سەری
هەڵدا
کە
ستالین ڕەقیبەکانی
خۆی
بەتایبەت ترۆتسکی (بڕوانە
ترۆتسکیزم
)
لە
مەیدان
بەدەر
کرد
و
بوو
بە
جێنشینیی لێنین (1924). سیاسەتی ستالین
ناسراو
بە
(
سۆشیالیزم
لە
یەک
وەڵاتدا)
بریتی
بوو
لە
هاوبەشێتی زۆرەملەیی
کشت
وکاڵ و
پیشەسازی
کردنی خێرای یەکییەتی سۆڤیەت. ستالین
بۆ
گەیشتن
بەم
ئامانجە،
خەڵکی
خستەژێر کۆنترۆڵێکی پۆلیسی و
لەم
ڕێگەوە شێوازێکی بێڕەحمانەی
زۆری
بەکارهێنا و پۆلیسی
نهێنی
(کاگا
با
) و نەریتی ڕژێمە تۆتالیتەرەکانی
لەگەڵ
تاکپەرستی
تێکەڵ
کرد
.
فڕوفیشاڵی ستالینپەرستانە وایکرد،
ئەو
وەک
فەرمانڕەوایەکی
خێرخواز
بناسرێت
کە
بە
بلیمەتی
و ئاوەزمەندییەوە توانیویەتی گەلانی
خۆشبەخت
و ئاسوودەی وەڵاتەکەی
لە
فیتنەی «کاپیتالیزم» (بڕوانە سەرمایەداری)،
ڕزگار
بکات.
تەواوی
دەزگە
تەبلیغاتییەکانی
دەوڵەتی
سۆڤیەت و سەرچاوەکانی
هەواڵ
و ئەمنیی و «ڕیالیزمی سۆشیالیستی» *
لە
ئەدەب
و
تەنانەت
دەسکاریکردنی مێژووشی خستبووە
گەڕ
بۆ
بڵاوکردنەوەی
ئەم
فیکرە
لە
ناوخۆ
و دەرەوەدا. سەرکەوتنی سۆڤیەت
لە
شەڕی جیهانی
دووهەم
و بەربڵاوکردنی دەسەڵاتی
خۆی
لە
پاش
ئەم
شەڕە،
بە
مانای سەرکەوتنی
مێژوویی
و
بە
مورادگەیشتنی ستالینیزم
لە
جیهاندا
لە
ئەژمار
دەهات.
کۆمۆنیستەکان
تا
ئەو
کاتەی ستالین مابوو،
ئەویان
بە
گەورەترین شرۆڤەگەری
مارکسیزم
و باڵاترین سەرچاوەی تیۆری بزووتنەوەی نێونەتەوەیی
کۆمۆنیزم
لە
قەڵەم
دەدا
بەڵام
پاش
مەرگی
لە
کۆنگرەی بیستەمدا خرۆشچۆف، سکرتێری
گشتی
حیزبی کۆمۆنیست بیلانێکی
لە
تاوانەکانی ستالین بڵاوکردەوە و
لە
کۆنگرەی بیستودوهەم
ئەم
تاوانانە زیاتر لێکدرانەوە.
ئینجا
ستالینیزم
بە
سەرپێچی
کردن
لە
فەرمانەکانی لینین زانرا و
بە
تاوانبار
دەرچوو
.
لەمەودوا
ناوهێنانی ستالین و بیروڕاکانی
لە
باو
کەوت
و ستالینیزم،
بە
زوڵم
و
زۆر
و تاکپەرستی و دیکتاتۆرییەت و ڕژێمی پۆلیسی
لێک
درایەوە.
لە
جووڵانەوەی نێونەتەوەیی
بە
دژی
کۆمۆنیزم
، حیزبی کۆمۆنیستی یۆگۆسلاڤیا
یەکەم
حیزبێک
بوو
کە
بە
دژی
ستالینیزم و پێدرێژیی ستەمکارانەی سۆڤیەت
بۆ
سەر
حیزب و وەڵاتە کۆمۆنیستەکان، ڕاپەڕی و
ئەم
کارەی
بە
لادان
لە
مارکسیزم
-
لێنینیزم
لە
قەڵەم
دا
.
یەکێک
لە
بەناوبانگترین شرۆڤەکانی ستالین
کە
لە
تیۆرییەکانی
مارکسیست
ــ لێنینیست کردبووی، تیۆری «
دەوڵەتی
سەرەمەرگ
» و «
ئینتەرناسیۆنالیزم
»
بوو
.
ئەو
لە
وەڵامی
ئەو
کەسانەی
بە
ڕەخنە
گرتن
لە
مارکسیزم
پاش
نەهێشتنەوەی
چینی
چەوساوە، (
بە
بڕوای
ستالین
ئەم
چینە
لە
سۆڤیەت نەمابوو) مەسەلەی لەناوچوونی دەوڵەتیان
باس
دەکرد دەڵێ:
دەوڵەت
بە
لاوازکردن،
تووشی
مەرگی
کاوەخۆ
نابێت
بەڵکوو
زیاتر،
بە
بەهێزبوونی دەفەوتێ.
لە
بابەت
ئینتەرناسیۆنالیزمیش دەڵێ: «
ئینتەرناسیۆنال
، کەسێکە
بە
گیان
و
بەدڵ
بۆ
پاراستنی یەکییەتی سۆڤیەت
لە
خۆی
ببورێ …
چونکە
هەرکەس
گومان
بکات
کە
بێ
یەکییەتی سۆڤیەت دەتوانێ
لە
خەبات
و شۆڕشی جیهانی
داکۆکی
بکات،
لە
ڕاستیدا
بە
دژی
شۆڕش
وەستاوە و دەکەوێتە
ناو
بازنەی دوژمنانی شۆڕشەوە».
بەم
پێیە ستالین،
ستراتیجی
و تەکتیکی حیزبە کۆمۆنیستەکانی
بە
شێوازێکی
ڕەها
دەبەستەوە
بە
سیاسەتی دەرەوەی سۆڤیەت.
بەڵام
ئەم
تیۆرییە
لە
پاش
مەرگی ستالین
تا
ڕادەیەکی
زۆر
ڕەتکراوە و
بە
تایبەت
پاش
سەرهەڵدانی پڕۆسەی ستالینسڕینەوە،
کە
بە
گوزارشە پەنامەکیەکەی خرۆشچۆف (1965)
دەستی
پێکرد و تێیدا پەرستشی
تاک
مەحکووم کرابوو،
باڵادەستی
و مەرجەعییەتی سۆڤیەت
لە
جووڵانەوەی نێونەتەوەیی
کۆمۆنیزم
،
تووشی
نسکۆ
هات
.
ئینجا
، شەڕی ئایدیۆلۆجیکی
چین
و سۆڤیەت و
لە
پاشان
، لادانی حیزبە کۆمۆنیستەکانی ئەورووپای
ڕۆژاوا
-
کە
لەگەڵ
حیزبە کۆمۆنیستەکانی فەرەنسە و ئیتالیا و ئیسپانیا، بەرەیەکی نوێیان
بە
ناوی
«کۆمۆنیزمی ئەورووپی» پێکهێنابوو - لانیکەم،
سێ
بەرەی
تری
لێ
جیا
بۆوە.
