پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: ڕۆژێك شادڵ بە شاکەل/ی وت:ـ ئێمه سێ براین، من، زەند، پەیکان له دایكبووی ساڵانی هه‌شتاكانی چه‌رخی بیسته‌مین و چیرۆكی هاتنه دونیامان به‌م شێوه‌یه بوه:ـ منی براگه‌وره‌یان كاتێك چاوم به دونیا ڕۆشن بوو كه تێدا باپیرەم کۆچی دواییکرد. ئه‌مجا دوای 3 ساڵ و 9 مانگ و 28 ڕۆژی ته‌واو له 29 ی مانگی شوباتدا برا ناوهنجیهكهم زەند چاوی به دونیا هه‌ڵهێنا كه ڕۆژی مردنی نه‌نكمه. ئه‌مجا پاش 5 ساڵ و مانگێك و دوو ڕۆژ له کۆچی دوایی نه‌نكم پەیکان هاتە دونیاوه. ئاخۆ هه‌ر یه‌كه‌مان له دایكبووی چ ساڵ و مانگ و ڕۆژێك بێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
بیرۆكه‌ی شیكاری پرسەکە له برا ناوهنجیهكهوه ده‌ست پێده‌كات ئه‌ویش 29 ی مانگی شوباته كه ساڵێكی پڕ ده‌نوێنێت و ساڵه پڕه‌كان له هه‌شتاكانی چه‌رخی بیستدا بریتین له (1980 ،، 1984 ،، 1988). كه‌واته ساڵی له‌دایكبوونی زەند هه‌ر ده‌بێت له 1984دا بووبێت. چونكه گه‌ر له 1980دا بووبێت ئه‌وا ساڵی له‌دایكبوونی برا گهورهکەیان ده‌كه‌وێته ساڵه‌كانی حه‌فتاكانه‌وه و ئه‌مجا گه‌ر له 1988 یشدا بووبێت ئه‌وا له‌دایكبوونی برا گچكه‌كه پەیکان ده‌كه‌ویته ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان كه ئه‌مه‌یش له هه‌ردوو باره‌كه‌دا
پێشوو
دواتر