تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستڕین
سِتردن
خُشک کردن
ئەستڕین
ماڵین و پاک کردنەوەی پەڵە بە پەڕۆ: شووشەکانم ئەستڕی
وشک کردنەوەی تەڕ: دەستم بە خاولی ئەستڕی
ئەستڕین
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» ۱- پاک کردنەوە، خاوێن کردنەوە.: هەموو شووشەی پەنجەرەکانی ئەستڕیوە، قاپ و قاچاغەکان بستڕە «بئەستڕە» ۲- ئیشک کردنەوەی دەست و دەم و چاو پاش شوشتن: ها ئەوە خاولی دەم و چاوت بستڕە، بارام پاش نان خواردن دەستی ناشوا و هەر دەیئەستڕێ. ۳- جیاکردنەوە و لێکردنەوەی هەر شتێکی بە لەشەوە، بە... نووسابێ: چڵمت بستڕە، ئەرێ ئەوە بۆ لووتی مناڵەکە ناستڕی. ٭سڕین.
ئەستڕین(دەر)
ئەستڕینەوە
نگا: ئەستڕین
ئەستڕینەوە
ئەستڕین، سڕین
ئەستڕینەوە
[[ئەستڕین+ئەوە]]
«مستـ. متـ.» ۱- خاوێن کردنەوەی جێگەیەک یا شتێ کە شتێکی پێداڕژابێ، بە بێ شوشتن. هەموو یەخەت ماستە یاڵڵا بیستڕەوە. ۲- کووژاندنەوە «خەت، نووسراو» ە لە ناو بردن «بیرەوەری، ناو،... و....» یەکێتان ئەوەی لە تەختە ڕەشەکە نووسراوە بستڕنەوە، ناوی لە ناو ناوان ئەستڕاوەتەوە ٭سڕینەوە، پاک کردنەوە، خاوێن کردنەوە.
ئەستڕینەوە
کووژاندنەوە، سڕاندنەوە، تێکدان، سڕینەوە