هەوڵدان
بۆ
جیاکردنەوەی ستالینیزم
لە
مارکسیزم
ـــ لینینیزم و سڕینەوەی
شێوازی
ستالینی
پاش
بێدەس
مانەوەی خرۆشچۆف
لە
دەسەڵات
لە
سۆڤیەتدا هەرەسی
هێنا
کەچی
فەرمانڕەوایانی دواتر، بێئەوەی ناوێک
لە
ستالین بێنن،
هەندێ
دەزگە
و دۆگمای ستالینییان
لەو
وەڵاتەدا
زیندوو
هێشتەوە.
لەم
چەند
ساڵەی دواییدا
لە
لایەن
هەندێ
دەزگەی ناحکومەتییەوە،
سەرلەنوێ
لایەنگری
لە
ستالین ـــ
وەک
ڕێبەڕێکی بەتوانا
بۆ
ئیدارەی حکوومەتی سۆڤیەت ـــ
سەری
هەڵداوە،
تا
ئەو
ڕادەی
کە
چەندەها پەیکەری ستالین،
نوێ
کراوەتەوە و
لە
مۆزەخانەی
تایبەت
ڕێزی لێدەگیرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەربازی نەناسراو (سەربازی ون)
لە
زۆربەی وەڵاتان بووەتە
باو
کە
تەرمی سەربازێکی
نەناسراو
وەک
نوێنەر
و سیمبۆلی
هەموو
کوژراوانی
شەڕ
لە
شوێنێکی
تایبەت
بنێژن و
لە
گۆڕەکەی
ڕێز
بگرن. دیاردەی
سەربازی
نەناسراو
یا
سەربازی
ون
،
یەکەم
جار
لە
بریتانیا
داهات
تاکوو
هەرکەس
لە
شەڕدا کەسێکی
لە
دەست
دابێت، تەرمی
گۆڕی
سەربازی
نەناسراو
بە
شەهیدی
خۆی
بزانێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شێوازی بەرهەمهێنانی ئاسیایی
زاراوەی
شێوازی
بەرهەمهێنانی
ئاسیایی
،
یەکەم
جار
لە
لایەن
جۆن
ستوارت
میل
بیرمەندی ئینگلیزی
بۆ
پێناسەکردنی سیستەمی
ئابووری
وەڵاتانی
ئاسیایی
هاتە
ئاراوە. دواتر
لە
لایەن
بیرمەندانێکی
وەک
کاڕۆڵ مارکس
بە
تێروتەسەلی شرۆڤە
کراوە
.
ئەو
بۆ
ناساندنی وەڵاتانی
چین
و ڕووسیە و هێندستان، کۆمەڵێ تایبەتمەندی
یەکسان
دەبینێت
کە
بە
گشتی
بە
شێوازی
بەرهەمهێنانی
ئاسیایی
ناوبردە
کراوە
.
بە
باوەڕی
مارکس، بارودۆخ و کەشوهەوای هەرێمەکانی وەڵاتانی
ڕۆژهەڵات
،
بە
هۆی
کەمبوونی
ئاو
پێویستی
بە
هێنانە مەیدانی
جەماوەر
و هەرەوەزی مرۆڤییە
بۆ
کەڵک
وەرگرتن
لە
سەرچاوەکانی
ئاو
.
بەم
بۆنەوە دەسەڵاتی
سیاسی
و دەوڵەتەکان
بە
شێوەیەکی
بەرچاو
،
دەست
دەگرن بەسەر سەرچاوەکانی ئاودا و
لەم
ڕێگەوە
زەبر
و زاکونی
خۆیان
بەسەر
خەڵکی
ئەم
وەڵاتانە
خاڵی
دەکەنەوە. بەمجۆرە شێوازێکی
تایبەتی
بەرهەمهێنان
لە
وەڵاتانی
ئاسیایی
دێتە ئاراوە
کە
ڕێگە
خۆش
دەکات
بۆ
ئیستبداد و
ستەمکاری
لەم
وەڵاتانە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فێمینیزم/بزووتنەوەی ئازادی ژنان/مێخوازی
فێمینیزم
لە
وشەی فەرەنسی femme
بە
واتای
ژن
وەرگیراوە و مانای
لایەنگری
کردن
لە
ژن
دەبەخشێ و
ناوی
بزاڤێکە
کە
بۆ
یەکسانی
مافە
سیاسی
و کەلتووری و
ئابووری
و کۆمەڵایەتییەکانی ژنان و پیاوان
هەوڵ
دەدات.
لە
بابەت
ئاخێزگەی فێمینیزم لەگوێن ئایدیۆلۆجیایەک،
چوار
تەوەر
لە
ئارادایە:
لە
سێ
تەوەردا
مانا
پێشتر
لە
وشەکەیە.
ئەم
بۆچوونە پێیوایە
کە
مێژووی فێمینیزم،
لە
سپێدەی
هۆشیاری
مرۆڤەوە
دەست
پێدەکات.
لەم
ڕوانگەوە «
ئاریشە
» ی
ژن
هیچ
کات
لێمان
جیانەبۆتەوە و
هەندێ
کەس
پێیان
وایە
کە
جۆری
نێرینە
، لەباری توانستی ئیکۆلوژییەوە
باڵادەست
بووە
و مێژووی مرۆڤایەتیش
بە
هۆی
باڵادەستی
پیاوان،
بە
قەدەر
کارەساتێک ڕێگەمان
لێ
ون
دەکات.
بۆچوونی
دووهەم
و
سێهەم
، ئاخێزگەی فێمینیزم دەگەڕێنێتەوە
بۆ
سەدەی پانزدە و
حەڤدە
.
سەرەنجام
بۆچوونی
چوارەم
کە
ڕەنگە
لە
هەموان
ڕاستگۆیانەتر بێت، پێشینەی فێمینیزم دەگەڕێنێتەوە
بۆ
کۆتاییەکانی سەدەی
هەژدە
بە
تایبەت
دوای شۆڕشی
مەزنی
فەرەنسا. گرنگترین
ڕووداو
لە
مێژووی ئەندێشەی فێمینیستی
لە
قۆناغی شۆڕشدا بڵاوکردنەوەی کتێبی «
ماری
ڤۆلستۆن کرافت»
بوو
لە
ساڵی 1792
بە
ناوی
سەلماندنی مافەکانی ژنان. میریام
کرام
،
لەم
بارەوە دەڵێت: ڤۆلستۆن
یەکەمین
فێمینیستی گەورەیە و کتێبی سەلماندنی مافەکانی
ژن
،
وەک
جاڕنامەی
سەربەخۆیی
فێمینیزم
لە
ئەژمار
دێت
.
