پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: بەنگین ویستی ڕاده‌ی لێهاتوویی و كارامه‌یی هه‌ر یه‌ك له دوو کیژەکەی بزانێت له ماتماتیكدا، بۆیه بانگی كردن و وتی:ــ ده‌بینن له‌سه‌ر مێزی خوانه‌که سێ جۆر میوه دانراوە، گه‌ر سه‌نگی یه‌ك قۆخ و سه‌نگی شه‌ش هه‌ڵووژه بكاته سه‌نگی ته‌نیا یه‌ك هه‌رمێ، به‌ڵام سەنگی یه‌ك هه‌رمێ و سه‌نگی سێ قۆخ بكاته سه‌نگی ته‌نیا ده هه‌ڵووژه. ئاخۆ سه‌نگی چه‌ند هه‌ڵووژه ده‌كاته سه‌نگی ته‌نیا یه‌ك هه‌رمێ؟ هه‌رچه‌نده لام ڕوونه كه هه‌ردووكتان په‌ی پێده‌به‌ن و بۆمی ده‌دۆزنه‌وه. به‌ڵام ده‌مه‌وێت بزانم كامتان زیره‌كن و ده‌زانن تاکو خه‌ڵاتێكی چاكی بكه‌م.
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
گریمان سه‌نگی یه‌ك قۆخ = س ،، سه‌نگی یه‌ك هه‌رمێ = ص ،، سه‌نگی یه‌ك هه‌ڵووژه= ع ،، س + 6 m =ص ...(1) ،، 3 س + ص = 10 ع....... (2) ،، له‌م دوو هاوكێشه‌یه‌وه ده‌رده‌چێت كه س = ع . كه‌واته پێویسته هه‌ر 6 هه‌ڵووژه بكاته سه‌نگی یه‌ك هه‌رمێ.
پێشوو
دواتر