پرسیارەکان
242) لەم دوو خشتە ژمارەیەدا، چۆن هەر شمارە و بە هاوجووتەكەی بگەینرێت بێئەوەی ئەو هێڵانە یەكتربڕ بن؟
243) ئەگەر تێکڕای سێ ژمارەی پۆزەتیف 29 بێت و هەروەها تێکڕای تەنیا دووانیان 38 بێت، ئاخۆ بڕی سێیەمیان چەند بێت؟
244) سێ کەس پێکەوە کارێك ئەنجام دەدەن، ئەگەر یەکەم بە تەنیا خۆی بتوانێت کارەکە ئەنجام بدات بە 6 دەمکات زیاتر وەك لەوەی هەرسێکیان پێکەوە کارەکە بکەن. دووەمیان تەنیا بە یەك دەمکات زیاتر دەتوانێت هەر خۆی کارەکە ئەنجام بدات وەك لەوەی هەرسێکیان پێکەوە کارەکە بکەن. کەسی سێیەمیان بە تەنیا خۆی بتوانێت ئەنجامی بدات کە دووئەوەندەی ئەو کاتە بێت کە هەر سێکیان پێکەوە ئەنجامی بدەن. ئەی گەر هەرسێکیان پێکەوە کارەکە بکەن، چەند کاتیان پێویست دەبێت؟
245) ئەگەر بڕێ گۆشەکان بەم شێوەیە بێت بۆ هەر یەکەیان، ئاخۆ نرخی هەر گۆشەیەك چەند پلە بێت؟ a = 2y ,, b = 3 y ,, d
246) له‌م خشته نۆڕسکێنه‌ییه‌دا 81 خانه‌ی تێدایه. چۆن خانەکانی به شمارەکانی 1تا 9 پڕده‌کرێته‌وه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر ڕیزێکی سـتوونی و ئاسۆییدا ته‌نیا جارێك ئه‌و شمارانه به‌کاربهێنرێن و چوارگۆشه‌که‌ی ناوه‌ڕاسـتـیش گشت شماره‌کان له خۆ بگرێت؟
247) ڕۆژێكیان شکۆ ویستی به به‌له‌مه‌كه‌ی له ڕوباری سیروان بدات. له پێگەی یه‌كه‌مدا، به دژه ئاڕاسته‌ی ته‌وژمی ئاوه‌که به سه‌وڵ لێدان گه‌یشته پێگه‌ی دووه‌م كه دووری نێوانیان1كم بوو. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی مابوو له به‌له‌مه‌که دابه‌زێت، هه‌ستیکرد كڵاوه‌كه‌ی لێکه‌وتووه. ئەوجا به خیراییه‌كی نه‌گۆڕ هه‌ر به‌رده‌وام بوو له سه‌وڵ لێدان بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك به‌ره‌وپێش چوو. ئاوڕیدایه‌وه و بینی کڵاوه‌که‌ی به‌ده‌م شه‌پۆلی ئاوه‌که‌وه‌یه. یه‌كسه‌ر به هه‌مان خێرایی نه‌گۆڕ ئاڕاسته‌ی سه‌وڵەکەی گۆڕیی و خۆی خسته هاوئاڕاسته‌ی ته‌وژمی ئاوه‌كه تاکو بتوانێت کڵاوه‌که‌ی بگرێته‌وه. به‌ڵام له‌کوێ؟ پاش زۆرانبازی له‌گه‌ڵ ته‌وژمه‌شه‌پۆلی ڕوباره‌که توانی له پێگه‌ی یه‌که‌مدا بیگرێته‌وه. پاش ئه‌م هه‌موو به‌زمه‌ی که به‌سه‌ریدا هات. ئاخۆ ته‌وژمه خێرایی ئاوی سیروان له‌و ڕۆژه‌دا چه‌ند بووبێت؟
248) A/ ئاخۆ ژمارەی نادیار لەو سێ کۆمەڵە ژمارەیەدا چەند بێت؟ [ 3721 ،، ( 8188 ) ،، 5869 ] ،، [ 6257 ،، ( 7695 ) ،، 1842 ] ،، [ 4269 ،، ( ؟؟؟؟؟ ) ،، 3114 ]. B/ ئاخۆ نهێنی لەم زنجیرە ژمارەییدا چ بێت؟ 2836 ، 1063 ، 136 ، 46 ، 10 ، 1. C/ چۆنچۆنی نهێنی ئەم یەکسانییە دەڕەوێنیتەوە؟ 5632953267846985 = 28 .
249) بۆ ناو ئەو بازنۆکەیە... چ ژماره‌یه‌ك به‌ڕاست و شیاو ده‌زانیت؟
250) چۆنچۆنی بەسەر ئەم خاڵانەدا تێپەڕکەین بێدەسهەڵنەگرتن تا خاڵی کۆتایی؟
251) کام لەو پێنج ئاڵایانەی خوارەوە، دەبێتە چوارەمی ڕیزەکەی سەرەوە؟