نووسراوە فێمینیستیەکان،
دوو
شەپۆل
بۆ
ڕەوتی
پێشڤەچوونی
ئەم
ڕێبازە ناوبردە دەکەن: شەپۆلی
یەکەم
(1830
تا
1920). تایبەتمەندی
ئەم
شەپۆلە
خەبات
و تێکۆشانی
ژنانە
بۆ
بە
دەست
هێنانی مافی
دەنگدان
و
یەکسانی
مافی ژنان
لەگەڵ
پیاواندا. شەپۆلی
دووهەم
لە
1960
تاکوو
ئێستا
دەگرێتەوە.
خاڵی
بەرچاوی
ئەم
شەپۆلە بریتیە
لە
پەرەسەندنی پەروەردەی باڵای ژنان
لە
سەرانسەری ئەورووپا و
ئەمریکا
و زیادبوونی ڕێژەی ژنان
لە
پیشە
و
کاری
جۆراوجۆر
و داواکاری
بۆ
یەکسانی
مووچەی ژنان
لەگەڵ
پیاواندا.
بەڵام
ساڵەکانی
نێوان
1920
تا
1960
بە
قۆناغی
ڕاوەستان
ناونووس
کراوە
.
هەڵبەت
هەندێ
لە
نووسەرانی
ئەم
دواییانە شەپۆلی
سێهەم
،
بە
فێمینیزمی
پۆست
مۆدێرنە
پێناسە
دەکەن.
ئەم
شەپۆلە
کە
لە
دەیەی 1980
دەستی
پێکردووە
بۆ
بزاوتی فێمینیستی، قۆناغی گواستنەوەیە
لە
بابەتە
سیاسی
و ئابوورییەکانەوە
بەرەو
بابەتی کەلتووری و سایکۆلۆژی و زمانەوانی.
فێمینیزم،
وەک
هەموو
ئایدیۆلۆژیایەک دەکەوێتە
ژێر
کاریگەریی
سوننەتە
مێژووییەکان و
لەگەڵ
هەندێ
لەم
ئایدیۆلۆژییانەدا
تێهەڵکێش
بووە
. ئەزموونی شۆڕشی فرەنسی و گوتارە بەهێزەکەی
لە
بابەت
مافە
دیموکراتییەکان،
بۆ
سەرهەڵدانی بیرۆکەی فێمینستی
گەلێک
پێویست
بووە
. کاریگەریی پرۆتستانیزم
لەمەڕ
هاندانی ژنان
بۆ
چالاکی
کۆمەڵایەتی
و
تێوەگلان
لە
بابەتە
سیاسی
و کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەریی سۆسیالیستە خەیاڵییەکان،
بۆ
وێنە
لایەنگرانی سەن سیمۆن و شاڕۆڵ فۆریە،
لەم
ڕێچکەوە
ئاو
دەخواتەوە.
بزاوتی فێمینیزم،
ئێستا
وەک
بزاڤێکی جیهانی
لێ
دەرهاتووە. لایەنگرانی
ئەم
بزاڤە
لەسەر
ئەم
باوەڕەن
کە
ژنان
تەنها
بە
هۆی
«
ژن
بوون
»
یان
لەو
کۆمەڵگەیانەی
کە
لە
خزمەت
بەرژەوەندی
پیاواندایە،
تووشی
بێعەدالەتی و نایەکسانی
هاتوون
.
هەر
بۆیە
بزاوتی
لایەنگری
لە
مافی ژنان
چەند
ڕێچکەیەکی
لێ
بۆتەوە
کە
بە
کورتی
بریتین
لە
:
1ـــ لایەنگرانی لیبرالی مافەکانی ژنان.
ئەمانە
بێعەدالەتی مەدەنی و دەرفەتە پەروەردەییەکان
بە
سەرچاوەی
زۆر
و
ستەم
بەسەر ژنان دەزانن و
خەبات
لە
پێناو
بەدەست
هێنانی ئازادییەکانی تاکەکەسی ژنان،
بە
مەبەستی
خۆیان
ناوبردە ئەکەن.
2ـــ لایەنگرانی ڕادیکالی مافەکانی ژنان.
ئەمانە
پێیان
وایە
کە
هەرچی
زۆر
و
ستەم
بەسەر ژنان
دێت
، دەگەڕێتەوە
بۆ
خۆبەزل
زانی
و
باڵادەستی
پیاوان و
لەم
ڕێگەدا
هەوڵ
دەدەن کۆمەڵگەی پیاوــ مەزنایەتی بگوازنەوە
بۆ
کۆمەڵگەیەکی
ژن
ــ مەزنایەتی.
3ـــ لایەنگرانی مارکسیستی مافەکانی ژنان. ئەمانیش
هۆی
ئەو
کۆت
و بەندانەی
کە
لە
ملی
ژناندایە، دەگەڕێننەوە
بۆ
شێوازی
بەرهەمهێنانی
سەرمایەداری
و جیاکردنەوەی
ئیش
و
کار
لە
ماڵەوە
کە
بۆتە
هۆی
دابەشکاریی سێکسی. ڕێگەچارەی
ئەم
گرفتەش گۆڕینی
ئابووری
زاڵ
بەسەر
کۆمەڵگە
دەزانن.
4ــ لایەنگرانی سۆشیالیستی مافەکانی ژنان.
ئەم
ڕێچکە
، ڕیشەی
زۆر
و
ستەم
بەسەر ژناندا
لە
سیستەمی
ئابووری
سەرمایەداری
دەبینآ
کە
بۆ
مانەوەی
خۆی
، کرێکارەکان
بە
تایبەت
ژنان وەبەردەهێنآ.
لەم
ڕوانگەوە،
هەم
خاوەندارێتی ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
و
هەم
شێوازی
ژیانی
کۆمەڵایەتی
پێویستی
بە
گۆڕانی بنەڕەتی
هەیە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
قەیسەرخوازی
ئەم
زاراوە
لە
ناوی
قەیسەر
(سزار)،
ئیمپراتۆری
ڕۆما وەرگیراوە
بۆ
پێناسەکردنی جۆرێک حکوومەتی ڕەهای
ملهوڕ
و دیکتاتۆر
کە
بە
کۆنترۆڵێکی توندوتۆڵی
سەربازی
ـــ پشتئەستوور
بە
ڕەشەگەل ـــ
بۆ
بەدیهێنانی دەسەڵاتێکی
باڵادەست
لە
وەڵاتێک،
هەوڵ
دەدات.
ئەم
جۆرە دیکتاتۆرانە زۆرجار
لە
ڕێگەی کۆدەتای
سەربازی
یان
هەرەوەزی
جڤاکی
،
بە
دەسەڵات
دەگەن و
بە
ڕێکخستنی
هەڵبژاردن
و ڕاپرسی و هێنانە کایەی پەرلەمانی تەشریفاتی،
هەوڵ
دەدەن ڕواڵەتی
دیموکراسی
بپارێزن و سیمایەکی دیموکرات
بە
خۆیان
ببەخشن.
