تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵقە
حلقه
ئاڵقە
[ [= عا.: حەلقە]]
«نا.»، «مکـ.» ١- هەر شتێکی خڕی وەکوو «داییرە» کە ناوەڕاستەکەی بەتاڵ بێ، دار، تەل یا شیشی ئاسن کە وەکوو داییرە داهێندرا بێتەوە و ئەوسەرەوسەرەکەی گەییشتبێتەوە یەک. ● «دەستی بە ئاڵقەی کابە گرتووە.» «کنـ.» حاجییە، چۆتە حەج. * ئەڵقە. «سنـ.» ئاخڵە ٢- ئەنگوستیلەی زێڕ، زێو یا پلاتین، بە بێ نەقیم کە لەم دوایانەدا بۆتە باو، کوڕ و کچ پاش ئەوەی بوونە دەزگیرانی یەکتری، دەستیانی دەکەن. ٣- کۆبوونەوەی خەڵک لە دەوری کەسێ یا شتێ: ئاڵقەی زیکر (زکر) لە تەکیەی شێخ بابا.
ئاڵقە بەگوێ
ئاڵقە لە گوێ
[[عا. کو.]]
«ستـ.» ١- گوێ لە مست، گوێ ڕایەڵ، کەسێکی بە قسەی کەسێکی تر بکا، ٢- «کنـ.» بەندە، غوڵام، ‌عەبد. تێبــ. ــ لە دەورانی بەندەداریدا کە مرۆڤ وەکوو کاڵا دەکڕدرا و دەفرۆشرا بۆ ئەوەی «بەندە» و ئەوانەی عەبد نەبوون لێک جیا بکڕیتەوە، ئاڵقەیێکیان لە گوێچکە یا ملی «بەندە» کان دەکرد. چی بووترایە: بەندە و عەبدی فڵان کەس یان بیگوتیا: ئاڵقە لە گوێی وەکوو یەک بوو. * ئەڵقە بە گووش، ئەڵقە لە گوێ.
ئاڵقەتیز
از گیاهان دارویی
ئاڵقەتیز
گیایەکی گەڵا خڕی ڕەنگ زەیتوونیە. شیرەکەی مایەی زگ چوونە
ئاڵقەزوونە
ئاڵقەزوونە
[[ئاڵقە+زوونە = زوانە، زمانە] ]
«عا. کو.»، «نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاغزوونە.
ئاڵقەڕێز
زنجیرۆکەی دەرکە داخستن
ئاڵقەڕێز
«عا. کو.»، «نتـ.» ١- چەند ئاڵقەیەکە لە ئاسن دروست کراون وەکوو زنجیر تێک دەکرێتەوە، سەرێکی لە تایەکی دەرگا دائەگوترێ، سەرەکەی تری پارچە ئاسنێکی درێژووکەی کوون یا ئاڵقەیێکی پێوەیە دەکرێ بە سەر «دوولایی» دا، کە لە تایەکەی تری دەرگا «ئەگەر دووتایی بێ» یا لە چوارچێوەی دەرگا داکوتراوە، بۆ داخستن و قفڵدانی دەرگا بە کار دێت. ٢- هەرجۆرە ئامرازێکی تر کە بەم شێوەیە بۆ داخستنی دەرگا لە مەعدەن دروست کرابێ. شکڵی هەرچۆنێک دەبێ ببێ.
ئاڵقەڕێز «تیس»
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» گیایەکی دەشتەکییە، زۆر بەرز نابێتەوە، هەمیشە تەنانەت لە ژێر بەفریشدا دەمێنێتەوە و شینە، ساقەتی نیو سانتیمەتر ئەستوور دەبێ و قەف قەفە، لە شکاندنەوەدا شیری لێ دەتکێ، دڵۆپێ لەم شیرە بە چەند کڵۆ قەنددا دەکەن و لە باتی دەرمانی ڕەوانی «موسهێل» بە کاری دێنن زۆر کاریگەرە. تێبــ. ــ بە لێکدانەوەی من ئەم وشەیە هیچ پێوەندێکی بە «ئاڵقە» و «تیز = تیژ» ەوە نیە و زیاتر لە یۆنانی دەچێ، تەنیا گیایەکی لە قاموسەکانی فارسیدا بەرچاوم کەوت کە بۆنی ئەوەی لێبێ «ئاڵقەتیز» ی کوردییە «بخور مریم» ە کە دوکتۆر معین پاش ئەوەی بە «گوڵی نیگونسار = گوڵی سەرەونخون» ی مانا لێدەداتەوە «تمـ: فەرهەنگ، جـ١، ل ـ ٤٧٨» لە باسی «گوڵی نیگونسار» دا «فەرهەنگ. جـ٣، ل ـ ٣٣٥١» وای باس دەکا: «... لە بنی ئەم گییایەدا ماددەیەک هەیە «سیکلامین» ی ناوە کە بۆ ڕەوانی زۆر کاریگەرە...»، «مردۆخ» یش «بخووری مرێم» ی نووسیوە و هاوتایەکی بە «چەنگی مرێم» دادەنێ، ئەوجار لە باسی چەنگی مرێمدا بە عەڕەبی «بخور الاکراد» ی مانا لێداوەتەوە «تمـ: مخـ. جـ٢، ل ــ ٥٧٨». «المنجد» ی عەرەبیش یەکێک لە هاوتاکانی بخووری مرێم بە «بخور الاکراد» ناو دەبا «تمـ: المنجد ــ ٢٧» شەڵواربەکۆڵ.
ئاڵقەڕێز کردن
«مستـ. متـ.» داخستنی دەرگا، هەڵپێکانی دەرگا، هێنانی ئاڵقەڕێز لە تایەکی دەرگاوە بۆ تایەکەی تر یا بۆ سەر چوارچێوە و کردنی بە دوو لاییدا.