پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: هۆمه‌ر، ڕۆسته‌م، ئارام و شاهۆ چوار پێشمه‌رگه بوون و ده‌یانویست لە شه‌وێكی تووش و تۆف و مه‌ترسیداردا به‌سه‌ر پردێكدا بپه‌ڕنه‌وه و له 17 خوله‌كدا ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن. ڕوانییان كه ئه‌و پرده له یه‌ك كاتدا تا دوو كه‌س ده‌توانێت هه‌ڵ بگرێت. ئه‌گه‌ر خێرایی و كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان جیاواز بێت و به‌م شێوه‌یه بێت: هۆمه‌ر به یه‌ك خوله‌ك و ڕۆسته‌م به دوو خوله‌ك و ئارام به چوار خوله‌ك و شاهۆ به 10 خوله‌ك ده‌توانن بپه‌ڕنه‌وه به‌سه‌ریدا. ئاخۆ چۆن هەر له‌و 17 خوله‌كه‌دا توانیبێتیان به دڵارامی بپه‌ڕنه‌وه بۆ ئه‌وبه‌ری پرده‌که؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
1) (هۆمه‌ر و ڕۆسته‌م) پێشه‌نگ ده‌بن و پێكه‌وه ده‌په‌ڕنه‌وه و به‌مه 2 خولەكی دەوێت. ئه‌مجا (ڕۆسته‌م ) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ری یه‌كه‌م و به‌مه 4 خوله‌ك تێپه‌ڕی. ئه‌مجا (ئارام و شاهۆ) ده‌په‌ڕنه‌وه و به‌مه 14 خولەك تێپه‌ڕی. ئه‌مجا (هۆمه‌ر) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ری یه‌كه‌م به‌مه 15 خوله‌ك تێپه‌ڕی. هۆمه‌ر و ڕۆسته‌م پێكه‌وه ده‌په‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وبه‌ر به‌مه 17 خوله‌كی ته‌واویان پێچوو. لێهاتووییان... ڕێ پیشاندهریان بوو له ته‌نگانه‌دا.
پێشوو
دواتر