قەیسەرخوازی
بە
دوو
جۆر
دابەش
کراوە:
کۆنەپەرست
و پێشکەوتنخواز.
لە
جۆری
یەکەمدا
قەیسەرخوازی
کاتێک
بە
کۆنەپەرست
ناوبردە دەکرێت
کە
سەرهەڵدانەکەی، جێخۆشکەربێت
بۆ
سەرکەوتنی هێزە کۆنەپەرستەکان
لە
کۆمەڵگەدا (
بۆ
نموونە
ناپیلئۆنی
سێهەم
و بیسمارک).
جۆری
دووهەمیش
بە
پێچەوانەوە
هەرکات
، زەمینە
بۆ
سەرهەڵدان
و سەرکەوتنی هێزە پێشکەوتنخوازەکان
خۆش
بکات،
قەیسەرخوازی
پێشکەوتنخواز دێتە مەیدانەوە (
بۆ
وێنە
ژولیۆس
قەیسەر
و ناپیلئۆنی یەکەم).
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لسەفەیر/ئابووری ئازاد
زاراوەیەکی فەرەنسییە
کە
بە
واتای
ئازادی
ڕەهای
ئابووری
و
دەستدرێژی
نەکردنی
دەوڵەت
بەکار
براوە،
هەروا
ئەم
مانایەش دەبەخشێ: «لێگەڕێ
مرۆڤ
هەرچی
دەخوازێ
با
ئەنجامی بدات».
ئەم
زاراوە
ناونیشانێکی دیکەیە
بۆ
تیۆری «
ئابووری
کلاسیک
»
کە
پێیوایە
ئەگەر
دەوڵەت
یا
هەر
هێزێکی دیکەی خۆسەپێن دەستێوەردانی کاروباری
ئابووری
نەکەن، گیروگرفتەکان خۆبەخۆ چارەسەردەکرێن و
بە
باشترین
شێوە
بەڕێوە
دەچن.
ئەم
ڕێبازە
لە
سەرەتای سەدەی 17 دانراوە و کۆمەڵێک
لە
ئابووریناسانی فەرەنسی
کە
بە
فیزیۆکراتەکان ناسراون پوختەیان کردووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
نازیسم
زاراوەی
نازیسم
،
لە
وشەی
نازی
Nazi وەرگیراوە
کە
ئەویش کورتکراوەی دەستەواژەی «حیزبی ناسیۆنال سۆشیالیستی کرێکارانی ئەڵمانیا Nationalsozialistische Deutsche Arbiter Partei»یە.
ئەم
حیزبە
پاش
جەنگی
جیهانی
یەکەم
لە
ساڵی 1919
لە
شاری
مۆنیخ
بنیاد
نرا و
لە
میانەی ساڵەکانی 1933
تا
1945 بەسەر ئەڵمانیادا حکوومەتی
کرد
. زاراوەی
نازیسم
زۆرجار
بۆ
تیۆری و
شێوازی
حکوومەتی ئەڵمانیا
لە
سەردەمی
ئادۆڵف هیتلەر (1889ــ 1945)
بەکار
دەبرێ و
هەندێ
جاریش
لەگەڵ
فاشیزم
و تیۆرییە هاوشێوەکان
لە
وەڵاتانی دیکەی جیهاندا
بە
یەک
مانا
لێکدراوەتەوە. فەلسەفەی
سیاسی
نازیسم
، ئاوێتەیەکە
لە
فاشیزمی ئیتالیا، بیروبڕوای ناسیۆنالیستی
کۆنی
ئەڵمانیا و تیۆری ڕەگەزپەرستانەی باڵادەستیی ڕەگەزی ژرمەن و مەزنایەتی سوپای پڕۆس.
ئەم
بزاوتە، لەدووی دامەزراندنی ئەڵمانیایەکی بەهێزی
خاوەن
سوپایەکی
مەزن
بووە
کە
دەیهەویست پەرەبدات
بە
سنوورەکانی
خۆی
و یەکیەتییەک
لە
نێوان
هەموو
وەڵاتانی
ئەڵمانی
زمان
ساز
بکات.
شێوازی
ئەم
حکوومەتە،
دیکتاتۆری
و تۆتالیتاریزم
بووە
و
لە
پرۆپاگەندە و
زەبروزەنگ
کەڵکی
زۆری
وەرگرتووە. نازییەکان باوەڕیان
بە
باڵادەستیی ڕەگەزی جێرمەن
هەبوو
لە
سەرانسەری جیهاندا و
لەو
بڕوایەدا
بوون
کە
ڕۆژێک دادێت ئەڵمانیا بەسەر
هەموو
جیهاندا فەرمانڕەوایەتی بکات.
حیزبی
نازی
لە
کاتی
دامەزرانیدا بەرنامەکەی
خۆی
کە
لە
25
مادە
پێکهاتبوو ڕاگەیاند
کە
هەندێ
لەو
خاڵانە
بریتین
لە
:
1ـــ
ئێمە
خوازیاری یەکگرتنی
هەموو
گەلی
ئەڵمانیاین
بە
مەبەستی دامەزراندنی ئەڵمانیایەکی
گەورە
لە
سەر
بنەمای مافی خودموختاری گەلان.
2ـــ
هیچکەس
،
جگە
لە
نەتەوەی ئەڵمانیا،
واتە
ئەوانەی
کە
خوێنی
ئەڵمانی
لە
دەمارەکانیان دەخرۆشێ، هاووەڵاتی
ئەم
وەڵاتە
لە
ئەژمار
نایەت،
کەواتە
یەک
جوولەکەش
بۆی
نییە
خۆی
بە
ئەڵمانی
بزانێت.
3ـــ لەمەدووا پەنابردنی
خەڵکی
وەڵاتانی
دیکە
،
جگە
لە
ئەڵمانییەکان
بۆ
ئەم
وەڵاتە قەدەغەیە و
دەبێ
بەری
پێ
بگیرێت. داواش دەکەین
هەرچی
خەڵکی
بیانی
کە
لە
2/7/1914 بەملاوە هاتوونەتە
ناو
خاکی
ئەم
وەڵاتە،
دەسبەجێ
دەرکرێن.
4ـــ
ئێمە
خوازیاری پاوەجێکردنی سیستەمێکی
یاسایی
ئەڵمانی
و
پووچەڵ
کردنەوەی یاساکانی هاوپێوەند
بە
ڕۆما و
ئایینی
کاسۆلیکین.
5ـــ حیزب
لە
مەسیحییەتی
ڕاستەقینە
لایەنگری
دەکات. حیزب و نەتەوەی
ئەڵمان
لەگەڵ
جەوهەری ماتریالیستی جوولەکەکاندا بەشەڕ
دێت
.
