پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی سێهەم
: مامۆستای فیزیا، سێ ئاوێنه‌ی دایه ده‌ست کەویار و لێی پرسی: بەسەیرکردنی وێنه‌کەی سیمای خۆت، چۆن جۆر و شێوه‌ی هەر ئاوێنه‌یه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كه‌یت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
وەك دەزانین کە ئاوێنەکان سێ جۆرن، [ قۆقز،، ناوچاڵ،، ڕووتەخت ]. جۆری سێیەمیان واتە ئاوێنەی ڕووتەخت، ئەو جۆرەیە کە زیاتر بەکاردەهێنرێت لە کاروباری ڕۆژانەماندا.گەورەوبچووکی و دروستبوونی وێنە لە جۆری دووەم/دا بەندە بە دورونزیکی ئەو جەستەیەی لە بەردەمیاندا وەستاوە. بەڵام بە گشتی لە جۆری یەکەمدا ( قۆقز )،ئەواا وێنەکە هەر هەڵنەگەڕاوە و بچووکتر دەردەچێت. ئه‌گه‌ر وێنه‌كه‌م له سیمای خۆم گه‌وره‌تربوو، ئەو ئاوێنه‌یه له جۆری ڕووچاڵه. گه‌ر بچووكتربوو لە خۆم، ئەوا له جۆری قۆقزه. خۆ ئه‌گه‌ر لا هەڵگەڕاوە و به ئه‌ندازه‌ی جەستەی خۆم بوو ئه‌وا ئاوینه‌ی ڕووته‌خته
پێشوو
دواتر