پرسیارەکان

62) چ ژماره‌یه‌ك به‌ڕاست ده‌زانیت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌که‌؟

63) دیاکۆ ڕوویکردە شاکۆ و گوتی: شمارەیەك بخەرە دڵتەوە، بیدە لە 3، پاشان (1)ی بخەرەسەر، ئەنجامەکە بدەرەوە لە 3، پەنهانە شمارەکەی بخەرەوە سەر، دوا ئەنجامم بدەرێ و منیش ئەو شمارە پەنهانەی ناو دڵت پێ بدەم!!!!

64) بینا هه‌موو ڕۆژێك 14 په‌ڕه‌ی په‌ڕاوێك ده‌خوێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئاشنا دەتوانێت 12 په‌ڕه‌ی لێ بخوێنێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر بینا به‌‌ ڕۆژێك له‌ ئاشنا زووتر په‌ڕاوه‌‌که‌ ته‌واو بکات. ئایا هه‌ریه‌که‌ چه‌ند ڕۆژیان ده‌وێت بۆ ته‌واوکردنی په‌ڕاوه‌که؟

65) کام لەو چوار شێوە خانووەی خوارەوە بگونجێت بۆ ئەو شوێنە نادیارە؟

66) A/ شایان بە لایان-ی گوت: وەك دەزانیت کە لێکدانی شمارەخانەکانی ژمارەی 126 دەکاتە 12 (1×2×6=12). داخۆ چەند ژمارەی دیکەی سێ خانەی هەبێت کە هەمان ئەنجاممان بداتێ؟ B/ داخۆ هەر لە 1 تاکو 100 چەند جار 9 دەبینرێت؟

67) چۆن به‌ به‌کارهێنانی ڕەنووسەکان له‌ 1 تا 9 ڕاستی خشته‌که ده‌سه‌لمێنیت؟

68) ئاخۆ چۆنچۆنی دوو دوو شێوەکان سنووردار بکرێن بەو مەرجەی ڕووبەری شێوە سنووردارەکان یەکسان بە بەیەکتر بن؟

69) لەو چوار پوولە دۆمینانەی لای چەپەوە، ئاخۆ چۆنچۆنی لای ڕاست ڕێک بخرێن تاکو ئەنجامی لێکدانی دوو پوولەکەی خوارەوە بەدەست بێت؟

70) له‌م دوو نیگاره‌‌دا به ‌چ ڕێگه‌یه‌ك شماره‌ نادیاره‌کان‌ دیاری ده‌که‌یت؟

71) چەندین خانوو بە دەوری گۆڕەپانیکدا هەن و هەر یەکە شوێن و جێگە و شمارەیەکی تایبەتی خۆی هەیە، ئاخۆ چۆنچۆنی دەستنیشانی هەر یەکەیان بکرێت لەم زانیارییانەی خوارەوە ڕا؟ خانووی شمارە 1 بە تەواوی لەسەر گۆڕەپانەکەیە و کۆی شمارەی دراوسێکانی دەکاتە 14. خانووی شمارە 2 لەو شوێنەدایە کە کۆی شمارەی دراوسێکانی دەکاتە 28. خانووی شمارە 3 لەو شوێنەدایە کە کۆی شمارەی دراوسێکانی دەکاتە 24. خانووی شمارە 4 لەو شوێنەدایە کە کۆی شمارەی دراوسێکانی دەکاتە 21. ئیتر بەم شێوە بەردەوام دەبێت. خانووی شمارە 5 = 18، خانووی شمارە 6 = 14، خانووی شمارە 7= 11، خانووی شمارە 8 = 17، خانووی شمارە 9= 9، خانووی شمارە 10=11.