حیزبی
نازی
بەپێی
هەندێک
لەو
خاڵانە
،
گەلێک
بەڵێنی
دڵخۆشکەری
بە
خەڵک
دا
و
گوتی
هەموو
بوارە
گرنگ
و نەتەوەییەکان
بەهێز
دەکرێن و بواری کۆمەڵایەتیش
لەبەرچاو
دەگیرێت
بەڵام
پاش
ئەوەی
کە
گەیشتە
دەسەڵات
هیچ
یەک
لەو
بەڵێنانەی نەبردەسەر و خەریکی پەرەپێدانی
سەرمایەداری
و میلیتاریزم
بوو
. بەهۆی جەنگەوە
هیچ
ئاوڕێکی
لە
بواری
ئابووری
و
گرفتە
نەتەوەییەکان نەدایەوە و
پتر
لە
جاران
گرنگی
بە
باڵادەستی
ڕەگەزی جێرمەن
دەدا
.
هیتلەر
کە
ڕێبەرایەتی حیزبەکەی
بە
دەستەوە
بوو
،
لە
ساڵی 1923
پاش
کۆدەتایەکی بێئاکام دەکەوێتە
بەندیخانە
.
لە
زیندان
کتێبی «خەباتەکەم» دەنووسێ
کە
دواتر
ئەم
کتێبە دەبێتە کتێبێکی
پیرۆز
و مەرامنامەی نازییەکان. حیزبی
نازی
تاکوو
هەڵبژاردنەکانی 1930 بایەخێکی ئەوتۆی
نەبوو
بەڵام
پاش
سەرهەڵدانی قەیرانە ئابوورییەکەی
ئەم
وەڵاتە،
خێرا
گەشەی
کرد
و
بوو
بە
گەورەترین و گەشبین دیکەین هێزی
سیاسی
ئەڵمانیا. دوابەدوای
ئەوە
کە
هیدنبۆرگ، سەرکۆماری ئەڵمانیا
لە
1933 هیتلەری
وەک
ڕاوێژکاری
ئەم
وەڵاتە هەڵبژارد،
لە
ماوەی
چەند
مانگێکدا هیتلەر کۆماریی وایمار و حیزبەکانی دیکەی هەڵوەشاندەوە و حیزبی
نازی
لە
گۆڕەپانی سیاسەتی ئەڵمانیا
بوو
بە
یەکەتاز.
لەم
سەروبەندەدا
ڕەخنەگرتن
قەدەغە
کرا
و نەیارانیش دوورخرانەوە
بۆ
ئۆردووگای
کاری
زۆرەملی.
هەر
ئەم
سیاسەتە داگیرکارانەی نازییەکان
بوو
کە
بووە
هۆی
هەڵگیرسانی شەڕی جیهانی
دووهەم
و
ئەو
هەموو
ماڵ
وێرانی
و
کوشت
و کوشتارەی لێکەوتەوە.
سەرەنجام
حکومەتی
نازی
لە
ساڵی 1945
تووشی
شکست
هات
و
خاکی
ئەڵمانیا
کەوتە
دەست
هاوپەیمانان و زۆرینەی دەسەڵاتدارانی
نازی
لە
دادگەی نۆرنبێرگ بەدژی
مرۆڤایەتی
بە
تاوانبار
دەرچوون
و
بە
سزای
خۆیان
گەیشتن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
نیۆنازیسم
ئەم
زاراوە
بۆ
ئەو
گرووپ و حیزب و ڕێکخراوانەی
هاوچەرخ
بە
کار
دەبرێت
کە
هاوشێوەی حیزبی
نازی
ئەڵمانیا
لە
ساڵی 1933 هەڵسوکەوت دەکەن.
نیۆنازیسم
، بزاوتێکی ڕەگەزپەرستانە و
نەتەوەپەرستی
توندڕەوە
کە
پاش
جەنگی
جیهانی
دووهەم
سەری
هەڵداوە و
لە
سەرەتای هەشتاکانی سەدەی 20 بەدواوە
لە
وەڵاتانی ئەورووپای
ڕۆژاوا
گەشەی کردووە. تایبەتمەندییەکانی نازیسمی
نوێ
بریتییە
لە
: حکومەتێکی
ڕاستڕەو
و دەسەڵاتخواز،
دژی
دیموکراسی
و لیبرالیزم و فرەدەنگی،
دژی
کەمینەکان
بە
تایبەت
جوولەکە
و ڕەشپێستەکان. سەرچاوەی
جیهانبینی
ئەم
گرووپانە دەگەڕێتەوە
بۆ
باری
نالەباری
ئابووری
و بەگومان
بوون
لە
حکوومەت و
هەندێ
جاریش هەستوخواستی
ئایینی
(کڵێسا)
بە
چەشنێک
کە
پێوەندییەکی
نزیک
هەیە
لە
نێوان
گروپی نیۆنازی و ڕێکخراوە کڵێساییەکان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
وردە بۆرژوازی
بەشێکە
لە
بۆرژوازی
کە
پێکهاتووە
لەو
خەڵکانەی
چینی
مامناوەندی
لە
کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا
کە
ماڵ
و داراییەکی کەموکووڕیان
هەیە
.
بۆ
وێنە:
دووکاندار
، خاوەنماڵ، زەمیندار
یان
خاوەن
کارگەی
بچووک
. وردەبۆرژوا
بە
هەمان
شێوە
کە
لە
فەرەنسەدا
باو
بووە
مانایەکی سووکایەتیئامێزی
هەیە
و بەواتای
خۆ
سەرقاڵکردن
بە
سەروەت و
سامانی
بچووک
و
بەرژەوەندی
خۆت
و ڕوانینێکی بەرچاوتەنگانەیە
بۆ
ژیان
.
لەم
واتایەدا ئاوەڵناوی «
وردە
» بەمانای
کردار
و بایەخەکانی
ئەم
جۆرە کەسانەیە
بەڵام
لە
کۆمەڵناسی مارکسیدا
بە
لەبەرچاوگرتنی
مانا
سووکایەتی ئامێزەکە، واتایەکی دیکەیش لەخۆ دەگرێ.
لەم
دیدەوە
وردە
بۆرژوازی
جگە
لە
موڵکدارانی
کەم
داهات
، زۆربەی
مووچەخۆر
و کاسپکاری
ئازاد
و کارمەندانی بەشی خزمەتگوزاریش
لە
خۆ
دەگرێ و
بە
گەشەسەندنی
ئەم
جۆرە کەسانە
لە
کۆمەڵگە
پیشەسازییەکان،
ڕۆژبەڕۆژ
لەباری سیاسیەوە گرنگتر دەبێت.
لەم
کۆمەڵگەیانەدا وردەبۆرژوازی
لەگەڵ
چینی
مامناوەندیدا
هاوواتا
دەبێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پێشکەوتنخوازی
بە
مانای بڕواهێنان
بە
گۆڕان
و بووژانەوەی
ژیانی
کۆمەڵایەتی
و ئەخلاقی مرۆڤە.
ئەم
بڕوایە
هەمیشە
یەکێک
بووە
لە
بنەماکانی
ئایدیۆلۆجی
لیبراڵ و
چەپ
بۆ
پێکهێنانی سیستەمێکی
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
و
سیاسی
باشتر
و
کارامە
.
