بەرگی دووهەم : سێ زانكاری‌ بەشی ماتماتیک به‌ره‌و زانكۆ ده‌چوون، له ‌ڕێگا تڕۆمۆبیلێکی نایاسایی بە لایاندا تێپه‌ڕی. له‌نێو خۆیاندا كه‌وتنه‌ مشتومڕ له‌سه‌ر شمارەی ئۆترومبێله‌كه تاكو بیده‌ن به‌ پۆلیسی ڕێوان (هاتوچۆ‌). یه‌كه‌میان وتی من دڵنیام كه‌ له‌ چوار شمارە‌ پێكهاتبوو، دوو شمارەی لای ڕاستیشی وه‌ك یه‌كبوون. دووه‌میان وتی من بزانم دوو شمارەی دوایشی هه‌ر وه‌ك یه‌ك بوون، ســێیه‌م وتی ده‌زانم كه‌ شماره‌كه‌ی دووجایه‌كی ته‌واوبوو. له‌م مشتومڕه‌یه‌ندا به‌رده‌وامبوون تاکو گه‌یشتنه‌ ده‌رهێنانی شمارەکه‌ی و دایانه پۆلیس. ئاخۆ چۆنچۆنی توانیان ئه‌و شمارەیە‌ یه‌كلابكه‌نه‌وه‌؟

نیشاندانی وەڵام