پرسیارەکان

331) بۆ ئەوەی کۆی هەر ڕیزەژمارەیەك بکاتەوە 100، چۆنچۆنی ئەم دووخشتەژمارەییە وەك پێویست شمارەخانەی تریان بخرێتە پاڵ؟

332) کام لەو پێنج نیگارانەی خوارەوە، کۆتایی بە نیگارەکەی سەرە دێنێت؟

333) چۆنچۆنی ( بۆ یەکەم نیگار بە نۆ هێڵ و بۆ دووەم نیگار بە دە هێڵ) /ی لەیەکترنەپچڕاو ئەم خاڵانە بەیەکتر بگەیەنرێن بەو مەرجەی دەست لەسەر پێنووسەکە هەڵنەگیرێت؟

334) چەتۆ لە حەمکۆ/ی پرسی :ـ لە هەڵدانی هەردوو زاری تاوڵەیەکدا ئاخۆ:ـ a// گریمانەی خوێندنەوەی چەند ئەنجامی لێدەکرێت؟ b// گریمانەی خوێندنەوەی چەند جار یەکسانی و هەروەها چەند جار جیاوازی لە خاڵی هەردووکیاندا لێدەکرێت؟ c// گریمانەی چەند جاریان لێدەکرێت کە (1 خاڵ ) تییاندا دەرنەکەوێت؟ d// گریانەی چەند جار دەکەی کە یەك خاڵییان تێدا دەربکەوێت؟

335) وەك پێویست چۆنچۆنی هەر چوار هێماکانی ( + ، - ، × ، ÷ ) لە ڕیزی ئاسۆیی و ستوونیدا دابنرێن تا هاوسانییەکە بهێنرێتە ئەنجام ؟

336) چۆنچۆنی لەم خشتە ژمارەییەدا دەسبەکاربیت هەر لە ( 1 تاکوو 81 ) مەرجەی ژمارەکان یەکبەدواییەك بن؟

337) هەر لە نێوان ( 1 تاکوو 1000 ) ئاخۆ چەند ژمارە هەبێت کە دووجار ژمارەی ( 1 ) تێدا دووبارە بووبێتەوە؟

338) پێنج هاوڕێ ده‌یانه‌وێت درێژی خۆیان به‌ ڕیز دیاریبكه‌ن و هەریەکە بە ڕسته‌یه‌ك له‌سه‌ر‌خۆی دەدوێت. هه‌موو ڕاستیان وت ته‌نیا كورته‌ باڵاكه‌یان نه‌بێت..... سامان گوتی دانا له‌من درێژتره‌. کاوان گوتی من لە سامان درێژترم. باوان گوتی سامان دووه‌م درێژترینمانه‌. دلێر گوتی کاوان ڕاست ناکات. دانا گوتی دلێر سێیه‌م درێژترینمانه‌. چۆن له‌و زانیارانه‌وه‌ڕا درێژترین بۆ كورترینیان دیاریده‌كرێت؟

339) بە دانانی ژمارە خۆبەشەکان لە ناو ئەو بازنۆکانەدا، چۆنچۆنی بتوانین کە کۆی خانەکانی سەر لاکانی ئەم شەشگۆنایە هەرجارە و یەکسان بن بە:ـ ( 95 ،، 131 ،، 223 ) ؟

340) کاتژمێرێكی ناساغڵەم هەر لە یەك دەمکاتدا 10 خولەك دوادەکەوێت، ئەگەر بە تەواوی خرابێتە سەر 12:00/ی نیوەڕۆ، ئەی کاتێك 03:00/ی تەواو بێت، ئاخۆ خوێندنەوەی ڕاستیی ئەو کاتژمێترە چەند بێت؟