پرسیارەکان
381) نامۆ ویستی کە ئەو سێ پیتە سەرەوگێڕ کاتەوە ( A،B،C بکاتە C،B،A ). داخۆ بە چەند جار هەوڵدان توانیبێتی بەو کارە هەڵسێت؟
382) دڵخواز هەرچەندێکی دەکرد سەری دەرن ەدەچوو لەم کردارە ماتماتیکی و کۆمەڵە ژمارانە، ئاخۆ پەرواز-ی دەستەخوشکی چۆنچۆنی ئەو گرفتەی بۆ لێک دابێتەوە و لای ئاسان کردبێت ؟
383) لەنێوان ساڵی 1800 و 1899 دا، ساڵێك هەیە کە تایبەتمەندییەکی خۆی هەیە، کاتێك لە ئاوێنەیەکی ئاساییەوە سەیری بکرێت، ئەوا وێنەکەی بەبڕی چوارهێندە و نیوی ژمارە سەرەکییەکەیە. داخۆ ئەو ساڵە کامە بێت؟
384) A/ نامۆ سەیری کاتژمێرە هەڵواسراوەکەی بەردەرکی سەرای کرد و ڕوانی کەخولەکنما و دەمکاتنما، هەردووکیان لە یەك دووریی دان بەرانبەر بە ژمارە (6)ی ناو ئەو کاتژمێرە. ئایا لەم ساتەدا نامۆ چۆنچۆنی توانیبێتێ بە تەواوەتی دەسنیشانی کاتەکە بکات؟ B/ ژمارەکانی سەر ئەم کاتژمێرەی خوارەوە بەشێوەی ڕۆمانی کۆن هەر لە 1 تاکو 12 لەسەر نووسراوە و کۆی ئەو چوار بەشە سنووردارەی تێدا بە (17، 20، 20، 21) دیاریکراوە. ئەگەر بکەوێتە خواری و ببێتە چوار پارچەوە و کۆی ژمارەکانی ناو هەر پارچەیەکیان بکاتە 20. ئاخۆ چۆن ئەو پارچانەت بۆ دەستنیشان بکرێت تا ڕاستی بدەیتە پرسەکە؟
385) بە بەکارهێنانی شمارەکان لە 1 تاکوو 9، ئاخۆ بۆ چەند جار دەتوانین بەکاریان بێنین تا ئەو یەکسانییە بێتە ئاراوە و لە هەر جارێکیشدا گشت شمارەکان لەخۆ بگرێت؟ بۆ نموونە/ 386 + 541 = 927، 381 + 546 = 927.......هتد.
386) لەم خشتەیەدا، 10 بەشە و 100 خانه‌ی تێدایه. چۆن ئه‌و خانانه به ژماره‌كانی 1 تــا 10 پڕ ده‌كرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر بەشە و ڕیزێكی سـتوونی و ئاسۆییدا ته‌نیــا جارێك ئه‌و ژمارانه به‌كار بهێنرێن؟
387) سەپان بە دابان-ی گوت بەوەی كۆمه‌ڵه كه‌لایه‌ك ژماره‌یان 48 دانه‌یه و كراونه‌ته سی كۆمه‌ڵه‌ی دیکەی نایه‌كسان و جیا له‌یه‌كتر. ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌نده‌ی دووهه‌م هه‌ڵ بگرین و بیخه‌ینه سه‌ر دووهه‌م كۆمه‌ڵه. له كۆمه‌ڵه‌ی دووهه‌م ئه‌وه‌نده‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م هه‌ڵ بگرین و بیخه‌ینه سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م، له كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م ئه‌وه‌نده‌ی له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌یه بخه‌ینه سه‌ر یه‌كه‌م. به‌مه هه‌رسێ كۆمه‌ڵه‌كه وه‌ك یه‌كیان لێ دێت و ده‌بنە 16 كه‌لا. ئاخۆ له‌پێش ئه‌م كه‌ینوبه‌ینه‌دا، ژماره‌که لای هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان چه‌ند بوو بێت؟
388) ئاخۆ دوا ژمارە لەم زنجیرەیەدا بە چ ژمارەیەك مەزەندە بکرێت؟ 21، 24، 60، 276، 50901؟
389) شاباڵ بە پیرباڵ-ی گوت: دەزانیت کە لە ێوان ئەو شمارانەی وێنەکەدا پەیوەندییەکی ماتماتیکییانە هەیە، دەتوانیت ئەو نهێنییەم بۆ یەکلا بکەیتەوە؟
390) بەبێ ئەوەی دەست لە پێنووسەکەت هەڵ بگریت، چۆن دەکرێت ئەم دوو شێوەندازە دووبارە بکێشرێتەوە؟