پرسیارەکان

361) شمارەی هه‌ریه‌ك له‌و هێمایانه‌ بە چه‌ند مەزەندە بكرێت تاکو كۆیان ئه‌و ڕاستیـیانه‌ بسه‌لمێنێت؟

362) بە بەکارهێنانی ژمارەکان لە 1 تا 12، چۆن ئەم دوو شێوەندازە پڕ دەکرێتەوە بەو مەرجەی کۆی سەر هەر ڕاستەهێڵێكی: 1/ بکاتە 24 و بەڵام بەبێ بەکارهێنانی هەردوو ژمارەی 7، 11؟ 2/ بکاتە 26 و بە بەکارهێنانی گشت ژمارەکان؟

363) چ ژمارەیەك دابنرێت لە شوێنی ئەو پرسە هێمایەدا؟

364) مامۆستای فیزیا، سێ ئاوێنه‌ی دایه‌ ده‌ست کەویار و لێی پرسی: بەسەیرکردنی وێنه‌کەی سیمای خۆت، چۆن جۆر و ‌شێوه‌ی هەر ئاوێنه‌یه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كه‌یت؟

365) ئاخۆ ئه‌و ژماره‌ نادیاره‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌و شوێنه‌دا‌ دابنرێت چه‌ند بێت‌؟

366) ئاخۆ بتوانرێت ژماره‌یه‌كی 9 خانه‌یی پێك بێنین هه‌ر له شمارەی‌‌ 1 تــا 9 بێ دووباره‌بوونه‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ ڕاست: یه‌كه‌م خانه‌ دابه‌شی 1 بكرێت و یه‌كه‌م و دووهه‌م خانه‌ دابه‌شی 2 بكرێن و یه‌كه‌م و دووهه‌م و سێهه‌م خانه‌ دابه‌شی 3 بكرێن و یه‌كه‌م و دووهه‌م و سێهه‌م و چواره‌م خانه ‌دابه‌شی 4 بكرێن. وه‌ هه‌روه‌ها تــا كۆتایی؟

367) چۆن ئەو بازنۆکانە بە ژمارەکانی 1 تاکوو19 پڕ بکرێنەوە بەو مەرجەی کۆی سەر هەر نیوە تیرەیەك یەکسان بێت بە کۆی سێ ژمارەکەی سەر چێوەی هەر بەشە کەرتێك کە ئەویش ژمارە 38 بێت؟

368) لەم شێوەندازەدا ئاخۆ چۆن ژمارە نادیارەکان دەستنیشان بکرێت؟

369) وەك دەزانین كه‌ پووله‌كانی دۆمینه‌ 28 دانه‌ن، چۆن ڕێكبخرێن له حه‌وت ڕیزی ستوونی و چواری ئاسۆییدا تاكو كۆیان له‌ باری ئاسۆییدا هه‌ر بكاته‌ 24 و له‌ ستوونیشدا بكاته‌ 21 خاڵ؟

370) له‌م شێوه‌ چوارلایانه‌دا چۆن ژماره‌ نادیاره‌که‌ دیاری ده‌که‌یت؟