پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی سێهەم
: ڕۆژێكیان شکۆ ویستی به به‌له‌مه‌كه‌ی له ڕوباری سیروان بدات. له پێگەی یه‌كه‌مدا، به دژه ئاڕاسته‌ی ته‌وژمی ئاوه‌که به سه‌وڵ لێدان گه‌یشته پێگه‌ی دووه‌م كه دووری نێوانیان1كم بوو. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی مابوو له به‌له‌مه‌که دابه‌زێت، هه‌ستیکرد كڵاوه‌كه‌ی لێکه‌وتووه. ئەوجا به خیراییه‌كی نه‌گۆڕ هه‌ر به‌رده‌وام بوو له سه‌وڵ لێدان بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك به‌ره‌وپێش چوو. ئاوڕیدایه‌وه و بینی کڵاوه‌که‌ی به‌ده‌م شه‌پۆلی ئاوه‌که‌وه‌یه. یه‌كسه‌ر به هه‌مان خێرایی نه‌گۆڕ ئاڕاسته‌ی سه‌وڵەکەی گۆڕیی و خۆی خسته هاوئاڕاسته‌ی ته‌وژمی ئاوه‌كه تاکو بتوانێت کڵاوه‌که‌ی بگرێته‌وه. به‌ڵام له‌کوێ؟ پاش زۆرانبازی له‌گه‌ڵ ته‌وژمه‌شه‌پۆلی ڕوباره‌که توانی له پێگه‌ی یه‌که‌مدا بیگرێته‌وه. پاش ئه‌م هه‌موو به‌زمه‌ی که به‌سه‌ریدا هات. ئاخۆ ته‌وژمه خێرایی ئاوی سیروان له‌و ڕۆژه‌دا چه‌ند بووبێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
ته‌وژمه خێرایی ڕوباره‌كه = 3كمكاژێر.
پێشوو
دواتر