پرسیارەکان

351) کام کردارە ماتماتکییەیە کە ناگونجێت وهاوجووتینیە؟

352) داستان بە لێزان/ی وت:ـ ئاخۆ دەتوانیت بە هۆی لێکدانی چەند ژمارەیەکەوە بگەیتە تەنیا ژمارەیەك کە گشت شمارەکان هەر لە ( 1 تاکو 9 )/ی لەخۆ گرتبێت؟

353) له‌م چوار کۆمه‌ڵه‌ژماره‌ییه‌دا...چۆن ژماره‌ نادیاره‌کان‌ ده‌سنیشانده‌که‌یت؟

354) چۆن ژماره‌كان هەر له‌ 1 تــاکو 24 دابنێن له‌ جێگەی ئەو پیتانەدا بێ دووباره‌بوونه‌وه‌ و به‌و مه‌رجه‌ی كۆی سه‌ر هه‌ر هه‌شتگۆنایه‌ك بكاته‌ 100 و چوار پیتی دەوری چوارلا ڕەنگتارەکەی نێوانیشیان بكاته‌ 50؟

355) باوکێك ویستی لیهاتووی هەر حەوت منداڵەکەی لەڕووی ماتماتیکییەوە بزانێت و هات بڕێك پارەی خستە ناو کیسەیەکەوە و پاشان گوتی: گەر من حەگوتیەکی ئەو پارەیە بدەم بە یەکەمتان، یەك دۆڵار بە دووهەمتان و پاشان حەگوتیەکی ئەوەی دەمێنێتەوە تێیدا پێـبدەم، دوو دۆلار بە سێـیەمتان و پاشان حەگوتیەکی ئەوەی تێیدا ماوەتەوە پێیـبدەم، سێ دۆلار بە چوارەمتان و پاشان حەگوتیەکی ئەوەی تێیدا ماوەتەوە پێی بدەم. بەم پێیە تا هەر حەوتــتان. ئایا ده‌زانن پاره‌ی ناو ئه‌و کیسەیە چه‌نده‌ و هەر یەکەیشتان ده‌بێت چەند وەربگرێت؟

356) چۆنچۆنی ژمارە‌ نادیارەکانی ناو هەر بازنەیەك دیاری بکرێت، بەو مەرجەی کۆیان لەهەر بارێکدا بکاتە ژمارە دیارەکەی نێوانیان؟

357) گیسوو لە هێشوو-ی پرسی دەربارەی بڕی پارەی گیرفانی، ئەویش گوتی: ئەگەر هەر بە منداڵەکانی دراوسێکانمان 7 دیناری بدەیتی، ئەوا 24 دینارم پێ دەمێنێت، بەڵام گەر هەر یەکەیان 9 دیناری پێ بدەیت ئەوا 32 دینارم کەم دەهێنێت. بزانم دەزانیت چەندم پێیە و چەند منداڵیش لە گەڕەکدا هەن؟

358) له‌م کۆمه‌ڵه‌ بازنه‌یه‌دا، چ شماره‌یه‌ك بۆ که‌رته‌که‌ ده‌گونجێت؟

359) چۆنچۆنی نادیاره‌ ژماره‌ی ناو ئه‌و سیگۆشه‌یه‌ دیاریده‌که‌یت؟

360) نهێنی ژمارەکانی ناو ئەو شەشگۆنایانە لە چیدا بێت؟