تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازی دەوڵەت
(نت.)، (باز)ێک بووە کە بە پێی چیرۆکە کۆنەکانی کوردەواری بۆ دیاری کردن و هەڵبژاردنی حاکم، میر یا پاتشا هەڵیان داوە و لەسەر هەر کەسێ نیشتبێتەوە کردوویانە بە گەورە و حوکمدار. *بازی یەقین.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەوڵەت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەوڵەت
دەوڵەت
دەوڵەت لە وشەی لاتینی (status) وەرگیراوە کە ڕەگوڕیشەی ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ وشەی (stare) بە مانای «راوەستاو». دەوڵەت لە مانایەکی بەربڵاودا بریتییە لە کۆمەڵگەیەک کە تێیدا هێزی سیاسی بەپێی دەستووری بنچینەیی شیکاری و دەستنیشان کرابێت. دەوڵەت باڵاترین ڕواڵەتی دەسەڵات و حاکمیەتە کە لە هەموو کۆمەڵگەکاندا هەبووە. گرینگترین لایەنی فەرمانڕەوایی دەوڵەت،‌ دانان و پیادەکردنی یاساکانە لە کۆمەڵگەدا. دەسەڵاتی دەوڵەت لەگوێن فەرمانڕەوا، لەناو وەڵاتێکدا شتێکی بێوێنەیە. تێگەیشتن لە چەمکی دەوڵەت پێویستی بە فاماندنی ئەندێشەی سیاسی و سیاسەت لە سەدەکانی نۆزدە و بیستەمدایە. لە کردەوەدا ئەستەمە بێ دەوڵەت ژیان بەڕێوەبچێت. هەبوونی دەوڵەت جگە لەوەی بە مانای هەبوونی کۆمەڵێک دەزگە و ڕێکخراوەیە، بە مانای بوونی ڕوانگە و شێوازی هەڵسوکەوتی جۆراوجۆرە کە بە کورتی بە شارستانییەت ناوبردە دەکرێت. هەڵبەت هەندێ وێستگەی فیکری بە گومانەوە لە بەرانبەر پێویستیی دەوڵەت لەنگەر دەگرن و هەندێ ڕامانەیان لە بابەت کۆمەڵگەی بێدەوڵەت ئاڕاستەکردووە بەڵام دەوڵەت، لەناو کاروباری ڕۆژانەدا بە وردی دزەی کردووە و ئەم ڕەوتەش تا دێت، بەرفرەوانتر ئەبێت.
دەوڵەت لە هەر کۆمەڵگەیەک، هێمایەکە بۆ بەرژەوەندی و سوودی گشتی و ئەگەرچی ڕواڵەتێکی ئەخلاقی و ئایینی و ئابووری هەیە بەڵام لە بنەڕەتدا پێکهاتەیەکی ئەخلاقی و ئابووری و ئایینی نییە و ڕۆڵی جیاوازی هەیە، بۆ وێنە پاراستنی ئاسایش و پاراستنی مافە سروشتییەکانی تاک و دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆشگوزەرانی خەڵکی کۆمەڵگە.
لە پێوەند لەگەڵ دەوڵەت چەندین تێوری هاتۆتە ئاراوە کە بریتین لە:
ــ تیوری دەوڵەتی ڕەها (absolutism) بە واتای ڕژێمێکی بێ جڵەو و نەبەستراو بە دەستوورەوە. (لە ڕاستیدا یەکەمین لێکدانەوە و هەڵوێستەی وشیارانە لە مەڕ چەمکی دەوڵەت، لەم تیۆرییەدا بەرجەستە بۆوە) .
ــ تیۆری دەوڵەتی دەستووری (constitutional) (بڕوانە حکوومەتی دەستووری) .
ــ تیۆری ئەخلاقیی دەوڵەت، ئەم تیۆرییە زیاتر پابەندە بە ئەندێشەکانی هێگڵ (1831ــ 1770) .
