تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیک هەڵچوون
پێک هەڵپرژاندن تێکەوە گلان بۆشەڕ
هەڵچوون
بالیدن، بالا رفتن، بُلَند شدن. (درخت یا لباس مثلاً)
هەڵچوون
بەرزەوبوون، باڵا کردن. [گەشە کردن، هەڵکشان (وەک: باڵا کردنی درەخت یا هەڵکشانی جلوبەرگ)]
هەڵچوون
نُمُوَ، نُشُوَ، تَشَمُّر، تَصاعُد، اِرتِفاع، اِرتِقاء.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵچوون
هەڵکفان و بەرزبوونەوەی شتی شل لەسەر ئاگر لە کاتی قوڵپدانیدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵچوون
بازدبردن بەسەر ئەو کەسەی کە لە یاریدا دەبێ ، بەرزبوونەوەی دار و درەخت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵچوون
بریتییە لە تووڕەبوون
هەڵچوون
ڕوان (بۆگیا)_ ی چێشت: زۆر کوڵان٬ (هەوار.) هۆرشین. پەروازە٬ بەدار_: بەدار هەڵگەڕان٬ پێ _: پێداچوون٬ درێژەپێدان٬ گەورەبوون (بۆمنداڵ و باڵدارو ئیدیکە(هەو.)_ ی ئاو: کوڵانی زۆر._ ی دار وگیا: گەشەکردن.
پێ هەڵچوون
بالا رفتن از درخت یا..
پێ هەڵچوون
(فە) وەگژچین. بەدار یا دیوارو یا جێگای بەرزدا هەڵگەڕان و چوونە سەر. پێ هەڵگەڕان. هەڵگەڕیان، (هەورا) ووروەستەی
تێ هەڵچوونەوە
تێ هەڵچوونەوە
بەسەر گرتنەوە، سەر لە نوێ کردنەوە: بەکوردی دیسان زیندو دەبمەوە/لەودنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوە
تێهەڵچوونەوە
پەشیمانبوونەوە، بادانەوە، دەست پێکردنەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێهەڵچوون
پەلاماردان و باوەشکردن بەکارێکدا
تێهەڵچوون
توپیدن، آلغدن.
تێهەڵچوون
تووڕبوون، تێخوڕین. [ڕقهەستان، لێگوڕاندن]
تێهەڵچوون
ذَمر، اِغتِیاظ، تَهدید.
تێهەڵچوون
پێداچەقان: دڕوێکم تێهەڵچوە
چونەناو بۆ کارێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێکهەڵچوون
بەگژیەکداچوونی دوو گیاندار
تێکهەڵچوون
بەگژ یەکتریدا چوون، بەرەنگاری یەکتربوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاهەڵچوون
هەڵگەڕانی گیاندار یا تەرزی سەوزایی بەشتێکی بەرزدا
پیاهەڵچوون
از درخت و صخره، ... بالا رفتن
پیاهەڵچوون
بە شتی دژواردا سەرکەوتن، بە دار و بە شاخی سەختا هەڵچوون
پیاهەڵچوون
پێداهەڵچوون، پێهەڵگەڕانی گیاندار یا توولەی ڕووەکان بە چتێکی بەرزەوە