پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: لە شەوچەرەیەکی دیوانی ماڵی لالە سەرحەد-دا، وەك دابونەریتی کوردەواری، تێیدا کۆڕ گهرم دهبێت به قسەی نهستهق و بە توێکڵ و مەتەڵبازی. ڕۆژێک ناسیاوێکیان لە شارەوە دێته دیدهنییان و به ڕێکهوت دهکهوێته نێو ئهو شهوچهرهیهوه. ئهویش که ناسراوبوو به مەتەڵدانان و قسەی خۆش و پڕمانا. ڕووی کردە لالە و گوتی: لالە گیان بزانم ئاخۆ چۆنچۆنی 50 سەر مەڕ سەر ببڕین لە 10 ڕۆژدا و بەومەرجەی کە هەر ڕۆژەی تاك سەر ببڕێن نەوەك جووت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
هەر 50 سەرمەڕەکە یەکیەك بە ژمارە تاکەکان بە ڕەنگی سوور نیشانەدەکرێن.واتە:ـ (1، 3، 5، 7، 9، 11، 13، 15، 17،......، 27، 29، 31، 33، ......63، ، 65، .......79، 81، .....هەتا 99). کە هەر 50 سەر مەڕدەکات. لە ڕۆژی یەکەمدا ئەو مەڕانەی شمارەی سەریان:ـ (1، 3، 5، 7، 9، 11، 13، 15، 17، 19) سەردەبڕدرێن کە هەر هەموو تاك بوون. ڕۆژی دووەم ئەو مەڕانەی شمارەی سەریان (21، 23، 25، 27، 29، 31، 33، 35، 37، 39) دههێنرێن و سەر دەبڕدرێن و کە هەر هەموو تاك بوون. ڕۆژی سێیەم لە 41، 43، تــــا 59 سەردەبڕدرێن کە هەر هەمووی تاك بوون. لە ڕۆژی چوارەمدا لە 61، 63، 65، تـــا 79سەردەبڕدرێن، لە ڕۆژی پێنجەمدا لە 81، 83، 85، تـــا 99 سەردەبڕدرێن هەر هەموو تاك بوون.
پێشوو
دواتر