تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەتک
سووکایەتی، شوورەیی
ئەتک
[[=عا.: هتک=دادڕین]]
«نا.» ڕیسوایی، سووکایەتی، بێ ئابڕوویی.
ئەتک
پەند، دەکن، ڕیسوایی، هەتک._کران: جنێوپێدران، ئابڕووبران._پێکران._کردن: ئابڕووبردن، بەپەندبردن._پێکردن. خوشکی چکۆڵە
ئەتک پێکران
[[عا. کو.]]
«مستـ. متـ.»، «فعـ.. مەجهوول» بە هاندانی خەڵک وەسەر هەڵپەڕین و کارێکی وا کردن کە بەخۆدا شکانەوە و شەرم و شوورەیی بە دواوە بێ.: ئەتکێکیان پێ کراوە هەر باسی ناکرێ.
ئەتک پێکردن
[[عا. کو.]]
«مستـ. متـ.» هاندانی کەسێک بۆ کردنی کارو کردەوەیەکی ئەوتۆ، کە لە ئەنجاما تووشی خەجاڵەتی بێ و بە خۆیدا بشکێتەوە: ئەو ئەتکە چ بوو پێتان کرد، ئەتکێکی وایان پێ کردووە تا دنیا دنیابێ لە بیری نەچێتەوە. «پێی ئەکا ئەتک و سیاسەت، هەرکەسێ خۆی حەز بکا» «قاتڵی ڕووحی «حەمە» و جەللادی «وەسمان» هاتەوە»
ئەتک کردن
سووکایەتی بەسەر هێنان، ئابڕوو بردن
ئەتک کردن
[[عا. کو.]]
«مستـ. متـ.» ڕیسوا کرنی یەکێک، سووکایەتی بەسەر هێنان، ئابڕووی کەسێک بردن. «بە هۆی ئیشێکی ماددی» : دەم و لووتیان دەبڕین و ئەتکیان دەکردن. هێندە ناپیاوە هەر دەبێ سمێڵی بتاشن و ئەتکی کەن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەتککردن
ئابڕووبردنی یەکێک