پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی سێهەم
: باوکێك ویستی ڕاده‌ی لێهاتوویی و كارامه‌یی هه‌ر یه‌ك له دوو منداڵه‌كه‌ی بزانێت له ماتماتیكدا، بۆیه بانگی كردن و گوتی:ــ ده‌بینن له‌سه‌ر مێزی خوانه‌که سێ جۆر میوه دانراوە، گه‌ر سه‌نگی یه‌ك قۆخ و سه‌نگی شه‌ش هه‌ڵووژه بكاته سه‌نگی ته‌نیا یه‌ك هه‌رمێ، به‌ڵام سەنگی یه‌ك هه‌رمێ و سه‌نگی سێ قۆخ بكاته سه‌نگی ته‌نیا ده هه‌ڵووژه. ئاخۆ سه‌نگی چه‌ند هه‌ڵووژه ده‌كاته سه‌نگی ته‌نیا یه‌ك هه‌رمێ؟ هه‌رچه‌نده لام ڕوونه كه هه‌ردووكتان په‌ی پێده‌به‌ن و بۆمی ده‌دۆزنه‌وه. به‌ڵام ده‌مه‌وێت بزانم كامتان وریا و زیره‌كن و ده‌زانن تاکو خه‌ڵاتێكی چاكی بكه‌م.
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
گریمان سه‌نگی یه‌ك دانە قۆخ = س ،، سه‌نگی یه‌ك دانە هه‌رمێ = ص ،، سه‌نگی یه‌ك دانە هه‌ڵووژه= ع . س + 6 ع = ص ...(1) ،، 3 س + ص = 10 ع ....... (2) ،، له‌م دوو هاوكێشه‌یه‌وه ده‌رده‌چێت كه س = ص ،،كه‌واته ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا پێویسته هه‌ر 6 دانە هه‌ڵووژه بكاته سه‌نگی یه‌ك دانە هه‌رمێ.
پێشوو
دواتر