پرسیارەکان
102) ئاخۆ ژماره‌ی نادیار چه‌ند بێت تاکو ڕاستی ژماره‌کانیتربسه‌لمێنێت؟
103) چۆن له‌م كردارانه‌وه هاوسانییه‌ك له خشته‌كه‌دا بهدهستدەهێنرێت؟ ۞ بۆ ڕیزی A ته‌نیا هه‌ر [[ × ، + ، - ، = ]] به‌كاربهێنرێت! ۞ بۆ ڕیزی B ته‌نیا هه‌ر [[ ÷ ، + ، - = ]] به‌كاربهێنرێت!
104) ڕۆژێك شادڵ بە شاکەل/ی وت:ـ ئێمه سێ براین، من، زەند، پەیکان له دایكبووی ساڵانی هه‌شتاكانی چه‌رخی بیسته‌مین و چیرۆكی هاتنه دونیامان به‌م شێوه‌یه بوه:ـ منی براگه‌وره‌یان كاتێك چاوم به دونیا ڕۆشن بوو كه تێدا باپیرەم کۆچی دواییکرد. ئه‌مجا دوای 3 ساڵ و 9 مانگ و 28 ڕۆژی ته‌واو له 29 ی مانگی شوباتدا برا ناوهنجیهكهم زەند چاوی به دونیا هه‌ڵهێنا كه ڕۆژی مردنی نه‌نكمه. ئه‌مجا پاش 5 ساڵ و مانگێك و دوو ڕۆژ له کۆچی دوایی نه‌نكم پەیکان هاتە دونیاوه. ئاخۆ هه‌ر یه‌كه‌مان له دایكبووی چ ساڵ و مانگ و ڕۆژێك بێت؟
105) چۆن به هه‌ڵبژاردنی ژماره‌ی گونجاو ئه‌م یه‌کسانیانه ده‌سه‌لمێنیت؟
106) كام له‌و شێوهندازانهی ناو هەر لاکێشەیەك، به هه‌ڵه داده‌نرێت و گۆنجاو نیە وه‌ك ئه‌وانیتر؟
107) مەدهۆش چه‌ند سێوێکی هێنایه‌وه بۆ ماڵ. سێوه‌کانی دایە دەس باخان/ی كچی و پێیــوت که 3/2 ی سێوه‌كان و سێیه‌كی سێوێك بۆ خۆت هه‌ڵبگره، ئه‌مجا به ڤان/ی وت تۆیش 3/2 ی ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه و سێیه‌كی سێوێك بۆ خۆت هه‌ڵبگره، دواجار به ماردین/ی وت تۆیش 3/2 ی ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه و سێیه‌كی سێوێك بۆ خۆت هه‌ڵبگره. مه‌رجی باوكیشیان ئه‌وه‌بوو كه نابێت سێوه‌كان لهتبكرێن. له‌ولاوه دایكیان وتی ئه‌رێ خۆ بۆ خۆمان هیچ نه‌مایه‌وه!!! ئاخۆ مەدهۆش چه‌ند سێوێ هێنابێتەوە بۆ ماڵ؟
108) ڕۆژێك شێرۆ بەخۆی وت، تۆ بڵێیت بتوانم هەر له 1 تــا 10، دوو شمارە دوو شمارە ڕێكیانبخهم و بیانكه‌مه پێنج كۆمه‌ڵه‌وه تـا كۆی هه‌ر به‌شێكیان بێ دووبارهبوونهوهبكاته:ــ (6 ، 7 ، 9 ، 16 ، 17)؟
109) سێ زانكاری بەشی ماتماتیک به‌ره‌و زانكۆ ده‌چوون، له ڕێگا تڕۆمۆبیلێکی نایاسایی بە لایاندا تێپه‌ڕی. له‌نێو خۆیاندا كه‌وتنه مشت‌ومڕ له‌سه‌ر شمارەی ئۆترومبێلهكه تاكو بیده‌ن به پۆلیسی ڕێوان (هاتوچۆ). یه‌كه‌میان وتی من دڵنیام كه له چوار شمارە پێكهاتبوو، دوو شمارەی لای ڕاستیشی وه‌ك یه‌كبوون. دووه‌میان وتی من بزانم دوو شمارەی دوایشی هه‌ر وه‌ك یه‌ك بوون، ســێیهم وتی ده‌زانم كه شمارهكهی دووجایهكی ته‌واوبوو. له‌م مشتومڕهیهندا به‌رده‌وامبوون تاکو گه‌یشتنه ده‌رهێنانی شمارەکهی و دایانه پۆلیس. ئاخۆ چۆنچۆنی توانیان ئه‌و شمارەیە یه‌كلابكه‌نه‌وه؟
110) ئاخۆ كام شێوه‌ندازە هاوشێوه‌ی نیگارهكانیتر نابێت؟
111) لەم کۆمەڵە زارانەدا کە هەر یەکە و بە شێوەیەك دانراون.... ئاخۆ چ شمارەیەك لە بەشە نادیار و پێچەوانەکەی شمارە ی 2 دابێت؟