پرسیارەکان
272) لهم شێوهیهدا... چ ژمارهیهك بۆ پڕکردنهوهی ئهو بۆشاییه بهڕاست دهزانیت؟
273) A ) شەمام لە نەمام/ی پرسی :ـ ئاخۆ تا چەند جار ژمارەی 312 بخرێتە سەر ژمارەی 4321 تا بکاتە 49561؟ B ) هەروەها دووبارە پرسییەوە :ـ ئاخۆ تا چەند جار ژمارەی 332 لە ژمارەی 9920 دەربکرێت تاکو بکاتە 4940؟
274) چ ژمارەیەك دەگونجێت بۆ ئەو شوێنە نادیارە تا ڕاستی بداتە گشتیان؟
275) چۆن بە ژمارەکانی (1 تـا 16) بۆشای لاکانی ژمارەی نێو هەر بازنەیەك پڕ بکرێتەوە، بەو مەرجەی ئەنجامی لێکدانیان، تەواو بکاتەوە ژمارەکەی نێو بازنەکە؟[ 4 دوولای هەیە، هەروەها 6، 20، 150،18، 240......هتد].
276) کانی گوتی: لە دەمکاتی 12:00ی نیوەڕۆدا کاتژمێرەکەم کاتێکی ڕاست و تەواوی پێدام، بهڵام ئهوهندهم زانی باترییەکەی بەرەو کزبوون چوو، تا ئەو کاتەی بەتەواوی له جووڵه کهوت. بەڵام ئهوهندهی ههستم پێکرد ئهوه بوو که لەنێوان 12:00ی نیوەڕۆ و کاتی وەستانهکهیدا بەتیکڕای 20 خولەك بۆ هەر دەمکاتێک بەرەو دواکەوتن دەچوو. ئهگهرچی پێش چوار دەمکات لەوەپێش وەستابوو بهڵام ئێستە وا شەشی ئێوارە پیشان دەدات. جا با بزانین ئاخۆ خوێندنەوەی تەواوی کاتژمێرهکه دەبوایە چەند بێت؟
277) هەریەك لەم دوو خشتە ژمارەیە بریتییە لە هەر 28 پوولەکەی دۆمینە بەو شێوەیە ڕیزبەند کراون، چۆن ئەو پوولانە وا سنووردار بکرێنەوە و جودا بکرێنەوە تا بە تەواوی ڕیزبەندەکە تێک نەچێت؟
278) بە مەزەنە دوا کارتی ئەو گەمەیە چەند بێت و چ گوڵێکێش لەخۆ بگرێت؟
279) گەردانە بە پەروانە-ی گوت: ئاخۆ ئەو ژمارە پێنج خانەییە چەند بێت كاتێك یەكسەر بە ستوونی هەڵ بگێردرێتەوە و ئەمجا شمارەخانەی یەكانی بگوازرێتەوە بۆ دوا خانە، ئەوا ژمارەیەك پێكدێت كە ئەم مەرجانە لەخۆ دەگرێت: a) توانای دابەشی هەیە بەسەر 3 دا. b) ئەنجامەكەی دوو ژمارەی لێكچووی تێدا دەبێت وەك 33، 44، 55، 66، 77، 88، 99)، c) ئەو ئەنجامە هەر دابەشی 3 دەبێتەوە. d) دوا ئەنجامەکە نە سفر و نە یەكی تێدا نییە؟
280) ئاخۆ ئهو ژماره نادیارهی كه پێویسته له شوێنی X دا دابنرێت چهند بێت؟
281) نامۆ لەسەر ئەو خشتەڕێگەیەی کە لای بوو ویستی بە ئۆتۆمبیل (گەڕۆک)ـەکەی لە شاری A -هوه دەست بە گەشتێك بکات و بەگشت خاڵ و ڕێگاکانیدا بڕوات و بیشگەڕێتەوە هەمان خاڵی دەسپێك A و کورترین ماوەیش بە کیلۆمەتر ببڕێت. ئاخۆ چۆنچۆنی ئەو ڕێگەیەی گرتبێتەبەر؟