بەرگی دووهەم : ڕۆژێك چۆپی بە سۆما-ی هەڤاڵی گوت: پۆلێك چۆله‌كه‌ هه‌ر له‌ ئاسمانەوە بوونه‌ دوو بەشەوە، به‌شێكیان له‌سه‌ر دارتوویه‌ك نیشتنه‌وه‌ و به‌شه‌كه‌یتر له‌بنیدا خڕبوونه‌وه‌. پاش ماوه‌یه‌ك، 5 دانەیان له‌ زه‌ویه‌وه‌ هه‌ڵفڕینه‌ سه‌ر دره‌خته‌که‌‌، به‌مه‌ ژماره‌یان بووه‌ دووهێنده‌ی ئه‌وانه‌ی بن دره‌خته‌که‌‌. پاش ماوەیەك ئه‌و 5 چۆله‌كه‌یه‌، 10 دانه‌یتریان له‌گه‌ڵ خۆدا هێنا و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای ئەوانەی پێشوو له‌ بنی دره‌خته‌که‌دا. به‌مه‌ ژمارەی ئه‌وانه‌ی سه‌ردره‌خته‌که‌ هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌یان لێهات. ئاخۆ ژماره‌ی هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند بوو بێت‌؟

نیشاندانی وەڵام