تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەلف
ئەلفێک کە لە سەرەتاوە بێ لە سەر سێ جۆرە: (1)ئەسڵی، (2)وەسڵی، (3)زیاد
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەلف
ناوە بۆ پیتی یەکەم لە بیست و حەوت پیتەکەی کوردی، ئەلف لە سەرەتای وتەوەو لە ناوەڕاستیەوە و لە دوایییەوە دەبێ
ئەلف
اولین حرف از حروف الفبا
ئەلف
ناوی یەکەم پیتی ئەلف و بێتکە
ئەلف
(نا،.) ١- ناوی یەکەم پیتی ئەلف و بێتکەی عارەبییە، چونکوو کوردیش زیاتر هەر بەم ئەلف و بێتکە دەنووسرێ بۆیە یەلێکی لە بزوێنەکانی ئەلفوبێی کوردیش، لە نووسینا دوو شکڵی هەیە: آ) بە تەنیایی"دا، زار، واز، جیران. ب) لە حاڵی لکان بە دوای پیتێکی دیکەوە" با، کا، خۆتان. ٢-(کن.) هەر شتێکی ڕاست هەڵچووبێ. ((لەسەر لەوحی دڵم ئەلفی قەدت بێ)) ((وەها نووسی مەلا بۆ من لە مەکتەب)) (سەلام-١٠٠)
ئەلف
ناوی تیپی یەکەمە لە ئابێی(ئەلف و بێی کوردی)، ئەلف لەسەرەتاو ناوەڕاست و دووایی ووشانەوە دەبێ، ئەلفێکی کە لە سەرەتایەدا بێ سێ جوورن: 1)بنچینەیی. 2)بەندیواری. 3)پتر ئەلفی بنچینەیی ئەو چەشنەیە، کە فڕێدانی دروست نییە: وەکوو ئاش، ئاوور، ئامان. هی بەندیواری فڕێدانی دروستە وەکوو(ئەگەر): دەتوانی بڵێی(گەر)هی پتر ئەلفێکە لە ڕەچەڵەکدا هی ووشەکە نەبێ وەکوو(ئەمن، ئەتۆ)، کە لە بنچینەدا(من و تۆ)ن، ئەلفێکی، کە لە ناوەڕاستێدا بێ دووجوورە: ئەلفی بەندیواری، کە دوو ووشان لێکدەبەستێتەوە، وەک: سەرانسەر، بەرانبەر، سەراپا، هی دووەم پترە وەکوو خەمخووار، ڕێگوزار، کە لە بنچینەدا(خەمخۆرو ڕێگوزەر)ن، ئەلفێکی لە دووایی ووشاندا ببینرێ دوو چەشن: بنچینەیی، دەمەکی، ئەلفی بنچینەیی وەکوو: برا، ئینجا، کووێخا، دارا، هی دەمەکی ئەوە، کە کاتی هەڵگێڕو وەرگێڕانی کرداران بۆ ڕابردوو بۆ ماوەیێکی پێویست دادەنرێت وەکوو، کرا، پژا، خنکا، بێژرا
ئەلف و بێ
الفبا
ئەلف و بێ
(نت.) تم: ئەلف و بێتکە.
ئەلف و بێ
ناوی هەموو تیپەکانە، جارجارەش بە تیپی(ئا، ب)ێ دەڵێن وەکوو باسی نەخووێندەواری کەسێکی دەکەن دەڵێن: ئەلفو بێشی نەخووێندووە
ئەلف و بێتکە
الفبا
ئەلف و بێتکە
(نت.)، (مک.) ١-هەموو ئەو پیتانەی بۆ نیشاندانی دەنگ و بزوێنەکانی زمانێک داندراون. ((...لە ئەلف و بێتکانەوە سەختی بووە)). ٢- سیپارە یا کتێبــ.ێک کە منداڵان لە ڕووی فێری خوێندنەوە و نووسینی پیتەکان دەبن *ئەلف و بێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەلفوبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەلفە
ئەلفە
ئەشکێڵ، هەلوەزنینی گوریس و ئیتر