تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەغدا
نێوی شارێکی گەورەو پایتەختی عیراقێیە لە پێش ئیسلامدا ساسانییەکان، کە فەیلین دایان مەزراندووە. ناوەکەش لە بنەڕەتدا کوردییه و باغی دادە چونکوو بۆ نەوشیرەوانی دادگەر دروست کراوە، تاقی کیسرا گرنکترین بەڵگەیە
پەیماننامەی بەغدا
لە 24ی فێورییە 1955 لەنێوان دوو وەڵاتی تورکیا و عێر��ق ڕێککەوتننامەیەکی دووقۆڵی بە ناوی «پەیمانی هاوکاری دوولایەنە» لە بەغدا مۆر کرا کە بە پەیماننامەی بەغدا ناوی دەرکرد.
ئامانجی ئەم پەیماننامە بریتی بووە لە زامنکردنی بەرگری و هێمنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دوولایەن لە پێناو داکۆکیکردن لە ئاسایش و هێمنی و بەختەوەری و بەهرەمەندی نەتەوەکانی خۆیان، هاریکاری یەکتر بکەن. بەپێی مادەیەکی ئەم پەیماننامە، بەئەندامبوونی وەڵاتانی ناوچەکە ئازاد بووە و هەر بۆیە بەریتانیا لە 30ی مارسی 1955 و پاکستان لە 23ی سێپتەمبەر و ئێرانیش لە 11ی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ هاتنە ناو پەیمانەکەوە.
پێکهێنانی پەیمانی بەغدا، بەرئەنجامی چالاکانەی دەوڵەتی ئەمریکا بە تایبەت «فاستر داڵس»، وەزیری دەرەوەی ئەم وەڵاتە بوو کە دەیویست ڕێکخراوەیەکی بەرگری بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێک بهێنێت تاکوو لە دزەکردن و پەرەستاندنی سۆڤیەت بۆ ناوچەکە ڕێگر بێت. بەڵام لە بەر گومان نەکردن و دەسخەڕۆکردنی سۆڤیەت، ئەمریکا خۆی نەبووە ئەندامی ئەم پەیمانە. دوای کۆدەتای 14ی ژووئیەی 1958 لە عێراق، دەوڵەتی عەبدولکەریم قاسم، ڕایگەیاند کە بە هەموو پەیمان و شەرت و قەرارەکانی وەڵاتەکەی وەفادارە. بەڵام بە کردەوە لە هیچ کام لە دانیشتنەکانی ئەم پەیماننامانە بەشداری نەدەکرد تا ئەوەیکە دوای کۆتایی هاتنی پێنج ساڵەی یەکەمی پەیمانەکە لە ساڵی 1960 خۆی لێکێشاوە.
پاشان ناوەندی پەیمانەکە لە بەغداوە بۆ ئەنقەرە گواسترایەوە و ناوەکەشی لە مانگی ئاگۆستی 1959 بە ڕێکخراوەی پەیمانی ناوەندی (سێنتۆ) گۆڕدرا. ئەم ناوەش ئاوێتەیەک بوو لە دوو پەیمانی (ناتۆ) و (سیتۆ) کە تورکیە و پاکستان هەرکام تێیدا ئەندام بوون.
پەیماننامەی بەغدا
پیمان بغداد
پەیماننامەی بەغدا
Baghdad pact