ــ تیۆری چینایەتی دەوڵەت، ئەم تیۆرییە لێکدانەوەی چەمکی دەوڵەتە بەپێی بۆچوونەکانی مارکس و ئینگڵس.
هەندێ لە تیۆرییەکانی دەوڵەت، لەسەر لایەنی ناچاریی دەوڵەتەکان پێ دادەگرن. ڕیالیستە سیاسی و مارکسییەکان، دەوڵەت بە ئامرازی ناچاریی و جەبری لە قەڵەم دەدەن. هەندێکی دیکە دەوڵەتیان بە پێکهاتێکی یاسایی و بێدەسەڵات ناوبردە کردووە.
بەگشتی سێ پێناسەی جیاواز لە بابەت دەوڵەت ئاڕاستە کراوە: پێناسەی قانوونی، پێناسەی فەلسەفی و پێناسەی سیاسی.
لە پێناسە قانوونییەکەیدا دەوڵەت بریتییە لە یەکەیەک کە ئەم تایبەتمەندییانەی لەخۆگرتبێ:
1ــ حەشیمەت، ( واتە دەوڵەت، بێ حەشیمەتی ئینسانی نایەتە کایەوە) .
2ــ سەرزەمین، (دەوڵەت ئەبێ خاوەن کیانێکی دیاریکراو بێت) .
3ــ حاکمییەت، (بڕوانە فەرمانڕەوایەتی) .
4ــ حکوومەت، (خەڵک ناتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن بێئەوەی بە شێوازێکی ڕێکخراوەیی لە کۆمەڵێک ڕێسای دیاریکراو پەیڕەوی بکەن) .
لە پێناسە فەلسەفییەکەیدا دەوڵەت، خاوەنی ئامانجێکی سەرەکییە و لە سۆنگەی دەوڵەتی چاک، دەوڵەتی خوازراو یا دەوڵەتی خاوێن، ئەم گوزارە لێک دەداتەوە. لە ڕوانگەی فەلسەفییەوە، سێ قوتابخانەی فیکری لەسەر دەوڵەت دەدوێن:
1ــ بوونی دەوڵەت، بۆ ڕێکخستن و هاوئاهەنگی نێوان کەرتە جیاجیاکانی کۆمەڵگە شتێکی پێویستە. فەیلەسوفانێکی وەک پلاتۆ، ئەرەستۆ، ئەکڤینیاس و ئاگۆستین و سیسرۆ لەم قوتابخانەدا جێئەگرن.
2ــ دەوڵەت بەرەنجامی پەیمانێکی کۆمەڵایەتییە، ئەم تێورییە لە لایەن فەیلەسوفانێکی وەکوو هۆبز و لاک و ڕۆسۆ داکۆکی لێکراوە.
3ــ دەوڵەت لە ئەنجامی خەباتی هێزە ناتەبا کۆمەڵایەتییەکان پێکهاتووە، مارکس ولایەنگرەکانی لەم تێۆرییە داکۆکی دەکەن. مارکس سەرچاوە و ماهییەتی دەوڵەت گرێ دەداتەوە بە پێوەندی بەرهەمهێنان لە وەڵاتێکدا و دەوڵەت بە ئامرازێکی ڕاپەڕاندن دەزانێ بەدەست سەرمایەدارەکانەوە و بە ئەنجامی ململانێی چینایەتی دەزانێت کە بەهۆیەوە چینە ستەمدیدەکان لە کۆت و بەندی دیلیەتیدا دەمێننەوە.
لە پێناسە سیاسیەکەیدا دەوڵەت، ئەو پێکهاتە بێخەوشە نییە کە فەیلەسووفان خەونیان پێوە دیوە بەڵکوو دیاردەیەکە، پابەند لەسەر واقیعەکانی ڕابردوو، ئێستە و داهاتوو.
