بەرگی دووهەم : له‌ پیاوێكیان پرسی شمارەی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی چەندە، ئه‌ویش له‌ وەڵامیاندا بۆ سەرلێتێکدان وتی:ــ من دوو ته‌له‌فۆنم هه‌یه‌، سه‌یر له‌وه‌دایه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ حه‌وت شمارەی تاك پێكهاتوون و كۆی خانه‌كانیان هه‌ر بە تاكی دەمێنێتەوە و ده‌كاته‌ 49. ئەمجا له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ ڕاست و هه‌روه‌ها له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ دوو شمارە له‌یه‌كتر جیاوازن. دە ئەگه‌ر ئێوه‌ خۆ بە زیره‌ك و مه‌ته‌ڵزان دەزانن... بزانم چۆن په‌ی‌ پێده‌به‌ن و به‌ ئاسانی هەر دوو شمارەی تەلەفۆنەکان ده‌سنیشاندەكه‌ن؟

نیشاندانی وەڵام