بەم
بۆنەوە
لەم
بەرەدا
ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە و ڕیفۆرمخوازانە سەریان هەڵداوە
کە
خوازیاری لەناوچوونی
ئەو
تەگەرە
سیاسییانە
بوون
کە
لەبەردەم
گەیشتن
بە
سیستەمی
باشتر
و عەداڵەتخواز و «
خۆشبەختی
هەمووان»،
ڕێگر
بوون
.
پێشکەوتنخوازەکان،
بە
دوو
تاقم
دابەش
دەکرێن:
یەکەم
،
ئەوانەی
کە
پێشکەوتنی
کۆمەڵایەتی
لە
ڕوانگەی دیموکراسی*و
یەکسانی
ئابووری
لە
ڕوانگەی ئەخلاقییەوە،
بۆ
گەیشتن
بە
کۆمەڵگەیەکی
یەکسان
بە
پێویست
ئەزانن.
دووهەم
،
ئەوانەی
کە
گەیشتن
بە
یۆتۆپیا*ی
برایەتی
و
یەکسانی
،
بە
جەوهەری یاسای
سروشت
و
مێژوو
دەزانن. مارکسییەکان، توندڕەوترین و شەیداترین پێشکەوتنخوازەکان
لە
ئەژمار
دێن
.
چەمکی«
پێشکەوتن
»
ئەمڕۆکە
بۆتە
یەکێک
لە
بەها
سەرەکییەکانی
ژیانی
کۆمەڵایەتی
و
سیاسی
و زۆربەی وەڵاتانی جیهانی
سێهەم
کە
خۆیان
بە
شۆڕشگێڕ
دەزانن،
بۆ
«
پێشکەوتن
» هەوڵیان داوە.
پێشکەوتن
خوازەکان
کە
هەمیشە
ئێستە
و
ئایندە
لە
ڕابردوو
بە
باشتر
ئەزانن،
لە
بەرانبەر
هەر
چەشنە ڕابردووخوازییەک
دژایەتی
ئەکەن و دژبەرانی
خۆیان
بە
«
کۆنەپەرستی
» *
تاوانبار
دەکەن.
مەرجەکانی
پێویست
بۆ
پەرەپێدان
بە
بیرۆکەی پێشکەوتنی
مرۆڤ
بریتییە
لە
:
1) مەحفکردنەوەی ئەفسانەی سەدەکانی
ناوەڕاست
،
چونکە
پێی
وایە
دنیا
لە
داهاتوویەکی نەزۆر دووردا
کۆتایی
پێ
دێت
.
2) جێماوەکانی ڕێنسانس و شۆڕشی زانستیانە و کاردانەوەی
لەسەر
باوەڕی
مرۆڤ
بەوەیکە لۆجیک و
ژیربێژی
جیهانگیر
ببێت.
3) بەهێزبوونی
ئەم
باوەڕە
کە
ئەندێشەی
مرۆڤ
هەر
دێت
و
بەرەو
ژیری
و لۆژیکی
بوونی
زیاتر دەڕوات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕیفۆرمخوازی+چاکسازیخوازی
زاراوەیەکی نوێیە
کە
ئایدیۆلۆجی
یان
شێوازێکی
سیاسی
،
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
تایبەت
دەستنیشان
دەکات.
بەم
پێیە ڕیفۆرمخوازی،
بڕوا
هێنانە بەوەیکە
دەکرێ
،
هێدی
هێدی
کۆمەڵگە
بەرەو
گۆڕان
و
چاک
بوون
ببەیت بێئەوەی
دەسکاری
پێکهاتەی بنچینەیی
کۆمەڵگە
بکرێت.
ئەم
لایەنگرییە
تەنیا
لەو
وەڵاتانەدا بەکارە
کە
بەهۆی سیستەمی پەرلەمانی و
هەبوونی
ئازادی
قانوونی،
هەل
بۆ
بەدەسهێنانی ئاشتیخوازانەی
دەسەڵات
دەڕەخسێ.
لەم
گۆشە
نیگاوە ڕیفۆرمخوازی، بەگشتی
لە
بەرانبەر
کۆنەپەرستی* و
قایمەکاری
یان
شۆڕشخوازی دەوەستێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی بازرگانی جیهانی
ئەم
ڕێکخراوە بەپێی بڕیاری 124
وەڵاتی
ئەندامی ڕێککەوتننامەی
گات
(ڕێککەوتننامەی
گشتی
تاریفە و
بازرگانی
) دامەزرا و بەشێوەیەکی فەرمی
لە
ڕێکەوتی 1/1/1995
دەستی
بە
کار
کرد
. ئامانجە سەرەکییەکانی ڕێکخراوەی
بازرگانی
جیهانی،
بە
هەمانشێوە
کە
لە
پێشەکی
دەقی ڕێککەوتننامەی
گات
هاتووە بریتییە
لە
: بردنەسەرەوەی ئاستی
ژیان
لە
وەڵاتانی
ئەندام
، دابینکردنی هەلومەرجی
کار
و
پیشە
، زیادکردنی داهاتی
ڕاستەقینە
و
بازاڕ
، کەڵکوەرگرتنی
بەجێ
لەسەرچاوە جیهانییەکان و پەرەپێدان
بە
بەرهەمهێنان
و
بازرگانی
نێودەوڵەتی.
کاروبار
و چالاکییەکانی
ئەم
ڕێکخراوە بەگشتی
لەسەر
چوار
تەوەری
سەرەکی
هەڵدەسووڕێت:
یەکەم
،
گشتاندن
و ڕاپەڕاندنی بیرۆکەی بەناوبانگی«دەوڵەتی تەواودۆست» *و سڕینەوەی
هەر
چەشنە جیاوازییەک لەنێوان وەڵاتانی
هاوپەیمان
لە
بازرگانی
جیهانیدا.
دووهەم
،
بەرگری
لە
سنووردارکردن و بەربەستکردنی هەناردە و هاوردەکان.
سێهەم
، داشکانی تاریفە گومرگییەکان
لە
ڕێی
گفتوگۆ
و زامنکردنی ڕێکەوتنەکان.
چوارەم
،
ڕاوێژکردن
لەگەڵ
ئەندامەکانی
دیکە
لە
بابەت
سیاسەتە بازرگانیەکان و چارەسەرکردنی
کێشە
و
گرفتە
بازرگانیەکان
لە
ڕێی
گفتوگۆ
.
تا
کۆتایی
ساڵی 1996 ژمارەی ئەندامانی
ئەم
ڕێکخراوە گەیشتە 149
وەڵات
و 28
وەڵاتی
دیکەش
ئامادەیی
خۆیان
بۆ
بە
ئەندامبوون
لەو
ڕێکخراوەدا ڕاگەیاندووە.
