پرسیارەکان

32) ئه‌و ژماره‌یه‌ چه‌نده‌ که‌ به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست کۆتایی به‌م شێوه‌ زیکزاکیه‌ دێنێت؟

33) ئاخۆ بە کێشانی تەنیا 3 ڕاستە هێڵ چۆنچۆنی ئەو 7 هێمایانە بە تاك لەیەکتر جودابکرێنەوە؟

34) هوما پرسێكی ناخۆشی له‌ دایكی كرد به‌وه‌ی بزانێت ئاخۆ ته‌مه‌نی چەندە؟ ئه‌وێش بۆ ئەوەی سه‌ری لێتێك بدا له‌ وه‌ڵامدا وتی کچم:ـ كۆی ته‌مه‌نی من و باوكت و تۆ ده‌كاته‌ 72 ساڵ، ته‌مه‌نی باوكت 6 هێنده‌ی ئێستا‌ی تۆیه‌. هوما هه‌مدیس پرسی ئایا ده‌گونجێت كه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان ته‌مه‌نم ببێته‌ نیوه‌ی ته‌مه‌نی باوكم؟ دایك به‌ڵی بۆ نا، ئه‌ویش كاتێك ته‌مه‌نت ببێته‌ 5 هێنده‌ی ته‌مه‌نی ئێستا‌ت. ئه‌مجا له‌و كاته‌دا كۆی ته‌مه‌نی هه‌رسێكمان ده‌بێته‌ دووهێنده‌ی ته‌مه‌نی ئێستامان. ئاخۆ هوما/ی زیرەك چۆنچۆنی ته‌مه‌نی خۆی و هه‌ریه‌كه‌یانی دیاریكردبێت؟

35) چۆنچۆنی ئەو خانانە لە ( 1 ) وە تا ( 37 ) پڕدەکرێنەوە بەو مەرجەی ژمارەکان یەکبەدواییەك بن و جووڵەیش بە هەر ئاڕاستەیەك بێت؟

36) ئاخۆ له‌م نیگاره‌دا چۆن ئه‌و ژمارانە ڕێكده‌خرێن تاکو ئه‌و ڕاستیانه‌ ده‌سه‌لمێنرێت؟ [1 = 6 ،،، 2 = 13 ،،، 3 =2 ،،، 4 = 8 ،،، 5 = 12 ،،، 6 = 5].

37) له‌ پیاوێكیان پرسی شمارەی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی چەندە، ئه‌ویش له‌ وەڵامیاندا بۆ سەرلێتێکدان وتی:ــ من دوو ته‌له‌فۆنم هه‌یه‌، سه‌یر له‌وه‌دایه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ حه‌وت شمارەی تاك پێكهاتوون و كۆی خانه‌كانیان هه‌ر بە تاكی دەمێنێتەوە و ده‌كاته‌ 49. ئەمجا له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ ڕاست و هه‌روه‌ها له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ دوو شمارە له‌یه‌كتر جیاوازن. دە ئەگه‌ر ئێوه‌ خۆ بە زیره‌ك و مه‌ته‌ڵزان دەزانن... بزانم چۆن په‌ی‌ پێده‌به‌ن و به‌ ئاسانی هەر دوو شمارەی تەلەفۆنەکان ده‌سنیشاندەكه‌ن؟

38) چ ژماره‌یه‌کی نادیار له‌ بۆشاییه‌کانی دوو نیگارەکەدا ده‌گونجێت؟

39) ئەگەر لە شێوەندازی (A) وە (B) بەرجەستە ببێت، ئەی ئاخۆ کام لەو چوارشێوەندازەی خوارەوە (C) بەرجەستە بکەن؟

40) بەنگین ویستی ڕاده‌ی لێهاتوویی و كارامه‌یی هه‌ر یه‌ك له‌ دوو کیژەکەی بزانێت له ماتماتیكدا، بۆیه بانگی كردن و وتی:ــ ده‌بینن له‌سه‌ر مێزی خوانه‌که‌ سێ جۆر میوه‌ دانراوە، گه‌ر سه‌نگی یه‌ك قۆخ و سه‌نگی شه‌ش هه‌ڵووژه‌ بكاته‌ سه‌نگی ته‌نیا یه‌ك هه‌رمێ، به‌ڵام سەنگی یه‌ك هه‌رمێ و سه‌نگی سێ قۆخ بكاته سه‌نگی ته‌نیا ده‌ هه‌ڵووژه‌. ئاخۆ سه‌نگی چه‌ند هه‌ڵووژه‌ ده‌كاته‌ سه‌نگی ته‌نیا یه‌ك هه‌رمێ؟ هه‌رچه‌نده‌ لام ڕوونه‌ كه‌ هه‌ردووكتان په‌ی پێده‌به‌ن و بۆمی ده‌دۆزنه‌وه‌. به‌ڵام ده‌مه‌وێت بزانم كامتان زیره‌كن و ده‌زانن تاکو خه‌ڵاتێكی چاكی بكه‌م.

41) چۆن لەم کردارانەوە هاوسانییەك لە خشتەکەدا بەدەسبێت؟ ۞ بۆ ڕیزی A تەنیا هەر [[ + ، - ، = ]] بەکاربهێنرێت. ۞ بۆ ڕیزی B تەنیا هەر [[ × ، ÷ ، = ]] بەکاربهێنرێت.