تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاڵاو
پاڵاوتراو
پاڵافتراو، پاڵێوراو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پاڵاوتن
خەوشگرتنی شتی شل بەشتێکی چنراو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پاڵاوتن
بریتییە لە زۆر ترسان
پاڵاوتن
لە گوتاری کۆمۆنیستەکان، شێوازێکە بۆ خاوێن هێشتنەوەی حیزبی کۆمۆنیست لە هەر چەشنە ڕەگەزێکی گەندەڵ یان گومانلێکراو یان بژارکردن و پاکردنەوەی حیزبێک لە ئەندامی ناپاک. بنەمای پاڵاوتنی حیزبی دەگەڕێتەوە بۆ لێپرسینەوە لە کردار و مەرامی سیاسی ئەندامانی حیزب کە یەکەم جار لە کۆنگرەی دەهەمی حیزبی کۆمۆنیست لە ساڵی 1921 بە تایبەت لەسەردەمی «ستالین» هاتە کایەوە. لەم قۆناخەدا پاڵاوتن بەشێوەی تیرۆری پۆلیسی بە ئەنجام ئەگەیشت و ڕادەیەکی زۆر لە ڕێبەران و کادیری پایەبەرزی حیزب تیاچوون و بە ملوێنان کەسیش ڕەوانەی تاراوگە کران بۆ کاری زۆرەملی. دوای نەمانی ستالین، شێوازی پاڵاوتنە خوێناوییەکانی چین و سۆڤیەت و وەڵاتانی ئەورووپای ڕۆژهەڵات کۆتایی پێهات و بەجێی ئەم ئاکارە، ڕەوشتی نەرم دیکە وەکوو دەرکردن لە حیزب و کاروباری دەوڵەتی پیادە کرا.
پاڵاوتن
پاکسازی - تصفیه
پاڵاوتن
(دەرڕۆژ) پالافتن، پاڵاندن، (باک) داوەرڤاندن، تلاندن، پارزنین، پالین، ترهاندن. داوەراندن، پاڵفتە کردن. خەوشگرتنی شلەمەنی بە چتی چنراو ئیتر. هەڵاتن لەترسان
پاڵاوتنی ئەتنیکی
تەعبیڕێکی مودێرنە لە دابێژان یا لابردنی پلانمەند یا بەئەنقەستی ئەندامانی گرووپێکی ئەتنیکی لە وەڵاتەکەی خۆیان کە بەشێوەی نامرۆڤانە و زۆرەملی، ڕوودەدات. لە باری تیۆرییەوە، ئەکرێ بڵێین لەگەڵ جینۆساید*یان کوشتاری بە کۆمەڵ کە بە ئامانجی فەوتاندنی بەئەنقەستی نەتەوەیەک ڕوودەدات جیاوازە بەڵام لە واقیعدا ناکرێ ئەم دوانە لێک جیا بکرێنەوە. بۆ وێنە پاکسازی و دابێژانی ئەتنیکی لە لایەن سیربەکان و کرۆواتەکان لەنێوان ساڵەکانی (1992 تا 1996). یان دەرکردنی زۆرەملێی کوردی کەرکووک لە لایەن ڕژێمی سەدام حوسێن بۆ شارە عەرەب نشینەکان و هاوردنی عەرەبان بۆ ئەم شارە بەمەبەستی تێکدانی دیمۆگرافی شارەکە. پاڵاوتنی ئەتنیکی، یەکێکە لە شێوازەکانی شەڕی پاش مودێرن کە تێیدا ناتەبایی نێوان دەوڵەتەکان، جێی خۆی دەدا بە دژبەریی نێوان هێزی میلیشیایی و گرووپی ئەتنیکی. بە گوتەی «ڕابێرت کاپلان»، شەڕی پاش مودێرن و پاڵاوتنی ئەتنیکی و جینۆساید، بەرهەمی دیاردەی دەوڵەت ــ نەتەوە دۆڕاوەکانی دوای شەڕی ساردە. ئەو دەوڵەت ـــ نەتەوانەی کە بە چاوی خۆیان لاوازبوونی حکوومەتی ناوەندی و بە هەرێمکردنی عەشیرەیی ناوچەکان و پەیابوونی لە ڕادەبەدەری نەخۆشی و پەرەسەندنی شەڕیان دیوە.
پاڵاوتنی ئەتنیکی
پالایش قومی
پاڵاوتنی ئەتنیکی
Ethnic cleansing
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پاڵاوتە
پاڵاوتە
پاڵافتە، پاڵاوتوو؟، پاڵفتە
پاڵاووراز(هەورا)
کەوشدروو
پڵاوپاڵاو(ئەردە)