لە
ڕووداوە تیرۆریستیەکەی 11ی سێپتەمبەر*،
کە
لە
لایەنە ڕێَکخراوی ئەلقاعیدە*
بە
ئەنجام
گەیشت،
هەر
دوو
تاوەرە ئەفسانەییەکانی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ئەمریکا
کەوتە
بەر
هێرش
کە
تێیدا نزیکەی 3000
کەس
گیانیان
لە
دەست
دا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی ڕزگاریخوازی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ساڵی 1964بەمەبەستی یەکخستنی گرووپە فەلەستینیە ئاوارەکان
لە
بەرەیەکی یەکگرتوودا
بۆ
تێکشکانی دەسەڵاتی زایۆنیستەکان و ستاندنەوەی
ناوچە
داگیرکراوەکان دامەزراوە و
تەواوی
وەڵاتانی
عەرەب
و وەڵاتانی
دوژمنی
ئیسراییل،
ئەم
ڕێکخراوە
بە
نوێنەری
ڕاستەقینەی
خەڵکی
فەلەستین دەزانن. ڕێکخراو،
یاسر
عەرەفات
بە
سەرۆکی
خۆی
هەڵدەبژێرێ
کە
ئەودەم
سەرۆکی
گەورەترین ڕێکخراوی
سیاسی
فەلەستینیەکان
بوو
(بڕوانە ئەلفەتح) .
سەرۆکی
ڕێکخراو
لە
کۆنفرانسەکانی وەڵاتانی
عەرەب
، هاوشانی ڕێبەرانی
ئەم
دەوڵەتانە
بەشداری
دەکات.
تا
ساڵی 1970
ناوەندی
ڕێکخراوەکە
لە
ئەردەن
بوو
بەڵام
بەهۆی
ئەو
پێکادانە خوێناوییەی
کە
لە
سێپتەمبەری
ئەو
ساڵە
لەنێوان سوپای
ئەو
وەڵاتە و چەکدارانی فەلەستینی ڕوویدا، فەلەستینیەکان قەڵاچۆکران و ڕێکخراو،
ناوەندی
چالاکییەکانی
خۆی
گواستەوە
بۆ
سووریا
و لوبنان.
ساڵی 1982 بەهۆی
زەبر
و
زۆری
هێزەکانی ئیسرایل
بۆ
بنکەکانی ڕێکخراوەکە
لە
لوبنان، ڕێکخراو
ناچار
بوو
ناوەندی
چالاکییەکانی
خۆی
بگوازێتەوە
بۆ
تونس.
لە
ساڵی 1988 ڕێکخراوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین،
دەوڵەتی
فەلەستینی
لە
تاراوگە دامەزراند و
یاسر
عەرەفات
بە
سەرۆکی
ئەم
دەوڵەتە هەڵبژێردرا و
لە
لایەن
پەنجا
دەوڵەتی
ئەو
کاتە
بە
ڕەسمی
ناسرا. (بڕوانە:
دەوڵەتی
تاراوگە)
دوابەدوای دەستپێکردنی پڕۆسەی
ئاشتی
نێوان
عەرەب
و ئیسراییل و ڕێککەوتننامەی
ئاشتی
مەدرید،
دەوڵەتی
فەلەستین بارەگاکەی
خۆی
گواستەوە
بۆ
کەرتی غەزە
لە
خاکی
فەلەستین و
لە
هەڵبژاردنێکی
گشتی
لە
ساڵی 1996، جاڕێکی
دیکە
یاسر
عەرەفات
بە
سەروکی
دەوڵەتی
فەلەستینی هەڵبژێردرا.
لە
یانزەی نۆڤەمبەری 2004
یاسر
عەرەفات
کۆچی
دوایی
کرد
و
سەرۆکایەتی
حکوومەتی فەلەستینی
لە
9/1/2005 سپێردرایە مەحموود عەبباس
ناسراو
بە
ئەبوومازن.
بەڵام
بەهۆی ناکارا
بوونی
ئەم
حکوومەتە (
بە
ڕێبەرایەتی ئەلفەتح) و نادیاربوونی مافەکان و چارەنووسی فەلەستینیەکان و پەککەوتنی
ئابووری
لەناوچەکانی
ژێر
دەسەڵاتی خۆیدا
لە
هەڵبژاردنە گشتییەکانی 15/1/ 2006 ڕێکخراوەی
حەماس
* (بزاڤی
خۆڕاگری
ئیسلامی) توانی لەسەرجەم 132
کورسی
72
کورسی
بباتەوە و
بەم
جۆرە
دەوڵەتی
نوێی فەلەستینیەکان دابمەزرێنێ. دوابەدوای سەرکەوتنی
حەماس
، ئیسراییل و وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
یارمەتییەکانی
خۆیان
بۆ
خەڵکی
فەلەستین ڕاوەستاند و ئیسراییل
بۆ
پێوەندیگرتن
لەگەڵ
حکوومەتی فەلەستینی
سێ
مەرجی
دیاری
کرد
کە
بریتی
بوون
لە
:
ـــ
دەبێ
حەماس
لقی چەکداری
خۆی
لە
چەک
داماڵێ.
ـــ مادەی «لەناوبردنی ئیسراییل»
لە
پلاتفۆرمی حەماسدا نەمێنێ.
ـــ
هەموو
ڕێککەوتنەکانی
نێوان
حکوومەتی فەلەستینی و ئیسراییل بەهەند بگیرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێککەوتننامەی یانزەی ئازاری 1970
ئەم
ڕێککەوتننامە
لە
11/3/1970 لەنێوان بزاڤی ڕزگاریخوازی
گەلی
کورد
بە
سەرۆکایەتی
مەلا
مستەفا بارزانی و حکوومەتی عێراق
ئیمزا
کرا
و
لە
15
مادە
پێکهاتووە
کە
مافەکانی
گەلی
کورد
لە
کوردستانی
عێراق
دەستەبەر
دەکات. مادەی 10ی ڕێککەوتننامەکە
زۆر
گرینگە و
داوا
دەکات
کە
دەستووری
کاتیی عێراق
بەم
شێوەی
خوارەوە
هەموار
بکرێت:
1ــ
گەلی
عێراق
لە
دوو
نەتەوەی
سەرەکی
کورد
و
عەرەب
پێک
دێت
و
ئەم
دەستوورە
دان
دەنێت
بە
مافی نەتەوەیی
گەلی
کورد
و کەمینەکانی
دیکە
لە
چوارچێوەی عێراقێکی یەکپارچەدا.
2ــ
داوا
دەکات
ئەم
بڕگەیە
بە
مادەی چواری
دەستوور
زیاد
بکرێ: «زمانی
کوردی
لە
پالڕ زمانی عەرەبی
بە
زمانی فەرمی
ناوچە
کوردنشینەکان دادەنرێت» .
3ــ
ئەم
خاڵەی
سەرەوە
لە
دەستووری
هەمیشەییدا
جێگیر
دەکرێت.