چەمکی نوێی دەوڵەت، لەگەڵ ناسیۆنالیزم* پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی پەیداکردووە. ئەم ڕوانگە کە لە دوا شۆڕشی فەڕەنسەوە بە جیهاندا بڵاو بۆتەوە، هەموو جیهانی خستۆتە ژێر کاریگەریی خۆی بە چەشنێک داخوازی بۆ دامەزراندنی«دەوڵەتی نەتەوە» ، گرینگترین هاندەری بزاڤە سیاسییەکان و شۆڕشەکانی سەدەی بیستەم بووە. هەندێ لە بیرمەندانی سیاسی، لەنێوان کۆمەڵگە و دەوڵەت یان «کۆمەڵگەی مەدەنی» و «کۆمەڵگەی سیاسی»، جیاوازی قاییل بوون. بەپێی ئەم جیاوازییە، دەوڵەت، هاومانا نییە لەگەڵ سەرجەم کومەڵگەدا بەڵکوو بەشێکە لە کۆمەڵگە کە بە نوێنەرایەتی لە لایەن ئەو، حوکم دەکات.
دەوڵەت
تَکاوَر، جاندار.
دەوڵەت
دەوڵەت
گیاندار،زننەماڵ.[مەڕوماڵ]
دەوڵەت
دەڵوەت، دارایی.[سامان]
دەوڵەت
حَیوان، مَواشِي، اَغنام.
دەوڵەت
ثَروَة، مَکنَة.
دەوڵەت
مەڕوماڵ
دارایی
حوکمات
دەوڵەت ـــ نەتەو
دەوڵەت ـــ نەتەو
شێوازێک لە سیستەمی سیاسی کە لە سەدەی شازدەوە، لەنێوان حکوومەتە فیۆدالییەکانی ئەورووپا سەری هەڵدا و هەموو جیهانی گرتەوە. لەم سیستەمەدا لەنێوان دەوڵەت *ــ وەک باڵاترین ڕێکخەری تەکوزی و نەزمی سیاسی ــ و نەتەوە* ــ وەکوو پێکهێنەری تەکوزیی سیاسی ــ پێوەندییەکی تێر و تۆخ و ڕەها دێتە ئاراوە. لەم شێوازەدا مەفڕووزە کە نەتەوە کەمتاکورتێک، کۆمەڵێکی ئینسانی هاوشێوەیە کە خاوەنی هەستێکی نەتەوەیی هاوبەشە و لەناو سنووڕێکی دیاریکراوی دەوڵەتێکی سەربەخۆدا دەژی. «دەوڵەتی نەتەوەیی» لە دنیای ئەمڕۆدا باڵاترین شێوەی تەکوزی سیاسی ناوبردە کراوە.
جیهانی سیاسی ئەمڕۆ بە واتای پێکهاتێکە لە نەتەوەکان، ئەو نەتەوانەی کە ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان پێک دەهێنن. ڕەنگە لەگەڵ ئەم پێناسەدا نەیاریی بکرێت کە ئەندامانی ڕێکخراوەکە، نەتەوەکان نین بەڵکوو وەڵاتەکانن و زۆربەی نەتەوەکان لە بەینی چەند وەڵاتێک دابەش‌کراون بەڵام ئەمە پێناسەی ڕەسمی جیهانە لە پێکهاتەی خۆی ئەمەش بە میرات و جێماوەی ناسیۆنالیزم* لە ئەژمار دێت.
یەکێک لەسەرباسەکانی دەوڵەتی نەتەوە، جیاوازییەکانی دەوڵەت و نەتەوەیە کە لێرەدا بە چەند خاڵێک لەو جیاوازییانە ئاماژە دەکەین:
1ــ دەوڵەت بەرهەمی هۆکارگەلێکی دیاریکراوی وەکوو سەربەخۆیی سیاسییە بەڵام نەتەوە، دەرەنجامی هۆکارگەلێکی دیاریکراوە کە بۆتە هۆی پەیدابوونی کۆمەڵێکی مێژوویی سەقامگرتوو.
