پرسیارەکان
52) ڕۆژێك چۆپی بە سۆما-ی هەڤاڵی گوت: پۆلێك چۆله‌كه هه‌ر له ئاسمانەوە بوونه دوو بەشەوە، به‌شێكیان له‌سه‌ر دارتوویه‌ك نیشتنه‌وه و به‌شه‌كه‌یتر له‌بنیدا خڕبوونه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ك، 5 دانەیان له زه‌ویه‌وه هه‌ڵفڕینه سه‌ر دره‌خته‌که، به‌مه ژماره‌یان بووه دووهێنده‌ی ئه‌وانه‌ی بن دره‌خته‌که. پاش ماوەیەك ئه‌و 5 چۆله‌كه‌یه، 10 دانه‌یتریان له‌گه‌ڵ خۆدا هێنا و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ئەوانەی پێشوو له بنی دره‌خته‌که‌دا. به‌مه ژمارەی ئه‌وانه‌ی سه‌ردره‌خته‌که هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌یان لێهات. ئاخۆ ژماره‌ی هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند بوو بێت؟
53) ئاخۆ دەکرێت بێ دەست هەڵگرتن لە پێنووسەکەت هەر یەك لەم سێ شێوەندازانە بکێشرێتەوە؟
54) A) له ژمێردەکردنی (1 تا 100)دا، ئاخۆ بۆ چه‌ندجار 7 به‌رچاو بکه‌وێت؟ 42، 36، 30، 24، 18، 12، 8، 5، 1 B) ئاخۆ ئه‌م زنجیره ژماره‌یه چ بگه‌ێنێت؟
55) له‌م دوو نیگاره‌دا چۆن ژماره نادیاره‌کان دیاری ده‌که‌یت؟
56) کام لەو سێ شێوەندازە شمارێنراوانەی خوارەوە شیاو و گونجاوە، تاکو لەو شوێنە نادیارەی سەرەوەدا دابنرێت؟
57) ڕۆژێك نامۆ بە کامۆ-ی گوت کە سەر لەم پرسەمەتەڵە دەرناکەم: سێ کەس پێکەوە کارێك ئەنجام دەدەن، ئەگەر یەکەم بە تەنیا خۆی بتوانێت کارەکە ئەنجام بدات بە 6 سەعات(دەمکات) زیاتر وەك لەوەی هەرسێکیان پێکەوە کارەکە بکەن. دووهەمیان تەنیا بە یەك سەعات(دەمکات) زیاتر دەتوانێت هەر خۆی کارەکە ئەنجام بدات وەك لەوەی هەرسێکیان پێکەوە کارەکە بکەن. کەسی سێهەمیان بە تەنیا خۆی بتوانێت ئەنجامی بدات کە دووئەوەندەی ئەو کاتە بێت کە هەر سێکیان پێکەوە ئەنجامی بدەن. ئاخۆ گەر هەرسێکیان پێێکەوە کارەکە بکەن، چەند کاتیان پێویست بێت؟
58) ئاخۆ شمارەی نادیار بۆ ئه‌م بۆشاییه چه‌ند بێت؟
59) له دەمکاتی 9ی به‌یانیدا لایان ده‌چێت بۆ سـه‌ردانی شاهۆ که به پاسکیل (دووچەرخە) 11کم لێک دوورن و خێرایی پاسکیله‌که‌یشی12کم/کاژێره. به‌ڵام له‌پاش بڕینی10کم تایه‌که‌ی په‌نچه‌ر ده‌بێت، ئیتر ده‌بێت به پێ بڕوات و هەر 100 مه‌ترێکیش به 2 خوله‌ك ده‌یبڕێت. ئایا لایان که‌ی ده‌گاته لای شاهۆ؟
60) لە شەوچەرەیەکی دیوانی ماڵی لالە سەرحەد-دا، وەك دابونەریتی کوردەواری، تێیدا کۆڕ گه‌رم ده‌بێت به قسەی نه‌سته‌ق و بە توێکڵ و مەتەڵبازی. ڕۆژێک ناسیاوێکیان لە شارەوە دێته دیده‌نییان و به ڕێکه‌وت ده‌که‌وێته نێو ئه‌و شه‌وچه‌ره‌یه‌وه. ئه‌ویش که ناسراوبوو به مەتەڵدانان و قسەی خۆش و پڕمانا. ڕووی کردە لالە و گوتی: لالە گیان بزانم ئاخۆ چۆنچۆنی 50 سەر مەڕ سەر ببڕین لە 10 ڕۆژدا و بەومەرجەی کە هەر ڕۆژەی تاك سەر ببڕێن نەوەك جووت؟
61) چ ژماره‌یه‌ك شوێنه نادیاره‌که‌ی ناو بازنەکە پڕ بکاته‌وه؟