پرسیارەکان

301) وەك دەزانین کە ژمارەی پوولەکانی دۆمینە (28) دانەیە: چۆنچۆنی ئەو پوولانە ڕیزبەند بکرێن تا کۆی خاڵەکان لە باری ئاسۆیی و ستوونیدا هەر بکاتە 21 خاڵ؟

302) ئایا خوێندنەوەی کاتژمێرە نەزانراوەکە بە چەند مەزەندە دەکرێت؟

303) چۆن ئەو بازنۆکانە بە ژمارەی گونجاو کە لە 26 گەورەتر و بێ دووبارەبوونەوە، پڕ بکرێنەوە بەو مەرجەی کۆی دووجای دوو ژمارەی هاوتەنیشت بکاتە کۆی دووجای دوو ژمارە هاوتەنیشتەکەی بەرانبەر بە خۆیان؟ (وەك ئەم دوو نموونەیە 22 + 492 = 142 + 472 = 2405 ).

304) بە مەزەندە ئاخۆ لە شمارەکانی (1, 2, 3, 4, 5) چەند جار ژمارەی دووخانەی و سێخانەیی و چوارخانەی-یان لێ پێک بێت؟

305) ئێستە تەمەنی باوك و کوڕێك دوو هێندەی یەکترن، دوای ساڵێکی تەواو تەمەنی باوکەکە دەبێتە هەڵگەڕاوەی تەمەنی کوڕەکەی. داخۆ تەمەنی ئێستەی هەریەکەیان چەند بێت؟

306) چۆنچۆنی هەر لە خاڵی (1) وە بەرەو خاڵی (2) بە ڕاستەهێڵی ئاسۆیی و ستوونی لار، بتوانین 23 هێڵ بکێشین، بەو مەرجەی بۆ یەکجار بەسەر گشت خانەکاندا گوزەر بکرێت؟

307) A) بە جووڵاندنی تەنیا یەك دەنکە شقارتە، بگەیتە دووجایەك؟ B) بە جووڵاندنی تەنیا شەش دەنکە شقارتە، شێوەخانوویەك پێک دێت؟

308) کام ژماره‌ به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست شوێنه‌ نادیاره‌که‌ پڕ ده‌کاته‌وه‌؟

309) کام لەو شێوەندازانەی خوارەوە هاوجووتی نییە؟

310) ئاخۆ چۆنچۆنی‌ ئه‌م ژمارانه‌ی دێن، 585، 923، 917، 151، 411، 212، 177، 239، 545، 925، 819، 793، 839، 878، 188، 863، خانە بۆشەکانی خشتەکەی پێ پڕ بکرێتەوە، بەڵام بە هەڵگەڕاوەیی ڕێک بخرێن و بێ دووبارەبوونەوەیش تێیاندا؟