تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخر شەڕ
[[ عا. کو. ]]
«ستـ.» ١- کەسێک کە لەدوایی تەمەنی خۆی و کاتی پیریدا دەستی کردبێتە کاری پێچەوانەی دین. ٢- پیاوێ کە لە دوایی ژیانی خۆیدا تووشی بەڵا و ناڕەحەتی و نەداری هاتبێ. // ئاخر خێر.
ئالی شەڕ
دژهور، بدبخت.
ئالی شەڕ
پیاگخراو. [پیاوخراپ]
ئالی شەڕ
شقی. (ااهل الشر)
ئەهلی شەڕ
ئەوەی لەم دنیایە گوێ نەداتە فەرمانەکانی دین و لە بەزەیی خوا بێ بەری بێ// ئەهلی خێر.
دۆعای شەڕ
بسور، پَشور، نفرین...
دۆعای شەڕ
نفرین.[تووک، نزای خراپ.]
دۆعای شەڕ
لَعن، بَهل، اِبتِهال.
شەڕ
جەنگ [بەرانبەری ئاشتی]
شەڕ
حَرب، وَغی، هَیجاء، شَر
شەڕ
گۆنگەڵ، لەج، (هەورا.) جەنگ، (باک.) کۆماند، پیلە، رەزم، (هەورا.) پەرەچەنگ، پەرەچەنگی، کێشە، نەبەرد، گەڕ، (باک.) بناڤێ، شیڕ. بە ـ هاتن. بە ـ دان: لێک ئێخستن.
شەڕ بەرپاکردن
شەڕ هەڵاییساندن.
شەڕ فرۆشتن
مەبەس لە بیانوو گرتنە بە یەکێکی بۆ ئەوەی، کە بە گژی دابێت، شەڕفرۆشتن.
شەڕ هەڵاییساندن
شەڕ/جەنگ
بە هەموو جۆرە کردەوەیەکی قەهری و جەبری دەگوترێ کە دەوڵەتێک بەرانبەر دەوڵەتێکی دیکە بە ئەنجامی ئەگەێینێ تاکوو ئیرادە و ویستی خۆی بەسەرا داسەپێنێ. بەڕای کلاوزویتز، تیۆری داڕێژی بەناوبانگ،«شەڕ دەوامەی سیاسەتە بە ئامرازێکی دیکە».
لە ڕوانگەی کۆمەڵناسیەوە، شەڕ بەرەنگارییەکی بێڕەحمی ڕێکوپێکە کە لە بەینی دوو یان چەند کۆمەڵی سەربەخۆ ڕوو دەدات. شەڕ لە کۆمەڵگە سەرەتاییەکان بە هۆکارگەلێکی وەک غەنیمەت و تاڵانی و ترس لە بێگانە و خۆنوێندن و تۆڵەسەندنەوە هەڵگیرساوە بەڵام لە ئێستادا شەڕ دەرەنجامی هۆکاری تیۆری و پراکتیکی ئاڵۆزە. چۆنیەتی شەڕ پێوەندیەکی زۆری هەیە بە ئاستی تەکنۆلۆجییەوە. لەم چاخەدا شەڕ مەترسییەکی گەورەی بۆ مرۆڤ بەدی هێناوە چونکە چەک و تەقەمەنییەکان، هێزێکی خاپوورکەری سەرسوڕهێنەریان هەیە و لەوانەیە شەڕێکی بچووک ببێتە هۆی تێوەگلانی چەند وەڵاتێکی دیکەیش.