2ــ خەڵکی دەوڵەتێک، ڕەنگە پێوەندییان بە نەتەوەیەکەوە هەبێت یا نەبێت، کەچی نەتەوە ڕەنگە بوونێکی سیاسی سەربەخۆی هەبێت یا کەرتێک بێت لە دەوڵەتێکی گەورەتری فرەنەتەوە. هەندێ لە نەتەوەکان ڕەنگە لەناو زیاد لە یەکەیەکی سیاسی دابەش بووبێتن وەکوو کۆریاییەکان و کوردەکان.
3ــ دەوڵەت دەزگەیەکی سیاسی ــ یاساییە، بەڵام نەتەوە، دیاردەیەکی مێژوویی ــ سیاسی و کەلتوورییە.
4ــ دەوڵەت، بەرهەمی فراژووتنی مێژوویی نییە، بەڵام نەتەوە دەرەنجامی ژیانی هاوبەشی دوور و درێژی جەماوەرە.
5ــ دەوڵەت لە هەر سەردەمێکدا کیان و نیشتمانێکی دیاریکراوی هەیە و ئەم زێدەش، ڕەنگە بەهۆی زۆرداریی یا یەککەوتنەوە تووشی گۆڕان بێت کەچی نەتەوە، لەباری مێژووییەوە جڤاتێکی ڕاوەستاو لەئەژمار دێت‌ و بەپێی ویست و ئیرادە، گەورە و بچووک نابێتەوە.
6ــ لەسەروبەندی کەونینەی مێژووی مرۆڤیشدا دەوڵەت هەبووە بەڵام نەتەوە، بەرهەمی چاخی نوێیە و دەرەنجامی ئاوێتەبوونی خێڵ و عەشیرەت و گرووپە ڕەگەزییەکانە بە زەبری شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری.
ساحێو دەوڵەت
دارا، دارنده، دَولَتمَند، دارای دشولَت
ساحێو دەوڵەت
دەوڵەمەن، دارا [دەوڵەمەند]
ساحێو دەوڵەت
ذومال، صاحبُ دولَه، ثَریّ، مُثرِی، کَثیِرُ الْمال
دەوڵەتانی لاسار
دولت‌های خودسر
دەوڵەتانی لاسار
Rogue states
دەوڵەتانی لاسار
بە دەوڵەتانی یاخی و چەمووش دەگوترێ کە لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا بەهۆی ڕژێمی سیاسی یا بۆچوونی ئایدیۆلۆجیکی ڕێبەرەکەیان، تووشی گۆشەگیری دیپلۆماسی و سەرشۆڕیی ئەخلاقی دەبن. شەرعییەتی ئەم دەوڵەتانە لە بەر پێمل نەبوونیان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەکەوێتە ژێر پرسیارەوە. نموونەی کلاسیکی ئەم جۆرە دەوڵەتانە، ئەفریقای باشوورییە لەنێوان ساڵەکانی 1984 تا 1994. ئاپارتایدو ئاکارە سیاسییەکانی ناوخۆیی و دەرەکی ئەم ڕژێمە، لەگەڵ پێوانەکانی مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسین، دژایەتی ئاشکرای هەبوو (بڕوانە جیاوازی ڕەگەزایەتی) .
زاراوەی دەوڵەتانی لاسار، بەزۆری ئاماژە دەدات بە سیستەمی سەرکردایەتی (Leadership)، نەک سیستەمی سیاسی خەڵک یان نەتەوەکان بەتایبەت ئەو ڕێبەرانەی کە فێڵباز و کەللەڕەق و شەڕخواز و سەرسەری و ناکەس بن.
