پرسیارەکان

222) کام ژمارانە بە جیاواز دەزانرێت لەناو گشت ئەو ژمارانەدا؟

223) ئاخۆ ئه‌و ژماره‌ نه‌زانراوه‌‌ی شوێنه‌ نادیاره‌که‌ پڕ ده‌کاته‌وه‌ چه‌ند بێت؟

224) ئەو ژمارەیە چەند بێت کە شوێنە نادیارەکەی پێ پڕ بکرێتەوە؟ [ 742، ( 8710 )، 138]، [ 395، (12167)، 972 ]، [ 819 ،، ( ???? ) ،، 356 ].

225) ئەم گەمەیه‌‌ پێی ده‌وترێت '' گەمەی ترایگۆن Trigon'' بریتییە لە شێوه‌ندازێك کە چەندین سێگۆشە و هەر سێگۆشەیەك سێ شمارەی ‌سەر لاکان و تاک ژمارەیەکی چەق لەخۆ ده‌گرێت. چۆنچۆنی نەزانراوی سەرلاکانی پڕ بکرێنەوە بەو مەرجەی کۆی شمارەی سەرلاکان بکاتە ژمارەکەی نێوەندیان و ڕاستییەکیش بداتە گشتیان؟

226) چۆن ئەم کردارە دەسەلمێت کە دوائەنجام بکاتە سفر؟

227) موژگان هەموو ڕۆژ كە دەگەیشتە ویستگەی مێترۆ، وا پێویستی دەكرد كە بەسەر پلیكانە سووڕاوه‌که‌دا بڕوات تاکو زووتر بگاتە میترۆكە، ڕۆژێك ویستی تاقیكردنەوەیەك ئەنجامدا بەوەی ئەگەر گوڕ بداته‌ خۆی و ته‌نیا به‌سه‌ر 7 پلیكانە سه‌ر بکه‌وێت، ئه‌وا بە 30چركە دەگاتە دوا پلیکانه‌، بەڵام ئه‌گەر به‌سه‌ر 13پلیكانە بڕوات ئەوا بە 21چركە دەگات. ئه‌گەر هەر بە ڕەوتە ئاساییەكەی خۆی له‌سه‌ر پلیکانه‌یه‌ک ڕاوه‌ستاو بێت تاکو دواپلیکانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌، ده‌بێت به‌ چەند چركە بگاته‌ دوا پلیکانه‌ی سەرەوە؟

228) كام له‌و چوار شێوانەی خوارەوە ده‌گونجێت کە ببێتە نیگاری چوارەمی ئەم ڕیزەی سەرەوەیان؟

229) ئاخۆ شمارەی نادیار بە چەند مەزەنە بکرێت؟

230) تەرزە بە خەندە-ی گوت: ئاخۆ لە لۆته‌ری (بەختەری، یانه‌سیب)یه‌کدا کام ژمارە دەرچووبێت؟ ئەویش گوتی: لەنێوان ئەم ژمارانەدا 163، 169، 178، 185 ، تاك ژمارەیەك هەیە کە دەرچووە، ئەویش بە بڕی (1) کەمترە لە یەکێکیان و بە بڕی 10کەمترە لە یەکێکیتریان و بە 6 لە سێیەمەکەیان و بە 16 لە چوارەمەکەیان. ئاخۆ چۆنچۆنی تەرزە ئەو تاك ژمارەیەی دۆزیبێتەوە؟

231) یەکێك لەم شێوەندازانە هەڵەیەکی تێدایە و و ناگونجێت لە تەك گشت ئەوانی دیکەدا، بە مەزەنە کامەیان بێت بۆچی؟