شەڕ بە چەند شێوە دێتە کایەوە کە بریتین لە: شەڕی ئاسایی (کە تێیدا لە چەکی ئەتۆمی کەڵک وەرناگیرێت). شەڕی ئەتۆمی (ئەم جۆرە شەڕە تاکوو ئێستا بێجگە لە هێرشی ئەتۆمی ئەمریکا بۆ سەر ژاپۆن لە کۆتایی شەڕی دووهەمی جیهانی، زیاتر وەک مەترسیەک ناوبردە کراوە). شەڕی کیمیاوی (لەم شەڕەدا دوو لایەن، بە مادەی جۆراوجۆری کیمیاوی هێرش ئەکەنە سەر یەکتر. شەڕی بایۆلۆجیکی (ژینگەیی)، لەم شەڕەدا بە بڵاو کردنەوەی ڤایرۆس و میکرۆب هێرش دەکرێتە سەر دوژمن. شەڕی گەریلایی یان چریکی (لەم شەڕەدا ڕێوشوێنێکی ڕێکوپێک لە ئارادا نییە و لە ناوخۆی دەوڵەتێک بە مەبەستی ڕووخانی ڕژێم هەڵدەگیرسێ). شەڕی سایکۆلۆجی (دەروونی) لەم شەڕەدا بۆ شکاندنی ورەی دوژمن لە پڕۆپاگەندە کەڵک وەردەگیرێ. شەڕی ڕێکخراو (منڤم) لەم شەڕەدا سوپای دوو لایەنی شەڕ بە شێوەیەکی ڕەسمی و ڕاستەوخۆ چەکی قورس بەدژی یەکتر بەکار دەهێنن. شەڕی سارد (ئەم شەڕە دوژمنایەتیەکی نێو نەتەوەییە کە تێیدا لە هەموو شتێک بێجگە لە توند و تیژی و پێکدادان کەڵک وەردەگیرێ بۆ گەیشتن بە ئامانجی نەتەوەیی).
تایبەتمەندییەکانی شەڕ
1ــ شەڕ دەبێتە هۆی «خەباتی چەکدارانە لە نێوان وەڵاتەکان» دا. بە پێچەوانەی شەڕی ناوخۆ و شەڕ بەدژی ئاژاوەگێڕ و دز و جەردە، لە شەڕدا دەبێ ململانێی گشتی و بگرەوبەردە بێتەکایەوە. ئەندێشەی جەنگ، لە مێشکی بیرمەندانێکی وەک ڕۆسۆ لە کتێبی پەیمانی کۆمەڵایەتی (1762) شرۆڤە و پێناسە کراوە. ئەو دەنووسێ: شەڕ بە هیچ جۆرێک پێوەندی مرۆڤێک نییە لەگەڵ مرۆڤێکی دیکەدا بەڵکوو ئەمە پێوەندی وەڵاتێکە لەگەڵ مەملەکەتێکی دیکە. لە شەڕا مرۆڤەکان تەنیا بە ڕێکەوت وەک هاووەڵاتییەک بەرەورووی یەکتر دەبنەوە و کەس وەک پارێزەر و هاونیشتمانییەک لەگەڵ کەسی دیکەدا نابێتە دوژمن.
2ــ جاری وا هەیە شەڕ بەپێی مافە نێونەتەوەییەکان هەڵدەگیرسا. لەم ڕووەوە شەڕ شتێکی مەرجدارە واتە بە هەڵگیرسانی شەڕ کۆمەڵێک ڕێسا و مافی دیاریکراو لە هەمبەر دوو لایەنی تێوەگلاوی شەڕەکە دێتە کایەوە کە دەبێ هەر دوو لایەن بەئەستۆی ببن. شەڕ لە وەها کەشێکدا دەبێتە کردەوەیەکی مافپەروەرانە.
3ــ شەڕ بە مەبەستی سەلماندنی ئامانجێکی سیاسی یان «مەبەستێکی نەتەوەیی».
بنکەی شەڕێ
بنکەو بناغەی شەڕێ
تفاقی شەڕێ
کەرەستەی جەنگێ، تڕو تفاق
تۆپەڵە شەڕی
شەڕە بەفر، تۆپاڵە بەفر بەیەکا دان
تۆپەڵە شەڕێ
توپال بازی ،برف بازی .
تۆپەڵە شەڕێ
هۆپەڵان ،هۆپەڵه شەری. [شەڕە تۆپەڵ ،شەڕه بەفر]
تۆپەڵە شەڕێ
مُکاثبَة ،مُثالَجَة ،مُجاعاة .
شەڕاب (باک.)
شەڕابی
چتێکە ڕەنگی وەڕەنگی ـ ی بچێ.
شەڕابە
شیب، منگله ی بلند)