ئیمزاکردنی
ئەم
ڕێککەوتننامەیە
کۆتایی
بە
جەنگی
نێوان
هەر
دوولا
هێنا
و
بە
هەموار
کردنی کابینەی عێراق، جێگڕێکی سەرۆککۆمار و
چوار
وەزیری
کورد
ـــ
کە
هەموویان ئەندامی
پارتی
دیموکراتی
کوردستان
بوون
ـــ چوونە
ناو
کابینەی حکوومەتی عێراق
بەڵام
ئەو
کۆمیتەی
کە
لە
دەقی ڕێککەوتنەکەدا ئاماژەی پێکراوە
لە
جێبەجێکردنی ئەرکەکانی
تووشی
گرفت
هات
.
بۆ
نموونە
ئەو
دەڤەرانەی
کە
دەکەونە بەرنامەی
ئۆتۆنۆمی
یا
ماف
و جیاوگەکانی دامودەزگە ئۆتۆنۆمییەکان و ڕێژەی
ئەو
بوودجەی
کە
دەبێت
بۆ
ناوچەکە
تەرخان
بکرێت.
هێدی
هێدی
ڕژێمی عێراق
لە
بەڵێنەکانی
خۆی
پاشگەزبۆەوە و
لە
27/3/1974 هێرشی
ئاشکرا
و ڕاستەوخۆی
کردە
سەر
ناوچەکانی
کوردستان
و
بە
ڕاگەیاندنی
یەک
لایەنەی پڕوژەی
ئۆتۆنۆمی
سنووردار
،
بە
کردەوە
ڕێککەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە و لەباری
برد
.
بەندی
یەکەمی
ئەم
ڕێککەوتننامە
دان
بە
بوونی
ڕەوای
گەلی
کورد
لە
عێراقدا دەنێت و
لە
بەندەکانی دیکەش
چەند
خاڵێکی
گرینگ
لەبەرچاو
گیراون،
بۆ
نموونە
: کردنەوەی زانکۆی
سلێمانی
و کۆڕی
زانیاری
کورد
و داننان
بە
هەموو
مافە
فەرهەنگییەکانی
گەلی
کورد
و
خوێندن
بە
زمانی
کوردی
لە
هەموو
قوتابخانە
و پەیمانگە و زانکۆکان، داننان
بە
پاڕاستنی کەلتووری نەتەوەیی و
جەژنە
نەتەوەییەکان و
بە
ڕەسمی
ناساندنی جەژنی
نەورۆز
وەک
جەژنێکی نەتەوەیی
لە
کۆماری
عێراق و …
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنڤانسیۆنی ئەورووپی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان
پەیماننامەیەک
کە
لە
ساڵی 1950
لە
نێوان
پانزە
وەڵاتی
ئەورووپای
ڕۆژاوا
مۆرکرا
بە
مەبەستی
پاراستن
و مسۆگەر کردنی
ئازادی
و مافەکانی هاووەڵاتیانی
خۆیان
.
ئەم
ماف
و ئازادییانە بریتییە
لە
: مافی
ژیان
و
ئازادی
، قەدەغەکردنی کۆیلایەتی و دیلیەتی،
دڵنیایی
و بێخەمی
لە
دەسگیرکردن،
زیندانی
کردن
و دوورخستنەوەی
پڕوپووچ
، مافی
داکۆکی
کردن
لە
دادگەیەکی بێلایەن،
ئازادی
ئەندێشە
و بیروڕا و
ئایین
و
ئازادی
کۆبوونەوە
. (
بۆ
نموونە
ڕێکخستنی
یەکیەتی
و …)
لە
ساڵی 1959 «دادگەی ئەورووپایی مافەکانی
مرۆڤ
»
بە
مەبەستی جێبەجێکردنی
ئەم
گرێبەستە دامەزرا و هاووەڵاتیان مافی
ئەوەیان
هەیە
داواکاری و شکاتەکانیان
لە
دەوڵەتی
خۆیان
ڕادەستی کۆمیسیۆنی مافەکانی
مرۆڤ
بکەن.
ئێستا
21
وەڵاتی
ئەورووپی
لەم
کۆنڤانسیۆنە ئەندامن و
چەند
پرۆتۆکۆلیشی
پێ
زیاد
بووە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کیشۆت ئاسایی/پاڵەوان بازی
لە
ناوی
دۆن
کیشۆت،
پاڵەوانی
داستانی میگڵ سێرڤانتس (1616-1574)
ڕۆمان
نووسی ئسپانیایی وەرگیراوە
کە
بە
واتای کەسێکی ئایدیال و
گێل
و
بەسەزمان
و
دوور
لە
واقیعە
کە
هەمیشە
شکست
بخوات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یەکسانیخوازی
بڕواهێنان
بە
بایەخی
بەرزی
یەکسانی
و
لایەنگری
لە
پیادەکردنی
ئەم
بڕوایە.
لە
سەردەمی
ئێستادا
ئەم
بیرۆکە
بۆتە
پاڵنەر و هاندەری زۆربەی
جووڵانەوە
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و ئاینییەکان.
سێ
دروشمی بەناوبانگی شۆڕشی فەرەنسە
کە
بریتی
بوو
ن
لە
ئازادی
و
یەکسانی
و
برایەتی
لە
«پیلانی یەکسانەکان» (بڕوانە بابۆفیزم)، دەنگدانەوەی خێرای داوە
کە
پاش
سەرکوتکردنی
ئەو
جووڵانەوە
ڕێبازەکانی
بۆ
ڕێکخراوە نهێنییەکانی سەدەی
نۆزدە
بەجێما
کە
ئەوانیش خوازیاری
یەکسانی
مووچە
بوون
. بابۆفیزم
بەم
ڕێبازەوە زەمینەی
بۆ
ئەندێشە
سۆشیالیستی و کۆمۆنیستییەکان
خۆش
کرد
.
لە
سەدەی
بیستەم
دابەش
کردنی یەکسانخوازانەی
بەرهەمهێنان
و
دارایی
لە
کۆمەڵگەدا ڕەهەندێکی تازەی
بەخۆوە
بینی
و
چەند
مەسەلەیەکی تازەشی چێکردووە
چونکە
ئەزموونی
مێژوویی
نیشانی
داوە
کە
سڕینەوەی جۆرێک
لە
نایەکسانی دەتوانێ نایەکسانی
دیکە
بەرهەم
بهێنێت.
وەک
چۆن
لە
زۆربەی سیستەمە توتالیتەرەکان
بە
بیانووی
یەکسانی
ئابووری
،
سەرجەم
مافی
سیاسی
و مافی
بەشداری
تاک
لە
بڕیارە سیاسییەکاندا
لە
ناو
دەچێ.
یەکێک
لە
دروشمە سەرەکییەکانی یەکسانخوازەکان «
یەکسانی
دەرفەتەکان» ــە
کە
سۆشیالیستەکان ئاڕاستەیان کردووە.
یەکسانی
دەرفەتەکان بەمانای سڕینەوەی
تەواوی
ئەو
زێدەمافانەیە
کە
بۆ
گرووپێکی
تایبەت
،
هەر
لە
ڕۆژی
لە
دایکبوونەوە زەمینەی نابەرابەری
بۆ
گەشەسەندن
خۆش
دەکەن.
1
2