پرسیارەکان

262) چۆنچۆنی لە خانەی ( 1 ) وە بگەیتە خانەی ( 6 ) بەو مەرجەی بە سەر گشت خانەکانی تردا گوزەرکرێت؟

263) كام‌ له‌و نیگارانه‌ به‌ هاوجووتی یه‌كتر دانانرێن؟

264) زانیار بە دانیار/ی وت:ـ بە مەزەنە، ڕووبەری کام سێگۆشەیان لەویتر ناچێت و گەورەتر بێت؟

265) چه‌ند مێرووله‌یه‌ك لە چه‌ند ڕیزێكدا ڕێچكه‌یان بەستووە. لە هەر ڕیزێکدا بە 7 یان 11 یان 13 مێرووله‌یان تێدایه‌. به‌مه‌ به‌رده‌وام دووانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕێزه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام گه‌ر ده‌ ده‌ بڕۆن ئه‌وا شەش/ یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕیزه‌كه‌ دەبێت. ئایا دەبێت كه‌مترین ژماره‌ مێرووله‌ چه‌ند بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێچكه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت؟

266) لەم دوو خشتە جیاوازەدا، ئاخۆ چ ژماره‌یه‌ك له‌ ته‌ك‌ ژماره‌کانیتردا هەڵەیە و ناگونجێت تاکو یەکسانییەکه‌ بسه‌لمێنێت؟

267) چ ژماره‌یه‌ك بۆشاییه‌کانی ناو ئه‌و ئه‌سـتێره‌نیگاره‌‌ پڕده‌که‌نه‌وه‌؟

268) به‌ چ‌ ژماره‌یه‌ك کۆتایی به‌م‌ زنجیرانه‌ دێنیت؟

269) له‌م کۆمه‌ڵه‌ نیگاره‌دا...چ‌ ژماره‌یه‌ك شوێنه‌ نادیاره‌کان پرده‌کاته‌وه‌‌؟

270) دوو ته‌لی کانزای چوونیه‌ك له‌ جۆر و ئه‌ستووریدا، درێژی تەلی یه‌که‌میان 50سم بەڵام درێژی دووه‌میان100سـم. ئه‌گه‌ر بتوانیت به‌هێزی300 نیوتن تەلی دووه‌میان بپچڕێنیت. ئاخۆ بۆ پچڕاندنی ته‌لی یه‌که‌م چه‌ند هێز پێویسته‌؟

271) چۆن بە تاکە هێڵێکی ڕاستی یەکترنەبڕ، ئەو بازنە ژمارانەییانە بەیەکتر بگەیەنرێت و هەر بازنەیەکیش چ ژمارەیەکی (1 تا 10)ی لەخۆ گرتبێت؟