پرسیارەکان

252) له‌م کۆمه‌ڵه‌ سێگۆشه‌یه‌دا...چ ژماره‌یه‌ك بۆ شـوێنه‌ نادیاره‌که‌ ده‌گونجێت؟

253) كام‌ له‌و سێ بلۆكە شمارێنراوانەی خواره‌وه‌ شیاو و گونجاوە تاکو بلۆكە نادیارەكەی پێـپڕبكرێتەوە؟

254) ئاریا داوای له‌ لاوین کرد که‌ شماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی بداتێ، ئه‌مجا ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌ی پێدا:ـ ته‌له‌فۆنه‌که‌م تەنیا له‌ ده‌ شمارە پێکهاتوه‌، له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ ڕاست یه‌که‌م خانەی به‌سه‌ر 1 دا، خانەی یه‌که‌م و دووه‌م به‌سه‌ر 2 دا، یه‌که‌م و دووه‌م وسێیه‌م به‌سه‌ر 3 دا، یه‌که‌م ودووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م به‌سه‌ر 4 دا به‌م جۆره‌ تا دوا شمارەخانە بێماوه‌ دابه‌شده‌بن. ئێستایش ئه‌م ژمارانه‌‌ت ده‌ده‌مێ:ـ [ 0 ? 2 7? 5 6 ? 8 3 ]. جا به‌ زیره‌كی و زرنگی خۆت ژماره‌که‌م بدۆزه‌ره‌وه‌ تاکو ئافه‌رینت که‌م.

255) چۆن به‌ هه‌ڵبژاردنی شماره‌ی گونجاو ئه‌م یه‌کسانیانه‌‌ ده‌سه‌لمێنیت؟

256) سمکۆ لەسەر ئەو خشتەڕێگایەی کە لای بوو ویستی بە ترۆمبێله‌کەی لە شاری P /ه‌وه‌ دەست بە گەشتێك بکات و بە گشت گشت شار و ڕێگاکانیدا بڕوات و بیشگه‌ڕێته‌وه‌ هەمان خاڵی دەسپێك و کورترین ماوەیش بە كیلۆمەتر ببڕێت. چۆنچۆنی به‌ که‌مترین ماوه‌ ئه‌و ڕێگەیەی بڕیبێت؟

257) کام لەو چوار بلۆکەی خوارەوە دەگونجێت بۆ شوێنە نادیارەکە؟

258) چۆنچۆنی بازنۆکەکانی ناو ئەم سیگۆشەیە بە پیتەکانی ( A،B،C ) پربکرێنەوە بەو مەرجەی ئەو سێ پیتە دابەشی سێگۆشەیەکی گچکەتر بن، وەك ئەوەی لە نیگارەکەدا بە شێوەیەکی خاڵدار دیاریکراوە؟

259) كام‌ لەو پێنج پوولە شمارێنراوانەی خوارەوە به‌ شیاو ده‌زانرێت تاكو ئه‌و شوێنه‌ نادیاره‌ پڕبكاته‌وه‌؟

260) چۆنچۆنی شمارەکانی 1 تاکو 6 دابەشکەین بە سەر لاکانی سێگۆشەیەکی یەکلادا بەو مەرجەی سەر سووچەکانی لە هەر بارێکدا شمارەیەکی :ـ 1) گچکەکان لەخۆبگرێت. 2) تاکەکان لەخۆبگرێت. 3) گەورەکان لەخۆبگرێت. 4) جووتەکان لەخۆبگرێت؟

261) بە بەکارهێنانی هێما ماتماتیکییەکانی ( توان، ×، ÷، +، - )، چۆنچۆنی وا لە هەریەك لەم پێنج شمارانەی ناو هەر دوو کەوانەیەك بکەیت، تا بگەیتە ئەنجامی 2008 ؟ (( 8،8،8،3،1 )) ،، (( 8،4،4،4،1)) ،، (( 8،8،8،3،2 )) ،، (( 9،9،9،5،2 )) ،، (( 8،8،8،7،2 )) ،، (( 9،8،8،8،2 )) ،، (( 8،8،8،4،3 )) ،، (( 9،8،4،4،4، )) ،، (( 8،8،8،5،4 )) ،، (( 8،6،6،6،5 )).