پرسیارەکان
391) مامۆستا ساڵح-ی ماتماتیكەوان، پرسێكیدا بە خوێندكارەكانی بەوەی كە ئەگەر شامیر ژمارەیەكی تەواوی ئەرێنی +ve هەڵ بژێرێت، ئەمجا كوردی ئەو ژمارەیە بدا لە 7 یـاخود 8، بەڵام شێرۆ 7 یـا 8 -ی بخاتە سەر ئەو ئەنجامی لێكدانە، لەولایشەوە ساسان 7 یـا 8 دەر بكات لە ئەنجامەكەی شێرۆ، بەمە دوا ئەنجام بكاتە 97. ئاخۆ ئەو ژمارەیەی شامیر هەڵی بژاردوە چەند بوو بێت؟
392) بە جووڵەی تەنیا دووانیان پێکەوە (لە یەك کاتدا)، ئاخۆ بە چەند هەنگاو بتوانرێت وا لەم سێ پەرداخە بکرێت کە دەمەوانەکانییان ڕوو لە ژوور بێت (واتە بۆ سەرەوە بێت)؟
393) له‌م کۆمه‌ڵه نیگاره‌دا ده‌بێت چ ژماره‌یه‌ك له‌و شوێنه‌دا دابنرێت؟
394) له نێوان ئارین و لاوین/ دا ئه‌م ئاخاوتنه هاته ئاراوه، ئه‌ویش مەتەڵ داهێنانی سەر ته‌مه‌ن بوو:ــ ئارین:ـ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی لێكدانی ته‌مه‌نی سێ كه‌س 2450 بێت. ئاخۆ ده‌توانیت ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌كه‌یان دیاریبكه‌یت؟ لاوین:ـ بێگومان نه‌خێر. ئارین:ـ باشه ئه‌گه‌ر بڵێم كۆی ته‌مه‌نیان دوو هێنده‌ی ته‌مه‌نی تۆیه. لاوین:ـ به‌خوا جارێکا سه‌رم لێی ده‌رناچێت!!! ئارین:ـ ئه‌ی ئه‌گه‌ر بڵێم ته‌مه‌نی گه‌وره‌كه‌یان له ته‌مه‌نی منیش گه‌وره‌تره! لاوین:ـ ئااااا...ئه‌مجا تێگه‌یشتم. ئاخۆ لاوین چۆن ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌كه‌یانی ده‌رهێنابێت؟ چۆن له ڕۆشنایی ئه‌و سێیانهوهڕا ته‌مه‌نی ئارین و لاوین دیاریده‌كرێت؟
395) کام ژمارانه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی خانه نادیاره‌کان شـیاون؟
396) باوکێك ویستی ڕاده‌ی لێهاتوویی و كارامه‌یی هه‌ر یه‌ك له دوو منداڵه‌كه‌ی بزانێت له ماتماتیكدا، بۆیه بانگی كردن و گوتی:ــ ده‌بینن له‌سه‌ر مێزی خوانه‌که سێ جۆر میوه دانراوە، گه‌ر سه‌نگی یه‌ك قۆخ و سه‌نگی شه‌ش هه‌ڵووژه بكاته سه‌نگی ته‌نیا یه‌ك هه‌رمێ، به‌ڵام سەنگی یه‌ك هه‌رمێ و سه‌نگی سێ قۆخ بكاته سه‌نگی ته‌نیا ده هه‌ڵووژه. ئاخۆ سه‌نگی چه‌ند هه‌ڵووژه ده‌كاته سه‌نگی ته‌نیا یه‌ك هه‌رمێ؟ هه‌رچه‌نده لام ڕوونه كه هه‌ردووكتان په‌ی پێده‌به‌ن و بۆمی ده‌دۆزنه‌وه. به‌ڵام ده‌مه‌وێت بزانم كامتان وریا و زیره‌كن و ده‌زانن تاکو خه‌ڵاتێكی چاكی بكه‌م.
397) // ئەگەر ساسان له ناوه‌ڕاستی په‌یژه‌یه‌كدا وه‌ستابێت و ئەوجا پێنج پلە سه‌ركه‌وێت و چوار پله بێته خوار، ئەمجا نۆ پلهیتر سه‌ركه‌وێت. سه‌یربکات هێشتا سێ پله‌ی تری ماوه تا به‌ته‌واوی سه‌ربكه‌وێته سه‌ربان و پاشان ئه‌ویش ببڕێت. ئاخۆ ئه‌و پهیژەیە چه‌ند پلە بووبیت؟
398) داخۆ شمارەی ناو ئەو خانە نادیارە بە چەند مەزەندە بکرێت؟
399) کام لەو چوار نیگارەی خوارەوە شیاوە تا ئەو شوێنە نادیارە پرکاتەوە؟
400) ئاخۆ ئەو ژمارەیە پەی پێدەبەیت كاتێك بدرێت لە ژمارەكەی دوای خۆی، ئەنجامەكەیان بە بڕی هەشت كەم كات لە هەشت ئەوەندەی كۆیان ؟