ڕێکخراوەیەک
کە تێیدا
کۆمەڵی کرێکاران
بۆ باشترکردنی هەلومەرجی
ئیش وکار و
مووچە و…
پێکەوە چالاکی دەنوێنن.
لە وەڵاتانی پێشکەوتووی سەرمایەداریدا یەکیەتیە کرێکاریەکان ـــ چ ئەوانەش
کە ئەندامی
ئەو یەکیەتیە نەبن ـــ
بڕیار دەدەن بەرژەوەندیەکانی کرێکاران
دەستەبەر بکەن.
یەکیەتیە کرێکاریەکان
تا کۆتایی سەدەی 19
بە ڕەسمییەت نەناسرابوون و سەرکوت دەکران.
چونکە هەبوونیان
ڕێگر بوو لەبەردەم بنەڕەتی
ئازادی لە بازاری ئابووریدا.
بەڵام لەو کاتەدا
لە ئەورووپا
پەسند کران و
ئێستاکە زۆربەی وەڵاتانی
پیشەسازی خاوەنی ڕێکخراوەی کرێکاری نەتەوەیین.
بزووتنەوە چەپیەکانی سۆشیالیست و کۆمۆنیست و ئانارشیست و سێندیکالیست،
تێکڕا یەکیەتیە کرێکاریەکان لەگوێن ئامێرێکی گرینگی کرداری
سیاسی و شۆڕشگێڕانە ناوبردە دەکەن و هەندێکیان
وەک داردەستێکی شۆڕشگێرانە
بۆ ڕوخاندنی سیستەمی
سەرمایەداری لە قەڵمی دەدەن. (بڕوانە سیندیکالیسم)