تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بیست
ناوە بۆ ژمارەیەک کە دوو دەیە
بیست
(20) بیس، ڤیس، (زا) بیست. تاو، دەم، بیستێک: تاوێکی، دەمێکی، بیستەک: تاوێکی، دەمێکی
بیست و یەکەڵەی گۆرانی(هەورا)
21ی مانگی نێوەڕاستی زستانێیەو ئەوانەی لەسەر کوتراوە: کەری بردە سەرکانی کورتانی هێناوە بە شانی. بیست و یەکەڵەی گۆرانی ئەگەر بەفر نەکەوێ، تا قوڵتەی ڕانی، گۆران لە هیچ نەزانی
گوێ بیست
حرفشنو از بزرگترها، خبردار، کنایه از خبرچین، جاسوس
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گوێ بیست
کەسێکە کە گوێ هەڵخا بۆ جوست و جۆی قسە
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بیستاخ
[ص ]
(بیستاخ - bîstax)
دڵیر، دلاوەر، ئازا.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بیستار
[ا ]
(بیستار - bîstar)
فیسارەشت، فیساره کەس.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بیستراو
دەنگێکە کە بەرگوێ بکەوێ
بیستراو
بیسراو، ژنەوتوو، شنەوتە، بیستی
بیستراو
ئەوەی کەوتۆتە بەر گووێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بیستن
هاتنەگوێی دەنگێک یا وتەیەک
بیستن
ژنەفتن. [گوێ لێبون، شنەوتن (وشەیەکی کرماجیه.)]
بیستن
سَماع، اِستِماع.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بیستنەوە
کەتنەوەی قسەیەک بەرگوێت کە دەربارەت کرابێ
بیستنەوە
دووبارە شنەفتن
بیسنی قسەیە کە دەربارەت گوترابێ
بیستنەوە
بەگووێ گەیشتنەوە، دووبارە شنەفتنی قسەیەک، کە لە هەر بارەیەکەوە کرابێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بیستگانی
( (بیستگانی - bîstganî))
ئەرزاقی سوپاییان، ئازوقەو موچەی سوپاییان.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بیستۆک