پرسیارەکان
72) مامۆستای ماتماتیك ده‌یه‌وێت كێبه‌ركێیه‌ك له‌نێوان زنار و بنار-دا لە بەردەم خوێندكاره‌كاندا بێنێتە ئاراوه و ئه‌ویش بریتی ـبوو له‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به یه‌كتر بتوانن له 1 تــــا 100 هه‌ر یه‌كه‌یان بەجیا ده‌ست به ژماردن بكه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی جیاوازی نێوان هه‌ر ژماره‌یه‌ك و ئەوی دیکە 6 بێت. واته كه نامۆ گوتی 14 ئه‌وا بۆ ژماره‌ی داهاتوو هه‌ر خۆی پێویسته بڵێت 21، یان كه سۆما گوتی 35 ئه‌وا هه‌ر خۆی پێویسته بڵێت 42. ئه‌مجا كامیان زووتر گه‌یشته 100، ئه‌وه به سه‌ركه‌وتوو دابنرێت. ئاخۆ كامیان وریاتر بێت و له پێشه‌وه چ ژماره‌یه‌ك هه‌ڵبژێرێت تــا به سه‌رکوتووی پۆله‌كه دابنرێت؟
73) له‌م نیگاره‌دا چ شماره‌یه‌ك ئه‌و خانه بۆشه پڕ ده‌کاته‌وه؟
74) چ ژماره‌یه‌ك به‌ڕاست ده‌زانیت تاکو بازنه‌که‌ی پێ پڕ بکرێته‌وه؟
75) ئاخۆ بتوانرێت کە لە هەر سێ دانە چوارگۆشەی ستوونی و ئاسۆییدا، چەند ژمارەیەکی دووجای تەواو جیاواز لەیەکتر دابنرێت؟
76) ڕۆژێك لالۆ به شنۆ-ی گوت: ئاخۆ هیچ زانیارییه‌كی سەبارەت بە وشەی گیگا Giga و هه‌ندێك زاراوه‌ی ماتماتیكی دیکە هەیە كه باون؟
77) کام لەو چوار شێوەندازە ڕەنووسێنراوانەی خوارەوە بە تەواوی وێنەکەی شێوەندازی سەروو خۆیانی تێدا دەر دەکەوێت؟
78) ئاخۆ بۆ ناو کام لەو چوار شێوەندازەی لا تەنیشتەکان، خاڵە ڕەشەکەی ناو شێوەندازەکەی ناوەڕاست دوبارە دابنرێتەوە؟
79) هۆمه‌ر، ڕۆسته‌م، ئارام و شاهۆ چوار پێشمه‌رگه بوون و ده‌یانویست لە شه‌وێكی تووش و تۆف و مه‌ترسیداردا به‌سه‌ر پردێكدا بپه‌ڕنه‌وه و له 17 خوله‌كدا ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن. ڕوانییان كه ئه‌و پرده له یه‌ك كاتدا تا دوو كه‌س ده‌توانێت هه‌ڵ بگرێت. ئه‌گه‌ر خێرایی و كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان جیاواز بێت و به‌م شێوه‌یه بێت: هۆمه‌ر به یه‌ك خوله‌ك و ڕۆسته‌م به دوو خوله‌ك و ئارام به چوار خوله‌ك و شاهۆ به 10 خوله‌ك ده‌توانن بپه‌ڕنه‌وه به‌سه‌ریدا. ئاخۆ چۆن هەر له‌و 17 خوله‌كه‌دا توانیبێتیان به دڵارامی بپه‌ڕنه‌وه بۆ ئه‌وبه‌ری پرده‌که؟
80) ئاخۆ شمارەی [6] کە نادیارە لەناو زنجیرە شمارەکاندا، چ شێوە، چێوەیەك لەخۆ بگرێت تا بەگشتی خشتەیەك پێک بهێنن؟
81) کەویار لە شانیار-ی پرسی: ئەگەر پێنج ئینجانەی جیاواز لە جۆر و چەشنی گوڵ لە ته‌نیشتی یەكتر دانرابن، ئاخۆ بە چەند شیمانە دەتوانرێت جێگۆڕكی بە هەموویان بكرێت؟