دەوڵەتشار
بەو حکوومەتانە کە لە یۆنانی کۆندا دامەزرابوون پێیان دەگوت دەوڵەتشار. بەڵام لە سەدەکانی ناوەڕاست و چاخی نوێدا بەو شارە ئەوروپییانەش کە سەربەخۆ و خاوەن دەسەڵاتێکی بەهێز بوون، ئەم زاراوەیان بۆ بەکار دەبرا. دەوڵەت شارەکانی یۆنانی کۆن خاوەنی ڕێکخراوە و دامودەزگە بوون کە سەرجەم لە دەزگەیەکی حکوومەتی بەناوی «دەوڵەت» پێک دەهات.
دەوڵەتمەن
ثروتمند
دەوڵەتمەند
ثروتمند
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەوڵەتی
شتێکە کە هی حکومەت بێ
دەوڵەتی ئازاد
بریتییەلە دەوڵەتێک کە نیشتمانپەروەرانی وەڵاتێکی داگیرکراو لە دەرەوەی وەڵاتەکەی خۆیان وەکوو دەوڵەتی کاتی دایدەمزرێنن و ڕزگارکردنی وەڵات بە ئەرکی سەرەکی خۆیان دەزانن. ئەم دەوڵەتە کاتێک دروست ئەبێ کە ژمارەیەک لە دەوڵەتەکان، دانی پێدا بنێن و بە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی ئەو وەڵاتەی بزانن.
دەوڵەتی ئازاد
دولت آزاد
دەوڵەتی تاراوگە
دەوڵەتێک کە لە دەرەوەی خاکی وەڵاتەکەی خۆی دامەزراوە. دەوڵەتی تاراوگە یا دەوڵەتی بزر، بە دەوڵەتی قانوونی وەڵاتێک دەگوترێ کە ئەمێستە داگیر کرابێت و تا ئەوکاتەی کە دوورەپەرێزی خۆی بە کاتی بزانێت، لە دیدی ئەو وەڵاتانەی کە وەکوو دەوڵەتێکی قانوونی بە ڕەسمییەت ناسیویانە، دەوڵەتی قانوونی دەمێنێتەوە. دەوڵەتێک کە لە دەرەوەی خاکی وەڵاتەکەی خۆی دامەزراوە، هیچ پێوەندییەکی لەگەڵ دەوڵەتی پێشوودا نییە. دەوڵەتی تاراوگەی نوێ، پێش ئەوەی ببێتە خاوەنی دەسەڵاتی پێویست بۆ نوێنەرایەتیکردنی وەڵاتەکەی دەبێ لە لایەن وەڵاتانی دیکەوە بە ڕەسمی بناسرێت. لە وەها دۆخێکدا دەوڵەتی تاراوگەی نوێ، پێشبینی دەکات کە سەرەنجام ببێتە دەوڵەتی قانوونی ئەو وەڵاتە. نموونەی دامەزراندنی دەوڵەتی تاراوگە، بریتی بوون لە: دەوڵەتانی چێک، ئیتیۆپیا، یۆنان، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا و یۆگۆسلاڤیا لە شەڕی دووهەمی جیهانی.
دەوڵەتی تەواودۆست
ئەم زاراوە پتر لە ڕێککەوتننامە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکاندا بەکار دێت. لەم جۆرە ڕێککەوتنەدا مادەیەک دەگونجێنن کە بەو پێیە هەر دوو لایەن مافی «دەوڵەتی تەواو دۆست» یان هەبێت. بە واتایەک ئەگەر لایەنێک باجی گومرگی دەوڵەتێکی سێهەم کەم بکاتەوە یا مافێکی بازرگانی تایبەتی بداتێ، ئەوا لایەنەکەی دیکەش خۆبەخۆ دەبێتە خاوەنی ئەو مافە. نموونەی ئەم ڕێککەوتنە لە دانیشتنی مۆسکۆ (30/7/1991 ) لەنێوان سەرۆکی هەر دوو وەڵاتی ئەمریکا و سۆڤیەت بە ئەنجام گەیشت کە ئەمریکا مافی دەوڵەتی تەواو دۆستی بەپێی پێنج ڕێککەوتننامە بە سۆڤیەت بەخشی.